UOH.General Registry تۆماری گشتی

UOH.General Registry تۆماری گشتی

Share

تۆمارگای گشتی زانكۆی هەڵەبجە

21/10/2025
20/10/2025

بۆ وەرگرتنی فۆڕمی پزیشكی پێویستە خۆێندكار خۆی ئامادە بێت و كارتی نیشتمانی پێ بێت

20/10/2025

فۆڕمی پزیشكی... پێویستە خوێندكار خۆی ئامادە بێت

17/10/2025

بە پەلە ...
هەفتەی داهاتوو فۆڕمی وەرگرتن لە كۆلێجی پزیشكی دابەش دەكرێت.یەكشەممە چاوەڕێی پەیجی زانكۆ بن بۆ ڕاگەیاندن و ئاگاداری كات و شوێن و وردەكاری زیاتر

17/10/2025

تایبەت بە خوێندنی ئێواران

16/10/2025

ئاگادارييه‌ك لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بۆ خوێندکارانی وەرگیراو تايبه‌ت به‌ خۆتۆماركردن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
سەرەتا بە ناوی زانکۆی هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کەس و کاریان دەکەین بە بۆنەى وەرگرتنیان لە زانکۆکەمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازین.
چەند ڕوونکردنەوەیەک سەربارەت بە خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی هەڵەبجە :
- خوێندکارانی وەرگیراو بۆ مامەڵەی وەرگرتن لەڕێکەوتی (٢٠٢٥/١٠/٢٠) ڕۆژی (دوو شەممە) سەردانی تۆماری کۆلێجەکانیان بکەن
- ئەو خوێندکارانەى وەرگیراون و خوازیارن دابەزین بکەن سەرەتا پێویستە مامەڵەى وەرگرتن لەو شوێنە ئەنجام بدەن کە لێی وەرگیراون دواتر کە وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی مامەڵەی دابەزینی ڕاگەیاند دەتوانن بە ئەلکترۆنی داواکاری بۆ دابەزین پێشکەش بکەن بۆ بەشێک بەو مەرجەی کە نمرەی خوێندکارەکە وەرگیرابێت لەو بەشەی کە داوای دابەزینی بۆ دەکات وە بەشەکە ڕەزامەندبێت.

خوێندکار پێویستە ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت: ‌‌

۱- بڕوانامەی پۆلی ١٢ ئامادەیی(ئەصڵی) پەسەندکراو بێت لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکەیەوە٠
٢- هەریەک لە ( کارتی نشتیمانی، فۆڕمی خۆراک، کارتی زانیاری) ئەسڵێ و دوو کۆپی لەسەر یەک پەڕەبێێت
٣-وێنەی قووتابی ( ٣ وێنە)

٤- پشتگیری نیشتەجێ بوون دوو نسخەی اصلی
٥-پشکنینی چاو +گروپی خوێن
٦- پێداویستیه‌كانی به‌ڵێننامه‌ و کەفالەتی خوێندکاران لە سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ/به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى په‌سه‌ند ده‌كرێت.

ٲ-بەڵێنامە
1-پێویسته‌ خوێندكار خۆى ئاماده‌بێت .
2-کارتی نیشتمانی(ڕه‌سه‌ن + كۆپى مله‌وه‌ن) ى پێبێت.
3-كارتی زانیاری(ره‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت
4- ئه‌گه‌ر كارتی نێشتیمانی هه‌بوو (ره‌سه‌ن +كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت

ب- كه‌فاله‌ت
1-پێِویسته‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌فاله‌تى خوێندكار ده‌كات پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی پێبێت وه‌ بری موچه‌كه‌ی دیاری كرابێت كۆی موچه‌كه‌ی له‌ (٥۰۰۰۰۰) پێنج سەد هه‌زار دینار كه‌مترنه‌بێت وه‌ خودی كه‌سى كه‌فيل ئاماده‌بێت لە سەرۆکایەتی زانکۆ / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی
2- كه‌فيل ده‌بێت کارتی نیشتمانی(ره‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت.
3-كارتی زانیاری(ره‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت.
4- ئه‌گه‌ر كارتی نێشتیمانی هه‌بوو (ڕه‌سه‌ن+كۆپى مله‌وه‌ن) ى پێبێت.
* ئەو خوێندکارانەی کە خوێندنەکەیان بە شێوازی پاڕالێلە پێویستە لەکاتی موباشەرەکردندا قیستی یەکەمی خوێندنی تەسلیم بکات

تکایە پێش سەردانیکردنی کۆلێج و بەشەکان ئەو فۆڕەمەی لە سایتى و زانكۆ دواتر دادەنرێت تایبەتە بەزانیاری خوێندکار پێویستە پڕی بکەنەوەو لەگەڵ پێداویستیەکان بیهێنن لەگەڵ خۆتان.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی

16/10/2025

ئەوخوێندکارانەی لە رێگەی سیستەمەوە پێشکەشیان کردبوو وەرنەگیرابوون ، ئێستا دەتوانن بچنە ناو سیستەم بەپێ کۆنمرەکانیان ئەو شوێنانەیان بۆ دەکرێتەوە کە نمرەکەیان وەریدەگرێت.

16/10/2025

ئەمڕۆ ئاگاداری و وردەكاری تایبەت بە خۆتۆماركردنی خوێندكارانی قۆناعی یەكەم بەشێوەی فەرمی بڵاو دەكەینەوە

15/10/2025

خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆمان سەبارەت بە كات و پێداویستیەكانی خۆ تۆمار كردن لە بەشەكانی زانكۆی هەڵەبجە تكایە چاوەڕێ بكەن تا لە پەیجی فەڕمی زانكۆ و تۆماری گشتی بڵاودەكرێتەوە و هەواڵی پەیجەكانی تر ڕاست نین و بابەتی ساڵانی ڕابردوون.لیژنەكان خەریكی ئامادەكاری لە ئێوەی بەڕێز بۆ ئەوەی بە ئاسانترین ڕێگا پێشوازیتان لێ بكرێت و كاتی پێویست لە بەردەستە

14/10/2025

خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆی هەڵەبجە سەرەڕای پیرۆزبایی ئاگادارتان دەكەین بۆ خۆتۆمار كردن و كات و پێداویستیەكانی چاوەڕێی ئاگاداری و ڕێنماییەكان بن

13/10/2025

خوێندكارانی خۆشەویست :
انشاالله سبەی ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەینرێت و هیوادارین هەریەك لە ئێوەی بەڕێز لە شوێنی دڵخوازی خۆتان وەرگیرێن.پێمان باشە چەند ڕونكردنەوەیكتان بۆ بخەینەڕوو بەمەبەستی ئاگاداری زیاترتان لە چۆنیەتی وەرگرتن و لە كاتی بەدڵ نەبوونی بەشەكانتان چۆن دەتوانن دابەزین و بەش گۆڕین بكەن.
لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان هەریەك لە ئێوە ڕووبەڕوی سێ دۆخی جیاواز دەبنەوە :
١-ئەو خوێندكارانەی بەشەكەیان بە دڵە و گرفتیان نیە دوای ناو هاتنەوەیان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەتوانن پەیوەندی بە بەشەكەیانەوە بكەن بە مەبەستی خۆ تۆمار كردن كە پێداویستی و ڕێنماییەكانی خۆ تۆماركردن هەر كۆلێجێك خۆی ئاگاداری بۆ دەكات.
٢-ئەو خوێندكارانەی بەشەكەیان بە دڵی خۆیان نییە و بەشی دڵخوازیان نییە دەتوانن پڕۆسەی دابەزین و شوێن گۆڕین ئەنجام بدەن واتە دەتوانن بەشەكەیان بگۆڕن بۆ هەر بەشێك كە كۆنمرەكەی ئەوی تیا وەرگیرابێ ئەگەر ئەو بەشەشت لە فۆڕمی زانكۆلاینەكەیا نەنوسیبێت ئاساییە بەڵام بە ئیجبار دەبێت سەرەتا بچیت ناوی خۆت لە بەشەكەت تۆمار بكەیت و داواكارییەكان جێبەجێ بكەیت و دواتر ڕاستەوخۆ دوای ناو تۆماركردن دەتوانیت لە ڕێگەی هەمان سیستمی زانكۆلاینەوە داواكاری پێشكەش بكەیت و چاوەڕێ دەكەیت تا هەردوو زانكۆ و وەزارەتیش داواكاریەكەت پەسەند دەكات و دواتر دەچیت دۆسیەكەت لە زانكۆی یەكەمەوە دەبەیت بۆ زانكۆ و بەشە تازەكەت.
٣-ئەو خوێندكارانەی بەشەكیان بە دڵ نییە و بەهۆی كەمی كۆنمرەوە ناتوانن دابەزینیش بۆ بەشێكی تر بكەن یان لەو شوێنەی داوای دەكەن كورسی بەتاڵ نییە و وەرناگیرێت دەتوانن پەیوەندی بە بەشەكەیانەوە نەكەن و ساڵی داهاتوو دووبارە فۆڕم پڕبكەنەوە بەڵام تەنها دەتوانن فۆڕم بۆ بەشەكانی پارالێڵ و ئێواران پێشكەش بكەن چونكە بە پێی ڕێنمایی خوێندكار یەكجار مافی وەرگرتنی هەیە بە سیستەمی زانكۆلاین واتە خۆڕایی.بۆ ڕاویژ و هەر پرسیارێكیتر دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی یان تۆماری كۆلێجەكان بكەن. هیوای سەركەوتن بۆ هەموولایەك.

مامۆستا فەرمان عبدالرحمن
بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی هەڵەبجە

Photos from ‎UOH.General Registry تۆماری گشتی‎'s post 08/10/2025

هەر خوێندكارێكی بەڕێز لە زانكۆ پێویستە ئاگاداری ئەم بابەت و ڕێنماییانە بێت تایبەت بە سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسس كە سیستەمی خوێندنی ئێوەی بەڕێزە جگە لە بەشی یاسا..
بەشی یەكەم

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Halabja