16/06/2026
#ویتفکرون
لە ناو ئەو هەموو پێغەمبەر و پیاوچاکانەی پێشوو کە زەواجیان کردووە ، قورئانی پیرۆز تەنها باسی چیڕۆکی زەواجی یەك کەس دەکات ...
ئەویش ژنهێنانی حەزرەتی موسایە ...
ئەو چیڕۆکە هەڵبژاردەی خوایە ، هەڵبژاردەی خواش باشترین نمونەیە بۆ تێگەیشتن و بڕیار دان لە پڕۆسەی زەواج ...
چیڕۆکەکە بەم شێوە دەست پێ دەکات :
دوای ئەوەی لە مەملەکەتی فیرعەون هەڵدێ و بەرەو مەدیەن بەڕێ دەکەوێ ، لە نزیك گۆمە ئاوێك دەحەسێتەوە ، لەوێ خەڵکان مەڕوماڵاتیان ئاو دەدەن ، لە دوورەوە دەبینێ دوو کچ لە دیار مەڕەکانیان وەستاون و نایەنە ناو قەرەباڵغیەکە...
ئەو دیمەنە سەرنجی حەزرەتی ڕاکێشا و چووە لایان و لێی پرسین ، بۆچی لێرەن ،بۆ ناچن مەڕەکانتان ئاو بدەن ؟!!.
گووتیان چاوەڕێ دەکەین ، تا چۆڵ دەبێ ، ئینجا ئێمە مەڕەکان ئاو دەدەین و باوکیشمان کەسێکی بە تەمەنە ناتوانێ ئەو کارە بکا...
ئەو دیمەنە سەرەتای موعجیب بوونی پیاوێکە کە دەبینێ ئافرەتێك لەگەڵ ئەوەی ئیشێکی قورس دەکات کە شوانەتیە کەچی حەیا و شکۆی خۆی دەپارێزێ و نایەوێ تێکەڵی پیاوان و قەرەباڵغی بێ ، وە لێرەش دەردەکەوێ ئەو قەومە پیاوێکی تیا نەبووە ڕێز لە ئافرەت بگرن و یارمەتی ئەو دوو کچە بدەن و مەجالیان بدەن ئاوی ئاژەڵەکانیان بدەن ، بۆیە موسا قۆڵی پیاوەتی لێ هەڵکرد و مەڕەکانی لێیان وەرگرت و چووە ناو قەرەباڵغیەکە و ئاوی دان و ئاژەڵەکانی بۆ کچەکان هێناوە ...
دواتر موسا چووە ژێر سێبەری درەختێك و فەرمووی :
رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ....
(پەروەردگارا بەڕاستی زۆر پێویستم بە خێر و چاکەیە کە بۆ تۆ ئەنجامی بدەم)
دیقەت بدە کەسێکی گەورەی وەك موسا بڵێ پێویستم بە چاکەیە ، دەبێ ئێمە چی بڵێین؟! مایەی تێڕامانە ....
دوای ئەوەی کچەکان گەڕانەوە ماڵەوە و دەستبەجێ بەسەرهاتەکەیان بۆ باوکیان گێڕاوە ، باوکی بە خێرایی گووتی بڕۆن بۆمی بانگ بکەن ، ئەوە پێ دەچێ گەوهەرێک بێ هاتۆتە ئەم ناوچەیە ...
زۆر جار گەوهەرێك دێتە ژیانی کەسێکەوە ، چ کوڕ چ کچ ، دەبێ ئەو خێزانە بە یەکەوە هەوڵ بدەن ئەو گەوهەرەیان لە دەست نەچێ ، ئەو دەرفەتانە دووبارە نابنەوە ، ئەگەر باوکەکە ئیهمالی کردبا یان کچەکان شەرمیان کردبا ڕوداوەکەیان نەگێڕابایەوە ، حەزرەت لە ژێر درەختەکە هەڵدەستا و دەچووە شوێنێکی تر و گەوهەرەکەیان لە کیس دەچوو ..
ماویەتی ....
سوپاس بۆ خوێندنەوە 🌻