02/09/2018
ناوە ساختەكانی ناو تۆماری دەنگدەران هاوتایە بە (٤٠) كورسی پەرلەمان
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەنیستیوتی پەی هەتا ئێستا ٩٠٠ هەزار ناوی ساختە و دوبارە و مردوو لە ناو تۆماری دەنگدەراندا بونی هەیە و بەسەر تۆماری دەنگدەرانی هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆكدا دابەشبون و ژمارەكەش یەكسانە بە ٤٠ كورسی پەرلەمانی كوردستان
ناوەكان لەلیستی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای دهۆك, بەسەر چەند بەشێكدا دابەشكراون لەوانە؛
نزیكەی ١٠٠ هەزار ناوی مردوو نەسڕاوەتەوە.
٢٥ هەزار ناوی كوردی باكور فۆرمی خۆراكیان بۆ كراوە و دەنگ دەدەن.
زیاتر لە ٣٠ هەزار ناوی كوردی ڕۆژئاوا فۆرمی دەنگدانیان بۆ كراوە.
نزیكەی ٤٠ هەزار ناوی ناوچەكانی موسڵ و ناحیەكانی فۆرمی دەنگدانیان بۆ كراوە.
٥٠ هەزار دەنگدەری تایبەت ( پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان) لە دەنگدانی گشتی دوبارە بونەتەوە.
١٥ هەزار ناوی دوبارە لە لیستی دەنگدەراندا هەیە.
٧٤ هەزار ناوی دەنگدەر لە تۆمای دەنگدەران پەرتەوازە بوە گوازراوەتەوە
هاوكات لە پارێزگای هەولێریش, ١٢٤ هەزار دەنگدەر ناوەكانیان پەرتەوازە كراوە و شوێنی دەنگدانی پێشتریان گوازراوتەوە و لەسەدا ٣٠ % ناوی ئەو كەسانەی كە لە ساڵانی پێشتر كۆچیانكردوە و سەرباری سەرجەم ڕێكارەكانی مراندن هێشتا ناوەكانیان هەر لە تۆماری دەنگدەراندا بونیان هەیە.
بەپێی ئەو ئامارەش لە پارێزگای سلێمانی هاوشێوەی دهۆك و هەولێر ژمارەیەكی زۆر لە ناوی مردوان لە تۆمارەكەدا لانەبراون كە هاوتایە بە لەسەدا ٣٠ % ناوی مردوانی سنوری پارێزگاكە و ١٢٧ هەزار ناوی دەنگدەرانیش پەرتەوازە بون و شوێنی دەنگدانی پێشتریان گوازراونەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە داتایەكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم, لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە هەتا كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ئەوە دەردەخات كە لەو ماوەیەدا ٢٤٢هەزار كەس لە كوردستان گیانیان لەدەستداوە بەڵام كۆمیسۆن تەنها ٥٠٠ ناوی سڕیوەتەوە و نزیكەی ٢٥٠ هەزار دەنگدەری تایبەتیش لە تۆماری دەنگدانی گشتیدا دوبارە بونەتەوە و 96 هەزار ناوی لێكچوش بونی هەیە, لەگەڵ ئەوەشدا ٩٠ هەزار كەسیش لەسەروو ٩٠ ساڵەوە بون.
بونی ئەو ژمارە زۆری ناوی ساختە لە تۆماری دەنگدەران لە كاتێكدایە پێشتر هەر چوار لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی دادپەروەری لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا مەرجی بەشداری كردنیان لە هەڵبژاردنی ڕۆژی 30 ئەیلول, پەیوەستكردبوو بە بونی تۆمارێكی خاوێنی دەنگدەرانەوە , لەدواین كۆبونەوەشیان چوار لایەنەكە زۆر بەڕونی ئاماژەیان بەوە كردوە.
ڕاپۆرتی ئینستۆی پەی