رێكخراوى بيتوێن بۆ ووشيارى ياسايى

  • Home
  • Iraq
  • Hajiawa
  • رێكخراوى بيتوێن بۆ ووشيارى ياسايى

رێكخراوى بيتوێن بۆ ووشيارى ياسايى لاپه‌ره‌ى تايبه‌تى رێكخراوى بيتوێن بۆ ووشيارى ياساي?

رێكخراوێكى ناحكوميه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ رێگه‌ى راهێنان و مه‌شق و چالاكى مه‌ده‌نى و ووشيارى ياساييه‌وه‌ ، په‌ره‌ به‌سه‌رجه‌م بوار و تواناكانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌مان بدات بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و كوردستانێكى باشتر...

27/05/2016

به‌خیر بین بۆ په‌یجی ریكخراوی بیتوین بۆ ووشیاری یاسایی و په‌ره‌پیدانی مه‌ده‌نیه‌ت

لاپه‌ره‌ى تايبه‌تى رێكخراوى بيتوێن بۆ ووشيارى ياساي?

03/08/2015

ئەمشەو لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 8 ی تەلەفیزیۆنی #رووداو بەشێوەیەکی راستەوخۆ (عەلی عەبدوڵڵا) سه‌رۆكی ریكخراوی بیتوین دەربارەی خۆپیشاندانەکانی رۆژی دووشەممەی ناحیەی #حاجیاوا قسەیکرد...

09/07/2015

سلاو خۆشه‌ویستی بۆ هاورییانمان ،،،
به‌خۆشحالیه‌وه‌ بانگهیشتان ئه‌كه‌ین بۆ په‌یجی به‌ریز( علی عبدالله)
سه‌رۆكی ریكخراوی بیتوین بۆ ووشیاری یاسایی
زۆر سوپاس بۆ لایك كردنتان
له‌گه‌ل ریزدا...

ئاشتەوای خێزانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دوو کۆڵەکەی پێشکەوتنێ وڵاتن.
Phd of Law

07509348431

رێکخراوی بیتوێن لەسەر موچەخۆرانی بندیوار داوایەک ئاڕاستەی داواکاری گشتی دەکات. .ئامادەکردنی: سامان عومەر وێنەگر: ئاکام ص...
08/07/2015

رێکخراوی بیتوێن لەسەر موچەخۆرانی بندیوار داوایەک ئاڕاستەی داواکاری گشتی دەکات.
.
ئامادەکردنی: سامان عومەر
وێنەگر: ئاکام صديق

KNN هه‌واڵ, کوردستان, جیهان, عێراق, هه‌مه‌ڕه‌نگ, ڤیدیۆ, به‌رنامه‌كان, ته‌ندروستی, زانستی, ئابوری, وه‌رزش, کاریکاتێر, گه‌له‌ری, که‌ش و هه‌وا, په‌خشی راسته‌وخۆ KNN

بـؤ رِاى گشتى هةريَمى كوردستانبةرِيَز /داواكارى گشتى هةريَمى كوردستانبابةت / هةوالَداندةربارةى فةرمانبةرانى بن ديوار و ز...
07/07/2015

بـؤ رِاى گشتى هةريَمى كوردستان
بةرِيَز /داواكارى گشتى هةريَمى كوردستان
بابةت / هةوالَدان
دةربارةى فةرمانبةرانى بن ديوار و زياتر لةيةك مووچةيى و بيانى

دواى ســـــــــــــــــــــــلَاو رِيَز...

لةم كاتةدا كة هةريَمى كوردستان بة قةيرانيَكى قولَى نةبوونى و تيَك چوونى ژيانى تاكةكانى ئةم هةريَمةدا ئةگوزةرئ و گةورةترين سةرمايةى مرؤيى كؤمةلَگةكةمان كة گةنجانن لةبةر نةبوونى ژيانيَكى شةرافةتمةندانة و نةبوونى كاريَكى گونجاو بة ناچارى رووئةكةنة وولاتانى ئةوروپا, بةلام بةداخةوة گةندةلَى گةورة لة بةشى دامةزران و ناوى فةرمانبةران ئاشكرا ئةبيَت ئةمة لة كاتيَكدا كة بةدريَژاى ميَژووى فةرمانرِةواى هةريَمى كوردستان نادادپةروةرييةكى زؤر لة دابةشكردنى سامانى ئةم وولاتةدا كراوة و ئةمةش بؤتة هؤى دروست بوونى چةندين كيشة وگرفتى دةروونى بؤ تاكةكانى وولات.
وةكو ريَكخراوى بيتوين بؤ ووشيارى ياسايى داوا لة بةريزتان ئةكةين كةوا ريَوشويَنى پيَويست بگرنة بةر بؤ سزادانى ئةم كةسانةى كة بةم تاوانة هةلَساون و ئاسانكارييان كردوة بؤ ئةم كردارة قيَزةونة.

علي عبدالله علی
سةرؤكى ريَكخراوى بيتويَن
7-7-2015
هه‌والی په‌یوه‌ندیدار
http://www.awene.com/article/2015/07/07/42425

زۆر سوپاس بۆ حاجیاوا نیوز بۆ گرینگی پیدانی به‌ چالاكیه‌كانی ریكخراوی بیتوین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوبن
12/05/2015

زۆر سوپاس بۆ حاجیاوا نیوز بۆ گرینگی پیدانی به‌ چالاكیه‌كانی ریكخراوی بیتوین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوبن

" ڕێکخراوی بیتوێن چەند پێشنیارێکی خستە بەردەم بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی حاجیاوا "
حاجياوا نـيـوز (Hajiawa News)
ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوی بیتوین بۆ ووشیاری یاسایی كه‌ ئاماده‌ی مه‌راسیمی ئالوگۆری پۆستی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجیاوا بوون ، چەند پێشنیارێکیان خستە بەردەم بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی حاجیاوا.
" علی عبدالله "سه‌رۆكی ریكخراوی بیتوێن به‌ناوی بۆردی رێكخراوه‌وه‌ لە مەراسیمەکەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد ، سەرەڕای ده‌ستخۆشی و سوپاس و پیزانینی‌ بۆ کارە سەرکەوتوەکانی (حسین محمود ابراهیم ) بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی حاجیاوا له‌هه‌مانكاتدا سێ داواکاری سەرەکی خستە بەردەم " ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر " بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی حاجیاوا كه‌وا له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان به‌رده‌وام بیت لەوانەش :-
1- هه‌وڵدانی زیاتر بۆ به‌ قه‌زاكردنی ناحیه‌كه‌.
2- فراوانكردنی كه‌رتی گه‌شتیاری ماكۆك و باشكردنی ئه‌م ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌.
3-هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆ و په‌یمانگای حكومی و ناحكومی له‌ ناحیه‌كه‌مان بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی شاره‌كه‌مان.

" له‌ هه‌مبه‌ر داگيركردنى موڵكى گشتى سبه‌ى گردبوونه‌وه‌يه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت "بۆ گشت هاوشاريانى خۆشه‌ويست .. سبه‌ى له‌هه‌م...
29/01/2015

" له‌ هه‌مبه‌ر داگيركردنى موڵكى گشتى سبه‌ى گردبوونه‌وه‌يه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت "

بۆ گشت هاوشاريانى خۆشه‌ويست .. سبه‌ى له‌هه‌مبه‌ر كاره‌ قۆرخكاريه‌كان و داگيركردنى موڵكى گشتى ، به‌تايبه‌ت داگيركردنى زه‌وى بيناى سيانه‌ى كاره‌با(ناوبازار) كه‌ نزيكه‌ى (3600)مه‌تره‌ ، به‌ ئاماده‌بوونى هاوشاريان و چالاكوانان و په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ده‌زگاكانى راگه‌ياندن ، گردبوونه‌وه‌يكى ناره‌زايى رێكده‌خرێت .

شوێن / به‌رده‌م بيناى سيانه‌ى كاره‌با ( ناوبازار)
به‌روار : 30/1/2015
كــات / 10 ى به‌يانى

*ئاماده‌بوونتان لێپرسينه‌وه‌ و په‌رۆشيتانه‌ له‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ گشتيه‌كان.

" پرسى به‌قه‌زاكردنى حاجياوا گه‌يه‌نرايه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى "ئه‌مرۆ ده‌سته‌ى به‌دواداچوونى به‌قه‌زاكردنى حاجي...
28/01/2015

" پرسى به‌قه‌زاكردنى حاجياوا گه‌يه‌نرايه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى "

ئه‌مرۆ ده‌سته‌ى به‌دواداچوونى به‌قه‌زاكردنى حاجياوا ، به‌مه‌به‌ستى گه‌ياندنى پرسى به‌قه‌زاكردنى حاجياوا سه‌ردانى پارێزگارى سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كرد.
سه‌ره‌تا له‌ لايه‌ن ' د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ' سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێشوازى له‌ ده‌سته‌ى به‌دواداچوونى به‌قه‌زاكردنى حاجياوا كرد ، له‌دواى گه‌ياندنى نوسراوى پشتيوانى ئيداره‌ى راپه‌رين و سيڤى حاجياوا و كارنامه‌ى پرسه‌كه‌ به‌ به‌رێزيان ، جه‌ختى له‌ جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانى داواكارى ده‌سته‌كه‌ كرده‌وه‌ و رايگه‌ياند " ئه‌نجومه‌ن له‌ دواى پێكهێنانى لێژنه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ، داواكارييه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ناو كارنامه‌ى دانيشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و كار بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت ."
دواتر ده‌سته‌كه‌ سه‌ردانى پارێزگارى سلێمانى 'د.ئاسۆ فه‌ريدوون' كرد ، پارێزگاريش رايگه‌ياند " به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌ڵێنى پاڵپشتى و پشتيوانى خۆمان بۆ داواكارييه‌كه‌ راده‌گه‌يه‌نين و گشت ئه‌و رێكاره‌ ياساييانه‌ى په‌يوه‌ستن له‌ پارێزگا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌نگاوى بۆ ده‌نێن ، مژده‌ى به‌قه‌زاكردنه‌كه‌شى گه‌يانده‌ ده‌سته‌كه‌ ."
ده‌سته‌ى به‌قه‌زاكردنى حاجياوا ماوه‌ى ساڵێكه‌ كه‌مپينێكيان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ راگه‌ياندووه‌ ، زۆرێك له‌ هه‌نگاوه‌ ياساييه‌كانى به‌قه‌زاكردنيان ته‌واو كردووه‌ ، راشيده‌گه‌يه‌نن " پشتيوانى و پاڵپشتى خۆيان بۆ هه‌ر رێكارێك ده‌كه‌ن كه‌ په‌يوه‌ستن به‌ پارێزگاكردنى رانيه‌ و نوێنه‌ريشيان له‌ ده‌سته‌ى به‌ پارێزگاكردنى رانيه‌ هه‌يه‌ ، ده‌ڤه‌ری راپه‌رین سه‌رجه‌م بنه‌ما زانستی و یاسایه‌كانی بوون به‌ پارێزگاكردنی تێدا هه‌یه‌ "

له‌دواى ئاشكرا بوونى به‌ڵگه‌كانى هه‌بوونى بنديوار له‌ ده‌ڤه‌رى راپه‌رين ، حاجياواش به‌ده‌ر نه‌بووه‌ له‌بوونى ئه‌و جۆره‌ ...
19/01/2015

له‌دواى ئاشكرا بوونى به‌ڵگه‌كانى هه‌بوونى بنديوار له‌ ده‌ڤه‌رى راپه‌رين ، حاجياواش به‌ده‌ر نه‌بووه‌ له‌بوونى ئه‌و جۆره‌ موچه‌خۆرانه‌ ، له‌و به‌ڵگانه‌دا ناوى زياتر له‌ 10 بنديوار هه‌يه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا ژماره‌يه‌كيان په‌يوه‌ندى (مباشره‌)يان كردووه‌ به‌و فه‌رمانگانه‌ى كه‌ له‌رێگه‌يه‌وه‌ موچه‌يان وه‌رگرتووه‌ .
چالاكانى حاجياواش داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌يوه‌ندييان نه‌كردۆته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا مۆڵه‌تيان بۆ ديارى ده‌كرێت ، كه‌(مباشره‌)په‌يوه‌ندى بكه‌ن ، ئه‌گينا له‌ داهاتوودا له‌ داواكارى گشتى سكاڵا تۆمار ده‌كرێت و ناويان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ژوورى پارێزه‌رانى حاجياوا چه‌ند پارێزه‌رێك خۆبه‌خشانه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

Address

Rania
Hajiawa
46012

Telephone

+9647507312978

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رێكخراوى بيتوێن بۆ ووشيارى ياسايى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share