22/01/2024
ڕۆژی یەک شەممە (٢١ی ١ی ٢٠٢٤) لە دەسپێکی وەرزی دووەمی خوێندن، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری قوتابخانە بەڕێز ( م.موتەلیب ڕەسول )،خولەکێک وەستاین بۆ شەهیدانی کارە تیرۆریستیەکەی شاری هەولێر کە ئێران ئەنجامی دابوو. دواتر لەلایەن بەڕێوبەری قوتابخانە تیشک خرایە سەر ئەو کارە نابەرپرسانەو دوور لە بەها مرۆڤایەتیانەی کە دەرهەق بە گەلی کورد دەکرێت.
کە هەر لە کۆنەوە تا ئێستا دوژمنانمان لە هەموو ڕوویەکەوە بە ڕێگا جیاوازەکانەوە ئامانجیان چەوساندنەوەو لەناوبردنی کورد بووە.
بەلام با دوژمنانمان باش بزانن سروشتی هەر تاکێکی کوردی ڕەسەن ئەوەیە لەسەر خاک و نیشتمان زۆر مکوڕە هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات لە هەر بارودۆخێک و کاتێک دابێت
ئیتر ئەمە با پێناسەی کوردایەتی بێت لە پیلانەکانتان و چاوچنۆکیتان.
قوتابخانەی تارینانی سەرووی بنەڕەتی تێكەلاو
۲۱ی۱ی۲۰۲٤ یەک شەممە