کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجە

کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجە

Share

کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجە دیاریەکی حکومەت?

15/08/2026

ئاگاداری

ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەران و دایکان و باوکان و بەخێوکارانی بەڕێز و قوتابیانی خۆشەویستی کۆمەڵگەکەمان دەکەین ،بەهۆی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەیی ئامادەیی، ڕۆژانی دەوامی کارگێڕی کۆمەڵگە لە هەر سێ قۆناغی ( باخچە و بنەڕەتی و ئامادەیی) دەگۆڕێت، بۆ رۆژانی(دووشەممە و چوارشەممە) .
لەگەڵ ڕێزدا .....

14/08/2026

#پرسە

دڵگرانین بەکۆچی دوایی ( ئەدیبە حەمە امین مراد ) ، دایکی مامۆستا ( ناظم محمد زاهد ) لە قۆناغی بنەڕەتی کۆمەڵگەکەمان .
بەناوی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆمەڵگەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کۆچکرد و دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و دواناخۆشی خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت .
( انا للە وانا الیە راجعون )

11/08/2026

🌷 ئاگاداری 🌷
قۆناغی ( باخچە + بنەڕەتی )
دایکان و باوکان _ بەخێوکارانی بەڕێز ئاگادار دەکەین ئەوانەی دەکەونە سنوری جوگرافی کۆمەڵگەکەمان بۆ قۆناغی ( باخچە و بنەڕەت)ی سبەی (چوار شەممە) ڕێکەوتی ( ١٢ / ٨ / ٢٠٢٦) لە کاتژمێر ( ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠)
دەست دەکرێت بەتۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵ بۆ هەر دوو قۆناغ بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧)....
🌹بۆقۆناغی باخچە منداڵی لەدایک بووی ( ١ / ١ / ٢٠٢١ بۆ
٣١ / ١٢ / ٢٠٢١) تۆمار دەکرێن.
🌻قۆناغی بنەڕەتی بۆ پۆلی یەکەم منداڵی لە دایک بووی
( ١ / ١ / ٢٠٢٠ بۆ ٣١ / ١٢ / ٢٠٢٠) وەردەگیرێت.
🌹 بۆ تۆمارکرنی منداڵ لە باخچە پێوێستە بەخێوکارانی بەڕێز ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێن.
١ ٠ کارتی نیشتمانی ئەسڵی منداڵ + منداڵەکە خۆشی ئامادەبێت.
٢ ٠ کۆپی کارتی نیشتمانی ( منداڵ + دایک + باوک + کارتی زانیای ) لەسەر یەک لاپەرەی A4.
٣ ٠ شەش وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی نوێ منداڵ پشت لەزگەبێت.
٤ ٠ گروپی خوێنی منداڵ.
٥ ٠ فایلی ڕەنگ ( پەمەیی) بۆ منداڵی کچ و فایلی ڕەنگ ( شین) بۆ منداڵی کوڕ .
🌻بۆ وەرگرتنی قوتابی پولی یەکەم پێویستە بەخیوکارانی بەڕێز ئەم پێویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن
1. کۆپی کارتی نیشتمانی ( قوتابی + دایک + باوک) لەسەر یەک لاپەڕەیی A4.
٢ ٠ چوار وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی نوێی قوتابی پشت لەزگە.
٣ ٠ فایلی ئاوی ترقە .
٤ ٠ فۆڕمی پشکنینی قوتابی لە کۆمەڵگە لە بەشی بنەڕەتی پڕدەکرێتەوە...

11/08/2026

ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://bit.ly/4xwnTSP
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان

‫پرسیار و وەڵامى خولى 2 ساڵى 25-26‬‎ - Google Drive

29/07/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی ٨ی ۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/X2pol12-2026

لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان
٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦

‫شوێنى تاقیکردنەوەکانى12 خ2-2026‬‎ - Google Drive

19/07/2026

#ئاگاداری

دایکان و باوکانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ، کە سیستەمی خوێتدن لە کۆمەڵگە پەروەردەییەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و چاوەڕێی ڕێکارەکان و ڕێنماییەکانین کە لەوەزارەتی پەروەردەوە بنێرێت بۆمان، بۆیە وەرگرتن لە هەرسێ قۆناغەکەی کۆمەڵگە دەستی پێنەکردووە، لەو ڕوانگەیەوە داواکارین لەبەڕێزتان بەمەبەستی وەرگتنی (منداڵ و قوتابی و خوێندکاران ) سەردانی قۆناغەکانی کۆمەڵگە مەکەن تا ئەو کاتەی هەمووان ئاگادار دەکرێینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا ...
یەک شەممە ١٩ / ٧ / ٢٠٢٦
کارگێڕی کۆمەڵگە

15/07/2026




خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی (١٢زانستی) ، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران دەخوازین .

www.e-parwarda.com 05/07/2026



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) ڕاگەیەندرا و لە ئێستادا قوتابیان دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (e-halsangandn) لە هەردوو سیستەمی (ئەندرۆید) و (ئای ئۆ ئێس) ئەنجامەکانیان ببینن.



وەزارەتی پەروەردە داواش لە قوتابیان دەکات بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانیان، کار لەسەر نوێترین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن لە ڕێگەی ئەو بەستەرەی وەزارەت بڵاویکردووەتەوە (https://www.e-parwarda.com/qrha).

www.e-parwarda.com

04/07/2026




خوێندکاران و بەخێوکارانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە ، ڕۆژی (دووشەممە) ڕێکەوتی (٦ / ۷ / ٢٠٢٦) سەردانی خوێندنگە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم .

پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن ::
۱.سەرجەم پەرتووکەکان بهێننەوە کەلایان ماوە،، بەپێچەوانەوە ئەنجام نادرێتەوە .
۲.پێویستە خوێندکار جل و بەرگی فەرمی خوێدنگە بپۆشێت .
۳. کاتژمێر ( ٩:٠٠) سەرلەبەیانی سەردانی خۆێندنگە بکەن .

هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان ئەخوازین .

Photos from ‎کۆمەڵگەی پەروەردەیی هاوچەرخی هەڵەبجە‎'s post 14/06/2026





سبەی ۲شەممە ڕێکەوتی (١٥ / ٦ / ٢٠٢٦) تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلەناکۆتان دەسپێدەکات ، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان ئەخوازین .

Want your school to be the top-listed School/college in Halabja?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Halabja

Opening Hours

Monday 08:00 - 13:00
Tuesday 08:00 - 13:00
Wednesday 08:00 - 13:00
Thursday 08:00 - 13:00
Saturday 08:00 - 13:00
Sunday 08:00 - 13:00