Nile School Privateقوتابخانەی نیلی ناحکومی

Nile School Privateقوتابخانەی نیلی ناحکومی

Share

قوتابخانەیەکی بنەرەتی ناحکومیە لەشاری هەولێر لە پۆلی 1 تا 9 لەخۆدەگرێت هەولدەدات بۆئایندەیەکی باشتر

22/08/2023

چۆن منداڵەکەم پەروەردە بکەم؟

هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی

پێویسـتە منـداڵ بەشـێوازێک پـەروەردەبکرێت کـە تـوانـای ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی کارەکانی خۆی ھەبێت، ژیان پڕیەتی لەوکارانەی کە نایانەوێ ئەنجامی بدەن بەڵام زۆرجار ناچار دەکرێن یان وا دەخوازێ کە ئە نجـامی بدەن، ھەربۆیە پێویستە نەوەکانمان لەسەر ئەو بنەمایانە پەروەردە بکرێن کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیان هەبێت و لە شکستەکانیانەوە فێرببن، ئەمە کارێکی گرنگە کە دەبێت لە پەروەردەی منداڵدا ڕەچاوبکرێت تاکو ئایندەیەکی گەش و ڕوناکی هەبێت.

ڕێز و خۆشەویستی

بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی دروست و پتەو لە نێوان دایک و باوک و منداڵان دروست ببێت، پێویستە پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی بێت. وەک توێژەری زانستی دەروونی دکتۆر "پێگی درێکسلەر" (Peggu Drexler ) دەڵێت : "منداڵ لە هەر تەمەنێکدا بێت، نابێت ترس و تۆقاندن بەکابهێنرێت بۆ نزیکبوونەوەی لە دایک و باوک، بێگومان ڕێز و خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لە منداڵ لە گرنگترین مەرجەکانی پەروەردەی دروستە".

سوپاسگوزاری بەخششەکان

بێگومان دەبێت پەروەردەی منداڵ لەسەر بنەمای سوپاسگوزاری بەخششەکانی خودای گەورە بێت، کاتێک منداڵ فێری ئەوە دەکرێت سوپاسگوزاری بەخششەکانی چواردەوری بێت وەک خێزانەکەی، هاوڕێکانی، ئەوکات سۆز و میهرەبانی لە دڵیدا دروست دەبێت بەرامبەر ئەو منداڵ و کەسانەی کە بێ بەشن لەو بەخششانەی کە ئەو هەیەتی، وە دایک و باوک دەتوانن هەمان هەست لە ناخی منداڵەکانیان دروست بکەن لەڕێگەی هاندان و بەشداری پێکردنیان لە بەخشین و کاری خێرخوازی و خۆبەخشی وەک لەڕێگای بەخشینی پارە بە نەخۆش و هەژاران و هەروەها چەندین کار و چالاکی تر.

گیانی هاوکاری و بەخشین

پێویستە دایک و باوک منداڵەکانیان لەســەر یارمەتی دانی کەسانی تر پەروەردەبکەن، وەک یارمەتی دانی ئەندامانی خێزانەکەی. بەم شێوەیەش ھەستی یارمەتیدان لای منداڵ دروست دەبێت و ھـە وڵ دە دات یارمە تی پێشکەش بکات بۆ ھە موو ئە وانەی لە دەرەوەی خێزانەکەیەتی، بۆ نـمونە: یارمەتی منداڵ بۆ ئافرەتێکی بەتەمەن لە دوکانێکدا و هەڵگرتنی کەلوپەلەکانی.


چەند ئامۆژگارییەکی بەسود بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

چەندین ئامۆژگاری بەسوود و گونجاو هەن کە دەکرێت لە پەروەردەکردنی منداڵدا ڕەچاو بکرێن، لەوانەش :

ئاشکراکردنی خۆشە ویستی خۆت بۆ منداڵ، ئەوەش لە ڕێگای دەربڕین و لە ئامێزگرتن و ماچکردنیان دە بێت .

بایـەخ دان بەگـوفتاری منداڵان و گــوێ لێگرتنیان.

پارێزگاری کردن لە منداڵان و دەستەبەرکردنی ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بۆیان.

پەروەردەکردنی منداڵ لەسەر پابەندبوون و ڕێکخستنی کاتەکانیان وەک نانخواردن، خەوتن، یارکردن ...هتد.

دەستخۆشی لێکردن و هاندانی منداڵ لەکاتی ئەنجامدانی کاری باش و چاکدا.

کاتێک منداڵ ھە ڵە دەکات پێویستە ڕەخنـە لە ھەڵـەکـەی بگرین نە ک لە منداڵەکە، بۆ نمونە کاتێک لە سەرجادە یاری دەکات و و پابەندی ڕێنمایەکانی هاتووچۆ نابێت، ئەوکات نابێت پێی بوترێت " تۆ منداڵیکی خراپیت، ئاگات لەخۆت نیە" بەڵکو دەبێت بوترێت نابێت یاری لەسەر شەقام بکەین و پێویسـتـە بەر لە پەڕینەوە لەشەقام دەبێت ئاوڕبدەینەوە

پابەندبوون بە کۆمەڵێک بنەما و یاسای جوان لە پەروەردەکردنی منداڵ، وە دڵنیابوونەوە لەوەی کە لە دەرەوە و شوێنەکانی تری وەک خزم و دایەن هەمان مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەدا دەکەن.

بە سەربردنـی کاتی پێویست لە گـەڵ منداڵ و ئەنجامدانی جۆرەھا چالاکی لەگەڵیان بۆ نمونە یاریکردن، چونەدە رە وە، خوێندنەوە، پاکردنەوەی ماڵ .

22/08/2023

قوتابییان خۆتان ئامادە بکەن؛ وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 13ـی ئەیلوول دەستپێکی خوێندنە

Photos from ‎Nile School Privateقوتابخانەی نیلی ناحکومی‎'s post 22/08/2023

سالنامەی خۆیندنی هەردوو وەرزی 2023و2024

21/08/2023
19/08/2023

زانیاری بەتەنیا گرینگ نیە پێویستە شارەزایی و ژیری لەگەل بێت بۆئەوەی ببیت بەداهێنەر
ئەگەر دەتەوێت مندالێکی داهێنەرت هەبێت ئەوە لەقوتابخانەی نیلی بنەرەتی تازووە ناوی مندالاکەت تۆمارکە
07509649959
07509649969

Photos from ‎Nile School Privateقوتابخانەی نیلی ناحکومی‎'s post 18/08/2023

قوتابخانەی نیل ی بنەرەتی ناحکومی

هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی ناوی قوتابییان لە پۆلی ( 1 - 9 ) ی بنەرەتی بە ستافێکی شارەزا ولێهاتوو ئەزموونی چەندین ساڵ وانەوتنەوە ، وە لەگەڵ کۆمەلێک ئۆفەری جیاواز و کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز :
*باڵەخانەیەکی مۆدێرن و جیاواز بە سیستەمی ساردی و گەرمی.
*دابینکردنی یاریگایەکی داخراوی باخچەی فراوان
*دابین کردنی نوێترین سیستەمی ئەلیکتڕۆنی بۆ فێربوونی قوتابییان وەک ( smart board , Data show ).
*جل وبەرگ و پەتەرتوک بەخۆرایە
*پاسی هاتووچۆ بۆ گشت گەرەکێک بەردەستە .
*دابین کردنی دوو ژەمی خواردن بۆ قوتابیان .
*ئامادەکردنی تاقیگە بۆ گشت وانە کردارییەکان .
*ئەنجامدانی گەشتی زانستی و ڤیستیڤالی ساڵانە یەکێکە لە بەرنامە سەرەکیەکانی قوتابخانەکەمان .

بۆ داهاتوویەکی گەشی ڕۆڵەکانتان ، پەلە بکەن لە ناو تۆمارکردنی ڕۆڵەکانتان چونکە ناو نووسین سنوردارە ….

ڕۆژانە ناو نووسکردنی قوتابییان کراوەیە بۆ سالی خوێندنی 2023-2024

ناونیشان : ‎هەولێر : گەرەکی مامۆستیان شەقامی ملافندی تەنیشت بەرێوەبەرایەتی ریزی سەنتەری میدیا ( بەرانبەر شوقەکانی اسکان تاوەر )
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارانە بكەن :
07506949959
07506949969

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


جووت سایدی ملا فەندی
Irbil