20/09/2026
دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندن پڕ لە ئامانج و سەرکەوتن!
بە جۆش و خرۆشێکی گەورە و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، دەرگای ئامادەیی کلێڤەری ناحکومی بە ڕووی قوتابییە ئازیزەکانماندا کرایەوە.
ئەمڕۆ مامۆستایە بەڕێزەکانمان بە پێشوازییەکی گەرمەوە لە قوتابییەکانمان دەستمان پێکرد، تاوەکو پێکەوە قۆناغێکی تری گرنگ لە ژیانی زانستی و بەروپێشچوونیان دەستپێبکەن و هەنگاو بەرەو ئامادەکاری بۆ داهاتوویەکی درەوشاوە بنێن.
هیوای سەرکەوتن، نمرەی بەرز و ساڵێکی پڕ لە دەستکەوتی گەورە بۆ سەرجەم قوتابییە خۆشەویستەکانمان دەخواین!
#پەروەردە #سەرکەوتن #هەولێر