Aim Project

هەڵەبجە/کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن/خوار مزگەوتی شافعی

Online services available

Photos from Aim Project's post 30/08/2021

ئەمڕۆ 1شەممە دابەشکردنی بڕوانامەی خولی (بەهێزکردنی مێشک) لەلایەن ڕاهێنەر (م.سیروان)ەوە.
https://www.instagram.com/p/CTLAvKNj1aK/?utm_medium=copy_link

29/08/2021

بۆ پۆلی دوانزەکان
گەر ئەم ساڵ پۆلی دوانزەبوویت یان ساڵی ئایندە دەچیتە دوانزە:
گەرئەم ساڵ دوانزە بوویت و نمرەت هێناوە: ئەوا پیرۆزت بێت و قۆناغێکی گرنگی خوێندنت بە سەرکەوتوویی بڕیوە، بەڵام زۆر شت هەیە کەس پێت ناڵێت، با لێرەوە پێت بڵێم:
هەرگیز لە بیرت نەچێت کە فەیلەسووفی مەزن فارابی دەیگوت قوتابی سەرکەوتوو باشترە لە مامۆستای فاشیل.
تۆش هەمیشە لە بیرت بێت کە مەرج نیە لە ژیانی تەلەبایەتیت سەرکەوتووبوویت، وابزانی ئیتر ببیتە هەرچی سەرکەوتوو دەبیت. ئێستا سەدان و هەزاران پزیشک و ئەندازیار و پارێزەر و مامۆستای فاشیل هەن و دونیا بەهۆی ئەم شکست خواردوانەوە تووشی قەیرانی قووڵ بووەتەوە.
ئایا تۆش پاش تەواو کردنی زانکۆ دەبیتە چی؟
دەمەوێت دڵنیابیت کە بەدەست هێنانی بڕوانامە و تەنانەت کارەکەشت بەشێکی بچووکە لە پرۆسەکە و بەشە گەورەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە سەرکەوتوو دەبیت یان نا؟
کەواتە تکایە وەک چۆن هەوڵتدا لە پۆلی دوانزە و نمرەت بە دەست هێناوە و شتانێکی زۆر فێربوویت ئەوا تکایە لە خویندنی بەکالۆریۆسەکەشت شێلگیرانە هەوڵ بدە و خۆت پێ بگەیەنە. دڵنیابە بەکالۆریۆس کۆتایی ڕیگەکە نیە و بەڵکو سەرەتایەتی. بۆ نمونە تۆ دەچیتە کۆلێژی پزیشکی و گەورەترین ئارەزووت ئەوەیە ببیتە پزیشک و پێت بڵێن دکتۆر، بەڵام دوای چەند ساڵێک لە کاری پزیشکی هاوڕێکانت دەبینیت کە لە ماستەر ، دبلۆمی باڵا یان بۆرد وەردەگیرێن، ئەوکات تۆش هەروەک ئەوانەی ئێستا لە پۆلی دوانزە نمرەیان نەهێناوە، خەمبار دەبیت و دەزانیت چ هەلێکت لە دەست دەرچوە. گەر بۆ خوێندکارێکی پۆلی دوانزە دووبارە کردنەوەی تاقیکردنەوەکانی بەکالۆری یان گوڕینی کۆلیژەکەیان بۆ بەرزتر کارێکی بێت بکرێت دڵنیابە گەرانەوە بۆ سەرەتای بەکالۆریۆس و بەدەست هێنانەوەی نمرەی باش زۆر ئەستەمە.
تکایە با ئێستا پێت بڵیم: بەکالۆریۆس سەرەتایەکی ئاست نزمی خوێندنی ئەکادیمیە و لە پاش بەکالۆریۆس دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا و پۆست دکتۆرا و بوون بە توێژەر و زانا و نووسەر و فەیلەسووفی بوارەکەش هەیە و تۆ لە پاش بەکالۆریۆس هیچ نیت و خۆت بەسەر خەلکانی بێ بڕوانامەدا مەنوێنە. ئەگەر پیرە ژن یان پیرە پیاوێکی نەخوێنەواریش تێبگەیەنیت ئەوکات دەزانێت پزیشک بوون و ئەندازیار و مامۆستا بوون هێشتا وەک نەخوێنەوار وان لە چاو شارەزا ئەکادیمی و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان. تکایە خۆت مەخەڵەتێنە با ئەگەر لە ئایندە تەنها بەکالۆریۆست خوێند نمرەکانت باش بن و کۆمەلێک کتێبت لە پسپۆرێ خۆت خوێندبێتەوە وهەندێ کۆرست خوێندبێت.
ئەگەر تۆ لە پۆلی دوانزە نمرەت نەهێناوە
تکایە بەوردی گوێم لێ بگرە، وەک چۆن بۆ خوێندکارێکی ئامادەیی زانستی و وێژەیی گرنگە بۆ خوێندکارێکی زانکۆش گرنگە لە چ بەشێکە بەڵام کە چوویتە سەرتر دەزانیت وا نیە هیچ گرنگ نیە تۆ وێژەیی بوویت یان زانستی هیچ گرنگ نیە کە تۆ شارەزای پزیشکیت یان بیرکاری یان ئابووری یاخود ئەدەبیات، بۆ من کەسێکی زۆر شارەزا لە مێژوو هیچی کەمتر نیە لە پزیشکیێکی شارەزا و کە تۆ بوویتە کەسێکی سەرکەوتوو و دەرکەوتووی بوارەکە پسپۆڕی خۆت بە هیچ یەکە لە پسپۆڕیەکانی تر ناگۆڕیتەوە.
ئەوە بزانە کە تۆ لە قۆناغێکدا کەمتەرخەمیت کردوە و بەلام ژیان چەندان قۆناغی تری تێدایە و دەکرێت لە قۆناغەکانی تردا کەمتەرخەمی نەکەیت و ڕێگای دروست بگریتە بەر و سەرکەوتووبیت.
با وا دابنێین تۆ ئیتر ناخوێنیت؟ ئەکرێ زیرەک بیت و نمرەت نەهێنابێت و ئەشکرێ لەبەر گەمژەیی بووبێت
ئەگەر لەبەر گەمژەییە ئەوا با پێت بڵێم ئەگەر وابزانی دونیا کاول بووە و تۆ بەدبەختیت و ئیتر ئایندەیەکی باشت نابێت ئەوا با زۆر بە ڕاشکاوی پێت بڵیم کە تۆ کێشکەت ئەوە نیە لەمەوبەر کەمتەرخەم بوویت و کەمژە بوویت کێشەکە ئەوەیە دەتەوێ هەر بە گەمژەیی بمێنیتەوە. دڵنیابە دەتوانی بەرگی گەمژەیی فڕە بدەیت و زیرەکی خودیت پەرەپیێ بدەیت ئەوەش بەوە دەبێت ئەمرۆ پرسیارێکی زیرەکانە بکەیت و لە خۆت بپرسیت: چۆن بتوانم خەفەت نەخۆم و ڕێگا چارەیەکی دروست بدۆزمەوە و بیسلەمێنم کە دەتوانم سەرکەوتوو بم.
ئەمەش بەوە دەبێت کە دڵنیا بیتەوە ئێستا سەدان کەس هەن بڕوانامەی بەرزیان هەیە و فاشیلن و کەسانێکیش هەن بڕوانامەیان نیە و سەرکەوتوون.
تۆش دەتوانی سەرکەوتوو بیت.
من لە پۆلی دوانزە نمرەم نەهێنا و زۆر کەمتەرخەم بووم بەڵام پلانەکەم گۆڕی و بڕیارم دا لە بری ئەوەی بۆ خولی دووەم نمرەکانم بەرز بکەمەوە تەنها دەربچم و بچمە پەیمانگای مامۆستایان بۆ بەشی ئینگلیزی هەر لە پاش تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دەستم کردە فێربوونی زمانی ئینگلزی، منێک کە بە هەموو تەمەنی تەلەبایەتیم لە ئینگلیزی خراپ بووم لە پۆلی یەکی ناوەندیەوە دەستم کردە خوێندنەوەی پرۆگرامەکانی ئینگلیزی و باش بیرمە دووجار چیرۆکی کیپس م خوێندەوە و لە خولی دووەم بە شارەزایی خۆم لە ئینگلیزی دەرچووم بەبێ ئەوەی هیچ لەبەربکەم .
ڕۆشتمە پەیمانگا و زۆر بە جدی دەیان کتێبم لە بارەی سەرکەوتن و بەختەوەری و فێربوون و مێشک خویندنەە و هاوکات شەو و ڕۆش خەریکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بووم.
هەر چۆن بێت پاش ساڵانێک هاتم و هاوکاری دەیان و سەدان کەسم کرد کە چۆن ببنە کەسێکی کاریگەر و سەرکەوتوو و هاوکات دەیان کەسم فێری زمانی ئینگلیزی کرد دواتر دەستم کردە نوسین و چەندین مەقاڵەم بۆ گۆڤارەکان نووسی هاوکات کتێبم نووسی خۆم بوومە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر گۆڤاری کەسێتی سەرکەوتوو خۆم کۆمپانیای فێرکاریم دامەزراند. پاشان کە شارەزاییەکی زۆر باشم لە دەرنزانی کەسێکی سەرکەوتوو و دەرونزانی پەروەردە بە دەست هێنا و یادگە و تەرکیزی خۆمم زۆر پەرە پێدا بە ئارەزووی خۆم ڕۆشتم و تەقدیمی بەشی بزنسم کرد بەڵام لەسەر بنەمایەکی ورد ئەم بڕیارەم دابوو. کاتێک رۆشتم مۆلەتی خویندن وەربگرم مۆڵەتیان نەدام وتیان دەبێت بڕۆیت لە بەشی ئینگلیزی بخوێنیت چونکە خۆت مامۆستای زمانی ئینگلیزیت. بەڵام من ئەوەم ڕەد کردەوە و باوەرم وایە زمان پێویستە بیزانیت نەک بڕوانامەکەت لەسەر زمان بێت. سوپاس بۆ خوا بە پلەی نایاب زانکۆم تەواو کرد بە ئامانجی ئەوەی لە زانکۆیەکی پێشکەوتووی ئەوروپا درێژە بە خوێندن بدەم. ئەمجارەیان تەقدیمی زانکۆی وارشۆم و کرد و لە ماستەر لەبەشی بزنسی نێودەوڵەتی خوێندم و بە زۆر باشە و نایاب ئەو قۆناغەشم بڕی.
ئەمەوێت پێتان بڵێم دەکرێت خوێندن تەواو ببێت بەڵام فێربوون کۆتایی نایەت و نەخوێنەوار ئەوە نیە لەم سەردەمەدا نازانێت بخوێنێتەوە بەڵکو نەخوێنەوار ئەوەیە کە لە فێربوون وەستاوە. من نامەوێت نەخوێنەوار بم هەر بۆیە بە وردی هەست بە نەزانی خۆم دەکەم و شەوو ڕۆژ زۆر زیاتر لە پۆلی دوانزە و خوێندنی زانکۆ خەریکی فێربوونم.
من ئێستا پاش تەواو کردنی شەش سالی سەرەتایی
سێ سالی ناوەندی
سێ سالی ئامادەیی
دوو سالی پەیمانگا
چوار سالی بەکالۆریۆس
دوو ساڵی ماستەر
ئێستا پەشیمانم کە دەبوو وردەکاری زیاترم بکردایە و شتانی زیاترم بزانیانە و پرسیاری زیاترم لە مامۆستاکانم بکردایە و کتێبی زیاترم لەسەر هەموو پرۆگرامە جۆراوجۆرەکان بە درێژایی ٢٠ ساڵی تەلەبایەتیم بخوێندایەتەوە.
من ئێستا باش ئەزانم کە ئەوەی ئەیزانم تنۆکێکە و ئەوەی نایزانم زۆر زۆر فراوانە. ئێستا بڕیارم داوە شارەزاییم زیاتر بکەم و زیاتر بخوێنمەوە و زیاتر هەوڵ بدەم ە ڕەفتاربەوانە بکەم کە فێریان بووم.
بە دڵنیایەوە من بۆ مەعاش و پارە و پۆست نەمخوێندنەوە و سوپاس بۆ خوا خوێندنم تەنها بۆ پێگەیاندنی خۆم و بەرزکردنەوەی ئاستی خۆم بووە.
تکایە خۆت پێ بگەیەنە و مەمنون مەبە داتبمەزرێنن و بڕۆ بۆخۆت یان بۆ خەلک بە لێهاتووی و شارەزاییەکانتەوە کاربکە نەک بە واستە و پارانەوە. کەس نەلێت شارەزایی حسێب نیە ئەگەر ئەلێی ئینگلیزی دەزانم پێت دەلێم چەندە دەزانیت؟ ئایا دەتوانی سەرچاوە ئەدەبیە کوردیەکانمان بۆ بکەیت بە ئینگلیزی؟ یان ببیتە وەرگێری شاندێک؟
ئەگەر ئەلێی من ئای تی م تەواو کردەوە و ئیشم نیە. با لێت بپرسم تۆ چەندە لە بلۆک چەین و سایبەرسیکیوریتی و دیجیتال مارکێتین و دیجیتال ترانسفۆرمەیشن و پرۆگرامین شارەزایت؟
هەموو بوارەکانی تریش وەهایە دەتتوانی لە پسپۆریەکەی خۆتدا پسپۆڕبیت ئەوکات ڕۆلی گەورە بگێڕە.
دڵسۆزتان
ئاوات نەسروڵا

[08/29/21]   بریارێكی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی یەك پۆشی قوتابیان.
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر: یه‌كپۆشیی جلوبه‌رگى قوتابیان پەیڕەودەکرێت

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، 14ـی مانگی داهاتوو خوێندن دەستپێدەکاتەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ندیی هه‌ولێریش نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم باخچەکانی ساوایان، قوتابخانه‌ بنەڕەتی و ئامادەییەكان کردووە و داوای لێکردوون بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 لە سەرجەم قوتابخانە حکومییەکان پابەندی پەیڕەوکردنی یەكپۆشیی جلوبەرگی قوتابیان بن.

هاوکات یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی راگەیاند، "گشتاندنێکمان بۆ یەکپۆشی دەرکردووە و پەیڕەوکردنی هەمان رەنگ و جۆری جلەکانی ساڵی 2019-2020ـە."

بەپێی نووسراوێک کە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاراستەی قوتابخانە و باخچەکانی ساوایانی کردووە دایك و باوکانی قوتابیانی سەرپشك کردووە لە دابینكردنی جلوبەرگ، هەروەها هۆشداریی دەدات لەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەك بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەست لە کاروباری كڕینی جلوبەرگی قوتابیان وەربدەن، یان لەگەڵ كۆمپانیا و پۆشاك فرۆشەكان رێکبکەون، هەروەها دانانی لۆگۆ و ناونیشانی لەسەر جلەکان قەدەخەکردووە.

بەپێی نووسراوەکەی پەروەردەی هەولێر جلوبەرگی قوتابیان و منداڵانی باخچەکانی ساوایان لە پارێزگای هەولێر بەمشێوەیە دەبێت:

1- جلوبەرگی باخچەی ساوایان

- كچان كراسی پەمەیی و رەساسی

كوڕان: كراسی شین و پانتۆڵی رەساسی

2- جلوبەرگی قۆناخی یەک تا شەشی بنەڕەتی

- كچان: كراسی سپی و تەنوورە یان پانتۆڵی رەساسی

- كوڕان: پانتۆڵی رەساسی و كراسی سپی

3- جلوبەرگی قۆناخەکانی حەوت، هەشت و نۆیەمی بنەڕەتی

- كچان: كراسی سپی و تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی

- كوڕان: پانتۆڵی نیلی و كراسی سپی

4- جلوبەرگی قۆناخەکانی 10، 11 و 12ـی ئامادەییەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی

كچان: كراسی سپی، تەنوورە یان پانتۆڵی رەش

كوڕان: پانتۆڵی رەش و كراسی سپی

لەلایەکی دیکەوە عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکدا گوتی"بڕیاری یەکپۆشی، بڕیاری وەزارەتی پەروەردەیە و ئێمەش گشتاندنمان بۆ دەرکردووە و بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2021-2022 جێبەجێ دەکرێت."

[08/28/21]   زمانتان چاک بکەن
مرۆڤ بەزمانی پێناسەدەکرێت و دەناسرێت

27/08/2021

بەمزوانە مژدەیەکی گەورە ڕادەگەیەنین بۆقوتابییانی پۆلی 12بۆساڵی نوێی خوێندن ..
چاوەڕوانبن...

[08/27/21]   بەمزوانە مژدەیەکی گەورە ڕادەگەیەنین بۆقوتابییانی پۆلی 12بۆساڵی نوێی خوێندن ..
چاوەڕوانبن...

Aim Project updated their business hours. 27/08/2021

Aim Project updated their business hours.

Aim Project updated their website address. 27/08/2021

Aim Project updated their website address.

Aim Project updated their website address.

27/08/2021
27/02/2018

جێگە بەتاڵەکان پڕبکەنەوە و ھەمیشە لە مێشکتاندا دووبارەیان بکەنەوە .
گرنگترین مرۆڤی ژیانی من ناوی ....... .
گرنگترین ئامانجی یەک ساڵەی من .......... .
گرنگترین ئامانجی پێنج ساڵەی من .......... .
سێ شت/کەس ی گرنگی ژیانم کە ئامادەم کاتم تەرخان بکەم بۆیان ....... و ......... و ......... .
باشترین ھاوڕێی باوەڕپێکراوی من ............. .
گەورەترین خاڵی بەھێزی من .......... .
گەورەترین خاڵی لاوازی من .......... .
دڵنیابن کە زوو ھەست بە گۆڕانکاری گەورە ئەکەن :)

30/01/2018

مولانای ڕۆمی

30/01/2018

چۆن ترسی مناڵەكانمان كەم بكەینەوە

وەرگیراوە بەسوپاسەوە..

08/01/2018

عاشقى ميزەڵان بووم

06/01/2018

بەرواری ٥/۱/۲٠۱۸ سێیەم ڕۆژی خوێندنی خولی جۆرەکانی کەسایەتی لە لایەن ڕاهێنەر م/پەروا حامد بە بەشداری ئەندامانی گرووپی ئەیم پرۆجێکت

03/01/2018

پێشکەش کردنی بابەتێک بە ناوی ( هونەری پەیوەندی سەرکەوتوو) لە لایەن (م.ئاوات نصراللە) بۆ بە ژدار بوانی پروژەی Aim Project.لە ما وە ی ئاستی دووە می پرۆژە کە.

28/12/2017
28/12/2017
24/12/2017
06/12/2017

روژی هە ینی بابە تی متمانە بە خوبون بو بە ژدار بوانی aim project

Videos (show all)

مولانای ڕۆمی
عاشقى ميزەڵان بووم
فشلت!؟؟؟؟

Location

Category

Address

Halabjah
Other Education in Halabjah (show all)
Zankoy halabja زانکۆی ھەڵەبجە Zankoy halabja زانکۆی ھەڵەبجە
بناری عەبابەیلیە
Halabjah, 64064

تاكةپه‌یجی خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاگاداربوونی خوێندكاران له‌ كاروچالاكییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وزانكۆكانی دی كوردستان

سروشتی شــــاره زوور سروشتی شــــاره زوور
Diyqri Sharazoori
Halabjah, DIYARI 07501262006

شاره زوور

Zanko halabja Zanko halabja
Halabjah

university of halabja

Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان ) Youth intellectual group (كروبي روشنبيري لاوان )
Kurdstan
Halabjah, HALABJA

Youth Intellectual Group is a group which works to accomplish the required goals of young people, and this group is supported by Homeland Youth Org

گؤران خوازانی  بیاره گؤران خوازانی بیاره
Byara
Halabjah, +964

له پینا و ژیا نیکی ئا سوده بؤ رؤله کا نی نیشتیما نه که م

BerwbaretySarpershtikrdny Parwerdy Halabja BerwbaretySarpershtikrdny Parwerdy Halabja
General ,
Halabjah

پێگه‌یه‌كه‌ بۆ چالاكی و بره‌ودان به‌ چه‌مكی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی