جل و بەرگی پەسەندکراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیانی قۆناغی بەڕەتی قۆناغی(١-٦) بۆ ساڵی خوێندنی( ٢٠٢٦-٢٠٢٧)
قوتابخانەی بورهانی حاجی محمد.
مدرسة حکومیە تقع في محافظة حلبجة باقلیم كوردستان العراق
31/07/2026
كل نفس ذائقة الموت.
#پرسە
بەناوی دەستەی کارگێڕی ومامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمانەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین
بۆ کۆچی دوایی (کاک ئارام خەسرەو گەچێنەیی) کارمەندی تەندروستی دڵسۆز و پەرۆشی تەندروستی قوتابیان و قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید .
لەخوای گەورە داواکارین لەکۆچ کردو خۆش بێت و سەبوری بنەماڵە بەڕێزەکەشیان بدات.
ٳنّا لِلّەِ وَٳِنّا ٳِلَیەِ رَاجَعُون
25/07/2026
#ئاگاداری
دایکان و باوکانی قوتابیانی دەرچوی پۆلی شەشەمی قوتابخانەکەمان ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەی یەک شەممە (٢٠٢٦/٧/٢٦) کاتژمێر (٩ بۆ ١١) سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ پێدانی پشتگیری بۆ ئەو خوێندنگایانەی کە دەیانەوێت بگوازرێنەوە بۆ پۆلی حەوتەم .
لەگەڵ رێزدا
کارگێڕی قوتابخانە
24/07/2026
كل نفس ذائقة الموت.
#پرسە
بەناوی دەستەی کارگێڕی ومامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمانەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین
بۆ کۆچی دوایی (حاجی حمەڕەشید حمەسعید) مامی مامۆستا کوێستان حمەڕەحیم وخەزوری مامۆستا سالم اسعد مامۆستایانی قوتابخانەکەمان
لەخوای گەورە داواکارین لەکۆچ کردو خۆش بێت و سەبوری بنەماڵە بەڕێزەکەشیان بدات.
سبەینێ شەممە پرسەی پیاوان لەهۆڵی شەهیدان و ژنان لەهۆڵی ئەختەر خان دەبێت.
ٳنّا لِلّەِ وَٳِنّا ٳِلَیەِ رَاجَعُون
19/07/2026
كل نفس ذائقة الموت.
#پرسە
بەناوی دەستەی کارگێڕی ومامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمانەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین
بۆ کۆچی دوایی (مامۆستا احمد عبدالرحیم محمود تەوێڵەیی)خەزوری مامۆستا فەرهاد عبدالقادر بەڕێوەبەری پێشوی قوتابخانەکەمان
لەخوای گەورە داواکارین لەکۆچ کردو خۆش بێت و سەبوری بنەماڵە بەڕێزەکەشیان بدات.
سبەینێ پرسەکەی لەمزگەوتی سەیوانی دوو لەشاری سلێمانی دەبێت.
ٳنّا لِلّەِ وَٳِنّا ٳِلَیەِ رَاجَعُون
14/07/2026
ئاگاداری
دایکان و باوکانی بەرێز ئاگادار ئەکەینەوە کە رۆژانی (یەک شەممە و چوارشەممە) لە قوتابخانە دەبین:
١- وەرگرتنی قوتابی پۆلی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ — ٢٠٢٧ بۆ لەدایکبوانی (٢٠٢٠/١/١ تا ٢٠٢٠/١٢/٣١ ) دەبێت
٢- پێویستە قوتابی نوێ خۆی ئامادە بێت.
پێویستییەکان:
١- کارتی نیشتیمانی (قوتابی، باوک و دایک) رەسەن و کۆپی
٢- کارتی زانیاری
٣- وێنەی نوێی منداڵ (دوو وێنە)
٤- فایلێک
٥- ئەگەر دەرچوی باخچە بوو، بڕوانامەی دەرچونی باخچەکە.
٦- سەرجەم کۆپیەکان (کارتی نیشتیمانی منداڵ و دایک و باوک لەگەل کارتی زانیاری) لە سەر وەرەقەیەکی A4 ئامادە بکرێت.
تێبینی: تەنھا سنوری جوگرافی قوتابخانە قوتابی وەردەگیرێت.
: کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی قوتابی: ٢٠٢٦/٨/١٩ دەبێت، دوای ئەو بەروارە قوتابی وەرناگیرێت.
کارگێڕی قوتابخانە
09/07/2026
كل نفس ذائقة الموت.
#پرسە
بەناوی دەستەی کارگێڕی ومامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمانەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین
بۆ کۆچی دوایی (حاجی عبدالله نادر کریم نەیجەڵەیی)
باپیری مامۆستا کەوسەر باقی مامۆستای قوتابخانەکەمان
لەخوای گەورە داواکارین لەکۆچ کردو خۆش بێت و سەبوری بنەماڵە بەڕێزەکەشیان بدات.پرسەی پیاوان لەهۆڵی مەحوی و ژنان لەهۆڵی فەقێ دەبێت.
ٳنّا لِلّەِ وَٳِنّا ٳِلَیەِ رَاجَعُون
01/07/2026
#ئاگاداری
دایکان و باوکانی قوتابیانی ماوەی خولی دووەم ئاگادار ئەکەینەوە کە لە ئەمڕۆوە ئەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان لە ئی ھەڵسەنگاندن E-HALSANGANDN وەربگرنەوە.
ھەورەھا رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٦/٧/٢ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە قوتابخانە ئەبین بۆ ئەو قوتابیانەی خوازیارن کارت وەربگرنەوە.
کارگێڕی قوتابخانە
14/06/2026
#بیرخستنەوە
سبەی دوو شەممە ٢٠٢٦/٦/١٥ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ ھەردوو وەرزی یەکەم و دووەم بۆ پۆلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم دەست پێ دەکات.
١- ھەمو رۆژێک تاقیکردنەوە کاتژمێر ٨ ی سەرلە بەیانی ئەنجام دەدرێت.
٢- قوتابی پێویستە ئەو بابەتەی تاقیکردنەوەی تێدا دەکات کتێبەکەی لەگەڵ خۆی بھێنێتەوە
٣- پێویستە قوتابی لەگەڵ خۆی پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە
(قەڵەم،خەت کوژێن،قەڵەم دان و ڕاستە.....)بهێنێت.
٤- ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشوی فەرمی کەوت ئەوا تاقیکردنەوەکە دەکەوێتە رۆژی دواتر و بە ھەمان زنجیرە و خشتە بەردەوام دەبێت.
بە ھیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی خۆشەویست
03/06/2026
#ئاگاداری
گۆڕانکاری خشتە: لە بەرئەوەی ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەیەم لە قوتابخانەکەماندایە، گۆڕانکاری لە خشتەی خولی دووەم کرا.
قوتابیانی ماوە بۆ خولی دووەم ئاگادار ئەکەینەوە کەبەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجام ئەدرێت و ئەو خشتەی پێشتر لەقوتابخانە پێیان دراوە کاری پێناکرێت.
بە ھیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی خۆشەویست.
کارگێڕی قوتابخانەی بورهانی حاجی محمد.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Halabja