08/05/2026
پەیامێک بۆ دایکان و باوکانی خۆشەویست:
بە ناوی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانە،جوانترین سڵاوتان ئاڕاستە دەکەین دایکان و باوکانی خۆشەویست، بە خۆشحاڵییەوە ئاگادار تان دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم دەست پێدەکات. ئەم قۆناغە گرنگە بۆ هەموو قوتابییەکان، چونکە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونەکانیان لە ماوەی ساڵەکەدا دەردەخات. داوا لە هەموو دایک و باوکێک دەکەین بەردەوام بن لە پشتگیری و هاندانی منداڵەکانیان. بە وردبوونەوە لە خوێندن و پشوودانێکی تەندروست، بە خۆراکێکی باش و نووستنی پێویست، یارمەتییان بدەن تا بە متمانە و ئارامییەوە بچنە ناو تاقیکردنەوەکان. سەرکەوتنی قوتابیەکانتان، سەرکەوتنی هەموومانە. بۆ هەموو قوتابییەکانمان نمرەی باش و سەرکەوتن بەئاوات دەخوازین، و داوای سەلامەتی وتەندروست باشیان لەخوای گەورە بۆ دەکەین.
قوتابخانەی صلاح الدین ی بنەرەتیSalahadin Basic school
07/05/2026
سوپاس و دەست خۆشی
سوپاس و دەستخۆشی دایکی گوڵێکی جوانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپۆلی یەکەم بۆدەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی یەکەمی قوتابخانەکەمان لێرەوە بەڵێنی خزمەتکردنی سەرجەم قوتابیان و بەتایبەت قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دوپاتدەکەینەوە.
قوتابخانەی صلاح الدین ی بنەرەتیSalahadin Basic school
27/04/2026
کۆتای خولی تۆپی پێ
ئەمڕۆدووشەممە ۲۷ ی ٥ ی ۲۰۲٦ کۆتایمان هێنا بە خولێکی تۆپی پێ بۆ پۆلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم ڕێکخرابوو یاری کۆتای نێوان پۆلی پێنجەم وپۆلی شەشەم ئەنجامدرا لە ئەنجامدا پۆلی شەشەم بە لێدانی یەک لاکەرەوە توانی یاریەکە بباتەوە بۆیە سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆ ئیدارە و گشت مامۆستایان کە هاوکار بوون دووبارە دەستی هەموو لایەک خۆش بێت بۆ دڵخۆشکردنی قوتابیە ئازیزەکان.
م. فواد مامۆستای وانەی وەرزش
قوتابخانەی صلاح الدین ی بنەرەتیSalahadin Basic school
20/04/2026
بڕیاری کردنەوەی قوتابخانە
بەنوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارە ۱۳٤۱۲بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەی صلاح الدین ی بنەرەتیSalahadin Basic school دەرچووەلەبەرواری ۲٥ی ٨ی ۱۹۹۷ .
قوتابخانەی صلاح الدین ی بنەڕەتی
10/04/2026
ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش
لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦
27/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.
٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.
٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.
٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.
🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:
https://ewane.krd
🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:
https://qutabxanekem.krd
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
27/03/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
25/03/2026
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون
پرسە
بەناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکـــــەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆکـــۆچی دوایی (بەیان شـــکر رحیم )خوشـــکی هـــەردوو فــــــەرمانبەری قوتابخانەکــەمان کـــاک (جوهر شـــکر رحـیم)وکــــــاک
(ادریس شـــکر رحیم ) لەخـــوای گــــەورە داواکاریـــن کۆچکردوو بە بەهەشت شادبکات و سەبوری دڵی کەس و کارو خزمانی بدات.
قوتابخانەی صلاح الدین ی بنەڕەتی
19/03/2026
بەناوی خوای گەورە
جەژنتان پیرۆزبێت بە دڵێکی پڕ لە ڕێز وخۆشەویستی و هیواوە،
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، ئەی قوتابیە ئازیزەکان
دایک و باوک و خێزانە خۆشەویستەکان، ئەی مامۆستایانی هەڵگری پەیامی ڕێزوخۆشەویستی ، و هەموو موسڵمانانی جیهان!
جەژنتان پیرۆزبێت لەگەڵ تەندروستی و ئارامی و دڵخۆشی بەختەوەری بێت.
ئەو هەموو عیبادەت و خۆڕاگری و خۆبەخشینەی لە مانگی ڕەمەزاندا کردتان، لە لای خودا قبووڵ بێت و پاداشتی زۆر گەورەتان پێ بدرێت.هیوادارم ئەم بارە سەخت و ناهەموارەی جەنگ و نائارامی زوو تێپەڕێت،ئاشتی و ،ئاسایش بگەڕێتەوە ناو ماڵ و دڵ و ژیانتان
جەژنێکی پڕ لە بەختەوەری و خۆشەویستی بۆ هەمووان
عید مبارک – جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت هەمیشە
لەجەژن و خۆشیدابن
قوتابخانانەی صلاح الدین ی بنەڕەتی
06/03/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٦ی ٣ ی ٢٠٢٦
29/10/2025
سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجەوە پشووی فەرمیە:
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، بەڕێز نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاریدا کە سبەی، [٥شممە ڕێكەوتی ٢٠٢٥/١٠/٣٠ ]، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.
نوخشە ناصح/پارێزگاری هەڵەبجە