13/08/2026
تیمی لیدەرس گەشتێکی پەروەردەییان بۆ وڵاتی تورکیا ئەنجامدا و لەنزیکەوە چۆنیەتی ئیشکردنی چەند دامەزراوەیەکی پەروەردەییان بەسەرکردەوە.
مەبەست لە سەردانی دامەزراوە پەروەردەییەکان
گۆڕینەوەی ئەزمونی دولایەنەو سودوەرگرتن بوو لە پلان و شێوەی کارکردنی دولایەن .
هاوکات کۆمەڵێک پڕۆژە و بیرۆکە گەنگەشەکران.
10/08/2026
.
زمانی کوردیی لای ئێمە لە خەمە لە پێشینەکانە.
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین “قوتابخانەی لیدەرسی ناحکومی” لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە پلە یەکەم و سەرکەوتوەکانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردییە بە پێی ڕیزبەندی و هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی پەروەردە.
بە دەستهێنانی پلەی (زۆرباشە)، لە هەردوو قوتابخانەی لیدەرس لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئێمە جێگەی شانازی و بۆ دایکان و باوکانی قوتابیانمان مایەی دڵخۆشییە، پیرزۆبایی لە خۆمان و تەواوی قوتابیانمان دەکەین بە بۆنەی ئەم هەنگاوە گەورەیەوە.
لای ئێمە زمانی دایک پێگە و بەهای تایبەتی هەیە و هەموو هەوڵێکمان لەپاڵ گۆشکردنی نەوەکانمان بە زانستێکی سەردەمیانە و زمانە جیهانیەکان، کارکردنە بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی و کلتوری جوان و زمانی پاراوی کوردیی و شیرینکردنی لای نەوەی داهاتوو نیشتمان.
سوپاس بۆ هەوڵ و کۆششی سەرجەم مامۆستایان و دەستەی ئیداری قوتابخانەکان و دایکان و باوکان بۆ هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ ئیدارەی دامەزراوەکانمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە.
ئێمە کە هەمیشە دەڵێین پێشەنگین، تەنها قسە نییە، بەڵکو بە کردار سەلماندومانە
09/08/2026
سەردان و بەسەرکردنەوەی خولی راهێنانی مامۆستایان
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ کارەکانی خولی راهێنانی مامۆستایان، هەریەکە لە بەرێزان
م غەریب ئەحمەد(جێگری بەرێوەبەری گشتی پەروەردە)
م عوسمان عەلی(بەرێوەبەری بەشی مەشق و راهێنانی پەروەردەیی)
م شەونم حمە یوسف(بەرێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومیەکان)
سەردانی خولەکەیان کرد و سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی ئیدارەی لیدەرس کرد لەپای گەرموگوڕی و ئەو ئامادەکاریەی کە بۆ خولەکە ئەنجامیان دابوو.
03/08/2026
باخچە و قوتابخانەی لیدەرس پلانی ساڵی نوێی دادەڕێژێت و ئامادەکارییەکانی ساڵێکی نمونەیی جێبەجێدەکات
بە سەرپەرشتی مامۆستا ( طاهر جبار ) بەڕێوەبەری کارگیڕیی کۆمپانیای گەشەی زانست و دەستەی کارگێڕیی ( باخچە و قوتابخانەی لیدەرس )ی ناحکومی بەڕێوەچوو بە مەبەستی دانانی پلانی زانستی و پەروەردەیی و کارگێڕی ساڵێکی نوێی خوێندن.
لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم ئامادەکارییە زانستی و پەروەردەییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و لە ژێر ڕۆشنایی هەڵسەنگاندنی ساڵی ڕابردووی خوێندندا، پلانێکی تۆکمە بۆ ساڵی ئایندە ئامادەکرا.
(باخچە و قوتابخانەی لیدەرسی ناحکومی ) ئامانجیەتی لەپاڵ زانستێکی سەردەمیانەی ئاست بەرزدا پەروەردەیەکی باڵای کوردەواریانە پێشکەشی منداڵانی کوردستان بکات کە گۆشیان بکات بە ڕێزگرتن لەبەها پیرۆزەکان و پاراستنی ڕەسەنایەتی کوردەواری.
26/07/2026
تۆمارکردنی قوتابی نوێ بەردەوامە و تەنها ١٠ کورسی پۆلی یەک ماون
تۆ ئەگەر بەنیازیت قوتابیەکەت لە لیدەرس تۆمار بکەیت رەنگە یەک رۆژ درەنگ کەوتنت منداڵەکەت لە لیدەرس بێبەش بکات و کورسی نەمێنێت.