12/01/2022
بلیت لە رێگەی ئەم پەیجەوە دەتوانن حجزی بکەن
خۆشترین ئاهەنگی یەکتر ناسین و سەری ساڵی زانکۆی گەشەپێدان لە ئوتێل تایتانیک
1/14 کاتژمێر 6 ئێوارە
بە ئامادەبونی هەریەک لە هونەرمەندان
ئارام شەیدا
بەختیار ساڵح
کارزان فاروق
وە کۆمەلە دیاری و سپۆنسەر بەدەست بێنن لەرێگەی ئەم بلیتەوە
02/01/2022
پۆستێک تایبەت بە ھاوڕێاینی کۆلێژی یاسا ⚖️⚖️
جۆرەکانی طلاق بەپێی یاسا و شەریعەت.
١_طلاق رجعی:_یان تەڵاقی یەکەمجار،
واتە بۆ یەکەمجارە کە پیاو ژنەکەی تەڵاقداوە،
لەم جۆرە تەڵاقەدا يەك تەڵاق دەكەوێت، وە پیاوەکه بۆی هەيه هەتاكو سێ سوڕی مانگانەی ژنەکەی یان ئەگەر سوڕی مانگانەی نەبوو بەهەر هوكارێك لەماوەی سێ مانگدا ژنەکە بگەڕێنێتەوه بۆ لای خۆی بەبێ عقدو مارەیی نوێ، بەڵام ئەگەر نەگەڕاوه لەم ماوەیەدا ئەوا جۆری طلاق دەگوڕێت بۆ جۆری دووەم کە پێی دەوترێت بائن بينونە صغری.
٢_بائن بینونه صغری:_یان تەڵاقی دووەمجار،
کە یان تەڵاقی یەکەمەو گۆڕدراوە بەدووەم(وەک لەسەرەوە باسکرا) یان جاری دووەمە کە پیاو ژنەکەی تەڵاقداوە،لەم جۆره طلاقەدا پیاو ناتوانێت ژنەکەی بگەڕێتەوه بۆ لای خۆی تەنها بە عقدی زەواجێکی نوێ و مارەیی نوێ نەبێت.
٣_بائن بینونە کبری:_یان تەڵاقی سێیەمجار،
واتە بۆ جاری سێیەم پیاو ژنەکەی تەڵاقداوە،لەم جۆره تەڵاقەدا بەيەكجاریی هەرسێ طلاق دەكەوێت و پیاو ناتوانێت بەهیچ جۆرێك ژنەکەی بگەڕێنێتەوه تەنانەت به عقدو مارەییەکی نوێش، مەگەر ژنەکەی زواج بکات لەگەڵ کەسێکی ترو بیگوازێتەوە و پاشان بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەخت، لەو مێردەی جیابێتەوە، یاخود مێردەکەی بمرێت، ئەوا لەهەردوو حاڵەتەکەدا پاش عددە مێردی یەکەم دەتوانێت دووبارە بەعقدی تازە بیخوازێتەوە.
uhd_news