24/04/2026
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٤/٤/٢٠٢٦ ...٤٠ڕۆژە باوکی ئازیزم بەجێی هێشتین ، باوک قەڵغانە،کۆچی باوک قورسە و دڵشکێنە، چونکە باوک ستوونی سەرەکی ژیانە. ئەو هەستەی کە ئێستا هەمە—خەم، تەنهایی، لە دەست دانی ئازیزێک خۆشەویستێک کە هەتاهەتایە جێگاکەی پڕ نابێتەوە هەرگیز
https://www.youtube.com/watch?v=tskS0mbZZiw&list=PLTXurfe9Izg-cAiq86LHMls858fkCEQgR&index=4
06/02/2025
چ زوو بوو هاوڕێ گیان خوای گەورە لێت خۆش بێت و جێگات بەهەشتی بەرین بێت انا للە وانا الیە راجعون
24/01/2025
خودایە مسوڵمانان بپارێزە لە هەرجێیەکی ئەم دونیادا هەن
13/12/2024
خودایە سوپاس بۆ تۆ كەلە قورئاندا فەرموتە ( إنَّ مَعَ العُسْرِ يُسْراً) گەلانی سوریا و دراوسێ و ئەم نیشتیمانە بێ نازە لە چ ژیانێكدا بوون كە بەراستی هیچ دڵێك نیە بەرگەی بگرێت و هیچ چاوێك نیە بیبینی فرمێسك نەرێژێ خوایە ئەمرۆ لەسەرتاسەری خاكی سوریا خۆشی و شادی بوو بە هۆی رزگاربوونیا لە گەورەترین دیكاتاتۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دوای سەدام و موبارەك بەراستی رۆیشتنی ئەم ستەم كارانە وانەیەكی ئاشكرایە بۆ ئەوانەی كە ئێستا لەسەر كورسی دەستەڵاتن و بەروونی پێیان دەڵێت وریا بن ئێوەش ئاگاتان لە خۆتان بیت ئەوە چارەنوسی هەموو ستەم كارێكە .
08/12/2024
خودایە هەمیشە سوپاس بۆ تۆ بە چاوی خۆمان کەوتنی دیکتاتۆرێکی کەمان بینی نوخشە بێت لە هەموو دەستەڵاتێکی ستەم کار
28/11/2024
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کەشێکی ساردی پایزانەدا گەشتێکمان کرد بۆ سەرچاوەی زەڵم کەبەڕاستی هەر چوار وەرزی ساڵ شوێنێکی دڵ گیر و خۆشە
04/10/2024
ئەمرۆ رۆژی هەینییە ، رۆژی گیرابوونی نزاكانە بۆیە باهەموا بپارێنەوە بڵێن خودایە لێمان خۆش ببە و خودایە عاقیبەتمان خێر بكەی خودایە ئەوەی باشە ئەوە بكەیتە نسیبمان یا ارحم الرحمین
14/09/2024
بەرزو پیرۆزبێت یادی لە دایك بوونی سەروەر و سەرداری مرۆڤایەتی پێغەمبەرمان محمد درودی خوای لەسەربێت
11/12/2023
کُلُّ مَنۡ عَلَیۡہَا فَانٍ
انا للە وانا الیە راجعون،،
بەناوی بنەماڵەی کویخاحمەرشید عەبابەیلێی وئێمە لەبراو دایکو خوشکەکانی برای کۆچ کردوومان زۆرسوپاسی هەموو ئەوکەسانە لە خزمانودۆستانو بەڕێوبەرێتی ئاسایشی شارەزورو یاریدەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەو لایەنەکانو هاوڕیانی و ئەوانەی لەدورونزیک بەنامەیەک بەتلفونێک ، بەسەری کردوینەتەوە دەکەین.
سوپاسودەست خۆشیمان بۆیەک بەیەکی ئامادەبوانی پرسەکەی دەردەبڕین .لەوئەرکوماندوبونەتان بمان بەخشن وگەردنمان ئازادبکەن .
داوالەخودای گەورەدەکەین پاداشتی خێری هەمو لایەک بداتەوە و لەماندوبونتان ڕێزدەگرین..
بنەماڵەی کوێخا حمەرشید عەبابەیلێی