23/05/2026
ئا، خێر خوایەک بەم بێئاوەز و عەقڵ داغانانەی حوکمڕانانی ئیقلیم بڵێ:
کە تۆ کەست بۆ دانامەزرێ، ئیتر بۆچی ساڵانە پێنجسەد مامۆستای کوردی و دوو سەدی عەرەبی و ئینگلیزی و هەشتسەد دکتۆر ئەخەیتەوە.
جارێ ئەوە لە دەرچووی مێژوو و جوگرافیا و شەریعە، داهاتوو ڕەشتر نەبووە.
هەر دڵسۆزێ بە زمانی خۆش پێیان بڵێ: بەخشراو گیان، دوایی ئەبنە بار بەسەر خۆتانەوە.
ئەم ندیوبدی و باز بەسەر شانەوە نیشتووانەی کوردایەتی، وا ئەزانن پارە تەنها لە نەوت و پرۆژەی نیشتەجێبوونایە.
گەمژەی داغانی خوێنەواری وایش هەیە، تا ئێستا دڵە ساف و مێشکە بێگەردەکەی بەوە ئاو ئەدات کە: بابە ئێمە زۆر لە بەغا باشترین و جارێ وەختی ئەم قسانە نییە، جارێ ئێمە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان نیین. چواردەورمان بە ناحەز و دوژمن گیراوە.
ئەی یاخوا سەگ بتخوا، مەغز نیو گرامی گیان.
د.فهمی علی
15/05/2026
بەشی مامۆستای ناوپۆل
بەشێکی نوێیە بۆ ئەم ساڵی خویندن لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە
ساڵی پار لە زانکۆی سەلاحەدین کرایەوه
بەشە مامۆستاییەکان بەم جۆرە دابەش کراون
باخچەی ساوایان واتە پێش خوێندن
پەروەردەی بنەڕەت واتە پۆلی 1بۆ9
پەروەردە واتە پۆلی 10بۆ12
ئەم بەشە نوێیە دەکەوێتە نێوان باخچە و پەروەردەی بنەڕەت واتە پۆلەکانی 1- 3 مامۆستایانی ئەم بەشە تەکنیک و ئەتەکیەکی وانە وتنەوە بەو قۆناغەیان فێر دەکرێت
15/05/2026
چی دەزانیت دەربارەی بەشی مامۆستای ناوپۆل
ئەمشەو
چاوەڕوانبن
15/05/2026
بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە
10/05/2026
وەزارەتی خوێندنی باڵا پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی (مامۆستا هیوا محمود فەرەج) دەکات
بۆ بەڕێزان لە بنەماڵەى کۆچکردو (مامۆستا هیوا محمود فەرەج) ...
دڵگران و خەمبار بوین بە گیان لە دەستدانی (مامۆستا هیوا محمود فەرەج) مامۆستا لە بەشی ڕاگەیاندن سەر بەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە.
بۆ ئەم کۆچە پرسەو سەرەخۆشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاراستەى خۆمان و زانکۆی هەڵەبجە و قوتابی و خوێندکارەکانی و بنەماڵەکەی دەکەین، لە خواى گەورە داواکارین گیانى کۆچکردو بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایش بە خانەوادەکەی ببەخشێت
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستی
04/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
03/05/2026
بەوێنە؛_ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە، بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٥ـ٢٠٢٦).
03/05/2026
پێدانی پێنج (٥)نمرە بڕیار بۆ سەرجەم قوتابیانی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (ئاسایی و دەرەکی)
03/05/2026
ڕاستیە تاڵەکه
بە من و تۆ و هەزاران منداڵی فەقیر چی زانکۆی سلێمانی لە تۆپدابێ و زانکۆی هەڵەبجە بەرەوپێش بچێت و زانکۆی صلاح الدین باشترین توێژەری هەبێت لە کۆتایدا دامەزراندن بۆ زانکۆی ئەمریکییە
مەسەلەیەکی کوردەواری هەیە دەڵێت پارە پارە دێنێت ئەمە ڕێک ئەمەیە
بۆ زانیاریتان هەر ئەمڕۆ کە هەواڵی دامەزراندی ئەمانە بڵاوبوویەوە دەرچوانی پزیشکی گشتی و سێ یەکەمەکان چاوەڕوانی دامەزراندنن
03/05/2026
لیستی ناوی 23 دەرچووی کۆلێژی پەرستاریبە شێوەی گرێبەست دامەزراون سەرجەمیان سەر بەزانکۆی ئەمریکین و ساڵی 2024-2025بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە پەرستاریبەدەست هێناوه