05/09/2026
دەستکەوتێکی گەورە و شانازییەکی بێوێنە! نایابیی قوتابیانمان لە پۆلی ١٢ (وەزاری) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦! 🎓🏆
پیرۆزباییەکی گەرم لە قوتابییە زیرەک و دڵسۆزەکانی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر، مامۆستایانی ماندوونەناس، و خێزانە بەڕێزەکانیان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە و تۆمارکردنی پلەی نایاب لە ئاستی هەرێمی کوردستان لە تاقیکردنەوە وەزارییەکاندا.
ئەم دەستکەوتە درەوشاوانە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام، ئیرادەی بەهێز، و ژینگەیەکی پەروەردەیی و فێرکاریی پێشکەوتووە کە ساڵانە پێشەنگی و نایابیی ئەکادیمی بەدیدەهێنێت.
دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششی هەموو قوتابییەکانمان دەکەین و هیوای ئایندەیەکی گەش، سەرکەوتنی بەردەوام و پێشەنگبوونیان بۆ دەخوازین لە قۆناغی زانکۆ و سەرجەم وێستگەکانی ژیانیاندا! ✨
------
Outstanding Academic Achievement! Across Kurdistan in the Grade 12 Wezary Exams (2025–2026)! 🎓🏆
We are immensely proud to celebrate the remarkable success and high distinction achieved by our students at Ishik & Nilufer Schools in the Grade 12 Wezary Ministerial Examinations.
Securing top grades across the Kurdistan Region is a true reflection of their dedication, hard work, and continuous pursuit of excellence, nurtured by our devoted educators and their supportive families.
Congratulations to our high-achieving students on this inspiring milestone! We wish them continued brilliance, leadership, and great success as they embark on their university journey and future endeavors! ✨