31/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم +وەرزی دووەم/خوولی دووەم پۆلی(٧-٨)ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥
٭تاقیکردنەوەکان هەموو رۆژێک کات ژمێر( ٨) هەشتی بەیانی دەست پێدەکاتن.
٭پێویستە گشت قوتابیان(١٥)خوولەک پێش تاقیکردنەوەلەقوتابخانە ئامادەبن٠
٭رۆژانی یەك شەمە و چوارشەمە تاقكردنەوە ئەنجام نادرێت.
٭پێوویستە قوتابی رۆژانە ئەو پەرتووکەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدات لەگەڵ خۆێی بینتەوەلەکاتی تاقیکردنەوە.
.٭هیوای سەرکەوتن ونمرەیەکی باش لۆ گشت قوتابیان دەخوازین
31/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم +وەرزی دووەم/خوولی دووەم پۆلی( ٤ -٥- ٦ ) بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥
٭تاقیکردنەوەکان هەموو رۆژێک کات ژمێر( ٨:٠٠ )ی بەیانی دەست پێدەکاتن
٭پێویستە گشت قوتابیان(١٥)خوولەک پێش تاقیکردنەوەلەقوتابخانە ئامادەبن٠
٭رۆژانی یەك شەمە و چوارشەمە تاقیكردنەوە ئەنجام نادرێت.
٭پێوویستە قوتابی رۆژانە ئەو پەرتووکەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدات لەگەڵ خۆێی بینتەوەلەکاتی تاقیکردنەوە.
.٭هیوای سەرکەوتن ونمرەیەکی باش لۆ گشت قوتابیان دەخوازین
23/05/2026
ئاگاداری
بۆقوتابیانی پۆلەکانی (٤ ، ٥ ، ٦)دەکەینەوە ...
کە بەیانی ڕۆژی یەک شەم بەرواری ۲۳/٥/٢٠٢٦
کاتژمێر (٩) نۆی بەیانی لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم (کارت)
وەقوتابیانی پۆلەکانی (٧-٨) کاتژمێر (١١) یازدەی بەیانی لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم (کارت)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان..
قوتابخانەى سامانی بنەڕەتى .
20/05/2026
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەزموونەكانی وەرزی دووەم -خوولی یەكەم بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦
زۆر بە پێویستی دەزانم سوپاسی دڵسۆزی یاریدەدەران و لێژنەی ئەزموونی و لێژنەی وردبینی ومامۆستایان و رێنمایكاران و فەرمانبەرانی قوتابخانەكەم بكەم كە وەفاداربوون بەرانبەر بە پیشەكەیان و بەرانبەر ئەو ئەمانەتەی كە لەسەر ئەستۆیان بوو زۆر بەرێك وپێكی بەپێی رێنماییەكان و بەدلسۆزییەوە كارەكانیان ئەنجامدا دەستی هەموو لایەك خۆش بێت جێگای شانازین
خوای گەورە لەش ساغ و هەمیشە تەندروستان بكاتن٠٠هیوای دەرچوون و ئەنجامێكی
باشیش لۆ قوتابیانی ئازیز دەخوازم٠٠٠
لەگەڵ رێزم
كاروان محمد جمیل
بەرێوبەری قوتابخانەی سامانی بنەڕەتی
18/05/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیانی بازنەی یەکەم پۆلی (١ ، ٢ ، ٣ ) یەم
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی یەکەم ودووەم و سێیەم و دەکەینەوە ...
کە بەیانی ڕۆژی سێ شەم بەرواری 19/5/2026
کاتژمێر 30: 10 لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم (کارت)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان..
قوتابخانەى سامانی بنەڕەتى .
13/05/2026
ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی ١٣/٥/٢٠٢٦چوارەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم بەرێز مامۆستا (هەتاو) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەردانی قوتابخانەکەمانی كرد بەمەبەستی بەدواداچوونی كارەكانی تاقیكردنەوەكان كەتێیدا سوپاس دەستخۆشی لەگشت ستافی قوتابخانە كرد ٠
بەهیواین گشت قوتابیان بەباشی وەلام بدەنەوە نمرەیەكی بەرز بەدەست بێنن
09/05/2026
سڵاو و رێز دایکان و باوکانی بەڕێز،
رێنمایی تاقیکردنەوە:
1. تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم کاتژمێر ٨ی بەیانی دەست پێدەکات و پێویستە قوتابیان پێش ئەو کاتە لە قوتابخانە ئامادەبن.
2. ئەو خێزانانەی خۆیان هاتوچۆ بە منداڵەکانیان دەکەن با لە کاتی خۆی لە قوتابخانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی منداڵەکانیان.
3. نابێت منداڵەکەت (قەلەم رەنگ و های لایتەرو قەلەم جاف) لەگەڵ خۆی بێنێت.
4. رۆژانە پێداچوونەوە بە خشتەی تاقیکردنەوەکان بکەنەوە بۆ دڵنیابوونەوە.
5. چاودێری دۆخی تەندروستی و لایەنی دەروونی و معنوی و ژینگەی ماڵەوە بکەن لە ماوەی تاقیکردنەوەکان.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان.
06/05/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی ( ٩ ) یەم
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆیەم دەکەینەوە ...
بەرواری 7/5/2026 ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 10 لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەی قوتابی (هویە) لەگەڵ ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم (کارت) دەدرێتەوە..
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان..
قوتابخانەى سامانی بنەڕەتى .
03/05/2026
ئەمرۆ یەک شەمە رێكەوتی ٣/ ٥ /٢٠٢٦
ستافی دەستەی کارگێری قوتابخانەی سامان سەردانی بەرێز مامۆستا ( فەرهاد حسین مەولود) مان كرد بەبەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە بەرێزیان بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك سەرپەرشتیاری یەكەم لە یەكەی دڵنیایی جۆری و سەرپەشتیكردنی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر٠ هیوای سەركەوتن بۆ بەرێزیان دەخوازین لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
29/04/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەم
خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم ی بنەرەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ / ٢٠٢٦