20/12/2025
ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی(٢٠٢٥/١٢/٢٠)بەردەوامی بەڕێوە چونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم.سەردانی کردنی بەڕێزمامۆستا(فاظل ابراهیم)سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانی تاقیکردنەوەکان....
18/12/2025
خشتەی هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم/وەرزی یەکەم/پۆلەکانی(یەکەم ، دووەم ، سێیەم )
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز...
17/12/2025
بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەقوتابخانەکەمان لەژێر دروشمی(ئاڵاکەمان تەنیا پارچە پەڕۆیەک نیە شکۆو ناسنامەمانە)
بەئەنجامدانی چەند چالاکیەک....
09/12/2025
#ڕاگەیەندراوێک #لە #بەڕێوەبەرایەتی #گشتی #پەروەدەی #هەڵەبجەی #شەهیدەوە
بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و بوونی بارانی بەخوڕو دروست بوونی لافاو لە ناوچە جیا جیاکانى کوردستان، پاش ڕاوێژ لەگەڵ جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان ،سبەینی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۰/ ۱۲/ ۲۰۲٥ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووی فەرمیە.
08/12/2025
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم
بازنەی دووەم پۆلەکانی (چوارم و پێنجەم و شەشەم)
07/12/2025
💚 لە چوارچێوەی پلانی وەزارتی پەروەردە و بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان ئەمڕۆ ( یەک شەمە ) ڕێکەوتی ( ۷ / ۱۲ / ٢٠٢٥ ) بەڕێز مامۆستا ( نیگا ) مامۆستای ڕاهێنەری قوتابخانەکەمان سەردانی قوتابخانەکەمانی کرد بەمەبەستی وتنەوەی کۆتا وانەی ڕاهێنان بۆ ئەم ساڵی خوێندن...
هەر ئەمڕۆ خەڵاتی ڕێزو سوپاسی قوتابخانەکەمان پێشکەش بە مامۆستا(نیگا سعید) کرا لەپای هەماهەنگی و دڵسۆزی و پەرۆشی بەڕێزیان لەماوەی دوساڵی کارکردنی لەگەڵ مامۆستایانی قوتابخانەکەمان....
بەهیوای سەرکەوتن بۆ مامۆستای بەڕێزو سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەکەمان...
04/12/2025
بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی خاوەن پێداویستی تایبەت لەقوتابخانەکەمان بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر...
بەشی یەکەم وێنەکان...
27/11/2025
💚 لە چوارچێوەی پلانی وەزارتی پەروەردە و بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان ئەمڕۆ ( پێنج شەمە ) ڕێکەوتی ( ۲۷ / ١۱ / ٢٠٢٥ ) بەڕێز مامۆستا ( نیگا ) مامۆستای ڕاهێنەری قوتابخانەکەمان سەردانی قوتابخانەکەمانی کرد بەمەبەستی وتنەوەی وانەی ڕاهێنان...
23/11/2025
ئەمڕۆ ڕۆژی یەک شەمە(٢٠٢٥/١۱/٢٣)
بابەت:زمانی عەرەبی (عید میلادي سیروان)
پۆل:پێنجەم
وانەی:سێ یەم
م.بابەت :شادان محمود