خوێنکارانی بەشی جوگرافیا

خوێنکارانی بەشی جوگرافیا

Share

زۆرترین هەواڵ و زانیاری لێرە ببیستە

08/07/2023

یەکەم سمینارت لەزانکۆ لەسەر چ بابەتێک بوو 📃یادش بەخێر
ئادمین

19/06/2023

نه خشه ی
((به ریزی و نزمی * لیژی* سیبه ری گرد* ئاراسته ی لیژی🌏 له یه ک وینه دا.))((قەزای ره واندز))

19/06/2023

ئاسته کانی وشکه سالی و پوشاکی رووه کی ده شتی هه ولیر له نیوان (2014-2022)
پەیجی:خوێندکارانی بەشی جوگرافیا

19/06/2023

دەرێن بۆ هەموو کێشەو مشکیلەک چارەسەرێک هەر هەیە
ئەی باشە ئەپرسم پیاوی ناو وێنەکە چۆن بە سەلامەت دەرباز بێت؟؟؟
ئادمین🫡

16/06/2023

بەرێزان و خوێندکارانی ئەزیز ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیە باس لە دابەشبوونی دانیشتوان دەکات هەر کەس ویستی کۆمێتەک جێبهێلێت

Photos from ‎خوێنکارانی بەشی جوگرافیا‎'s post 04/06/2023

گوندی سیتکان :
گوندی سیتکان دەکوێتە باکووری شارەدێی دیانا سەربەئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە باشووری کوردستان .

سنوری جوگرافیای گوندەکە :
گوندی سیتکان لە رۆژهەلات هاوسنورە لەگەڵ هەریەکە لە گوندەکانی پیرسوان و زێوە لە باکوور هاوسنورە لەگەڵ گوندەکانی ناورۆین و هەسنان لە رۆژئاوا لەگەڵ بادلیان و لە باشوور دیانا و باشووری رۆژهەلات گوان .

ناوی گوندەکە :
ناوی گوندەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی کۆن ئەوکاتە ( ۳۰ )دووکانی لێ بوو وا ناونراوە سیتکان .

شوێنی ئەسترۆنۆمی یاخود فەلەکی :
گوندی سیتکان دەکەوێتە سەر بازنەی پانی ( ٣٦٫٤٠٫٣٠ ) باکووری گۆی زەوی و سەر هێلی درێژی ( ٤٤٫٣٦٫٠٨ ) رۆژهەلاتی گۆی زەوی .

نەتەوە و زمان و ئاین :
هەموو دانیشوانی گوندەکە نەتەوەی کوردن ، پەیڕەوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مەزهەبی سونەی شافعی دەکەن ، بەشێوازی کوردی سۆرانی گفتوگۆدەکەن .

مۆرفۆلۆجی گوندەکە :
بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی گوندەکە بە چیا دەورە دراوە لە باکوور چیایی سەرتیژ و لە باشوور چیایی زۆزک وە گوندەکە لە بەینی ئەو دوو شاخە بە شێوەی دۆلێکی لێژی نیمچە تەخت درێژ بۆتەوە .

پلانی گوند :
دەتوانین بلێین لە ئێستادا گوندەکە بە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا فراوان دەبێت بۆ نیشتەجێبوونی دانیشتوان .

بەکارهێنانی زەوی :
زەوی گوندەکە بەکار دێت بۆ مەبەستی نیشەجێبون وکشتوکاڵ و ئاژەڵداری بە جۆرێ هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی وا رێک کەوتوە گوندەکە لە باکوور بۆ باشوور لێژ بوەتەوە بەڵام دانیشتوانەکە بە هەر جۆرێک بێت توانیویانە خۆیان بگونجێنن .

بەرزترین و نزمترین شوێن لە گوندی سیتکان:
بەرزترین خاڵ بریتیە لە( ۱٨۳۲م )بەرزی لە ئاستی رووی دەریا
نزمترین خاڵیش بریتیە لە(٨٥٠م ) بەرزی لە ئاستی رووی دەریا
کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کەوا ئەو بەرزیە زۆریە هەیە بۆتە هۆی ئەوەی کەوا گوندی سیتکان لە وەرزی زستان بە بەفرو بارانی ببێت و وەرزی هاوینی مام ناوەند و فێنک بێت .

رووبەری تەواوی گوندی سیتکان :
رووبەری تەواوی گوندی سیتکان بریتیە لە( ‌۱۳ کم۲ ) یاخود ( ۱۳٠٠٠م۲ )

لەم نەخشانەی خوارەوە کەوا دروستم کردون دوای ماندوو بونێکی زۆر تەواو دیاردەو بەڵگەکان لەبەر دەستن ئەم نەخشانەی خوارەوە بە پێی وەزارەتی پلان دانای حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستم کردون بۆیە رووبەری و بازنەکانی پانی، هێڵەکانی درێژی بەرزی لە ئاستی رووی دەریا شتی راست و دروستن .
بەهیوای سوود بینین و خوێنەر بوونی هەموو لایەکـــ.
ئــامــادەکــردنـــی :
مــحــمـــد عــبــدالفــتـــاح عــبــالخــالــق .

Photos from ‎خوێنکارانی بەشی جوگرافیا‎'s post 02/06/2023

ئاوزێلی گوندی سیتکان
ئێمە ئەگەر سەیری ناوچەی سیتکان بکەت بە هۆی هەڵکەوتوی شوێنەکەیەوە و تۆپۆ گرافیەکەوە کەوا خاوەنی لێژی زۆرە بوەتە هۆی ئەوەی ئاوزێڵی ئەو ناوچەیە بکەێتە بەشی خوارەوەی گوندەکە کە لە دامێنێ چیای زۆزک و سەرتیز دەستت پێدەکات لە شێوەی دۆڵێک درێژ دەبێتەوە لە نێوان ئەو دوو ناوچە شاخاویە کە بوەتە ئاو رێژگەی ئەو ناوچانە وە لە ناوچە بەرزایەکانەوە سەر چاوە دەگرێت دەروات بۆ ناوچە نزمایە یەکان لێرەدا خۆش بەختانە ئێمە دوور دەبین لە مەترسی لافاو بە هۆی بوونی سلۆپێکی زۆر لە ناوچەکەمان چەندی رێژەی باران ببارێت بارانی بە خور بێت یاخود مام ناوەند یان هەر جۆرێکی تر مەترسی لە سەر گوندەکە دروست ناکات چونکە لێژی زۆرە نابێتە هۆی وەستانی ئەو ئاوە.

شیکرنەوە بابەتە کە بە نەخشەی زانستی دیاری کردنی ئاو زێلی سەرەکی لە سنووری گوند کەوا کانی توێران دەگرێتەوە .

دورست کردنی نەخشە بە بەکارهێنانی بەرنامەی GIS ، کارکردن لەسەر وێنەی ئاسمانی شیکردنەوە بابەتە بە شێوەکی زانستی.

ئامادەکردنی :
محمد عبدالفتاح عبدالخالق

( 1 \ 6 \ 2023 )

Photos from ‎خوێنکارانی بەشی جوگرافیا‎'s post 02/06/2023

دورگەکانی ماڵدیڤ.....Maldives

کۆماری ماڵدیڤ لە ۲۰۰ دوورگە پێکهاتوە بە بچوکترین ووڵاتی کیشوەری ئاسیا دادەنرێت.
شوێنی جوگرافیای____ دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئاسیا و باشوری خۆرئاوای هندستان لە ناو ئۆقیانوسی هندی دایە....
ڕووبەڕی____۲۹٨ کم
مێژووی___ساڵی ۱٥٥٨ لەلایەن پورتوگالەوە داگیرکراوە دوای ۱٥ پانزە ساڵ هۆلەندە جێی پورتوگالی گرتۆتەوە.دواتر ساڵی ۱۷۹٨ لەلایەن بەڕیتانیاوە داگیرکراوە لە ساڵی ۱٨٨۷ وەک پاراستنی بەڕیتانیا دانی پیانراوە..
پایتەخت_____ مەیل....
زمانی ڕەسمی____ئینگلیزی و عەرەبی
ژ.مارەی دانیشتوان___۳۹۳،۲٥۳ هەزارکەس
پێکاتەی دانیشتوان___هندی باشور و عەرەب و سین هلین..
داهات___گەشتیار...سا­ڵانە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن_ڕاوە ماسی...
سەربەخۆی____۲٥_٦_۱۹٦­٥ لە بەڕیتانیای مەزن سەربەخۆی وەرگرتوە.
ووڵاتی عەبدوڵڵە ناوەکان......سەرۆکی ووڵات و جێگرەکەیو سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دادگای گشتی ناویان عەبدوڵڵە ......
.وەرگێرانی لە ئینگلیزیوە....سەرچاو­ ..Wikipedia
پەیجی : خوێندکارانی بەشی جوگرافیا

22/09/2022

#زانیاری گشتی دەربارەی کیشوەری (ئەوروپا):

1_ کیشوەری ئەوروپا دووەم کیشوەری بچووکی جیهانە لە ڕووی ڕووبەرەوە و سێیەمین کیشوەری گەورە لە ڕووی دانیشتوانەوە.
2 - درێژترین ڕووبار کە ڕووباری ڤۆڵگا 3688 کیلۆمەترە و دەڕژێتە دەریای کاسپین
3 - ژمارەی وڵاتە سەربەخۆکان 53 وڵاتن
4 - شارستانیەتی ئەوروپا یەکێکە لە کاریگەرترین شارستانییەتەکانی سەرانسەری جیهان
5 - ناوی ئەوروپا لە میتۆلۆژیای یۆنانی لە ناوی خوداوەند وەرگیراوە و واتە (ڕووی فراوان)
6 - بولگاریا کۆنترین وڵاتی ئەوروپایە و بە سەرسوڕمانەوە لە ساڵی 861ی زایینیەوە ناوی خۆی پاراستووە
7 - ڕوسیا لەسەدا 40ی کۆی زەوییەکانی کیشوەری ئەوروپای گرتەوە
8_ چیای پرۆتڕۆشۆن کە دەکەوێتە ناوچەی قەوقاز، بەرزترین چیای کیشوەری ئەوروپایە، کە بەرزییەکەی 5633 مەترە.
9 - یۆرۆ بازرگانیترین دراوی کیشوەری ئەوروپایە
10- ئابووری کیشوەری ئەوروپا بە ئابووری سەرمایەداری دادەنرێت
11- کیشوەری ئەوروپا دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان دەگرێتەوە
12- شاری پاریس گەورەترین شاری کیشوەرەکەیە
13.زۆربەی دانیشتوانی ئەوروپا پەیڕەوی مەسیحیەتی دەکەن، لەکاتێکدا ئیسلام تەنیا لەلایەن هەندێک وڵاتەوە پەیڕەو دەکرێت وەک ئەلبانیا و بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا و یەهودی بوودایی تەنیا بە ڕێژەیەکی کەم لە دانیشتوانی کیشوەرەکە و ڕێژەی سەدی
14- کۆمەڵگای ئەوروپا لە چەندین گروپی ڕەگەزی جیاواز پێکهاتووە کە دەکاتە هەشتا و حەوت گرووپ
15- زمانەکانی دەوروبەری کیشوەرەکە لە نێوان زمانە فەرمییەکانیدا زۆرن: ئینگلیزی، هۆڵەندی، کرواتی، فەڕەنسی، دانمارکی، ئیرلەندی، ئەڵمانی، ئیتالی، پۆڵەندی، ئیسپانی، سویدی، چیک و بولگاری.
16_ کیشوەری ئەوروپا گەورەترین دەریاچەی جیهان لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە (دەریای خوێی کاسپین) کە بەشێک لەو دەریاچەیە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و بەشەکەی تر لە کیشوەری ئاسیادا
17- دەوڵەتی ڕووسیا گەورەترین وڵاتی ئەوروپایە کە نزیکەی 17 ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە، واتە دەوڵەتی ڕووسیا نزیکەی 40٪ ی کۆی ڕووبەری کیشوەری ئەوروپا داگیر دەکات و بچوکترین وڵات کە ڤاتیکان تێیدایە
١٨_ هەموو ٧ ساڵ جارێک بورجی ئیفل لە فەڕەنسا دووبارە کراوەتەوە بە بڕی ٦٠ تەن لە ڕەنگی قاوەیی.
19_ درێژترین تونێلی ئەوروپا لەنێوان ئینگلتەرا و فەرەنسایە و پێی دەوترێت "چانێل" و نزیکەی 50.5 کیلۆمەتر درێژە

06/09/2022

زەوی بـەژمـارە
1- ڕوبەری گۆی زەوی= 510.072000 ملیۆن/كم.
أ- ڕوبەری وشكانی تێیدا = 148.940000ملیۆن/كم، واتا بەرێژەی 29.2% .
ب- ڕوبەری ئاوی = 361.132000ملیۆن/كم2، واتا بەرێژەی 70.8.
2- تیرەی هەسارەی زەوی = 12742كم.
3- نیوە تیرەی زەوی = 6370كم.
4- خێرای سوڕانەوەی = 1674.4 كم/چركەیە.
5- درێژی كەمەرەی زەوی لە هێڵی یەكسانی = 40070 كم.
6- ماوەی سوڕانەوەی بەدەوری خۆردا= 365 ڕۆژ و 5 كاتژمێرو 48دەقیقەو 46 چركەیە.
7- تێكرای سوڕانەوەی بەدەوری خۆردا= 30كم/چركە، واتا (107-108)هەزار /كم/سەعاتە.
8- ناوەندە چڕی زەوی = 5.515غرام/سم3.
9- ناوەندی پلەی گەرمی = 15پلەی سەدییە .
10- ژمارەی مانگ = 1 مانگ (مانگی زەوی)
11- قەبارەی زەوی =1012 /1.08321 كم3
12-بارستای زەوی =10245 /.936 كغم.
13- لاری گۆی زەوی بەگۆشەی 23.5 پلەیە .
14- پێكهاتەی گۆی زەوی لەناوكۆمەڵەی خۆردا=1%
15- خاڵی گۆشەی وەرگەڕان= 348.73936
16- سوكترین ماددە لەناو زەویدا= هایدرۆجینە.
17- قورسترین ماددە لەناو ناخی زەویدا= یۆرانیۆمە.
18- پلەی گەرمی ناوناخی زەوی دەخەمڵێندرێت= 4500 پلەی سەدی.
19- تێكڕای ماوەی دوری نێوان خۆرو زەوی نزیكەی = 149.598.261 ملیۆن/كم.
أ-لە بەرواری (3) تەمووز، گۆی زەوی لە هەموو كاتێكی تر لەخۆر دورترە،كەماوەی نێوانیان= 152.98.232ملیۆن/كم.
ب- لەبەرواری (3) كانوونی دووەم، گۆی زەوی لەهەمووكاتێك لەخۆر نزیكترە، كە ماوەی نێوانیان =147.98.290 ملیۆن/كم.

20- بڕی ئەو وزەیەی كە لەخۆرەوە بەر گۆی زەوی دەكەوێت= (2000یەكەی /كالۆری /سحرەی حراری/سم3) لەیەك خولەكدا .
21- ماوەی گەیشتنی تیشكی خۆر بۆ سەر گۆی زەوی = 8 دەقیقەو 25 چركەیە.
22- پێكهاتەی چینەكانی زەوی :-
أ-توێكڵ، ئەستووریەكەی لەناوچە شاخاوییەكان و ناوچە وشكانییەكان = 40كم، بەڵام لەناوچە دەریاو زەریاكاندا = 10كم.
ب- مانتڵ، ئەستووریەكەی = 2900كم.
ج- كرۆكی زەوی، قوڵیەكەی = 6730 كم. كە لە ماددەی تواوەی (ئاسن و نیكڵ) پێكهاتووە.

ئاماده كردنی : خوێنکارانی بەشی جوگرافیا

20/12/2021

ئامادەکرنی نەخشەی شوێنی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ووشکانی و ئاوی بە بەرنامەی ( Arcmap10.8 )GIS .
ئامادەکردنی :مامۆستا حسین عبدلکەریم
پەیجی:خوێکارانی بەشی جوگرافیا

20/12/2021

ئامادەکرنی نەخشەی پێکهاتەی کارگێری و شوێنی ئەسترۆنۆمی پارێزگای هەڵەبجە بە بەرنامەی ( Arcmap10.8 )GIS .
ئامادەکرنی مامۆستا حسین عبدالکریم

پەیجی :خوێنکارانی بەشی جوگرافیا

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Irbil