22/10/2025
ئاگاداری
وەرگرتنی فۆرمی خوێندن لە بەشەکانی ڕاگەیاندن، مێژوو، جوگرافیا، بنەماکانی ئاین، گەشتوگوزار (بەیانیان و ئێواران) لە زانکۆی ھەڵەبجە
بۆ دەرچووانی پۆلی (١٢)ـی ئامادەیی و ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لە بەشەکانی سەرەوە لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە.
لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێج بکەن بەمەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆرمی ڕاستەوخۆ.
دابەشکردنی فۆرم تا ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.