بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە, Tutor/Teacher, گەڕەكی شەهیدان-تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشت كارەبای هەڵەبجە, Halabja.

18/06/2026

خ*لی ئاسایش و سەلامەتی لەکاتی ئاگرکوژاندنەوەدا

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە‎'s post 18/06/2026

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/6/18 ڕۆژی پێنج شەممە.
کۆتایهات بە خ*لی ئاسایش و سەلامەتی لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەدا.
خ*لەکە بۆ چاودێرانی ژینگە و کارمەندانی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بەڕێوەبەرایەتیمان کرابوەوە و ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بوو
کۆتا ڕۆژی خ*لەکە بەشێوەی کرداری بوو لە کۆمپانیای بیناسازی کەپیتاڵ و تیایدا باسی چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی تاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە کار بەشێوەیەکی کرداری.
خ*لەکە کارێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە و فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەیە.

16/06/2026

هەلــــــی کار
کۆمپانیای ماڵات پێویستی بە یاریدەدەرێکی پزیشکی ڤێرتێرنەری هەیە، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پۆرتاڵی کار بکە:
https://kar.molsa.gov.krd/Home

15/06/2026

ڕاپۆرتێکی دەنگی نوێ لەبارەی بەشداریکردنی بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە لە دووەم ساڵی بۆنەی نەتەوەیی TEDxAshti دا و کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە‎'s post 15/06/2026

ئەمڕۆ لە بەئامادەبوونی خاتوو تارا محمد بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە و سەرهەنگ عبدالرحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە و ڕاهێنەرانی بەرگری شارستانی هەڵەبجە، خ*لی ئاسایش و سەلامەتی لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەدا، دەستیپێکرد.
خ*لەکە بۆ چاودێرانی ژینگە و کارمەندانی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بەڕێوەبەرایەتیمان کراوەتەوە و ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
خ*لەکە کارێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە و فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەیە.

15/06/2026

خ*لی ئاسایش و سەلامەتی ، لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەدا

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە‎'s post 14/06/2026

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/6/14 یەک شەممە خاتوو تارا محمد بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە پێشوازی کرد لە ئیسماعیل بەکر لە ڕێکخراوی GFA .
ئامانج لەسەردانەکە ئامادەکاری بوو بۆ ڕوپێویکردن و داتاوەرگرتن ئەو پڕۆژە هاوبەشەی کە بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ئامار و زانکۆکاندا لە داهاتوودا جێبەجێدەکرێت، و دواتر پێشکەشی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت، بەمەبەستی ڕوپێویکردنی بازاڕی کار و ئەنجامدانی خ*لە پیشەییەکان بەپێی خواستی بازاڕی کار.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە‎'s post 14/06/2026

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/6/14 یەک شەممە، خاتوو تارا محەمەد بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە پێشوازیکرد لە دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان-لقی هەڵەبجە.
هەردولا جەختیان لەهەماهەنی زیاتر کردەوە، بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری گەنجانی پارێزگای هەڵەبجە و سوپاس بۆ دیاریە بەنرخەکەشیان.

14/06/2026

خ*لی کارامەییەکانی کۆمپیوتەر

بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خ*لی ڕاهێنانی (کارامەییەکانی کۆمپیوتەر ) بۆماوەی (٢٠) ڕۆژی کرداری.

• خ*لەکە لە ڕۆژانی دەوامی فەرمی بەكاتی بەیانیان لە كاتژمێر (٩ ی بەیانی تا ١٢ی پاش نیوەڕۆ ) دەبێت .

• فێرخواز وەردەگیرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

١. پێویستە فێرخواز تەمەنی لە نێوان (١٨ تا ٤٠) ساڵ بێت.

٢. دەبێت بەشداربوو بێكار بێت .

٣. نابێت بەشداربوو خوێندكار یان فەرمانبەر بێت .

٤. دەبێت بەشداربوو سەرجەم ڕۆژەکانی خ*ل ئامادە بێت جگە لەو ڕۆژانەی پشووی فەرمیە.

٥. بەشداربووان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كاتی چاوپێكەوتن (پرۆفایلینگ) ، پێوستە لەكاتی دیاری كراو ئامادە بن .

تێبینی :

• لەکۆتایی خ*لەکە بڕوانامەی فەرمی دەبەخشرێتە بەشداربووان .

بۆ بەشداریکردن و تۆمارکردنی ناو، سەردانی پۆرتاڵی کار بکەن:
Source: حکومەتی هەرێمی كوردستان https://share.google/AtyVTJ3CzMvSGgItk

14/06/2026

ڕونکردنەوەک بۆ بەشداربوانی خ*لەپیشەییەکاننمان

دوابەدوای گفتوگۆکردن و داوای ڕونکردنەوە لەگەڵ لێژنەی باڵای دامەزراندنی 250کەس بۆ پارێزگای هەڵەبجە، پێیان ڕاگەیاندین :

ئەو کەسانەی بەشداری خ*لە پیشەییەکانی بەڕێوەبەرایەتییان کردووین،تەنها بەدانانی وێنەی ئەو بڕوانامەیەی کە لەپاش تەواوکردنی خ*لەپیشەییەکان وەریانگرتووە، پشتڕاسی دەکاتەوە کە بەشداری کردووە و پێویست بە پشتگیری بەڕێوەبەرایەتیمان ناکات.
لەبەر ئەوە ئەتوانن وێنەی بڕوانامەکانتان دابنێن لەم قۆناغەدا و بارگرانی بۆخۆتان دروستنەکەن و پێویست بە پشتگیری ناکات،لەداهاتوودا ئەگەر پشتگیریتان ویست ئەوکات لەخزمەتتاندا دەبین.

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


گەڕەكی شەهیدان-تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشت كارەبای هەڵەبجە
Halabja