27/09/2026
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ کەسوکاری بەڕێز و قوتابیانی ئازیز
سڵاو و ڕێز…
ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە کەوا دوای تەواوبوونی کارەکانی بینای قوتابخانەی بەیان و گەڕانەوەیان بۆ بینای تایبەتی خۆیان، کاتی دەوامی قوتابخانەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ئاسایی خۆی.
تایبەت بە دەوامی سبەی (دووشەممە):سەرجەم قوتابیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی دەواممان نیوەڕوانە و کاتژمێر ١٢:٣٠ دەست پێدەکات.
خشتەی گشتیی دەوامی ڕۆژەکانی هەفتە لەمەودوا بەم شێوەیە دەبێت:
- ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە: دەوامی نیوەڕوان (کاتژمێر ١٢:٣٠)
- ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە: دەوامی بەیانیان (کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی)
➖ داواکارین لە کەسوکاری بەڕێزی قوتابیان، ڕۆڵەکانیان لە کاتی دیاریکراودا بنێرن بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بە ڕێک و پێکی بەڕێوە بچێت.
لەگەڵ ڕێزماندا…
ئیدارەی قوتابخانە