ماڵێک بۆ فیر بوونى زمانى ئینگليزى A Home for learning English

  • Home
  • Iraq
  • Halabjah
  • ماڵێک بۆ فیر بوونى زمانى ئینگليزى A Home for learning English

ماڵێک بۆ فیر بوونى زمانى ئینگليزى A Home for learning English Rekawt Englishvip
9 minuteyoung merchant Ivan Dmetrich

پێش دەستپێکردنی کۆرس پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن و بزانن، تا ئاگاداری هەر پۆستێك بن کە لە گرووپ پۆست ئەکرێت و وانەکان...
20/08/2017

پێش دەستپێکردنی کۆرس پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەن و بزانن، تا ئاگاداری هەر پۆستێك بن کە لە گرووپ پۆست ئەکرێت و وانەکانتان لەدەست نەچێت.
وە ئەو شتانەی کە پێویستە بزانن هەموویمان بۆ ڕوونکردوونەتەوە و بە فێرکاری بۆمان داناون
ئەم لینكە بکەوە و سەیری فێرکاریەکان بکە بۆ هەر یەک لە سیستمی
{Android, iOS, windows}

Link for Android system: http://docdro.id/kgTQB64

Link for iOS system: http://docdro.id/miYEP2y

Link for Windows system: http://docdro.id/mMggRRx
--------------------------------------------------

هەروەها لەکاتی دەستپێکردنی وانەکان پێویستت بە بەرنامەیەك ئەبێت تا لەسەر وێنەکان وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە بۆ نمونە ئەتەوێت بازنەیە لە تێکستێك بدەیت لەسەر وێنەیەك یان سەح بدەیت لە وەڵامێکی ڕاست لەسەر وێنەیەك.

بۆ ئەوە کارانە ئێمە ئەم بەرنامەیە پێشنیار ئەکەین بۆت.
بەڵام خۆت سەرپشکی چ بەرنامەك بەکار ئەهێنیت بۆ ئەو ئیشانەی کە پێوستن.

Link for Android:
"""""""""""""""""""""""" https://play.google.com/store/apps/details?id=com.picsart.studio.light

Link for IOS:
"""""""""""""""""
https://itunes.apple.com/us/app/picsart-photo-studio-collage-maker-pic-editor/id587366035?mt=8

تێبینی:هەرکەسێك خەتی فری بەکاردەهێنێت با داوای وێنەکان بکات لەکۆمێنت.

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت. بەناوی خوای گەورەو میهرەبان. دوای بەخێرهاتنێکی گەرمی هەموو لایەکتان. سوپاستان دەکەین کە بەشدا...
20/08/2017

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت.
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان.
دوای بەخێرهاتنێکی گەرمی هەموو لایەکتان. سوپاستان دەکەین کە بەشداری دەکەن لە کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ڕێکخراوی ماکۆس و کاتەکانی خۆتان بە شتی بە سوود بەسەر دەبەن!
هەوڵدەدەم قسەکانم بە کورتی و بە پوختی باس بکەم:

1. ئەم گرووپە تایبەتە بە وانە خوێندن و هەر شتێکی تر جگە لەوە ڕێگا پێنەدراوە. (تکایە وەکو پۆل مامەڵەی لەگەڵ بکەن.)
2. ئێوە کە لەم پۆلەن ئێمە ناتوانین هەموو کات ئاگادارتان بکەینەوە و زۆرتان لێبکەین بۆ ئەوەی سەیری وانەکان بکەن و داواتان لێبکەین کە بخوێنن ئێرە قوتابخانە نییە، بۆیە تکایە خۆتان هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن. ئەوەی دەخوێنێت بۆ خۆی فێر دەبێت و ئەوەی ئیهمال بێت تەنها ماندووبوونی پێدەبڕێت.
3. پێویستە هەموو ڕۆژێک جارێک یان چەند جارێک گرووپەکە بکەیتەوە. چونکە هەزاران خەڵک چاوەڕێی ئەوەن ناویان بنووسین. ئەوانەی کە بەس بە ناو لە گرووپن و تەنها جێیان گرتووە لە گرووپ دوور دەخرینەوە تکایە کەس دواتر لێمان توڕە نەبێت لەسەر ئەوە.
4. ئەگەر لایک بکەن یان نا هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێت بەڵام ئەوە تاکە رێگایە تاکو بزانین کە ئێوە وانەکان دەخوێنن یان نا.
5. تکایە هاوڕێکانتان ئاد مەکەن ناو گرووپەوە چونکە وەرناگیرێن و لەوانەیە ببێتە هۆی دوورخستنتەوەی خۆشت. .....
* لەم نزیکانە دەست دەکەین بە وانە خوێندن چاوەڕێین ناو نووسین تەواو بێت. تکایە پەلە مەکەن ئێستا ئێوە لای ئێمە فێرخوازن.
* ئەم چەند ڕۆژە چەند پۆستێک دەکرێت سەبارەت بە ناساندنی گرووپ و ئیش و کارەکان بۆ ئەوەی هەموو شتێک ڕوون بیت.
* چاوەڕوانی پۆستی مامۆستاکەت بە.

سوپاس بۆ هەموو لایەک.

سڵاو ئازیزان،ئێستا ئێوە بەشداربووی کۆرسی ماکۆس ئی ئێس ئێڵ(ماکۆس ئۆرگەنایزەیشن)ن، ئێوە خوێندکارن لەم گرووپەو ئەم گرووپە پ...
20/08/2017

سڵاو ئازیزان،
ئێستا ئێوە بەشداربووی کۆرسی ماکۆس ئی ئێس ئێڵ(ماکۆس ئۆرگەنایزەیشن)ن، ئێوە خوێندکارن لەم گرووپەو ئەم گرووپە پۆلێکی خوێندنە و یاساو ڕێساکانی مامۆستاو خوێندکار جێبەجی ئەکرێت، بۆیە پێمان خۆشە چەند زانیارێك بە خوێندکارەکانمان بڵێن سەبارەت بە شێوازی وانە خوێندن و جێبەجیکردنی ئەرکەکان.
١-کۆرسەکە شەش هەفتەیە هەفتەی چوار ڕۆژە هەموو شەوێك کاتژمێر ١٠ بۆ ١١ پۆستەکان ئەکەین لە یەك شەممان تا چوارشەممان وە پێنج شەممان بەسەر بابەتەکاندا ئەچینەوە(Review) بەشێوەی ڕاستەوخۆ(Live) لەپەیجی(Macos ESL Or Macos Oganizatioan ).
٢-هەر شەوێك ٣ پۆست یان ٤ پۆست یان پێنچ پۆست زیاتر ناکرێت بۆ خوێندن(پۆستی وانەکان).
٣-ئێوەش دووای پۆستەکان کۆمێنتی خۆتان ئەنوسن یان پرسیار دەکەن یان پرسیار کراوە لە پۆستەکەدا و ئێوەش وەڵام ئەدەنەوە لە کۆمێنت.
٤-دوواتر لە ڕێگەی مامۆستایانی یاریدەدەرەوە وەڵامی پرسیارەکانتان ئەدرێتەوە یان وەڵامەکانی ئێوە ڕاست ئەکەنەوە ئەگەر هەڵەی تێدا بوو لە ڕێگەی ڕیپلای کۆمێنتەوە.
٥-دووای ئەوە چاوەڕوانی پۆستی داهاتوو ئەبێت بۆ وەڵامدانەوەی
پۆستەکە.
٦-دوو هەفتە جارێك کویزێکمان ئەبێت کە ئەکاتە سێ کویز لە تا کۆتایی کۆرسەکە, کە هەر کویزێك نمرەی٢٠ لەسەرە.
٧-لەکۆتایی بڕوانامەی باوەڕپێکراو وەردەگرن کە ئاستی دەرچوون دیاری ئەکرێت بۆ پێنج ئاست (Excellent, Very good, Good, Satisfactory, complement) وە ئەوەی نمرەکەی لە خوار ٦٠وە بێت ناتوانێت بڕوانامە وەرگرێت و لە هەمان لێڤڵ ئەمێنێتەوە, وە هەموو لێڤڵێك بڕوانامەی خۆی هەیە بۆ تێپەڕانت بۆ لێڤڵێکی بەرزتر.
٧-چالاکی ڕۆژانە زۆر گرنگەو بۆیە بەشێکی زۆری نمرەکان لەسەر بەشداریکردنی ڕۆژانە ئەبێت، کە ٢٠ نمرەی لەسەرە.
٨-لە کۆتایی تاقیکردنەوەیەك ئەکەن کە ئەوێش ٤٠ نمرەی لەسەر ئەبێت. واتە کۆی کۆرسەکە ١٢٠ نمرەی لەسەرە.
٩-ناردنی کویزەکان و تاقیکردنەوەکە لە ڕێگەی ئیمێڵەوە ئەبێت،کە دوواتر فێرتان ئەکەین چۆن ئەکرێت.
ئەو یاسایانەی پێویستە جێ بەجێی بکرێت:
١-پێویستە چالاك بیت و ئەرکەکانت جێبەجێ بکەێت ئەوێش بە لایك کردن و دانانی کۆمێنت لە لە هەموو پۆستی وانەکان. (ئەمە تەنیا بۆ ئەوەیە بزانین کە تۆ چالاکی و پۆستەکان ئەخوێنیتەوە چونکە لایک و کۆمێنت هیچ بۆ ئێمە ناگۆڕێت بەڵام ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی بزانین تۆ چالاکیت.
٢-پێویستە هەموو ڕۆژێك ئامادەبێت، چونكە ئێمە هەموو ڕۆژێك ناوەکان لە لیستی ئامادەبوون ئەنوسین.
٣-پێویستە لە هەموو پۆستەکان ئامادەبوونی خۆت بسەلمێنیت ئەویش بە نوسینی کۆمێنت و لایكکردن.
ئەو یاسایانەی ڕێگەت لێدەگرێت:
١- نامەی شەخسی و ئادد ناردن بۆ مامۆستا و مامۆستای یاریدەدەر و خوێندکارەکانی هاوپۆلەکەت ڕێگەپێنەدراوە.
٢-بێزارکرنی هاوپۆلەکەت چ لە ڕێگەی نامەی شەخسی بێت یان کۆمێنت ئەبێتە هۆی بێبەش کردنت لە کۆرسەکە.
٣-جوان نییە لایکی کۆمێنتی خوێندکاریتر بکەیت، تەنها بۆ مامۆستا و مامۆستایانی یاریدەدەرە گونجاوە.
٤-جوان نییە ڕیپلای کۆمێنتی خوێندکاریتر بکەیت، تەنها لەو کاتانە نەبێت کە بەڕوونی لە پۆستەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەویش تەنیا بۆ مەبەستی فێربوون و جێبەجێکردنی وانەکان، ڕێگە پێدراوە.
لەبری ئەوە ئەگەر هەست ئەکەیت باشیت ئەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ئێمەش وەك ستاف لای خۆمان دات ئەنێین.
٥-ڕێگەپێدراو نییە هاوڕێکانت ئەدد بکەیتە ئەم گرووپەوە، لەبری ئەوە پێیان بڵێن نامە بۆ پەیجی ماکۆس ئی ئێس ئێڵ بنێرن و ناوی خۆیان تۆمارکەن.
تێبینی: ئەوەی ئێمە ئەمانەوێت تەنیا فێربوونی بابەتەکان و ڕێگر ئەبین لە هەرشتێکی بەدەر لە وانەکان، چونکە ئەمە پۆلەو بابەتی فێربوون باس ئەکرێن نەك شتی دەرەکی.
سوپاس بۆ چاوەڕوانیتان و چاوەڕێ پۆستی داهاتوو بن..لیژنەی باڵا..

Macos ESL course is the first and the biggest online course for Learning English Language in Kurdistan. We have had more...
20/08/2017

Macos ESL course is the first and the biggest online course for Learning English Language in Kurdistan.
We have had more than 50, 000 students so far.

Aims:
We work to develop English Language skills of the learners and teaching skills of the English Language teachers in the region. The organization runs continual training courses for both learners and teachers.

‎ماکۆس ئی ئێس ئێڵ یەکەمین و گەورەترین کۆرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە.
‎تاکو ئێستا زیاتر لە 50،000 فێرخواز لای ئێمە بەشداریان کردووە.

‎ئامانجمان:
‎پەرەپێدانی ئاستی زانستی و توانستی فێرخوازان و مامۆستایانە لە ڕێگای کۆرسە بەردەوامەکانمانەوە.

05/07/2016
سڵاو ئەزیزان و مرؤف دۆستان...دۆستان و ئەندامان و هاولاتيان ودانيشتووانى سنورى قةزاى شارةزوورئاگادار ئەکەین كةسبةينى ريكة...
15/03/2015

سڵاو ئەزیزان و مرؤف دۆستان...
دۆستان و ئەندامان و هاولاتيان ودانيشتووانى سنورى قةزاى شارةزوور
ئاگادار ئەکەین كة
سبةينى ريكةوتى.16/3/2015
2 شەممەکاتژمێر ( 11 )بيش نیوەڕۆ ..
بةريوةبةريتى رؤشنبيرى وهونةرى شارةزوور بةهاوكارى م.ريكةوت بةرزنجى كةهةلدةستيت بةبيشكةشكردنى سيميناريك لةزيرناونيشانى (هةلةبجةلةجةندديريكدا)
كةهةلدةستيت بة يادكردنةوةى رؤزى رةشى16/3/1988و بةرز راكرتنى يادى (27)ه مين ساليادى رؤزى رةشى كيميابارانكردنى شارى هةلةبجةى خؤشةويست.
ئامادةبوونتان .جكةلةوةى كةئةركةو بةلكةى وةفاو ريزة بؤكيانى باكى سةرجةم شه هيدان وئةنفالكراوانى ريكاى رزكارى كوردوكوردستان..
شوين
هؤلى بةريوةبةريتى رؤشنبيرى وهونةرى شارةزوور.هةلةبجةى تازة.
كاتزمير:11 am. بيش نيوةرؤ.
هاتن بؤ هةمووانة.

08/09/2013

hi....

13/06/2013

Address

Halabjah

Telephone

07501625838

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ماڵێک بۆ فیر بوونى زمانى ئینگليزى A Home for learning English posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share