قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی

قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی

Share

له‌ ساڵی 2001 دامه‌زراوه‌ ده‌ که‌ وێته‌ شاری هه‌ ڵه‌ بجه‌ ی شه‌ هید گه‌ ڕه‌ کی مه‌ رزه‌ بۆتۆ قۆناغی 1

04/08/2026

بابەت: ئاگاداری / پشکنینی تەندروستی
​بۆ / دایبابانی بەڕێزی قوتابیانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی
سڵاو و ڕێز...
​ئاگاداری سەرجەم دایبابانی بەڕێز دەکەین کەوا قوتابییە تازە وەرگیراوەکانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمەی بنەڕەتی، ڕۆژی پێنجشەممە (6/8/2026)، لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی لە هۆڵی قوتابخانە ئامادە بن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستیی پێویست بۆ قوتابییە خۆشەویستەکان.
​تکایە پابەند بن بە کاتی دیاریکراوەوە لەپێناو بەرژەوەندیی تەندروستیی قوتابیان.
کارگێڕی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی

24/07/2026

هاوخەمی :.
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ) صدق الله العلي العظيم
بەناوی دەستەی کارگێری قوتابخانەو سەرجەم مامۆستایانەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا( ڕوناک حمەڕشید حمەسعید ) دەکەین
بەهۆی کۆچی دوای باوکی بەڕێزیان لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامیان پێ ببەخشێ

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
#کارگێڕی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی

14/07/2026

📣 ئاگاداری
​بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز و خۆشەویست
​بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027، بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکەمان دەرگای ناونووسین بۆ وەرگرتنی قوتابیانی نوێی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی دەکاتەوە.
​📅 ماوەی ناونووسین و وەرگرتن
​دەستپێکردن: ڕۆژی چوارشەممە 15 / 7 / 2026
​کۆتاییهاتن: ڕۆژی چوارشەممە 19 / 8 / 2026
​👶 تەمەنی وەرگرتن
​ئەو منداڵانە مافی وەرگرتنیان هەیە کە لەدایکبووی نێوان ئەم بەروارەن:
​ئەو منداڵانەی لە 1 / 1 / 2020 تاوەکو 31 / 12 / 2020 لەدایکبوون.
​📂 پێداویستییەکانی تۆمارکردن
​تکایە لە کاتی سەردانیکردندا ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆتان بهێنن:
​کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری: کۆپی و ئەسڵی (ئەسڵییەکەی تەنها بۆ بینینە) بۆ هەر یەک لە: قوتابی، دایک، باوک.
ژمارەی موبایل: دایک و باوک
​گروپی خوێن: پشکنینی دیاریکردنی گروپی خوێنی قوتابی.
بەڵگەنامەکان لەسەر وەرەقەیەکی A4 کۆپی بکرێن.
پێویستە قوتابیش خۆی ئامادەبێت ڕۆژی ناونوسین
​وێنە: (2) دوو وێنەی تازەی قوتابی.
​فایل: پێویستە سەرجەم ئەم بەڵگەنامانە لەناو فایلێکی ڕوونی تەرەقەداردا بن.
​⚠️ تێبینییەکی زۆر گرنگ
​🔴 ئاگادارتان دەکەینەوە کە وەرگرتن تەنها بۆ ئەو منداڵانەیە کە نیشتەجێی سنووری جوگرافیی قوتابخانەکەمانن.
​بەهیوای ساڵێکی خوێندنی پڕ لە سەرکەوتن و شادی بۆ سەرجەم قوتابییە ئازیزەکانمان.
​کارگێڕی [قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی ]

30/06/2026

ئاگاداری
دایکان و باوکانی بەرێز و قوتابیە خۆشەویستەکانی پۆلەکانی (چوارەم و پێنجەم و شەشەم ) ئاگادارتان دەکەین کە ڕۆژی پێنج شەممە ۲/ ۷ / ۲۰۲٦ ‌‌‌‌/کاتژمێر (۱۰) لە قوتابخانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی خولی دووەم .

بە ھیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی خۆشەویست
#کارگێڕی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی

25/06/2026

هاوخەمی :.
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ) صدق الله العلي العظيم
بەناوی دەستەی کارگێری قوتابخانەو سەرجەم مامۆستایانەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا( فاروق عبدالعزیز حمەسعید ) دەکەین
بەهۆی کۆچی دوای باوکی بەڕێزیان لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامیان پێ ببەخشێ

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
#کارگێڕی قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی

13/06/2026

قوتابیانی خۆشەویست
خشتەی تاقیکردنەوەکانی بازنەی دوو خولی دووەم لەڕۆژی دوو شەممە ۱٥ / ٦ / ٢٠٢٦ ⏰کاتژمێر
۱ پاش نیوەڕۆ دەبێت قوتابی هەموو پێداویستییەکی تاقیکردنەوەی لەگەڵ خۆی بهێنت ..
بەهیوای ئەنجامێکی باش بۆ هەموو لایەک

26/05/2026
25/05/2026

ئەمڕۆ ۲٥ / ٥ / ٢٠٢٦ ئەنجامی کۆتایی ساڵ بۆ بازنەی دوو دەست خۆشی و پیرۆزبایی سەربەرزی بۆ قوتابیانی سەرکەوتوو..
هـیوای ســـەرکەوتنیش بۆ قــوتابیانی مــاوە بۆ خولی دوو ئەخوازین ...
بەهیوای پشویەکی ئارام خۆش بۆ قوتابیانی
‌ خۆشەویست

Photos from ‎قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی‎'s post 24/05/2026

ئـــــاگاداری 📢
قوتابیانی خۆشەویستی بازنەی دوو ( ٤ ؛ ٥ ؛ ٦ )
سبەی دوو شەممە ۲٥ / ٥ / ۲۰۲٦ کاتژمێر ٤ پاش نیوەڕۆ لەقوتابخانە ئامادەبن بەمەستی وەرگرتنەوەی کارت ..
ئەنجامێکی بـــــاش بۆ هەموولایەک

20/05/2026

ڕاگەیەندراوێک لە کارگێڕی قوتابخانەوە

​بابەت: دەستخۆشی و پیرۆزبایی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

سڵاو و ڕێز...

​لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، کارگێڕی قوتابخانەکەمان بە پێویستی دەزانێت گەرمترین سوپاس، پێزانین و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی سێ لایەنی سەرەکی ئەم سەرکەوتنە بکات:

​١. مامۆستایانی دڵسۆز و فەرمانبەرانی ئازیز:

ئێوە کۆڵەکەی بەهێزی ئەم ناوەندە بوون. بە زانست، خۆڕاگری و شەونخونی خۆتان، سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، پەیامی پیرۆزی پەروەردەتان گەیاندە لوتکە. دەستی یەک بە یەکتان خۆش بێت و ماندوو نەبن، ئێوە شایستەی باڵاترین ڕێزن.

​٢. دایکان و باوکان (دایبابانی بەڕێز):

هاوبەشە ڕاستەقینەکانی ئێمە لە پرۆسەی فێربووندا. سوپاس بۆ پاڵپشتی بەردەوامتان، بەدواداچوونەکانتان و ئەو متمانە گەورەیەی بە قوتابخانەکەمانتان بەخشی. هاوکاری نێوان ماڵ و قوتابخانە کلیلی سەرەکی دروستبوونی ئەم ژینگەی سەرکەوتنە بوو بۆ ڕۆڵەکانتان.

​٣. قوتابییە خۆشەویستەکانمان:

هیوای داهاتوو و ڕووناکی چاومان. دەستخۆشیتان لێدەکەین بۆ ئەو هەوڵ و کۆششەی لەم ساڵەدا داتان. ئێوە بە تێکۆشانتان سەلماندتان کە شایستەی باشترینن. پیرۆزبایی لەو قوتابییانە دەکەین کە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، و هیوای سەرکەوتنیش بۆ ئەوانە دەخوازین کە لە خولی داهاتوودا تاقیکردنەوە دەکەنەوە.

​لە کۆتاییدا، هیوای پشوویەکی هاوینەی ئارام، خۆش و پڕ لە تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازین. ان شاء الله هەمیشە قوتابخانەکەمان لوتکەی کۆکەرەوەی زانست و سەرکەوتن بێت.

کارگێڕی قوتابخانەی [شەهیدانی خێڵی حمەی بنەڕەتی]

٢١ی ئایاری ٢٠٢٦

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Halabja