22/09/2026
نموونەی گەشاوەی مرۆڤدۆستی، مامۆستای نموونەیی و سەرکردەی پەروەردەیی:
مامۆستا ئازاد، بەڕێوەبەری ئامادەیی بوبان لە ناحییەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان، بە کردەوە تێگەیشتنێکی بەرز و نوێی بۆ چەمکی "سەرکردایەتیی پەروەردەیی" پێشکەش کرد.
ئەو لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندندا، تەنیا دەرگای قوتابخانەکەی نەکردەوە، بەڵکو دەرگای دڵی کۆمەڵگەکەشی بەڕووی پەروەردەدا واڵا کرد؛ کاتێک بەرپرسانی ئیداری، مامۆستایان، ڕیشسپییان و کەسایەتییەکانی ناوچەکەی لە دەوری ئامادەیی بوبان کۆکردەوە. ئەم دەستپێشخەرییە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە قوتابخانە ناوەندێکی دابڕاو نییە، بەڵکو دڵی زیندووی کۆمەڵگەیە، و بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ئەو سەرکردەیەیە کە سەرجەم توانا مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ خزمەتی قوتابیان و بەرزکردنەوەی بڕستی پەروەردە بەگەڕ دەخات.
وەک ڕێزلێنانی قووڵ بۆ ئەم هەڵوێستە نموونەیییە و بەمەبەستی پشتگیریی بەردەوامی پرۆسەی فێرکاری (١٠- دە) تەختەی زیرەک ( سمارت بۆرد) بۆ هەموو پۆلەکانی خوێندنیان دابین دەکەم .
دەستخۆشی لە مامۆستا ئازاد و سەرجەم مامۆستا دڵسۆزەکانی ئامادەیی بوبان دەکەم، هیواخوازم ئەم مۆدێلە درەوشاوەیەی سەرکردایەتی بێتە ئیلهامبەخش بۆ تەواوی ناوەندەکانی پەروەردە.
وەزیری پەروەردە