15/05/2026
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە :
♦️ ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) ی قوتابخانە حکومیەکان دەکەینەوە ، لە ئێستاوە دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)ەوە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ی منداڵەکانتان وەربگرنەوە.
🔹 قوتابخانەی احمدئاوای بنەڕەتی
11/05/2026
دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دوەم خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز دەخوازین .
10/05/2026
ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەم دەکەین سبەێنی دووشەممە بەرواری 2026/5/11 کاتژمێر 10 سەردانی قوتابخانە بکەن ..بەمەبەستی پێدانەوەی کارت و هەندێ ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان ...
04/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم /خولی یەکەم
کاتژمێر 8/30 دەست پێ دەکەن ...
به هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی خۆشەویست.
29/04/2026
سوپاس وپێزانین
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ماوەی ڕاهێنانی مەیدانی (تەتبیق) لە قوتابخانەکەمان، بەناوی دەستەی کارگێڕی و تەواوی مامۆستایانی قوتابخانەکەمانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی
ڕاهێنەڕ (ئیڤان عزیز محمد) دەکەین
دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونیان دەکەین لە ماوەی ڕاهێنانەکەیاندا و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین لە ژیانی زانستی و پیشەیی داهاتوویان وەک مامۆستای سەرکەوتوو.
لەگەڵ ڕێزدا...
کارگێڕی قوتابخانەی احمدئاوای بنەڕەتی
چوارشەممە، ٢٠٢٦/٤/٢٩
29/04/2026
خشتەی هەلسەنگاندنی بازنەی یەکەم —-
بەهیوای سەرکەوتن
16/04/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم ـــــ پۆلی نۆیەم
بەهیوای سەرکەوتن
10/04/2026
ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.
تـــــێـــــبــنـــی:
قوتابیانی بەجلوبەرگی فەرمی قوتابخانەوە ئامادەبن ،،،بەپێي خشتەی هەفتە کتیب بهینن…
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦