08/06/2026
بەئامادەبوونی بەرێز ( پ . ی . د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە ڕێورەسمێکدا رادەستکردنی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی بەرێوەچوو .
رێوڕەسمی ڕادەستکردنی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بەڕێوەچوو - Erbil Pol
خاچی سوور بەڕێوەچوو پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ICRC بە سەرۆکایەتی … Continue reading ر....
07/06/2026
ڕاگری کۆلێژ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی بۆ خولی دووەم بەسەر کردەوە .
بەرواری (٧-٦-٢٠٢٦) بەڕێز (پ. ی. د. مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و( د . احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی ( خولی دووەم ) ی قوتابیانیان کرد و لەنزیکەوە گوێیان بۆ داواکاریەکانیان گرت هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.
04/06/2026
گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرەوپێشچوونێکی زانستی دیکەی تۆمارکرد - Erbil Polytechnic University
بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە گۆڤاری Polytechnic Journal کە لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڵاو دەکرێتەوە، توانیویەتی CiteScoreی خۆی لە … Continue reading گۆڤاری زانکۆی پۆلیتەکنیک...
03/06/2026
سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد .
بەرواری (٣-٦-٢٠٢٦) بەرێز ( پ.د. ادریس محمد طاهر) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێژی کرد لەلایەن ( پ . ی . د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازی لێکرا ، مەبەست لەم سەردانە بەسەر کردنەوەی ئەو پرۆژەو نۆژنەنکردنەوانەیە کە لەبواری جێبەجێکردندایە لەناو هۆڵەکان و باڵەخانەی کۆلێژ ، راگری کۆلێژ بەناوی راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ هەوڵ و ماندبوونی سەرۆکایەتی زانکۆ لەپای کارەکانیان و پێشخستنی کۆلێژ لەگشت بوارەکاندا .
هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .
02/06/2026
مەراسێمێکی ڕێزلێنان ئەنجامدرا.
بەرواری (٢-٦-٢٠٢٦) بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( دکتۆرە ذکری علی عزیر) سەرۆکی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان و بەشێک لەمامۆستاو فەرمانبەران مەراسیمێکی خنجیلانەی ڕێزلێنان بۆ(
(ستیفنی ویراسینگە)
ڕێکخەری بەرنامەی چاکسازی جەستەیی
لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور
Stephney Weerasinghe
Physical Rehabilitation Program Coordinator
International Committee of the Red Cross ) ئەنجام درا لەپاڵ ئەو ئەرک و ماندووبوونەی لەماوەی ڕابردوو لەبەشی پەلی دەستکردوو پاڵپشتەکان وەک مامۆستا بەردەوام بوو ،
دواتر ڕاگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی بەناوی ئەنجومەنی کولێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران پێبەخشی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.
31/05/2026
ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە گشت بەشەکان کرد، دواتر سەردانی چەند شوێنێکی کرد .
بەرواری( ٣١-٥-٢٠٢٦) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەیاوەری( د. احمد نوزاد) یاریدەری ڕاگرو ( م کاروان عمر ) بەڕێوەبەری کارگێری و بەشێک لەسەرۆک بەشەکان ، بەمەبەستی جەژنانە سەردانی هۆبەو یەکە کارگێڕیەکان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشە زانستیەکانیان کرد پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لێکردن ، دواتر لە زنجیرەیەک بەسەرکردنەوە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و لێژنەی ناوچەی ئاسۆیان کرد ،چاویان بە بەرپرسان زۆرێک لە راگرە بەرێزەکان و میوانان کەوت پیرۆزبایی جەژنانەیان لەیەکتر کرد .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .
26/05/2026
پەیامی ڕاگری کۆلێژ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز .
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان .
بەبۆنەی هاتنەوەی( جەژنی قوربان )بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەوای موسڵمانان و سەرۆکایەتی زانکۆمان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و کوردستانیانی خۆشەویست دەکەین ، دەخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەک هەردەم خۆشبەختی ببێتە میوانی ماڵەکانتان .
پ. ی. د. ( مراد امیر احمد ) .
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ..
25/05/2026
قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایەوە .
بەرواری (٢٥-٥-٢٠٢٦) لە ژێر چاودێری راگرایەتی کۆلێژ قوتابیانی بەشی ( پەلی دەستکردو پاڵپشەکان) بەهۆی تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندنیان لەم چەندساڵەی رابردوو ،( قەڵغانی ڕێزلێنانیان) بەخشیە مامۆستایانی ئەم بەشە لەپای ئەرک و ماندوبوونیان سوپاسگوزاریان ئاراستەکردن ، مامۆستایان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و هەوڵبدەن هێز و تواناکانیان لەخزمەت چارەخوازانی ووڵاتەکەمان بەکار بێنن بەتایبەتی بۆ کەسانی خاوەن پێداوستی تایبەتەکان .
هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان.
25/05/2026
راگری کۆلێژ پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایەکی کۆلێژ کرد .
بەرواری (٢٥-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ . ی. د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پیرۆزبایی بەناوی راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژ ئاراستەی ( د . شلێر قاسم حسین ) کرد مامۆستایە لە کۆلێژەکەمان لەپای بەرزکردنەوە پلەی زانستی لە ( مامۆستا) بۆ ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر ) و بەهیوای سەرکەوتن لە وێستگەکانی داهاتوو .
هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .