بنكەی دارەتوو بۆ فێربوون و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز
هەولێر، دارەتوو، نزیك یاریگای تۆپی پێ مزگەوتی ابوبكری
08/09/2021
فرمان شواني - سورة الصافات بالطور العراقي - مسجد لانة ستي سوڕەتی الصافات بە شێوازی عێراقی بە دەنگی فەرمان شوانی - مزگەوتی لانە ستیكل حسابي في وسائل التواصل الاجتماعي👇tiktokhttps://vm.tiktok.com/ZSJykj6e5/instagramh...
07/09/2021
سەردانی کردنی لێژنەی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بۆ بنکەى
🏘️دارەتوو🏘️ بەرواری 7 ـ 9 ـ 2021
#ناونيشان ناحیەی دارەتوو 🌍
#ژمارەی سەردانی 24
#ژمارەی موبایلی بەڕێوەبەر047504662837
27/08/2021
بە نووری عەکسی پێغەمبەر ئەوەندە مونعەکیس بووبوون غەریبێ تازە ھاتوو دەیوت ئەم پێغەمبەرستانە محوی سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ئەمرۆۆ ھەینی دوای نوێژی عسر شەشەمین پرۆوژەی بەھای فەرمودە بەسەر کەوتووییی ئەنجام درا بە دەیان کچ و کوری نازدار بەژداریان تیاکرد تەمەناکەم لەخوای گەورە سەرکەوتویی ھەردوو دوونیابن
خوایە گیان بۆ خاتری ئەم رۆژە پیرۆزە لێمان خۆش بە
سوره‌تی (البقره) و (ال عمران)
٢٠٠٤ـ عَنْ أَبي أُمَامَةَ الْبَاهِلِيُّ (رضي الله عنه) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: (اقْرَءُوا الْقُرْآنَ، فَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ شَفِيعًا لِأَصْحَابِهِ. اقْرَءُوا الزَّهْرَاوَيْنِ: الْبَقَرَةَ وَسُورَةَ آلِ عِمْرَانَ، فَإِنَّهُمَا تَأْتِيَانِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَأَنَّهُمَا غَمَامَتَانِ، أَوْ كَأَنَّهُمَا غَيَايَتَانِ، أَوْ كَأَنَّهُمَا فِرْقَانِ مِنْ طَيْرٍ صَوَافَّ، تُحَاجَّانِ عَنْ أَصْحَابِهِمَا. اقْرَءُوا سُورَةَ الْبَقَرَةِ، فَإِنَّ أَخْذَهَا بَرَكَةٌ وَتَرْكَهَا حَسْرَةٌ، وَلَا تَسْتَطِيعُهَا الْبَطَلَةُ). قَالَ مُعَاوِيَةُ: بَلَغَنِي أَنَّ الْبَطَلَةَ: السَّحَرَةُ.
(أبو أسامه الباهلی)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بووه (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (قورئان بخوێنن، چونكه له ڕۆژی قیامه‌تدا دێت و تكا ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كانی هه‌ردووگوڵ ڕه‌نگه‌كه بخوێنن: (البقره) و سوره‌تی (العمران) چونكه ئه‌م دوانه له ڕۆژی قیامه‌تدا وه‌ك دوو په‌ڵه هه‌ور، یا وه‌ك دوو سێبه‌ر، یا وه‌ك دوو پۆل له باڵنده كه باڵیان ڕه‌پ كردووه [له ئاسمانا] دێن به‌رگری له‌خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن. سوره‌تی (البقره) بخوێنن چونكه خوێندنی پیت و به‌ره‌كه‌ته‌و، وازلێهێنانی مایه‌ی په‌شیمانی و خه‌فه‌ته، كه‌سانی بێوره‌و كه‌مته‌رخه‌م پێی نا‌وێرن، معاویه ده‌ڵێ: پێم گه‌یشتووه كه كه‌سانی بێوره مه‌به‌ستی جا دووگه‌رانه).
ئادمین.M.S
گه‌وره‌یی سوره‌تی (فاتحه)
٢٠٠٣ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَ) قَالَ: بَيْنَمَا جِبْرِيلُ قَاعِدٌ عِنْدَ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) سَمِعَ نَقِيضًا مِنْ فَوْقِهِ، فَرَفَعَ رَأْسَهُ فَقَالَ: (هَذَا بَابٌ مِنَ السَّمَاءِ فُتِحَ الْيَوْمَ، لَمْ يُفْتَحْ قَطُّ إِلَّا الْيَوْمَ، فَنَزَلَ مِنْهُ مَلَكٌ، فَقَالَ: هَذَا مَلَكٌ نَزَلَ إِلَى الْأَرْضِ لَمْ يَنْزِلْ قَطُّ إِلَّا الْيَوْمَ، فَسَلَّمَ وَقَالَ: أَبْشِرْ بِنُورَيْنِ أُوتِيتَهُمَا، لَمْ يُؤْتَهُمَا نَبِيٌّ قَبْلَكَ: فَاتِحَةُ الْكِتَابِ، وَخَوَاتِيمُ سُورَةِ الْبَقَرَةِ، لَنْ تَقْرَأَ بِحَرْفٍ مِنْهُمَا إِلَّا أُعْطِيتَهُ).
(إبن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌كاتێكدا (جبریل) لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) دانیشتبوو، گوێی له جیڕه‌یه‌ك بوو له ژوور سه‌ریه‌وه، سه‌ری به‌رز كرده‌وه فه‌رمووی: (ئه‌وه ده‌رگایه‌كی ئاسمان بوو ئه‌مڕۆ كرایه‌وه، جگه له ئه‌مڕۆ هه‌رگیز نه‌كراوه‌ته‌وه، فریشته‌یه‌كی لێهاته خواره‌وه، فه‌رمووی: (ئه‌مه فریشته‌یه‌كه دابه‌زیوه‌ته سه‌ر زه‌وی هه‌رگیز دانه‌به‌زیوه ئه‌مڕۆ نه‌بێت، سه‌لامی كرد و وتی: مژده بێ دوو ڕووناكیت پێ خه‌ڵات كراوه، به هیچ پێغه‌مبه‌رێك پێش تۆ خه‌ڵات نه‌كراوه، سوره‌تی فاتیحه و كۆتایی سوره‌تی به‌قه‌ره هه‌ر پیتێك له هه‌ركامیان بخوێنی {هه‌ر داخوازیه‌كی تێدابێت} خوا پێت ده‌به‌خشيَت).
ئادمین.M.S
( بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ) الفَاتِحَة : ١
١- سوورەتى (فاتیحە).
مەککەییەو (٧) ئایەتە، (٢٥) وشەیە، (١١٣) پییتە.
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئەم سوورەتە لەبەر ئەوە لە دانانى ڕیزبەندى سوورەتەکانى قورئاندا - نەک لە هاتنە خوارەوەدا- لە سەرەتاى قورئانەوەیە پێى دەڵێن: سوورەتى (فاتیحە) و (أم الكتاب) دایکى کتێبان، لە فەرموودەیەکدا – ئەبوداود ڕیوایەتى کردووە- دەفەرموێ: ((الحَمْدُلله ربِ العَالمَين أُمُّ القرآ‌ن، وأُمُ الكِتَاب، والسَبْعُ الْمَثَانِي)). (سنن أبي داود، كتاب الصلاة، باب تفريع أبواب الوتر، باب فاتحة الكتاب، حديث: ١٢٥٨، وصححه الألباني في سنن أبي داوود/ ١٤٥٧). واتە: سوورەى فاتیحە بەدایکى قورئان و بە دایکى کتێبان ناونراوە، وە بە حەوت خوێنراوو دووپاتكراوەكە ناوبراوە.
ئـەم سوورەتە لەگەڵ کەمى ژمـارەى ئـایـەتــەکـانـیدا، مانـاو مەبەستێکى ئێجگار فراوان و زۆر گرنگ دەگەیەنێ، هەر لەبناغە سـەرەکییەکانى ئیسلامەوە، هەتا پـایەو لـقـەکانى، ئینـجا ئیـمان و بـیروبـاوەڕ، ئەوســا خــواپـەرســتـیى، رێکخستنى ئـەحکامەکان، ڕۆژى دوایى و ڕستاخێز، نـاو و سیفەتە جوانەکانى خوا‌و وەرگرتنى یارمەتى هەر تەنهـا لـە خۆى، خواپەرستیى تەنها هەر بۆ ئەو، داواى دامـەزرانـدن و سەقامگیربوون لـەسـەر ڕێگـەو ڕێـبـازە ڕاستەکەى ئیـسـلام، ڕێـگەى پەیامـبەران و، پـیاوچاکان و، خـۆشـەویـسـتان و دۆستانى خوا، خۆ دوورگرتن لە هەموو ڕێگە لار‌و خێچەکان، لە گش ڕێچکەو توولە ڕێگاکان، هەر لەبەر ئەمەیشە خوێندنى لە نوێژەکاندا پێویست و واجیب کراوە، وە بە گەورەترین و بەپیتترینى سوورەتەکانى قورئان لە قەڵەم دراوە، چونکە لە بوخارییدا هاتووە: ((..أَلاَ أُعَلِمُكَ أَعْظَمَ سُوْرَةٍ في الْقُرْآن... الحمدلله رب العالمين، هِيَ السَبْعُ الْمَثَاني والقرآنُ العظيمُ الذي أُوتِيتُهُ)) (صحيح البخاري، كتاب تفسير القرآ‌ن، سورة البقرة، باب قوله: ولقد آتيناك سبعاً من المثاني.. حديث: ٤٤٣٣). واتە: سوێند بەخوا سورەتێکت فێردەکەم لە هەموو سوورەتەکانى قورئان مەزنترو گەورەترە، کە (سورەى حەمد)ـە، بە حەوت خوێنراوو دووپاتكراوەكە ناوبراوە، وە بەشێكە لەو قورئانە گەورەی كە بەمن دراوە.
دەبێ هەموو کارێ هەر بەناوى خواوە بێ:
بەڵێ خواى گەورەو میهرەبان لەم سوورەتە کورتەدا مرۆ تێدەگەیەنێت کە دەبێ هەموو ئیشوکارو جموجووڵ وبزووتن و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانێکى تەنیاو تەنیا بەناوى ئەوەوە بێ و، هیچ شتێکى تر‌ى ئاوێتە نەکرێ، ئەگینە دەبێتە کوفر‌و شیرک، چونکە بتپەرستەکانى ئەو دەمەش ناوی خوایان دەهێنا، بەڵام ناوى شتى تریشیان دەخستە پاڵى، بۆیە خواى باڵادەست لەم سەرەتاى قورئانەوە فێرمان دەکا کە: نابێ ئێمەش بەهەڵەو پەڵەى موشریکاندا بچین، بۆیە بەم شێوەیە دەفەرموێ:
[بِسْمِ اللَّـهِ ] تەنها بەناوى خواوە ئەم سوورەتە ئەنێرمە خوارەوە، دەسا ئێوەش (ئەى ئیمانداران!) لەتەواوى جموجوڵ و ئیش و کارەکانتاندا هەر بەناوى خواوە کاربکەن، (نەک بەناوى پاشا‌و سەرۆک و خاوەن هێزەکان و هەرشتێ ترەوە)، وە هەر بۆ ئەو بکۆشن و هەوڵ بدەن، چونکە هیچ کەسێکى تر- بێجگە لەخۆى- هیچ شتێکى بەدەست نییە و هیچ کارێکیش بەبێ ئەو پیرۆز نابێت.
[الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ] بەخشەرو بە بەزەیى و دلۆڤانە.
تەفسیری ڕامان
ئادمین. M.A.
22/06/2021
تلاوة هادئة لسورة النبأ تلاوة هادئة لسورة النبأ رحلة الى المستقبل و رحلة في ارجاء الكون مع اروع سورة للقران الكريم القاريء فرمان شوانى كوردستان العراق - أربيل
22/06/2021
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان سەرەتا سوپاس بۆخوای گەورەو پاشان بۆ بەرێوە بەرو مامۆستایانی بەرێزی بنکەی دارەتو بۆ فێرکردن و لە بەر کردنی قورئانی پیرۆز کەھەستان بە ئەنجام دانی ئاھەنگێکی خنجیلانە بۆ ئەو فێرخوازە ئازیزانەی بەژداریان کردبو لە پێشبرکێ (سورةِ الكهف) لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە کۆی بیست فێرخواز 💚شەشیان پلەی ئیمتیازیان بەدەست ھێنا‌و 💕سێیان پلەی ممتازیان بە دەست ھێنا‌و 🌹ئەوانی دی زۆر باش و سەر کەوتوبون دەستیان خۆشبێ وھەزار جار پیرۆزیانبێت ❤️ئێوەش لە دوعاي خێر بێ بەشیان مەکەن💖
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
0444