24/08/2026
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەبارەت بە هەلی خوێندن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلی خوێندن بۆ (دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییەکان حکومی و ناحکومی بەیانیان و ئێواران) ڕادەگەیەنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سیستەمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ – ٢٠٢٧).
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن:
- پێشکەشکردن تەنها بە ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (https://admitionspu.com/)
- ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی (٢٣/٨/٢٠٢٦) دەست پێدەکات تاوەکو (١٠/٩/٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.
- پێداویستییەکانی پێشکەشکردن
- بڕوانامەی دبلۆم یاخود پشتگیری دەرچوون بەمەرجێک نمرەکەى نوسرابێت بە شێوازی ڕێژەى سەدی.
- کارتی نیشتمانی هەردوو دیوەکەى لەسەر یەک لاپەڕە.
- تەنها بۆ فەرمانبەران: نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکەى بۆ مۆڵەتی خوێندن.
- ناوی چواری وەک کارتی نیشتمانی داخڵ بکرێت بە ڕێنووسی کوردی.
- مەرجى تەمەن بۆ پێشکەشکردن لە ( ١ / ١ / ١٩٨٦ ) و بچوکتر، واتە لە (40 ساڵ) زیاتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجە تەکنیکییە ئەندازیارییەکان) نمرەی دبلۆمی لە (70%) کەمتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ (کۆلێجە تەکنیکییە تەندروستییەکان) نمرەی دبلۆمی لە (65%) کەمتر نەبێت.
- مەرجى نمرە بۆ پێشکەشکردن و کێبڕکێ بۆ کۆلێجە تەکنیکییەکانى (کارگێڕی، ئینفۆڕماتیک، کشتوکاڵ) نمرەی دبلۆمی لە (60%) کەمتر نەبێت.
- وەرگرتن تەنها بۆ بەشی هاوتا دەبێت.
- کاتی خوێندن بەم سیستەمە بەیانیانە، وە کاندیدی سەرکەوتوو ئەوانەی وەردەگیرێن ئەگەر فەرمانبەری حکومی بوون پێویستە نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکانیان هاوپێچ بکەن وە زانکۆمان بەرپرس نییە بەرامبەر فەرمانگەکانیان بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن.
- ماوەی خوێندن بەم سیستەمە (4 ساڵە).
- خوێندکاری وەرگیراو لە (قۆناغی یەکەم)ەوە دەست بە خوێندن دەکات.
- دەرچووانی پەیمانگەکانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر - زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک - زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) لە ڕێگەی نزیکترین زانکۆی پۆلیتەکینکییەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان داواکاری پێشکەش دەکەن.
- سەبارەت بە دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەیانیان و ئێواران)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی (تەنها پەیمانگەکانی زانکۆمان) ئەوانەى کۆنمرەى دەرچوونیان لە پەیمانگە لە (٧٠% زیاترە) لە ڕێگەى ئەم سیستەمەوە داواکاری پێشکەش نەکەن بەڵکو ئەو دەرچووانە پێویستە لە پەیمانگەکانیان داواکاری پێشکەش بکەن،
وە ئەگەر دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەیانیان و ئێواران)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦)ی (تەنها پەیمانگەکانی زانکۆمان) ئەوانەى کۆنمرەى دەرچوونیان لە پەیمانگە لە (٧٠% کەمترە) ئەوا پێویستە لە ڕێگەى لینکی ئاماژە بۆکراوی سەرەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
- دەرچووانی (پەیمانگەی دوو ساڵی نا حکومی) دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بە مەرجێک بەشی هاوتای لە زانکۆمان هەبێت.
- هەر پێشکەشکارێک ڕێگەپێدراوە تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
- هەر پێشکەشکارێک زانیاری هەڵە پێشکەش بکات لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێتەوە.
- مهرج نیه ههر خوێندكارێك كه داواکارى پێشكهش كرد وهربگیرێت لهبهرئهوهی ژمارەی کورسییەکانی خوێندن دیاریکراوە بهپێی پلانی بهشه زانستییهكان، وە تەنها (نمرهی دبلۆم و پلانی وەرگرتن) دهكرێت به پێوهر بۆ دهستنیشانكردنی خوازیاره سهركهوتووهكان وە هیچ پێوهرێكی تر بهكارناهێنرێت.
- دوای وردبینی کردنی زانیاری پێشکەشکاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیمانەوە ناوەکان لە لیستی پێشکەشکراواندا دەردەکەوێت.