یەكێتی مامۆستایانی كوردستان - Kurdistan Teachers Union

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • یەكێتی مامۆستایانی كوردستان - Kurdistan Teachers Union

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان - Kurdistan Teachers Union (ی.م.ک) ڕێکخراوێکی پیشەیی، دیموکراتی، سەربەخۆیە، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە گشتیەکانی مامۆستایان دەکات.

لاپه‌ره‌یه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، ئامانجانه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تێكی كه‌میش بێت به‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستی بكه‌ین، هیوادارین جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئازیزانی میوانی ئه‌و لاپه‌ره‌یه‌ بین.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوێكی پیشەیی ، دیموكراتی ، سەربەخۆیە ، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە گشتیەكانی مامۆستایانی كوردستان دەكات.

پرسەنامە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی  بەڕێز مامۆستا (صبیحە ف*ج نادر) مامۆستا  لەقوتابخانەی (صلاح الدین ی بنەڕ...
21/09/2026

پرسەنامە

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێز مامۆستا (صبیحە ف*ج نادر) مامۆستا لەقوتابخانەی (صلاح الدین ی بنەڕەتی) لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، لەخوای گەورە داوای لێخۆشبوون و ڕەحمەت بۆ کۆچکردوو وە ئارامی و سەبووری بۆ کەس و کارو بنەماڵە ئەکەین و دواناخۆشیان بێت.

‌إِنَّا‌‌ ‌لِلّهِ‌‌ ‌وَإِنَّـا‌‌ ‌إِلَيْهِ‌‌ ‌رَاجِعونَ

یەکێتی مامۆستایان دەستخۆشی لە هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی مامۆستایانی گرێبەست دەکاتمەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کورد...
20/09/2026

یەکێتی مامۆستایان دەستخۆشی لە هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی مامۆستایانی گرێبەست دەکات

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەبۆنەی جێگیرکردنی بابەتی هەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٧، دەستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو لایەن و کەسانە دەکات کە بە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوام، بوونەتە هۆکاری جێگیرکردنی ئەم مافە یاساییە.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە تایبەتی دەستخۆشی لەو هەوڵ و بەدواداچوونانە دەکات کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ڕێگەی ئەندامێتی لە لیژنەی دارایی، بۆ جێگیرکردنی ئەم بابەتە و پاراستنی ماف و شایستەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست کراون.

هەروەها، یەکێتی مامۆستایان هیوای ئەوە دەخوازێت کە لە کاتی گفتوگۆ و خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم بابەتە بە شێوەیەکی یاسایی و کۆتایی جێگیر بکرێت و مافی هەموو مامۆستایانی گرێبەست بە تەواوی بپارێزرێت.
لە کۆتاییدا، پیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەکەین.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکاتیەکێتی مامۆستایانی...
20/09/2026

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە بۆنەی ٥٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، ئەنجوومەنی ناوەندی و هەموو مامۆستایان و زانایانی ئایینیی بەڕێز دەکات.

بەم بۆنەیەوە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە زانایان و مامۆستایانی ئایینیی کوردستان و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە، پاراستنی بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها پشتگیریی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا بینیوە.

هەروەها، ڕۆڵی زانایان و مامۆستایانی ئایینی لە بەهێزکردنی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی، بڵاوکردنەوەی ڕۆحی هاوپێوەندی و لێکتێگەیشتن، و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی کوردستان، هەمیشە جێگای گرنگی و پشتگیری بووە.

لە کۆتاییدا، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەخت لەسەر گرنگیی پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان هەردوو یەکێتی دەکاتەوە، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتر بە مامۆستایان، زانایانی ئایینی و کۆمەڵگەی کوردستان.

دووبارە، ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز بێت و ئاواتەخوازین هەمیشە لە ئەرک و پەیامە پیرۆزەکانیاندا سەرکەوتوو و بەردەوام بن.

مەکتەبی سکرتاریەتی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوەیەکێتی مامۆستایانی کوردستان...
19/09/2026

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە، بڵاوکراوەیەکی ئاراستەی کۆمەڵگەی پەروەردە و فێرکردن، مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران کرد.

لە بڵاوکراوەکەدا، یەکێتی مامۆستایان پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستایان، قوتابیان، خوێندکاران و دایک و باوکان کردووە و هیوای ساڵێکی سەرکەوتوو و پڕ لە ئارامی و دەستکەوتی پەروەردەیی خواستووە.

هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پەروەردە و فێرکردن، پاراستنی ماف و ڕێزی مامۆستا، دابینکردنی ژینگەیەکی شیاوی خوێندن و فێرکردن و باشترکردنی بارودۆخی قوتابخانەکان کردووەتەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوای لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی پەروەردە بکەن، بە تایبەتی کێشەی مووچە و مافە داراییەکانی مامۆستایان، پلەبەرزکردنەوە، دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکان و پاراستنی شکۆ و پێگەی مامۆستا.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن لە ماف و داواکارییە ڕەواکانی مامۆستایان و بەرژەوەندیی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن، و هیوای ساڵێکی خوێندنی سەرکەوتوو بۆ هەموو لایەک خواستووە

لوبنان..بەشداری یەکێتی مامۆستایان لە کۆنگرەی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردەیەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداریی لە چالاکییە...
19/09/2026

لوبنان..بەشداری یەکێتی مامۆستایان لە کۆنگرەی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداریی لە چالاکییەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ناوەندی و سیمیناری پەروەردەیی هاوبەش کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە (AEO) لە هوتێلی بزومار لە لوبنان بەڕێوەچوو، بە بەشداریی ژمارەیەک لە ڕێکخراو و، پسپۆڕان و شارەزایانی پەروەردەیی.
شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پێکهاتبوو لە:
* مامۆستا ئەحمەد سابیر – سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
* مامۆستا محەمەد عەبدولقادر محەمەد – جێگری سەرۆکی لقی ئاکرێ.
* مامۆستا دیار سەرحان – سەرۆکی لقی زاخۆ.
* مامۆستا وەلید عەبدولڵا – جێگری سەرۆکی لقی دهۆک.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕۆڵێکی چالاکی لە کار و گفتوگۆکانی سیمینارەکەدا هەبوو. مامۆستا ئەحمەد سابیر سەرۆکایەتی تەوەری یەکەمی کرد، کە بە ناونیشانی «ئاستەنگە پەروەردەییەکان لە سەردەمی دیجیتاڵ و ڕۆڵی خێزان لە ڕێنمایی دیجیتاڵی منداڵان» پێشکەش کرا. لەم تەوەرەدا باس لە کاریگەری گۆڕانکاریی دیجیتاڵ لەسەر پرۆسەی پەروەردە، ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە لە ئاراستەکردنی قوتابیان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسانەی تەکنەلۆجیا و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و زیرەکی دەستکرد کرا.

هەروەها شاندی یەکێتی مامۆستایان بەشداریی لە گفتوگۆکانی تەوەرەکانی تر کرد، کە زیرەکی دەستکرد و پەرەپێدانی پڕۆگرام و داهاتووی پیشەی مامۆستایەتی، و پەروەردەی گشتگیر لە جیهانی عەرەبیدا لەخۆ گرت، لەگەڵ بابەتەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی مامۆستایان، پەرەپێدانی سیاسەتە پەروەردەییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی یەکێتی و سەندیکاکان لە پشتگیریی کوالێتیی پەروەردە و پاراستنی مافەکانی کارمەندانی بواری فێرکردن.
بەشداریی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەم چالاکییە بۆ بەهێزکردن و ناساندنی ئەزموونی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی پرۆسەی خوێندن، و فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێتی و دامەزراوە پەروەردەییەکانی وڵاتانی عەرەبیە، بە ئامانجی خزمەتکردن بە مامۆستایان و قوتابیان و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە.

پرسەنامە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ”ناهیدە فەتحی حەسەن” مامۆستای پێشووی قوتابخانەی بنار لەهەولێر، دا...
19/09/2026

پرسەنامە

هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ”ناهیدە فەتحی حەسەن” مامۆستای پێشووی قوتابخانەی بنار لەهەولێر، دایكی یادگار و ڕۆژگار. خوای گەورە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و جێگای بەهەشت بێت.

إنا لله وانا اليه راجعون

چەمەماڵ.. پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانلەشاری چەمچەماڵ ڕێکەوتی  ٢٠٢٦/٩/١٦ لەهۆڵی سەرۆکایە...
16/09/2026

چەمەماڵ.. پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان

لەشاری چەمچەماڵ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/١٦ لەهۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو مامۆستا (عەتا ئەحمەد رەمەزان) جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداربوو لەپێشکەشکردنی بابەتێک لەپانێڵی پەروەردەیی بەناونیشانی ( ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەو چارەسەری) ، پاشان لەگەڵ مامۆستایان و ئامادەبووان گفتوگۆی گەرمی لەبارەوە کرا.

پەیامی سەرەخۆشیبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی د. کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان و وەزیر...
16/09/2026

پەیامی سەرەخۆشی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی د. کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووی تەندروستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان،مان پێگەیشت.
د. کەمال شاکر، یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرەكانی کوردستان، کە بە درێژایی ژیانی خۆی لە بوارە جیاوازەکانی خزمەت بە کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا بەشداری و کارێکی بەرچاوی هەبووە.
ناوبراو دوو خ*ل سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە و تا ساڵی ٢٠١٧ لەو پۆستەدا خزمەتی کردووە. هەروەها یەکەم وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و لە کابینەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی حکومەتی هەرێمدا ئەو بەرپرسیارێتییەی بەڕێوە بردووە. لە ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٥یش ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کاتی عێراق بووە.
لە بوارى پەروەردە و تاقیکردنەوەکانیشدا، د. کەمال شاکر خزمەتێکی بەرچاو و مێژوویی هەبووە. ئەو سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەزموونەکانی وەزاری بووە و لە ناوەڕاستی نەوەتەکانەوە بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ، سەرۆکایەتی لیژنەی ئەزموونەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستانی کردووە و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەو ئەرکەی بەڕێوە بردووە.
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری بەڕێز و هاوڕێ و هاوبیرەکانی دەکات و هاوبەشی خەمیانە.
لە خودای گەورە داواكارین سێبوری بە خێزان و کەسوکاری و هاورێ و دۆستانی ببەخشێت.

مەکتەبی سکرتاریەتی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

سەردانی شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییئەمڕۆ، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شان...
16/09/2026

سەردانی شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی

ئەمڕۆ، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیییان کرد.

شاندەکە لەلایەن مامۆستا ئەحمەد گەل، بەڕێوەبەری گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی، بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە دۆخی پەروەردە و فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی تاوتوێ کران، بە تایبەتی گرنگی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و ڕۆڵی ئەم جۆرە خوێندنە لە ئامادەکردنی گەنجان بۆ بازاڕی کار و پێداویستییەکانی کۆمەڵگە.

هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو پێشکەوتنانەی کە لە ساڵانی دواییدا لە بواری فێرکردنی پیشەیی بەدەستهاتوون، لەگەڵ پلان و بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە بۆ زیاتر پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەم بوارە گرنگە.

هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و دامەزراوەکانی وەزارەتی پەروەردە کردەوە، بۆ پشتگیری لە مامۆستایان و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان.

16/09/2026

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، پرۆسەی لەجێدانان بۆ ئەو فەرمانبەرانە کارا بکات کە لەسەر داهاتی ناوخۆ لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دامەزراون

Address

هەولێر/سەیداوە/٣٠ مەتری/بەرامبەر وزارەتی شەهیدان
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 16:00 - 19:00
Tuesday 16:00 - 19:00
Wednesday 16:00 - 19:00
Thursday 16:00 - 19:00
Sunday 16:00 - 19:00

Telephone

+9647508666625

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەكێتی مامۆستایانی كوردستان - Kurdistan Teachers Union posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to یەكێتی مامۆستایانی كوردستان - Kurdistan Teachers Union:

Shortcuts

Share

Category