Sunrise 12 by Rebwar Zrar

Sunrise 12 by Rebwar Zrar مامۆستای ئینگلیزی پۆلی ١٢ ئامادەیی

29/03/2026

خوێندنی ئۆنڵاین و فێرکاری چۆنیەتی بەکارهێنانی سایتی ewana.krd

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

بەپەلە 🔴ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی ئازیزی پۆلی 12و9 دەکەینەوە، کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:🟢 تاقیکردنەوەکانی کۆ...
28/03/2026

بەپەلە 🔴

ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی ئازیزی پۆلی 12و9 دەکەینەوە، کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

🟢 تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم (٦٠ نمرە):

📅 دەستپێکردن: ٢٠٢٦/٤/٢١

🟢 تاقیکردنەوە وزاری (خولی یەکەم):

📅 دەستپێکردن: ٢٠٢٦/٦/١٤

یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ...
27/03/2026

یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەییچاپی نوێ ئێستا بەردەستە لە پەڕاوگەکانلە ئێستادا مەلزەمەی ئینگلیزی پۆلی ١٢ ئامادەیی مامۆست...
23/09/2025

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی
چاپی نوێ ئێستا بەردەستە لە پەڕاوگەکان
لە ئێستادا مەلزەمەی ئینگلیزی پۆلی ١٢ ئامادەیی مامۆستا ڕێبوار زرار
چاپی پێنجەمی بەشێوەیەکی جیاواز بەردەستە بۆ خوێندکاران..
لەم مەلزەمەیەدا کتێبی خوێندکار و کتێبی چالاکی و کتێبی مامۆستا لەخۆدەگرێت واتە هەموو شتێک لەخۆ دەگرێت کە زۆر بەئاسانی لەسەر مەلزەمەکە دەتوانی دەرەجەی تەواو بێنیت وە هەروەها ئاسانکاری تەواو کراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی ئاستیان لاوازە .
تایبەتمەندییەکانی مەلزەمەکە:
🔴 هەموو بابەتە گرامەریەکان بەئاسانی ڕوون کراوەتەوە لەگەڵ پرسیاری هەڵبژاردن
🔴 لەکۆتایی هەموو یونیتێک دەتوانی تاقیکردنەوەی خۆت بکەی لەسەر بابەتە گرامەریەکان
🔴 هەموو کتێبی چالاکی شیکار کراوە لەگەڵ ماناکەی
🔴 هەموو ریدینگەکان کراوەتەوە کوردی لەگەڵ پرسیاری هەڵبژاردن..
🔴هەموو CD track بە تێکست نوسراون لەگەڵ ماناکەی
🔴 هەموو ئیپیسۆدەکان کراونەتەوە کوردی لەگەڵ کۆمەڵە پرسیارێکی زۆر لەسەریان
🔴 هەموو دەنگەکانی ئینگلیزی رونکراوەتەوە لەگەڵ کۆمەڵە پرسیارێکی زۆر لەسەریان و دیاری کردنی وشە گرنگەکان بە ڕەنگێکی جیاواز ه وە هایلاتکردنیان لەناو تێکستەکان
🔴 لەکۆتایی مەلزەمەکە پاسیج ڕوون کراوەتەوە لەگەڵ کۆمەڵە پاسیجێک لەسەری.
🔴 لەو مەلزەمەدا نزیکەی 2500 پرسیاری هەڵبژاردنی تێدایە.
🔴 لە کۆتایی مەلزەمەکەدا کورتکراوەی ئاکتیڤیتی بووکی تێدایە لە ٣ پەڕدا کە ساڵانە ١٠ نمرەی لێدێتەوە لە وزاری.
ئێستا بەردەستە لەم شوێنانە:
حاجیاوا
🧮 پەڕاوگەی ئالان
🧮 پەڕاوگەی دانەر
🧮پەڕاوگەی بەڵێن
🧮پەڕاوگەی سۆنیا

هەولێر
🧮 فۆتۆکۆپی شنست

قەڵادزێ
چاپخانەی بەیبون

🚕 گەیاندن هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ئینگلیزی وزاری خولی دووەم ساڵی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥بەهیوای بەدەست...
06/09/2025

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی
وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ئینگلیزی وزاری خولی دووەم
ساڵی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥

بەهیوای بەدەستهێنانی نمرەی بەرز

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی بۆ ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەیە لە تاقیکردنەوەی وزاری ئینگلیزی ئەم د...
04/09/2025

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی
بۆ ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەیە لە تاقیکردنەوەی وزاری ئینگلیزی
ئەم دەنگانە گرنگن لەگەڵ ئەم وشانە ئەگەری هاتنەوەیان زۆرە
بەهیوای سەرکەوتن

25/08/2025

◄ ناو تۆمارکــردن بەردەوامە

👌ســــــــتافە بە ئەزموون و ستارەکەی ساڵی تازەی خوێندنی 2025 - 2026 ی پۆلی 12ـــــــی ئامادەیی (زیــرەک)ی ناحکومی بناسە.

👨‍💼م. ڕێبوار زرار پیرۆت
🔹پسپۆڕی ئینگلیزی (19 ساڵ ئەزموون).

🔸نرخی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی (990)هەزار دینارە.
🔸بۆ پۆلی 10 و 11ی زانستی وێژەیی (950)هەزار دینارە.
🔸کرێی خوێندن بە قیست وەردەگیرێت و دەتوانن بە (8)قیست پێشکەشی بکەن.
🔸 جلوبەرگ و پەرتوک بێ بەرامبەر دەدرێن بە فێرخوازان.
🔸بۆ دوو خوێندکاری یەک خێزان یان زیاتر، داشکاندنی تایبەتیمان هەیە.

🎯ئامادەی زیــرەک لەگەڵ بەتواناترین و بەهێزترین ستافی مامۆستایانی وردکارانە بە پلانڕێژیەکی ورد و تۆکمە بۆ ساڵی تازەی خوێندن هەنگاو هەڵدەگرێت، ئاگامەندانە هەســـتیار و ورد و قوڵ کاردەکات لەپێناو بە ئامانج گەیشتنی فێرخوازانی دەڤەرەکەمان.

♦️ پەلە بکەو کورسیەکی خوێندن بەدەست بهێنە ، چوونکە کورسیەکانی خوێندن سنوردارن. بۆ ناونووسین و وەرگرتنی فۆڕم سەردانی خوێندنگە بکە، ڕۆژانە لە کاتژمێر (8:30) ی بەیانی بۆ (2:30)ی دوایی نیوەڕۆ ،یان پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە.
_______________
☎️ 0750 224 9090
☎️ 0773 443 0303

‌‎📍ناونیشان: حاجیاوا ـ تەنیشت قوتابخانەی زیرەکی ناحکومی ـ سەروی هەفتە بازاڕ.

16/07/2025

◄ ناو تۆمارکــردن کراوەیــــە

👌ســــــــتافە بە ئەزموون و ستارەکەی ساڵی تازەی خوێندنی 2025 - 2026 ی پۆلی 12ـــــــی ئامادەیی (زیــرەک)ی ناحکومی بناسە.

👨‍💼م. ڕێبوار زرار پیرۆت __ ئینگلیزی .
👨‍💼م. چیا احمد یوسف __ کیمیا .
👨‍💼م. ڕێباز ڕەفیق خضر __ فیزیا .
👨‍💼م. هەکار طە طە__ زیندەزانی .
👨‍💼م. مصطفی اسماعیل ابراهیم __ بیرکاری .
👨‍💼م. عمر جەمال رسول __ عرەبی .
👨‍💼م. هەرێم خدر صاڵح __ کوردی .

🎯ئامادەی زیــرەک لەگەڵ بەتواناترین و بەهێزترین ستافی مامۆستایانی وردکارانە بە پلانڕێژیەکی ورد و تۆکمە بۆ ساڵی تازەی خوێندن هەنگاو هەڵدەگرێت، ئاگامەندانە هەســـتیار و ورد و قوڵ کاردەکات لەپێناو بە ئامانج گەیشتنی فێرخوازانی دەڤەرەکەمان.

♦️ پەلە بکەو کورسیەکی خوێندن بەدەست بهێنە ، چوونکە کورسیەکانی خوێندن سنوردارن. بۆ ناونووسین و وەرگرتنی فۆڕم سەردانی خوێندنگە بکە، ڕۆژانە لە کاتژمێر (8:30) ی بەیانی بۆ (2:30)ی دوایی نیوەڕۆ ،یان پەیوەندی بکە بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە.
_______________________
☎️ 0750 224 9090
☎️ 0773 443 0303

‌‎📍ناونیشان: حاجیاوا ـ تەنیشت قوتابخانەی زیرەکی ناحکومی ـ سەروی هەفتە بازاڕ.

Address

Hajiawa
46012

Telephone

+9647508679706

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sunrise 12 by Rebwar Zrar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Sunrise 12 by Rebwar Zrar:

Shortcuts

Share

Category