قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی

بخوێنن چونكه‌ خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنان هه‌موو ئان و زه‌مانێ عه‌ینی قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه‌

Operating as usual

[07/12/21]   ئــــاگــاداری سەرجەم قوتـابیانی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە ڕۆژی( سێ شەممە) بـەرواری 13/7/2021 کاتژمێر (4) ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەدرێتەوە

17/06/2021

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی

15/05/2021

ئـــــاگـــاداری
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە لە ڕۆژی یەک شەممە بەروای (16/5/2021) خوێندنی ناو پۆل دەست پێکاتـــەوە
1/قوتابیانی پۆلی (حەوتەم)ڕۆژانی (شەممە+دوو شەممە+چوارشەممە) دەوام دەکــەن.
2/قوتابیانی پۆلی (هەشتەم+نۆیــەم) ڕۆژانی (یەک شەممە+سێ شەممە+پێنج شەمە) دەوام دەکەن.
3/پێویستە قوتابیان پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بـــن.
کارگێڕی قوتابخانەی هیوا

ئـــــاگـــاداری
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە لە ڕۆژی یەک شەممە بەروای (16/5/2021) خوێندنی ناو پۆل دەست پێکاتـــەوە
1/قوتابیانی پۆلی (حەوتەم)ڕۆژانی (شەممە+دوو شەممە+چوارشەممە) دەوام دەکــەن.
2/قوتابیانی پۆلی (هەشتەم+نۆیــەم) ڕۆژانی (یەک شەممە+سێ شەممە+پێنج شەمە) دەوام دەکەن.
3/پێویستە قوتابیان پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بـــن.
کارگێڕی قوتابخانەی هیوا

13/05/2021

بـــەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمانەوە پیرۆزبایی جەژن لە سەرجەم مامۆستایان و فەرامانبەران و قوتابیان و کەس و کاری قوتابیان دەکەین......

بـــەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکەمانەوە پیرۆزبایی جەژن لە سەرجەم مامۆستایان و فەرامانبەران و قوتابیان و کەس و کاری قوتابیان دەکەین......

17/04/2021

ڤیدیۆی فێرکاری بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی تایبەت بەقوتابیان لە قوتابخانەی ئەلیکترۆنی.

Photos from ‎قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی‎'s post 17/04/2021

قوتابیانی قوتابخانەکەمان ئاگادارئەکەین لەڕێگای ئەوکۆدەی وەرتانگرتووەبینەری بابەتەکانتان بن لەلینکیwww.ewana.com یان لەڕێگای تەلەفزیۆنی پەروردەیی بەپێی ئەم خشتەیە
کارگێڕی قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی

Photos from ‎قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی‎'s post 17/04/2021

Photos from ‎قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی‎'s post

[03/30/21]   ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویست ئەکەینەوە تاقیکردنەوەکان بەردەوامن و ڕاناگیرێن بۆزانیاریتان.
قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی

27/03/2021

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی یەکەمی وەرزی یەکەم ساڵی خوێدنی ( ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ ) .
بەهیوای سەرکەوتن و تەندروستیەکی باش .

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی یەکەمی وەرزی یەکەم ساڵی خوێدنی ( ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ ) .
بەهیوای سەرکەوتن و تەندروستیەکی باش .

[03/25/21]   ئـــاگاداری خوێندکارانی ئازیزی قوتابخانەکەمان دەکەین کەوا ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/3/27 کاتژمێر (9) ی سەرلەبەیانی لەقوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی پێدانی :-

1- خشتەی تاقیکردنەوەی نیوەی یەکەم وەرزی یەکەم .
2- کاتی تاقیکردنەوە و شێوازی تاقیکردنەوە .
3-پێدانی ڕێنمای لەبارەی تــاقیکردنەوەکانەوە.

تێ بینی: خشتەی پێشوتر تاقیکردنەوەکان کەڕاگەیانرابوو کاری پێناکرێ.

‌بەهیوای سەرکەوتن ....

#AsoMuhammad
#SirwanLine

10/03/2021

ئـــــاگاداری خوێندکارانی خۆشەویست و مامۆستایانی بەڕێز دەکەین سبەینێ دەوام ئاساییە.

ئـــــاگاداری خوێندکارانی خۆشەویست و مامۆستایانی بەڕێز دەکەین سبەینێ دەوام ئاساییە.

09/03/2021

ئـــــــــــــــاگاداری ......
ئاگاداری قوتابیانـــی خـۆشەویســت ومامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەکەمان دەکــــەین کـــەسبەینێ ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێکەوتی (10/3/2021) ڕۆژی پۆشینی جل و بەرگی ڕەسەنی کـــوردیە بەو بـــۆنــەیـــەوە دەتــوانـــن ڕۆژی (چوار شەممە) بە جل و بەرگی کوردیەوە دەوام بکەن بەشێوەی ئارەزومەندانە.
تێبینی:
1- دەوام ئــاســاییەو وانەکـــان بە پــێی خــشتەی ڕۆژانە دەخوێنرێت و هیچ کۆبونەوەو چالاکیەک ئەنجام نادرێت.
2- هێنانی موبایل و ئامێری وێنەگرتن ڕێگەی پێ نادرێت .
3- پێویستە پـابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

( بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموان)
‌ کوردستان ئاوەدان بێت

ئـــــــــــــــاگاداری ......
ئاگاداری قوتابیانـــی خـۆشەویســت ومامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەکەمان دەکــــەین کـــەسبەینێ ڕۆژی (چوار شەممە) ڕێکەوتی (10/3/2021) ڕۆژی پۆشینی جل و بەرگی ڕەسەنی کـــوردیە بەو بـــۆنــەیـــەوە دەتــوانـــن ڕۆژی (چوار شەممە) بە جل و بەرگی کوردیەوە دەوام بکەن بەشێوەی ئارەزومەندانە.
تێبینی:
1- دەوام ئــاســاییەو وانەکـــان بە پــێی خــشتەی ڕۆژانە دەخوێنرێت و هیچ کۆبونەوەو چالاکیەک ئەنجام نادرێت.
2- هێنانی موبایل و ئامێری وێنەگرتن ڕێگەی پێ نادرێت .
3- پێویستە پـابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

( بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموان)
‌ کوردستان ئاوەدان بێت

Photos from ‎قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی‎'s post 06/02/2021

ڕێنماییەکانی خۆپارێزی

[02/06/21]   ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی قوتابخانەکەمان دەکەین،بەهیچ شێوازێک پێویست ناکات فۆڕم و فایل لەبازاڕ بکڕن و بێهێنن بۆ قوتابخانە ،بەڵکوو خۆمان بە نوسراوی قوتابخانە پێداویستی گواستنەوەتان بۆ دەکەین بۆ ئامادەی سورێن،،بە ڕەچاوکردنی ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە
1- سەرجەم پەرتوکەکان پۆلی نۆیەم بێ کەم وکوڕێ بهێنرێتەوە
2- کۆپی کارتی نیشتمانی یان پێناس قوتابی
3- دوو وێنەی نوێ ی قوتابی

06/02/2021

ئـــــاگاداری
ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەین ڕۆژی یەک شەممە بەروای (7_2_2021) دەوامی ئاسایی قوتابخانەکەمان دەست پێ ئەکات کاتژمێر هەشتی بەیانی، بەم بۆنە پیرۆزەوە
پیرۆزبای ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستایان و قوتابیان و دایکان و باوکان دەکەین بەهیواین ساڵێکی سەرکەوتووبێت بۆ خوێندکارانی ئازیز و مامۆستایانی بەڕێز.

تێبینی/پێویستە قوتابیان سەرجەم پەرتوکەکانی خوێندنی ساڵی پێشوو لەگەڵ خۆیان بهێننەوە

ئـــــاگاداری
ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەین ڕۆژی یەک شەممە بەروای (7_2_2021) دەوامی ئاسایی قوتابخانەکەمان دەست پێ ئەکات کاتژمێر هەشتی بەیانی، بەم بۆنە پیرۆزەوە
پیرۆزبای ساڵی نوێی خوێندن لە مامۆستایان و قوتابیان و دایکان و باوکان دەکەین بەهیواین ساڵێکی سەرکەوتووبێت بۆ خوێندکارانی ئازیز و مامۆستایانی بەڕێز.

تێبینی/پێویستە قوتابیان سەرجەم پەرتوکەکانی خوێندنی ساڵی پێشوو لەگەڵ خۆیان بهێننەوە

Photos from ‎قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی‎'s post 03/02/2021

ڕێنمایی و ڕێکارەکانی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 ــ 2021

05/11/2020

إنا لله وإنا إليەراجعون
دڵگرانین بەکۆچی دوای فەرمانبەرە دڵسۆزو ماندو نەناسەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە
بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمان پرسەوسەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردو(عبداللە سعید) دەکەین ان شااللە ئەمەدواناخوشیان دەبێت کوچکردوش جێگای بەهەشت بێت.

إنا لله وإنا إليەراجعون
دڵگرانین بەکۆچی دوای فەرمانبەرە دڵسۆزو ماندو نەناسەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە
بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمان پرسەوسەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردو(عبداللە سعید) دەکەین ان شااللە ئەمەدواناخوشیان دەبێت کوچکردوش جێگای بەهەشت بێت.

18/10/2020

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای باوکی خوێندکارمان(باوان عدنان) پێگەیشت لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بەبەهەشت شادبکات و سەبوری دڵی هەموان بدات
انا للە وانا الیە راجعون

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای باوکی خوێندکارمان(باوان عدنان) پێگەیشت لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بەبەهەشت شادبکات و سەبوری دڵی هەموان بدات
انا للە وانا الیە راجعون

[04/29/20]   ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان دەکەین سبەی کاتژمێر 9,30بـــۆ 12 لە قوتابخانە ئامادەبــن بۆ وەرگرتنەوەی کۆدەکانیان

[04/28/20]   خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەین ئێستا لەخوێندنگەین هەتا کاتژمێر 4ی ئێوارە بۆ دانەوەی کۆدەکانتان دەتوانن سەردانی خوێندنگە بکەن.

ewane.krd 28/04/2020

Login

https://www.ewane.krd/Login?returnUrl=/قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان ئاگادارئەکەین سبەی ۲۸-٤-۲۰۲۰لەکاتژمێر (۹:۰۰)سەردانی قوتابخانەبکەن بۆوەرگرتنی (کۆدی بەکارهێنەرو ووشەی نهێنی)بۆبەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و سود وەرگرتن لەوانەکان له روژي پينج شه ممه بو هه مان مه به ست له قوتابخانه ده بين ...ئه م لينكه ش به كار بينه بو داغل بون له سيسته مه كه

ewane.krd

[04/02/20]   پەیامێک لەوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :

مامۆستایانی بەڕێز ، قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز ، خانەوادە بەڕێزەکانیان ، ئەم کاتەتان باش :
پاش ئەوەی لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو سەلامەتیتان بڕیاری پشووی ناوەندەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردەی دا ، بە پێویستی دەزانین لەڕێگای ئەم پەیامەوە جەخت بکەینەوە لە :
۱ـ ئەنجومەنی وەزیران ،بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی رێزدار قوباد تاڵەبانی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران پاش تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەتمان بریار دراوە کە قوتابیان دڵنیابن لەوەی ساڵی خوێندنیان نافەوتێت .
۲ـ ئەگەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگا بدات، هەمووهەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە لە ۲ ی٥ ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لەوحاڵەتەدا پلان وخشتەکانمان بەم جۆرە دەبێت :
ـ لە ۱۲ ی ٥ ی ۲۰۲۰ تا ۲۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ۱۲ ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەکانیەوە، ئەنجام دەدرێت .
ـ تەنها بۆ ئەم ساڵی خوێندن تاقیکردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی ۹ ی بنەڕەتی ئەنجام نادرێت و لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە دەکەن. بەڵام بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستە بۆردی نمرەی قوتابیان بگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەت.
ـ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ، بە قۆناغی ۹ ی بنەڕەتیشەوە ، هەروەها پەیمانگاکان و خوێندنی ئیسلامی ، لە ۱ ی ٦ ی ۲۰۲۰ دەستپێدەکات تا ۱۰ ی ٦ی ۲۰۲۰ .
ـ تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتیەکان( وەزاری ) بۆ قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانییەوە ، لە ۲٨ ی ٦ی ۲۰۲۰ تا ۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰ئەنجام دەدرێت ، بەشێوازێک کە لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت .
ـ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە لە ۱٦ ی ٨ ی ۲۰۲۰ تا ۲٤ ی ٨ ی ۲۰۲۰ ئەنجام دەدرێت.
۳ـ بۆ هەموو قۆناغەکان تاقیکردنەوەکان تەنها لەو بابەتانە ئەنجام دەدرێت کە خوێندراون یان دەخوێندرێن لەناو قوتابخانە ، واتە هیچ بابەتێک بۆ تاقیکردنەوە داخڵ نابێت ئەگەر قوتابیان نەیانخوێندبێت.
٤ـ وەزارەتی پەروەردە ، پاش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ، خوێندنی ئەلیکترۆنی وەک پاڵپشتیکار و هاوکار و نا ئیلزامی لە ناوەڕاستی مانگی چوار بۆ قوتابیان فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە خوێندن ، هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەتوانن بە سستمی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ی تایبەت بەخۆیان ، بەهەمان شێوەی قوتابخانە حکومیەکان ئەو جۆرە لە خوێندن فەراهەم بکەن ، وە هەر قوتابخانەیەکی ناحکومی کە بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنێت ، بە کوردی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، دەتوانێت سوود لە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەت وەربگرێت .
٥ـ مامۆستایانی وانەبێژیی قوتابخانەحکومیەکان کەبەهۆی پشووی خۆپارێزیی ناوەندەکانی خوێندن لە وانە وتنەوە دابڕاون ، لەبەرچاو دەگیرێن و شایستە داراییەکانیان بەردەوام دەبێت.
٦ـ پویستە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی ، لەم دۆخەدا پابەندبن بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ مامۆستایانیان و شایستە داراییەکانیان وەک لە گرێبەستەکانیان هاتووە بۆیان خەرج بکەن.
۷ـ ئەو پلان و خشتەیەی کە ئاماژەی پێدراوە لەخاڵی ۲ ی ئەم بڵاوکراوەیە ، بۆ حاڵەتێکە ئەگەر توانرا لە و کاتەدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە ، بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە ، وەزارەتی پەروەردە پلانی ئامادەکراوی بۆ ئەنجومەنی وەزیران خستۆتە روو ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردەر دەبێت لەو بارەیەوە.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە

hrf.one 28/02/2020

هەورەفێرگە

ئاگاداری و پەیامێک بۆ خوێندکاران :

دەتوانن لەم پشووەدا سوود وەربگرن بۆ گشت وانەکان بەتایبەت قوتابیانی قۆناغی ۹ و قۆناغی ۱۲ ، هەروەها سوود وەرگرتن لەبابەتە پەروەردەییەکان بەم شێوەیە :

۱ـ تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ، کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ، کەوانەکان پەخش دەکات و لە بەیانییەوە بەشێوازێکی زیاتر پەخشی وانەکان دەکات و پێشتر لەکاتەکان ئاگادارتان دەکاتەوە ، لەسەر سیستمی کەناڵە ناوخۆییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و لە فیس بووک پەخشی راستەوخۆی دەبێت .

۲ـ تەلەفزێۆنی ژیاری پەروەردەیی ئەهلی ، بەشێوازێکی چڕتر وانەکان پەخش دەکەن ، وێڕای بوونی بەرنامە پەروەردەییەکان .

۳ـ کەناڵی Cambridge Educational TV ، کەبەزمانی ئینگلیزی پەخش دەکات لەکەناڵە ناوخۆییەکان وفیس بووک .

٤ـ هەورە فێرگە ، کەتەواوی وانە سەرەکیەکان لە قۆناغی ۱ تا ۱۲ لە خۆ دەگرێت بە ڤیدیۆ و دروستکردنی پرسیار بۆخۆتێست کردن و لاپەڕەکانی پەرتووکی خوێندن.

https://www.facebook.com/tvparwarday/

https://www.facebook.com/297946877736613/posts/559569671574331/

https://www.facebook.com/498501404226899/posts/681764839233887/

www.hrf.one

hrf.one هەورەفێرگە، پڕۆژەیەک بۆ کەسەکییاندنی پرۆسەی فێرکاری

[02/23/20]   خەمۆکی گەورە

بەشی یەکەم

نەخۆشیەکی دەرونی باوە، کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری بەرچاوی لەسەر شێوازی بیرکردنەوە، ھەڵسوکەوت، و تێڕوانین ھەیە.

خەمۆکی گەورە لە ھەموو تەمەنێکدا ڕودەدات، بەڵام زیاتر لە بیستەکانی تەمەندا دەردەکەوێت، و لەڕەگەزی مێ بە ڕێژەی دووئەوەندە لە ڕەگەزی نێر زیاتر دەردەکەوێت، ھەروەھا لە ٣-٧% دانیشتوان دەبینرێت.

نیشانەکانی
پێنج یان زیاتر لەم ٩ نیشانەی خوارەوە ھەبێت بۆ ماوەی دووھەفتە و زیاتر، بە مەرجێک یەکێک لە نیشانەکان نیشانەی یەکەم یان دووەم بن. ئەم نیشانانە کاریگەریەکی زۆر لەسەر لایەنی دەرونی، کۆمەڵایەتی، و کار دادەنێت.

1. دڵتەنگی لە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژ و زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتە، بەجۆرێک کەسەکە خودی خۆی یان کەسانی تر ھەستی پێبکەن. بەڵام ھەندێ جار لە تەمەنی منداڵی و پیری بەشێوەی توڕەبوون دەردەکەوێت.
2. چێژوەرنەگرتن: بەڕادەیەکی زۆر کەمتر چێژ وەربگرێت یان ھەر وەرینەگرێت لەو کار و چالاکیانەی پێشتر چێژی لێوەرگرتون، و ئەم ھەستە لە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژ و زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتە دەبێت، بەجۆرێک خودی لەسەکە یان کەسانی تر ھەستی پێدەکەن.
3. گۆڕانی ئارەزووی خواردن و کێش: لەزۆربەی نەخۆشەکاندا ئارەزووی خواردنیان کەم دەکات و کێشیان لاواز دەبێت، بەڵام بەشێکی کەمیان ئارەزووی خواردنیان زیاددەکات و کێشیان زیاددەکات. گۆڕانی کێشی لەشی نەخۆشەکە بەڕێژەی زیاتر لە ٥% دەبێت لە ماوەی مانگێک لە توشبوون بە نەخۆشیەکە.
4. بێخەوی یان زۆرخەوی، زۆربەی ڕۆژرەکانی ھەفتە.
5. کەمبونەوە یان زیادبونی بەرچاوی چست و چالاکی، بە جۆرێک لە زۆربەی کەسەکان خاوخلیچک دەبن، و لە بەشێکی کەمیان بە تایبەت لە تەمەنی منداڵ و پیر بێ ئۆقرە دەبن.
6. شەکەتی و ماندوبوونی زۆر، لە زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتە.
7. لاوازی بیرکردنەوە، بیرچڕی، و بڕیاردان لە زۆربەی کاتەکان.
8. کەم بونەوە یان نەمانی باوەڕبەخۆبوون، خۆلەبەرچاو کەوتن، و ھەستکردن بە تاوان لە زۆربەی ڕۆژەکان.
9. بێھیوابوون، ڕەشبینی، و بیری دوبارەبوەوەی مردن و خۆکوشتن.......
ڕێنمایکاری قوتابخانەکەمان
(هونەر عبدللە)

[02/21/20]   ئةم ووشانة لة زياندا بةكاربهينة بر ماناترين كةسىيت

پڕ واتاترین ووشه (ئێمه) یه‌ به‌کاری بێنه‌
قوڵ ترین ووشه‌ (خۆشه‌ویستی) یه ‌گرنگی پێ بده‌
بێ سۆزترین ووشه‌ (ڕق) ه ‌مه‌یهێڵه‌
سه‌رکه‌ش ترین ووشه‌(هه‌وه‌س) ه ‌به‌گه‌مه‌ی مه‌گره
خۆویست ترین ووشه‌ (من) ه ‌لێی به‌دووربه‌
که‌م ماوه‌ترین ووشه‌ (توڕه‌یی) ه ‌بیشاره‌وه‌
گرفت ترین ووشه‌ (ترس) ه ‌ڕوبه‌ڕوی بوه‌سته‌وه‌
پڕجوڵه‌ترین ووشه‌ (ئیش)ه ‌لێی مه‌وه‌سته‌
پوچ ترین ووشه‌ (چاوچنۆکی) یه ‌له‌ناوی به‌ره‌
دروستکه‌رترین ووشه (خۆڕاگری) یه ‌بۆهه‌بونی بپاڕێوه‌
ڕوناک ترین ووشه (ئومێد) ه ‌پێی ئومێده‌واربه‌
لاوازتریین ووشه‌ (خه‌م) ه ‌مه‌یخۆ
به‌تواناترین ووشه‌ (زانست) ه ‌فێری ببه‌
به‌هێزترین ووشه‌ (پشتیوان) ه ‌باهه‌تبێت
زه‌هراوی ترین ووشه‌ (له‌خۆبایی بوون) ه ‌ بیشکێنه‌
سست ترین ووشه‌ (شانس)ه به‌هیوای ئه‌و مه‌به
به‌ناوبانگ ترین ووشه‌ (ناوبانگ) ه ‌شوێنی مه‌که‌وه‌
ناسک ترین ووشه‌ (زه‌رده‌خه‌نه‌) یه ‌بیپارێزه‌
خه‌ماوی ترین ووشه (حه‌سودی) یه ‌لێی دووربه‌
پێویست ترین ووشه (گونجان) ه ‌دروستی بکه‌
ساغ ترین ووشه‌ (سه‌لامه‌تی) یه ‌نرخی بزانه‌‌
سه‌ره‌کی ترین ووشه‌ (دڵنیایی) یه ‌بیکه‌ره‌پاڵپشتت
بێ هه‌ست ترین ووشه (گوێ پێ نه‌دان) ه ‌ووریای به‌
دۆستانه‌ترین ووشه‌ (هاوڕێیه‌تی) یه ‌خراپ سوودی لێ نه‌بینی
جوانترین ووشه‌ (ڕاستی) ه ‌سه‌ر ڕاست به‌ له‌ گه‌ڵی
ناشیرین ترین ووشه‌ (دووڕویی) یه ‌یه‌ک ڕه‌نگ به‌
وێرانکه‌رترین ووشه‌ (سوکایه‌تی) یه ‌بۆکه‌س پێت خۆش نه‌بێت
زۆرماوه‌ترین ووشه‌ (ڕێز) ه ‌ نرخی بۆ دانێ
نه‌رم ترین ووشه‌ (ئارامی) یه ‌پێی بگه‌
ژیرانه‌ترین ووشه‌ (ئیحتیاط) ه‌ زۆر ووریابه‌
پڕکۆسپ ترین ووشه‌ (سنور) ه‌ نه‌‌هێڵی پێشت پێ بگرێ
ناخۆش ترین ووشه‌ (مه‌حاڵ) ه‌ بوونی نیه‌
شێواو ترین ووشه‌ (په‌شۆکان) ه‌ ووریابه‌
تاریکترین ووشه‌ (نه‌زانین) ه‌ به‌نوری زانست ڕوناکی که‌
بکوژترین ووشه (دوودڵی) ه‌ بیرتیژبه‌
له‌سه‌رخۆترین ووشه‌ (چاوه‌ڕوانی) یه‌ چاوه‌ڕێی به
بێ نرخ ترین ووشه‌ (تۆڵه‌) یه‌ ببوره‌
به‌نرخ ترین ووشه‌ (لێبوردن) ه‌ هه‌وڵی خۆت بده‌
ڕازاوه‌ترین ووشه‌ (ڕوخۆشی) یه‌ نهێنی جوانیی تێداشاراوه‌یه‌
پاک ترین ووشه‌ (پاکی) یه‌زۆر ئاسانه‌‌
فریاکه‌وتوو ترین ووشه‌ (وه‌فاداری) یه‌له‌سه‌ربه‌ڵێنی خۆت به‌
ته‌نیاترین ووشه (گۆشه‌گیری) یه‌ هه‌رده‌م ته‌نیا مه‌به‌
بزوێنه‌رترین ووشه‌ (مه‌به‌ست) ه‌ ژیان بێ مه‌به‌ست نابێ
مه‌به‌ست ترین ووشه‌ (سه‌رکه‌وتن) ه‌ به‌ره‌و ڕوی بچۆ

[02/10/20]   ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران وخوێندکارانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەین سبەینێ سێ شەممە 2020/2/11 پشووی فەرمییە بۆئاگاداریتان ..

[02/09/20]   بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید سبەی پشووە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا..

ئاگاداری...

لەبەرسەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لەپارێزگای هەڵەبجە ، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو زوقمەی ناوچەکەی گرتووەتەوە ، سبەی دووشەممە 2020/2/10 پشوو ئەبێت لەسەرجەم لەناوەندەکانی خوێندن ، بەڵام تاقیکردنەوەی بەرایی دەرەکی پۆلی دوانزە (۱۲) سبەی لەکاتی خۆیدا ئەنجام ئەدرێت(ئەم پشووە نایانگرێتەوە).

[01/24/20]   ســـــــبەی دەوام ئــــاســــایــیــە
ئاگاداری....

سەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایان وقوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویستی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ئاگادارئەکەینەوە ، سبەی شەممە 2020/1/25 دەوامی ئاساییە لە ناوەندەکانی خوێندن ، ئەویش بەهۆی جێگیری دۆخی کەش و هەوا لەناوچەکەمان ، لەئەگەری هەرگۆڕانکارییەک لەدۆخی کەش و هەوای ناوچەکەمان لەڕێگەی پەیجەکەمانەوە ئاگاداری نوێ بڵاو ئەکەینەوە.

‌ بەڕێوبەرێتی گشتی پەروەردەی
‌ هەڵەبجەی شەهید

[01/24/20]   ئـاگاداری خوێندکارانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەین ڕۆژی شەممە 2020/1/25 کاتژمێر 8ی بەیانی دەوام دەست پێدەکات
بۆئاگاداریتان...

[01/03/20]   ئــــــــــــاگاداری:-
ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویستی قوتابخانەکامان دەکەین دەتوانن ڕۆژی شەممە 2020/1/4 کاتژمێر 8 بـــۆ 11 بەیانی سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ دڵنیابونەوە لەشوێنی تاقیکردنەوەیان و دۆزینەوەی ناوەکانیان.

[12/25/19]   بۆ دایك و باوكانی بەڕێزکەنزیکین
لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ....

چۆن یارمه‌تی مناڵه‌كه‌و ئه‌ده‌ی له‌ كاتی وانه‌ خوێندندا ........

بێگومان لەم هەنگاوەدا پێویستی بە هاوکاری دایک و باوکایەتی.
له‌سه‌رتای خوێندندا هه‌میشــه‌ هه‌ست به‌ ته‌نایایی ئه‌كات بۆیه‌ پێویســـته‌ دایك و باوكان ئه‌م رێنمایاینه‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ ن

1-لە سەرەتاوە و کاتێکی دیاریکراوی بۆ تەرخان بکە بۆ ئەوەی لە ماوەیەدا سەعیبکات، بێگومان پێویستە ئاگاداربیت لەوەی پێویستی بە چەند کاتژمێرە، چونکە دەگۆڕێت بە پێی وانەکانی.

2-هەوڵبدە بەشێوەیەکی سادە زانیارییەکانی بۆ شیبکەرەوە، هێندە بابەتەکەی بۆ قورس مەکە، لەرێگای بەکارهێنانی نمونەی جیاوازەوە.

3-پێویستە کاتی پشووی بۆ دیاریبکەیت بەتایبەت لەنێوان کاتی سەعیکردن، هاوکات ژەمی خواردنی سوک و بەسوودی پێبدەیت، تا تواناکانی باشتر بێت.

4-بەهەموو شێوەیەک خۆتبەدووربگرە لە توڕەبوون و دەنگی بەرز، چونکە کاریگەری سلبی هەیە و باش ناتوانێت تێبگات، تا دەتوانیت لەسەرخۆ و ئارامبە.

5-پێویستە هانی منداڵەکەت بدەیت متمانەی بە خۆی هەبێت، کە دەتوانێت هەوڵبدات و سەربکەوێت، بەڵام بەکارهێنانی وشەی رووخێنەر زیانی هەیە.

6-شوێنێکی ئارام و هێمنی بۆ تەرخان بکە بۆ سەعیکردن، دەکرێت بەشێوەیەکیش بۆی بڕازێنیتەوە کە تێیدا حەزبکات زیاتر هەوڵبدات.

بەهیوای سەرکەوتن بۆخوێندکارەخۆشەویستەکانمان...
بەسوپاسەوە وەرگیراوە

Videos (show all)

Location

Category

Telephone

Address

Halabjah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00
Other Schools in Halabjah (show all)
پەری هەڵەبجەیى پەری هەڵەبجەیى
Halabjah, 231416

پەرى

فێنک عەلى فێنک عەلى
Halabjah, 22589

فێنک عەلی

Amez Women Folk High School - Halabja Amez Women Folk High School - Halabja
Halabjah, 00964

Amez Women Folk High School was opened in January 2016 in Halabja, Kurdistan, with the view of knowledge of the folk high school as a base.

یــاریــەکــانی ئەمڕۆ یــاریــەکــانی ئەمڕۆ
Halabjah

پةیجیک بو ئیسلام

خــويـندكــارانــى ئامادةيى قــانـــع خــويـندكــارانــى ئامادةيى قــانـــع
Halabjah, 00000

خــويـندكــارانــى ئامادةيى قــانـــع

قوتابخانەی شەهيد ئەنوەری موهەنديسی بنەرەتی قوتابخانەی شەهيد ئەنوەری موهەنديسی بنەرەتی
Halabja-sharawany
Halabjah, +964

پێگەياندنی نەوەيەكی هۆشيار و داهێنەر.

Sarchl dyare Sarchl dyare
[email protected]
Halabjah, SARCHL

fshdfskdtweffgjddkffhdfghjkf

Qutabkhanay raz  قوتابخانەی ڕەز Qutabkhanay raz قوتابخانەی ڕەز
Sirwan
Halabjah, +964

قوتابخانەی (ڕەز)ی بنەڕەتی ناحییەی سیروان پارێزگای هەڵەبجە

قوتابخانةى شةبؤلshapol school قوتابخانةى شةبؤلshapol school
Shapol School
Halabjah

ئةم قوتابخانةية دةكةويتة يةكى لة كةرةكةكانى هةلةبجةى شةهيد بةناوى شارةوانى