University of Halabja : زانکۆی هەڵەبجە

University of Halabja : زانکۆی هەڵەبجە

Share

The University of Halabja is one of the Iraqi Kurdistan public universities founded in 2011 in the city of Halabja, Halabja Governorate.

17/08/2026

ئاگاداری دەرچووانی کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت لە زانکۆی هەڵەبجە دەکەینەوە؛ بەمەبەستی ئاسانکاری و خێراتر ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانتان، لەکاتی داواکردنی بڕوانامە (بڕوانامەی دەرچوون بە نمرە)، پێش ئەوەی سەردانی کۆلێژ بکەن، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی داواکاری پڕ بکەنەوە:
https://forms.gle/AeTuMJ1HNXvUdE469

14/08/2026

بـــەداخ و پــــەژارەیەکی زۆرەوە هــــەواڵی کــــۆچی دوایی ( ئەدیبە حمەئەمین وەیس مراد )،دایکی فەرمانبەر( امین محمدزاهد )لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆمان پێگەیشت .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، پرســــە و ســـەرەخۆشیی خۆمان ئـــــاڕاستەی خـــــانەوادە و بنەمــــاڵە بــــەڕێزەکـــــەیان دەکـــــەین. لە خـــــوای گــــەورە داواکـــــارین کــــــۆتا نـــــاخۆشییان بێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بــــەهەشتی بـــــەرین شـــــادبکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

14/08/2026

بەشی گەشتوگوزار – کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان

وەک ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵیش ٢٠٢٦–٢٠٢٧، بەشی گەشتوگوزار خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەیەمی زانستی و وێژەیی وەردەگرێت. 🎓

بۆ زانیاری زیاتر، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن 👇

13/08/2026

وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ وڵاتى بەریتانیا زەمالەى خوێندنى ماستەر (Chevening Scholarships 2027–2028) ڕادەگەێنێتت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە زەمالەی Chevening بۆ ساڵی خوێندنی (2027–2028) کراوەتەوە. ئەم بەرنامەیە لەلایەن حکومەتی شانشینی یەکگرتوى بەریتانیا، لەڕێگەی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، هاوبەشێتی و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (FCDO)، پشتیوانی دارایی دەکرێت.

زەمالەی Chevening یەکێکە لە ناودارترین بەرنامە نێودەوڵەتییەکانی زەمالەی خوێندن کە بە شێوەی تەواو خەرجی خوێندن دابیندەکات بۆ خوێندنی ماستەر بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زانکۆ پێشەنگەکانی شانشینی یەکگرتو. جگە لە خوێندن ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی بەنرخ بۆ گەشەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی، فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییە پیشەییەکان و بون بە ئەندامی تۆڕی جیهانی دەرچوانی Chevening دابین دەکات.

بۆ زیاتر زانیاری و پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://www.chevening.org/scholarship/iraq/

مەرجەکانی وەزارەت بۆ خوێندنی ماستەر بریتیە لە:

- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بروانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەشدەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەکە پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (Chevening) دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٦/ ١٠/ ٢٠٢٦).

12/08/2026

مژدەیەک بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەیەم،

بەشێکی نوێ لە زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ دەکرێتەوە و خوێندکار وەردەگرێت. 📚🏫

بۆ زانیاری زیاتر و ناسینی بەشە نوێکە، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن 👇👇

10/08/2026

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى لە بواری شوێنەواری کلتوری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتى بەریتانیا ڕادەگەێنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە دەرگای پێشکەشکردنى داواکاری بۆ بەرنامەی (British Institute for the Study of Iraq – BISI) بۆ ساڵی (2026) کراوەتەوە، بەمەبەستی سەردانی تایبەت بە توێژینەوە و راهێنان لە وڵاتی بەریتانیاو بەهێزکردنی هاوکاری ئەکادیمی و توێژینەوە لە نێوان دامودەزگاکانی عێراق و بەریتانیا، بۆ ئەم مەبەستە توێژەر و ئەو بەرێزانەی کە لە بواری شوێنەواری کلتوری و کۆمەڵگەی مەدەنی کاردەکەن دەتوانن سود لەم بەرنامەیە ببینن.

ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکە بۆ مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکارانی دکتۆرا، پسپۆڕانی شوێنەواری کلتوری و کارمەندانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە، ڕاهێنان و هاوکارییە زانستییەکان لە دامەزراوەیەکی ئەکادیمی لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) بۆ ماوەیەک کە لە دوو مانگ زیاتر نابێت. ئامانجی بەرنامەکە بەهێزکردنی تواناى توێژینەوەیی و پەرەپێدانی هاوکارییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانە، بە تایبەتی لە بوارەکانی مێژوو، کۆمەڵگە، کلتور و میراتی عێراق.

پشتگیرییەکانی ئەم بەرنامەیە:

بەرنامەکە ئەم خەرجیانە دابیندەکات:
• خەرجی گەشت و گوزارەوەی نێودەوڵەتی، لەگەڵ خەرجی ڤیزا.
• نیشتەجێبون و یارمەتی ژیان لە ماوەی سەردانەکەدا.
• خەرجی پەیوەندیدار بە دامەزراوەی خانەخوێ و چالاکییە توێژینەوەییەکان.
• بیمەی گەشت و پشتگیرییە لۆجستییەکان.

مەرجەکانی بەشداریکردن، داواکار پێویستە:
• هاوڵاتی عێراق بێت و لە عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بێت.
• مامۆستای زانکۆ، خوێندکاری دکتۆرا، پسپۆڕی شوێنەواری کلتوری یان کارمەندی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بێت.
• پێشکەشکردنی داواکاری، دامەزراوەیەکی خانەخوێ لە شانشینی یەکگرتوو دیاری کردبێت.
• پیشانی بدات کە پرۆژەی پێشنیازکراوی چۆن یارمەتیدەری پەرەپێدانی توێژینەوە و پاراستنی شوێنەواری کلتوری لە عێراق دەبێت.

بوارەکانی توێژینەوە، بوارەکانی توێژینەوە بریتین لە:
• شوێنەوارناسی
• مرۆڤناسی
• مێژوو
• جوگرافیا
• زمانەکان
• هونەر، مرۆڤایەتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بە مەرجێک پەیوەندییان بە مێژوو، کۆمەڵگەو کلتوری عێراق هەبێت.

دواکات بۆ پێشکەش کردن بریتیە لە (1/ 12/ 2026) بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی وەرگرتن، ڕێنماییەکانی پڕکردنەوەی داواکاری و فۆڕمی ئۆنلاین، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:

https://www.bisi.ac.uk/grants-scholarships/bisi-visiting-iraqi-scholarship-scheme/

10/08/2026

بـــەداخ و پــــەژارەیەکی زۆرەوە هــــەواڵی کــــۆچی دوایی (م. شاهۆ ڕەشید محمد)، مامۆستای بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی زانکۆمان پێگەیشت .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، پرســــە و ســـەرەخۆشیی خۆمان ئـــــاڕاستەی خـــــانەوادە و بنەمــــاڵە بــــەڕێزەکـــــەیان دەکـــــەین. لە خـــــوای گــــەورە داواکـــــارین کــــــۆتا نـــــاخۆشییان بێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بــــەهەشتی بـــــەرین شـــــادبکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Halabja
964