قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان

قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان

Share

ئەم پەیجە تایبەتە بەکارو چالاکیەکانی قوتابخانەی ( حەسەن ئاوا )

25/05/2026

ئاگاداری

ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی حەوتەم و هەشتەمی خوێندنگاکەمان دەکەین کە سبەی کاتژمێر ٣ ی پاش نیوەڕۆ لە قوتابخانە ئامادەبن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نمرەکانی کۆتای ساڵ

بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران

Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 24/05/2026

(سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنان)

💐 ​هەر ناوەندێکی خوێندن کاتێک دەتوانێت سەرکەوتوو بێت کە هەمیشە کەسانێکی دڵسۆز و خەمخۆر هاوشانی کارگێڕی قوتابخانەو مامۆستایان بن و ببەنە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
​لەم سۆنگەیەوە، وەکو کارگێڕی قوتابخانە، شەرەفمەند بووین بە بەخشینی (بڕوانامەی ڕێزلێنان و سوپاسنامە) بە دوو کەسایەتی دیار و دڵسۆز کە بەردەوام لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە هاوکار و پاڵپشتی سەرەکی قوتابخانەکەمان بوون:
🎖️ ​بەڕێز (مقدم فوئاد ئەحمەد حسین)، باوکی قوتابی( کانیا) ،پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی،
کە نموونەی باوکێکی خەمخۆر و خاوەن هەڵوێستە، هەمیشە بەدەم پێداویستییەکانی قوتابخانەوە هاتووە و پاڵپشتێکی گەورە بووە بۆمان.

🎖️ ​هەروەها مامۆستای خۆشەویست (م.هێمن زین الدین غریب)، مامۆستای دڵسۆزی قوتابخانەکەمان.
کە جیا لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پۆلدا، هەمیشە لە دەرەوەی ئەرکەکانیش خەمخۆرانە و ماندوونەناسانە هاوکار و یارمەتیدەری ئیدارەی قوتابخانە بووە بە مادی و مەعنەوی، لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەی لەبارتر بۆ قوتابییان.
🙏 لە خوای گەورە داواکارین هەمیشە تەمەن درێژ و سەرکەوتویان کات.

✏️ ​بەڕێوبەری قوتابخانە.

Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 17/05/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٥/١٧، بەڕێز مامۆستا (صدیق مصطفی)، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سەردانی قوتابخانەکەمانى کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم.
لەو سەردانەدا، بەڕێزیان هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە بارودۆخی قوتابییانی کۆڵییەوە، هەروەها لەگەڵ لێژنەی تاقیکردنەوەکان کۆبووەوە بەمەبەستی دڵنیابوون لە وردەکارییە کارگێڕی و تەکنیکییەکان.
لە کۆتاییدا، دەستخۆشی لە کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکە کرد بۆ ڕێکخستنی سەرکەوتووانەی هۆڵەکان و دابینکردنی کەشێکی هێمن بۆ قوتابییان.

Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 30/04/2026

لەدرێژەی کۆبوونەوە ئاساییەکانی مانگانەی قوتابخانە
««««««———————»»»»»»»
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٤/٢٩) کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قۆناغی حەوتەم وهەشتەم سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و وەرزی دووەم

دەستەی کارگێڕی قوتابخانە & لیژنەی ڕاگەیاندن

29/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی خولی یەکەم

29/04/2026

خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم خولی یەكەم پۆلی حەوتەم و هەشتەم ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی (2025-2026)

تێبینی / تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم(60) نمرە كاتژمێر (10:30) ی سەرلەبەیانی دەست پێ دەكات

دەستەی كارگێڕی قوتابخانە& لیژنەی تاقیكردنەوەكان

28/04/2026

‎ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوە
(STS)
وەرگرتن دەستیپێکردووە

‎خوێندکارانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە (پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری) ئاگاداردەکەینەوە کە لە ئێستادا دەتوانن ناو تۆماربکەن بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی ساڵانەی STS بە مەبەستی وەرگرتن لە (کۆلێژی هەڵەبجەی شەهیدی هاوبەشی کچان).

‎🗓️ بەروار و کات.
ڕۆژی شەممە، ٩ی ئایار ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی.

‎📝 چۆن بەشداری بکەم؟
‎✅ ئۆنلاین: دەتوانی هەر ئێستا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن:
🔗https://sts.stirlingschools.co.uk/en

‎یان

‎✅ بە شێوەی ڕاستەوخۆ: دەتوانن سەردانمان بکەن:
‎- کۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەشی کچان - پشت گوندی حەسەن ئاوا.

‎ ڕۆژانی یەکشەم تا پێنجشەم لە کاتژمێر ٩:٠٠ -٤:٠٠

‎📞 پەیوەندی:
‎بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن

07501681425
07728734040



Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 28/04/2026

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٤/٢٨)
سەردانی کردنی دەستەیەک لە مامۆستایان وقوتابیانی کۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەشی کچان تایبەت بە پێدانی ڕێنمایی و زانیاری سەبارەت بە تاقیکردنەوەی (STS) بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی قوتابخانەکەمان و پێدانی دیاری تایبەتی خۆیان بەدەستەی کارگێڕی قوتابخانە

Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 27/04/2026

ئاگاداری ئەو قوتابیانەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەكەینەوە كە ئارەزوومەندن بەشداری تاقیكردنەوەی(STS) بكەن زانیاریەكان و چۆنیەتی بەشداری كردن لەم نوسراوەدا ڕوونكراوەتەوە .

دەستەی كارگێڕی قوتابخانە

Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 27/04/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٧/٤/٢٧، بەڕێز مامۆستا (سدیق مستەفا)، سەرپەرشتیاری پەروەردەی قوتابخانە، سەردانی قوتابخانەکەمانی کرد.
ئامانجی سەردانەکە:
• بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی.
• دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ قوتابیان لەناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا.
• بینینی کارە کارگێڕییەکان و ئامادەکارییەکانی لێژنەی تاقیکردنەوەکان.
بەڕێزیان لە نزیکەوە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان کرد بۆ ئەو ڕێکخستنە ورد و ژینگەیەی کە بۆ قوتابیان دەستەبەر کراوە.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان دەخوازم لەم تاقیکردنەوانەدا.

Photos from ‎قوتابخانەی حەسەن ئاوای بنەڕەتی كچان‎'s post 21/04/2026

بەڕێوەچوونی تاقیکرنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی قوتابیانی پۆلی نۆیەم لە قوتابخانەکەمان

بە هیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز بۆیان

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Halabja