ئامادەیى سورێنى كوڕان

ئامادەیى سورێنى كوڕان

Share

ئاماده‌یی سورێنی كوڕان له‌ساڵی1992 كراوه‌ته‌وه‌ له‌ناحیه‌ی سیروانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

13/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوە گشتی یەکانی پۆلی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی

02/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیى سورێنى كوڕان

24/05/2026

خوێندکارانی پۆلی دەیەم و یازدەیەمی خوێندنگەکەمان ئاگادار دەکەین، سبەی دوو شەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥ کاتژمێر ٨:٣٠
سەردانی خوێندنگە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نمرەکانیان.

20/05/2026

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان..

پەیامی پیرۆزبایی لە کۆتایی ساڵی خوێندندا

​خوێندکارانی ئازیز، مامۆستایانی دڵسۆز و دایکان و باوکانی بەڕێز..

​بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و تەواوبوونی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان دەکەم. هیوادارم بەرهەمی ماندووبوونتان بچننەوە.

​لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی دەستەی کارگێڕی و ڕێنماییکاری پەروەردەیی و مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەرانی دڵسۆزی خوێندنگەکەمان بکەم، کە لەم ساڵەدا وەک هەمیشە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە لەپێناو فێربوون و پێگەیاندنی خوێندکارانماندا شەونخونییان کێشا.

هەروەها سوپاسی هاوکاری و پشتگیری بەردەوامی دایکان و باوکانی بەڕێز دەکەم کە هاوبەشی ڕاستەقینەی سەرکەوتنەکانمان بوون.
​هیوای پشوویەکی خۆش و بەسوود بۆ هەمووان دەخوازم و بە هیوای دیدار لە ساڵی نوێی خوێندندا بە وزە و سەرکەوتنی گەورەترەوە.
​بژین و هەمیشە سەرکەوتووبن

جلال ئەحمەد عبدالکریم
بەڕێوبەری ئامادەیى سورێنى كوڕان

Photos from ‎ئامادەیى سورێنى كوڕان‎'s post 11/05/2026

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم..

ئامادەیى سورێنى كوڕان

10/05/2026

دڵگران و خەمبارین بە کۆچی دوایی م. هیوا محمود مامۆستای خوێندنگەکەمان، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگە و خانەوادەی بەڕێزی مامۆستا دەکەین..
لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرین شادی بکات..

انا للە وانا الیە راجعون

01/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم..

ڕێنماییەکانی رۆژانی تاقیکردنەوە..

🔸 تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٨،٠٠ دەست پێدەکات..
🔸خوێندکار پێویستە پابەندی جل و بەرگی فەرمی بێت..
🔸 هێنانە ژورەوەی مۆبایل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
🔸 خوێندکار پێویستە هەموو پێداویستی یەکانی ( قەڵەم، لاستیک،. ..هتد) خۆی پێ بێت، بەپێچەوانەوە ناتوانێ لە خوێندکاری دیکەی وەرگرێت..

لیژنەی تاقیکردنەوەکان

Photos from ‎ئامادەیى سورێنى كوڕان‎'s post 29/04/2026

کۆبونەوەی ئەنجومەنی مامۆستایان و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم.

18/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم
پۆلی دوازدەی زانستی و وێژەیی..

10/04/2026

#ناوەندەکانی #خوێندن #دەکرێنەوە

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Sirwan
Halabja
00964