قوتابخانەی مەشخەڵانی کچـــــان

قوتابخانەی مەشخەڵانی کچـــــان

Share

قـــوتابخانەی مـــەشخەڵانی کچـــــان

21/07/2026

ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)، پۆشاکی فەرمیی قوتابخانەکەمان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١- پانتۆڵ یان تەنورەی (ڕەساسی).

٢-کراس یان تیشێرتی (نیلی).

٣-سەرپۆش (بۆ ئەو قوتابیانەی لەچک دەکەن)تەنها
ڕەنگی (نیلی) ڕێگەپێدراوە


بۆ وەرزی زستان: پێویستە چاکەت یان قەمسەڵە تەنها ڕەنگی (نیلی ) بێت.

تێبینی
جگە لەو ڕەنگانەی کە ئاماژەیان پێ کراوە، پۆشینی هیچ جۆرە ڕەنگێکی دیکە ڕێگەپێدراو نییە، تکایە ئاگادار بن و پابەند بن بە ڕێنماییەکانەوە.

Photos from ‎قوتابخانەی مەشخەڵانی کچـــــان‎'s post 20/06/2026

سوپاس و پێزانین…

بەناوی مامۆستایان و کارگێڕی قوتابجانەکەمانەوە دەسخۆشی لە قوتابی ژیری قوتابخانەکەمان( 🌸ســــایە نەورۆز🌸) دەکەین کە هەستا بە بەخشینی سوپاس و پێزانین بە مامۆستایان و ستافی قوتابخانەکەمان

ئەم دیاری و پێزانینە جوانەت نیشانەی دڵسۆزی و ڕێزداریتە بەرامبەر مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە🌹

هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بیت و ئایندەت ڕوون و گەش بێت

🌸🌸🌸دەستەی کارگێڕی قوتابخانە🌸🌸🌸

15/06/2026

قوتابییانی پۆلی(حەوتەم-هەشتەم)ی قوتابخانەکەمان ئاگادارئەکەینەوە تاقیکردنەوەی بەیانی کەوتوەتەکۆتاتاقیکردنەوەچونکەبەیانی پشووە

15/06/2026

#پرسەنامە

دڵگرانین بەکۆچی دوایی بەڕێز ( محمد حاجی فارس ) تەرخانی باوکی مامۆستا ( باخان محمد فارس ) مامۆستا لە قوتابخانەکەمان

بەناوی مامۆستایان و کارگێری قوتابخانەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كەس و کاری دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت و کۆچکردووش جێگای بەھەشت بێت.

‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

13/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی خولی دووەم ( وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم)

تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ( ١ ) ی دووانیوەڕۆدەست پێ دەکات

هەر تاقیکردنەوەیەک بەر پشووی فەرمی کەوت ئەوا دەکەوێتە ڕۆژی دواتر

تکایە بە جل و بەرگی قوتابخانەوە ئامادە بن

دوور بن لە هەموو جۆرێکی گزی کردن

مۆڵەت تەنها بە نوسراوەی فەرمی پزیشک دەبێت

بە هیوای سەرکەوتن…

11/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم /خولی دووەم

تێبینی/تاقیکردنەوەکان لە ئامادەیی شەمێران هۆڵی ٢ کاتژمێر ٨ ئەنجام دەدرێت
تکایە پێش کاتی ئیمتیحان لە قوتابخانە ئامادەبن

بە هیوای سەرکەوتن…

04/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم /خولی دووەم

تێبینی/تاقیکردنەوەکان لە ئامادەیی شەمێران هۆڵی ٢ ئەنجام دەدرێت

بە هیوای سەرکەوتن…

31/05/2026

قوتابیانی پۆلی نۆیەم ئاگادار دەکەینەوە سبەی ١-٦-٢٠٢٦ ٢شەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی نمرەی نیشتیمانی و وەرگرتنەوەی کارت

هەروەها ئەو قوتابیانەمان کە لە پۆلی حەوتەم و هەشتەم خولی دووەمیان هەیە ئەتوانن کتێب وەرگرن لە هەمان کات

تکایە لە کاتی خۆی لە قوتابخانە ئامادە بن و دوامەکەون

22/05/2026

قوتابیانی پۆلی حەوتەم و هەشتەمی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی شەممە ٢٣/٥/٢٠٢٦ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی کارت

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Halabja