13/07/2020
ئەگەر ئەتەوێ فێری زمانی ئینگلیزی بیت بەڵام نازانی چۆن دەست پێبکەیت !! یاخود بەدوای کۆرسێکی باشدا ئەگەرێیت بەڵام دەستت ناکەوێت!! یاخود ئەگەر زمانی ئینگلیزی ئەزانیت و ئەتەوێت ببیتە خاوەن بروانامەی باوەرپێکراو بۆ بەھێزکردنی سیڤیەکەت، ئەوا ھەر ئێستا ئەتوانی لەگەل ئاڤا بگەیت بە ئامانجەکانت..
تکایە ھەمووی بخوێننەوە..
سەنتەری ئاڤا ھەڵدەستێ بەکردنەوەی خ*لێکی ناوازەی زمانی ئینگلیزی بەشێوازی #ئۆنلاین و
خ*لەکە لەلایەن ماموستای شارەزا و لێھاتوو (م.عاصم ئیدریس) خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس و قوتابی ماستەر وە خاوەن ئەزموون لە وتنەوەی چەندین خ*لیتری ئۆنلایندا دەکرێتەوە
لە خ*لەکەدا پێشکەوتوترین مەنھەجەکانی زمانی ئینگلیزی و باشترین شێوازەکانی وانە وتنەوە بەکارھاتووە. ھەرلە خ*لەکەدا رێنمایی تەواوی خوێندکار ئەکرێت و فێری شێواز و ئەتەکێتەکانی زمانی ئینگلیزی و باشترین ئەو رێگایانەی کە پێویستن بگیرێنەبەر بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی ئەکرێت.
لە خ*لەکەدا فێرخواز ڕائەهێنرێ لەسەر گوێگرتن و قسەکردن و دەربڕین بەشێوەیەکی راست و دروست.
لەخ*لەکەدا گرنگی تەواو ئەدرێ بەم بابەتانە (رێزمان - خوێندنەوە - گوێگرتن - نوسین - گفتوگۆ - وشەکاری و کورتەچیرۆک و چەندین بابەتیتری زمانی ئینگلیزی)
زانیاری لەسەر خ*لەکە🔻
ناوی خ*ل : فێربوونی زمانی ئینگلیزی
شێوازی خ*ل : ئۆنلاین بە بەکارھێنانی فەیسبوک و ئەوانەش ئەتوانن بەشدار بن کە بە فری لەخەتن.
ماوەی خ*ل : چوار ھەفتە
تێچوو : بێبەرامبەر
بروانامە : ئارەزومەندانەیە، بەردەستە بە کەمترین نرخ
مامۆستا : م.عاصم ئیدریس مامۆستای شارەزا و خاوەن بروانامەی زمانی ئینگلیزی و خوێندکاری ماستەر لە بەشی زمانی ئینگلیزی.
شێوازی ناونوسین : شەیری ئەم پۆستە بکەن و وێنەی پۆستە شەیرکراوەکە بۆ پەیج بنێرن، چاوەروانبن تا ستافی ناونوسین وەڵامتان ئەدەنەوە، بەڵام با پۆستە شەیرکراوەکە پەبڵیک (گشتی) بێت بۆ ئەوەی لەکاتی ناونوسین مامۆستاکان پۆستەکەتان ببین لەنەو پرۆفایلەکانتاندا.
ناونوسین سنوردارە، تۆش ھەر ئێستا ناوت تۆمار بکەو ئەم دەرفەتە ناوازەیە لەدەست خۆت مەدە
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
ئاڤا ھەمیشە پێشەنگ بووە..
فێرخوازەکانمان گەواھیدەری ئەم راستیەن ♥️
05/06/2018
وهجبهی دووهم وهردهگرین...
دوای ئهم وهجبهیه فێرخوازی تر وهرناگرین...
تا ئێستا زیاتر له 450 كهس ناوی خۆیان تۆمار كردووه. جێگا تهنها بۆ 50 كهسی تر ماوه.
کۆڕسەکانمان بە باشترین مەنھەج و باشترین ستاف و ئامادەکاری تەواوە کە ئەزموونی تەواومان وەرگرتوە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی کۆڕسەکانی ئۆنڵاینمان کە بە کامە شێواز و چۆنیەتی وانەکان و چۆنیەتی فێرخوازان تاکو بتوانن سود وەربگرن و فێر بن بە نوێترین شێوازەوە دەست پێ ئەکەین ...
بەخێر بێت بۆ یەکەمین و گەورەترین کۆڕسی بێەرامبەری فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ڕێگای ئۆنڵاینەوە لە سەرتاسەری کوردستان. بۆ ئەم کۆرسە تەنها دەتوانین( 500 ) فێرخواز وەرئەگرین. بۆ ئەوەی فێرخوازان زیاتر سودمەند بن لە کڵاسەکانیان .
—پەلە بکە و ناوی خۆت تۆمار بکە!!
کۆرسەکان لە ڕێگای گرووپی فەیسبووکەوە بە بەرزترین کوالیتی و مەنهەج لەسەر ئاستی جیهان پێشکەش دەکرێت.
مامۆستای بیانی و ناوخۆیی زۆر بەتوانا و ڕاهێندراو سەرپەرشتی گرووپەکان دەکەن.
باشترین و به نرخترین بڕوانامه!
لە کۆتاییدا بڕوانامەی باوەڕپێکراوی جیهانی دەدرێت بە فێرخوازان
*شێوازی بەژداری کردن
سهرهتا نامهیهك بۆ پهیج بنێره
دوای ئهوه ناوی شارەکەت (هەولێر - سلێمانی _ هەلەبجە- (دهوک یان بادینان) ئەگەر به عەرەبیش ئەخوینی بنوسە عەرەبی و بۆ ئەو پەیجەی دیاریکراو بنێرە با لینکی گروپی تایبەت بەم شارانە بوتان بنێرین ئەمە لە بەر ئەوەیە لە کاتێ دانەوەی بروانامەکان با ئاسان بێت .
دواتر ناوی ده هاوڕێت تاگ بكه و چاوهڕێ بكه تاكو لینكی تایبهتیت بۆ دێتهوه...
دواتر شهیری بكهن...
به شهیركردنی ئهم پۆسته یارمهتی ههزاران كهس دهدهیت كه به خۆڕایی و له ماڵی خۆیانهوه فێری ئینگلیزی ببن...
-------------
*تکایە ئەگەر ناتوانی تا کوتایی بەشداربی نامە مهنێرە، با شوێنەکەت بۆ کەسێکی تر بیت كه تیایدا سودمەند بێت.
25/12/2017
ئاسانترین رێگە بۆ فێر بوونی ئینگلیزی
بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێ یەکەمین هەنگاوی فیر بوونی زمانی ئینگلیزی هەڵبگرێ و لە یەک رستەوە دەست پێ
1.1
__________________________
یەکەمین قۆناغ بۆ فێر بوونی رێزمانی ئینگلیزی جێناوی ئاماژەیە کە ٤ جێناون.
Demonstrative Pronouns
جێناوی ئاماژە
1.This / 2.That
3.These / 4.Those
__________________________
This / These
ئەمانە/ ئەمە
کۆ/تاک
______________
That / Those
ئەوانە / ئەوە
کۆ/تاک
_____________________________
=This ئەمە
تاک
بۆ نیزیک
_______________
That= ئەوە
تاک
بۆ دوور
= Theseئەمانە
کۆ
بۆ نیزیک
= Thoseئەوانە
کۆ
بۆ دوور
__________________________
This=ذس
That= ذەت
These=ذیز
Those=ذەوز
دیارە بە چەندین جۆر دەخوێنرێنەوە و دەبێ رەمزی ئینگلیزی بەکار بێنی کە لاپتۆپەکەم نییەتی.
_____________________________
1.2
To be
Is a primary auxiliary verb
فرمانی بوون هەم فرمانێکی سەرەکییە، هەمیش فرمانێکی یارمەتیدەرە.
واتە هێندێجار وەک فرمانی سەرەکی کار پێ دەکرێ، هێندێجاریش وەک فرمانی یارمەتیدەر کە لە داهاتوو لە بەشی فرمانەکان باسی دەکەم.
دووەم قۆناغ بۆ فێر بوونی رێزمانی ئینگلیزی ناسینی فرمانی یارمەتیدەری " بوون " ە.
To be
چاوگە، بە چەندین شێوە دەردەکەوێ
1.am/is/are
رانەبردوو، بەشی یەکەم
2. Was/were
رابردوو، یان بەشی دووەم
3. Been
بەشی سێیەم
_____________
Being
زۆر جار بەکاری دەهێنین، هەر لە
To be
وەرگیراوە.
_________________________
تێبینی: بە زۆری هەر فرمانێک لە زمانی ئینگلیزی سێ بەشی هەیە،
هەر یەکە لەگەڵ کاتی جیاواز بەکار دێن.
کاتیش تەنها سێ بەشە:
یەکەم: رانەبردوو= ئەمڕۆ
دووەم: رابردوو= دوێنێ
سێیەم: داهاتوو= سبەی
ئیتر هەر ئەم سێ کەتەیە کە هەر یەکە چوار لقی لێ دەبێتەوە:
یەک: سادە
دوو: بەردەوام
سێ: تەواو
چوار: تەواوی بەردوام
_______________________
_______________
ئێستە جێناوی ئاماژە لەگەڵ فرمانی " بوون " بەکار دێنین.
ئەمەش یەکەمین هەناوە بۆ فێربوونی رێزمانی ئینگلیزی و بناغەیە.
This= ئەمە
Is= هەیە=هە=ە
A= یەک
Book=کتێب
This is a book.
ئەمە کتێبێکە.
ئەمە/کتێب/ێک / ە.
Is
لێرە بە شێوەی ئەی خڕ=ە= دەردەکەوێ کە زۆر کەس هەستی پێ ناکا.
لە زمانی ئینگلیزی دەبێ لە پێش هەر ناوێکی تاک
a
یان
An
دادەنێین
_______
a
لە پێش ئەو ناوانە دادەنرێت کە بە پیتی نەبزوێن دەست پێ دەکا.ئەمانە پیتە نەبزوێنەکانن:
b/c/d/f/g/h/g/k/l/m/n/p/q/r/s/t/v/w/x/y/z
a book.
کتێبێک
A cat.
پشیلەیەک
A door
دەرگایەک
A girl
کچێک
…….
_____________________
An'
لە پێش ئەو ناوە تاکانەی کە بە پیتێکی بزوێن دەست پێ دەکەن.
ئەمانەش پیتە بزوێنەکانن:
a/e/i/o/u
an apple
سێوێک
an egg
هێلکەیەک
an inkpot
جەوهەردانێک
an orange
پرتەقڵێک
an umbrella
چەترێک
______________________
تێبینی:
ناویشمان هەیە کە بە بیتی نەبزوێن دەست پێ دەکا کەچی هەر
an
وەردەگرێ:
An hour یەک
ناویشمان هەیە کە بە پیتی بزوێن دەست پێ دەکا کەچی
A
وەردەگرێ:
زانکۆیەک= A university
ئەمەس پیوەندی بە دەنگسازییەوە هەیە.= Phonetics
___________________________
رستەی ئەرێ، تاک، بۆ نیزیک:
This is a book.=ئەمە کتێبێکە.
This is a pen.= ئەمە قەڵەمێکە.
This is an apple. = ئەمە سێوێکە.
This is an orange.= ئەمە پرتەقاڵێکە.
This is an umbrella.=ئەمە چەترێکە.
This is an egg. = ئەمە هێلکەیە.
This is a laptop.=ئەمە لاپتۆپێکە.
This is a cat.= ئەمە پشیلەیەکە.
This is a car.= ئەمە سەیارەیەکە.
______________________
گۆڕینی رستەی ئەرێ بۆ رستەی نەرێ:
بۆ گۆڕینی رستەی ئەرێ وشەی نەرێی not لە فرمانی "بوون " be
دادەنێین:
Am not/ is not= isn't / are not= aren't
=This is a book.ئەمە کتێبێکە.
This isn't a book.= ئەمە کتێبێک نیە.
This is a pen. = ئەمە قەڵەمێکە.
This isn't a pen.= ئەمە قەڵەمێک نیە.
This is an apple.= ئەمە سێوێکە.
This isn't an apple.= ئەمە سێوێک نیە.
گۆڕینی رستەی ئەرێ بۆ رستەی پرسیار:
بۆ گۆڕینی رستەی ئەرێ بۆ پرسیار To be دێنینە سەرەتای رستەکەوە.
This is a book. = ئەمە کتێبێکە.
Is this a book? = ئایا ئەمە کتێبێکە؟
This is a pen. = ئەمە قەڵەمێکە.
Is this a pen? = ئایا ئەمە قەڵەمێکە؟
This is an apple. = ئەمە سێوێکە.
Is this an apple? = ئایا ئەمە سێوێکە؟
_____________________________
بەگشتی٤ جۆر رستەمان هەیە:
یەکەم: رستەی ئەری= ئەمە کتێبێکە.
( لە بیرت نەچی دوای هەر رستەیەک خاڵی کۆتایی دابنێین.)
دووەم: رستەی نەرێ= ئەمە کتیبیک نیە.
سێیەم: رستەی پرسیار= ئایا ئەمە کتێبێکە؟
جوارەم: رستەی نەرێ پرسیار= ئایا ئەمە کتێبێک نیە؟
( نیشانەی پرسیارت لە بیر نەچێ. )
_______________________
Affirmative = Positive = ئەرێ
Negative = نەرێ
Interrogative = Question = پرسیاری
Negative Question = پرسیار نەرێ
رستەی پرسیاری نەرێشمان هەیە، واتە هەم پرسیارە هەمیش نەرێیە.
واتە دوو جۆر پرسیارمان هەیە:
یەکەم: پرسیاری ئەرێ.
ئایا ئەمە کتێبێکە؟
دووەم: پرسیاری نەرێ.
ئایا ئەمە کتێبێک نیە؟
This is a book. = ئەمە کتێبێکە. ئەرێ
Is this a book? = ئایا ئەمە کتێبێکە؟ پرسیاری ئەرێ
This isn't a book. = ئەمە کتێبێک نیە. نەرێ
Isn't this a book? = ئایا ئەمە کتێبێک نیە؟ پرسیاری نەرێ
This is a pen. = ئەمە قەڵەمێکە. ئەرێ
Is this a pen? = ئایا ئەمە قەڵەمێکە؟ پرسیار
This isn't a pen. = ئەمە قەڵەمیک نیە. نەرێ
Isn't this a pen? = ئایا ئەمە قەڵەمێک نیە؟ پرسیاری نەرێ
This is an apple. = ئەمە سێوێکە. ئەرێ
Is this an apple? = ئایا ئەمە سێوێکە؟ پرسیار
This isn't an apple. = ئەمە سێوێک نیە. نەرێ
Isn't this an apple? = ئایا ئەمە سێوێک نیە؟ پرسیاری نەرێ
_____________________________
ئەوانە هەموو رستەی تاک بوون، ئێستە دەیانگۆڕین بۆ رستەی کۆ واتە لە یەک دانە بۆ سەرەوەتر.
This is a book.=ئەمە کتێبێکە. تاک
These are books.= ئەمانە کتێبن. کۆ
This دەگۆڕین بۆ These
Is دەگۆڕین بۆ are
A book دەگۆڕین بۆ books
______________________
رستەی ئەری.کۆ
These are books. = ئەمانە کتێبن.
These are pens. = ئەمانە قەڵەمن.
These are apples. = ئەمانە سێون.
_______________
رستەی پرسیار. کۆ
Are these books? = ئایا ئەمانە کتێبن؟
Are these pens? = ئایا ئەمانە قەڵەمن؟
Are these apples? = ئایا ئەمانە سێون؟
__________________
رستەی نەرێ. کۆ
These aren't books. = ئەمانە کتێب نین.
These aren't pens. = ئەمانە قەڵەم نین.
These aren't apples. ئەمانە سێو نین.
____________________
رستەی پرسیار نەرێ. کۆ
Aren't these books? = ئایا ئەمانە کتێب نین؟
Aren't these pens? = ئایا ئەمانە قەڵەم نین؟
Aren't these apples? = ئایا ئەمانە سێو نین؟
_______________________
رستەی ئەرێ. بۆ دوور. تاک و کۆ:
That is a book. / Those are books.
ئەوانە کتێبن. / ئەوە کتێبێکە.
That is a pen. / Those are pens.
ئەوانە قەڵەمن./ ئەوە قەڵەمێکە.
_________________________
رستەی پرسیار. بۆ دورر. تاک و کۆ:
Is that a book? / Are those books?
ئایا ئەوانە کتێبن؟ / ئایا ئەوە کتێبێکە؟
Is that a pen? / Are those pens?
ئایا ئەوانە قەڵەمن؟ / ئایا ئەوە قەڵەمیکە؟
Is that an apple? Are those apples?
ئایا ئەوانە سێون؟ / ئایە ئەوە سێوێکە؟
_____________________
رستەی نەرێ. بۆ دوور. تاک و کۆ:
That isn't a book. / Those aren't books.
ئەوانە کتێب نین. / ئەوە کتێبێک نیە.
That isn't a pen. / Those aren't pens.
ئەوانە قەڵەم نین. / ئەوە قەڵەمێک نیە.
That isn't an apple. / Those aren't apples.
ئەوانە سێو نین. / ئەوە سێوێک نیە.
______________________
پرسیار نەرێ. بۆ دوور. تاک و کۆ:
Isn't that a book? / Aren't those books?
ئایا ئەوانە کتێب نین؟ / ئایە ئەوە کتێبێک نیە؟
Isn't that a pen? / Aren't those pens?
ئایا ئەوانە قەڵەم نین؟ / ئایا ئەوە قەڵەمێک نیە؟
Isn't that an apple? / Aren't those apples?
ئایا ئەوانە سێو نین؟ / ئایا ئەوە سێوێک نیە؟
_____________________________
1.3
Subjective Pronouns
جێناوی بکەر
لە زمانی ئینگلیزی ٨ جێناون، لە زمانی کورد دا ٦ جێاون. چونکە
جێناوی بکەر بۆ کچ و کوڕ و ئاژەڵ یان بێگیان جیاوازە.
خۆمان دەڵێین:
ئەوە کوڕێکە.
ئەوە کچێکە.
ئەوە سەیارەیەکە.
ئەوە پشیلەیەکە.
لە زمانی ئینگلیزی لە باتی " ئەوە" یان " ئەو"
بۆ کوڕ دەڵێن He =
بۆ کچ دەڵین She =
بۆ سەیارە دەڵێن It =
بۆ پشیلە دەڵین It=
______________________
جێناوە بکەرەکان
=I من / ئـێمە= We
=You تۆ/ ئێوە= You
=He ئەو/ ئەوان= They
=She ئەو/ ئەوان They=
=It ئەوە/ ئەوانە= They
_____________________
= I یەکەم کەسی تاک
= We یەکەم کەسی کۆ
= You دووەم کەسی تاک
You = دووەم کەسی کۆ
= He/She/ It سێیەم کەسی تاک
= They سێیەم کەسی کۆ
_____________________________
تێبینی:
هەمووکات سێ کەسمان هەیە:
یەکەم = من = بگۆ
دووەم= تۆ = گوێگر
سێیەم = ئەو = بزر= غایب
بە کۆکانیانەوە دەبن بە شەش:
من/ ئێمە
تۆ/ ئێوە
ئەو/ ئەوان
_____________________________
ئێستە فرمانی بوون لە گەڵ جێناوە بکەرەکان بەکار دێنین:
رانەبردوو am/ is/ are
Am هەم/ م
تەنها لەگەڵ I بەکار دێ.
من مامۆستام.
یان
من مامۆستایەکم.
I am a teacher.
من/ مامۆستا / یەک/م.
---------------------------------
Is هەیە/ هە/ یە/ ە
Is
He is a teacher.
She is a teacher.
ئەو مامۆستایە.
یان
ئەو مامۆستایەکە.
ئەو/ مامۆستا/ یەک/ ە.
--------------------------------------
Are = هەن/ هەین/یین
ئێمە مامۆستاین.
We are teachers.
سەیری جیاوازی ئەم دوو رستە بکە:
You are a teacher.
تۆ مامۆستای. = تاکە
You are teachers.
ئێوە مامۆستان. = کۆیە.
You are ….. a teacher.
You are ……..teachers.
____________________
ئەوان مامۆستان.
They are teachers.
_____________________________
گۆڕینی رستەی ئەرێ بۆ رستەی پرسیار:
بۆ گۆڕینی رستەی ئەرێ بۆ پرسیار، am/ is/ are دێنینە سەرەتای رستەکەوە.
I am a teacher. / Am I a teacher?
ئایا من مامۆستام؟ / من مامۆستام.
You are a teacher. / Are you a teacher?
ئایا تۆ مامۆستای؟ / تۆ مامۆستای.
He is a teacher. / Is he a teacher?
ئایا ئەو مامۆستایە؟ / ئەو مامۆستایە.
She is a teacher. / Is she a teacher?
ئایا ئەو مامۆستایە؟ / ئەو مامۆستایە.
It is a book. / Is it a book?
ئایا ئەوە کتێبێکە؟ / ئەوە کتێبێکە.
We are teachers. / Are we teachers?
ئایا ئێمە مامۆستاین؟ / ئێمە مامۆستاین.
You are teachers. / Are you teachers?
ئایا ئێوە مامۆستان؟ ئێوە مامۆستان.
They are teachers. / Are they teachers?
ئایا ئەوان مامۆستان؟ / ئەوان مامۆستان.
_______________________
گۆڕینی رستەی ئەرێ بۆ نەرێ:
بۆ نەرێ کردنی رستە، وشەی نەرێێ not زیاد دەکەین بۆ am/is/ are
Am not / is not = isn't / are not = aren't
I am not a teacher.
من مامۆستا نیم.
You aren't a teacher.
تۆ مامۆستا نیت.
He isn't a teacher.
ئەو مامۆستا نیە.
She isn't a teacher.
ئەو مامۆستا نیە.
It isn't a book.
ئەوە کتێبێک نیە.
We aren't teachers.
ئێمە مامۆستا نیین.
You aren't teachers.
ئێوە مامۆستا نین.
They aren't teachers.
ئەوان مامۆستا نین.
رستەی پرسیار نەرێ:
بۆ دروست کردنی پرسیار نەرێ، جگە لە am
کە لە سەرەتای رستە نابێت Am not
دەبێ بڵێێ:
Am I not ….
یان بڵێێ:
Aren't I…
بۆ ئەوانیتر isn't/ aren't دێنینە سەرەتای رستەکەوە، دەبێت پرسیار نەرێ. سەیری نموونەکانی خوارەوە بکە.
Am I not a teacher? = Aren't I a teacher?
ئایا من مامۆستا نیم؟
ئەو دوو رستەی سەرەوە هەردوو دروستن.
__________________
نابێ ڵێی:
Am not I a teacher ئەمە بە تەواوی هەڵەیە.
_____________________
Aren't you a teacher?
ئایا تۆ مامۆستا نیت؟
Isn't he a teacher?
ئایا ئەو مامۆستا نیە؟
Isn't she a teacher?
ئایا ئەو مامۆستا نیە؟
Isn't it a book?
ئایا ئەوە کتێب نیە؟
Aren't we teachers?
ئایا ئێمە مامۆستا نیین؟
Aren't you teachers?
ئایا ئێوە مامۆستا نین؟
Aren't they teachers?
ئایا ئەوان مامۆستا نین؟
_________________
رابردوو:
گۆڕینی رستە رانەبردووەکان بۆ رابردوو:
بەکار هێنانی was/ were لە باتی am/is/are
I am a teacher. /I was a teacher.
من مامۆستا بووم. / من مامۆستام.
You are a teacher. /You were a teacher.
تۆ مامۆستا بووی. / تۆ مامۆستای.
H is a teacher. /He was a teacher.
ئەو مامۆستا بوو. / ئەو مامۆستایە.
She is a teacher. / She was a teacher.
ئەو مامۆستا بوو. / ئەو مامۆستایە.
It is new. /It was new.
نوێ بوو. / نوێ یە.
We are teachers. /We were teachers.
ئێمە مامۆستا بووین. / ئێمە مامۆستاین.
You are teachers. /You were teachers.
ئێوە مامۆستا بوون. / ئێوە مامۆستان.
They are teachers. /They were teachers.
ئەوان مامۆستا بوون. / ئەوان مامۆستان.
_____________________________
دروست کردنی رستەی پرسیار بۆ رابردوو. Was/ were دێنینە سەرەتای رستەکە، دەبێتە پرسیار.
Was I a teacher?
ئایا من مامۆستا بووم؟
Were you a teacher?
ئایا تۆ مامۆستا بووی؟
Was he a teacher?
ئایا ئەو مامۆستا بوو؟
Was she a teacher?
ئایا ئەو مامۆستا بوو؟
Was it easy?
ئایا ئاسان بوو؟
Were we teachers?
ئایا ئێمە مامۆستا بووین.
Were you teachers?
ئایا ئێوە مامۆستا بوون؟
Were they teachers?
ئایا ئەوان مامۆستا بوون؟
_________________
بۆ دروست کردنی رستەی نەرێ، وشەی نەرێی not لە دوای
Was/ were دادەنێین:
was not= wasn't/ were not = weren't
I wasn't a teacher.
من مامۆستا نەبووم.
You weren't a teacher.
تۆ مامۆستا نەبووی.
He wasn't a teacher.
ئەو مامۆستا نەبوو.
She wasn't a teacher.
ئەو مامۆستا نەبوو.
It wasn't new.
نوێ بوو.
We weren't teachers.
ئێمە مامۆستا نەبووین.
You weren't teachers.
ئێوە مامۆستا نەبوون.
They weren't teachers.
ئەوان مامۆستا نەبوون.
______________________
بۆ پرسیار نەرێ wasn't/weren't دێنینە سەرەتای رستەکە.
Wasn't I a teacher?
ئایا من مامۆستا نەبووم؟
Weren't you a teacher?
ئایا تۆ مامۆستا نەبووی؟
Wasn't he a teacher?
ئایا ئەو مامۆستا نەبوو؟
Wasn't she a teacher?
ئایا ئەو مامۆستا نەبوو؟
Wasn't it easy?
ئایا ئاسان نەبوو؟
Weren't we teachers?
ئایا ئێمە مامۆستا نەبووین؟
Weren't you teachers?
ئایا ئێوە مامۆستا نەبوون؟
Weren't they teachers?
ئایا ئەوان مامۆستا نەبوون؟
______________________
بۆ داهاتوو to be لەگەڵ willبەکار دەهێنین:
I will be a teacher. = I shall be a teacher.
من دەبمە مامۆستا.
Shall لێرە تەنها لەگەڵ I/we بەکار دێ.
هەر هەمان واتای will دەدا I/we shall=I/we will
You will be a teacher.
تۆ دەبیتە مامۆستا.
He will be a teacher.
ئەو دەبێتە مامۆستا.
She will be a teacher.
ئەو دەبێتە مامۆستا.
It will be easy.
ئاسان دەبێ.
( پێویست ناکا بڵێی ئەوە ئاسان دەبێ.بەڵام لە زمانی ئینگلیزی itپێویستە. )
We will be teachers.
ئێمە دەبینە مامۆستا.
You will be teachers.
ئێوە دەبنە مامۆستا.
They will be teachers.
ئەوان دەبنە مامۆستا.
_______________________
بۆ پرسیار will دێنینە سەرەتای رستەکە:
Will I be a teacher?
ئایا من دەبمە مامۆستا؟
Will you be a teacher?
ئایا تۆ دەبیتە مامۆستا؟
Will he be a teacher?
ئایا ئەو دەبێتە مامۆستا؟
Will she be a teacher?
ئایا ئەو دەبێتە مامۆستا؟
Will it be easy? /Will the exam be easy?
ئایا تاقیکردنەوەکە ئاسان دەبێ؟ / ئایا ئاسان دەبێ؟
Will we be teachers?
ئایا ئێمە دەبینە مامۆستا؟
Will you be teachers?
ئایا ئێوە دەبنە مامۆستا؟
Will they be teachers?
ئایا ئەوان دەبنە مامۆستا؟
________________
بۆ نەرێ Will not = won't لە دوای بکەر دادەنێین:
I won't be a teacher.
من نابمە مامۆستا.
You won't be a teacher.
تۆ نابیتە مامۆستا.
He won't be a teacher.
ئەو نابێتە مامۆستا.
She won't be a teacher.
ئەو نابێتە مامۆستا.
It won't be hard. The exam won't be hard.
تاقییکردنەوەکە سەخت نابێ./سەخت نابێ.
We won't be teachers.
ئێمە نابینە مامۆستا.
You won't be teachers.
ئێوە نابنە مامۆستا.
They won't be teachers.
ئەوان نابنە مامۆستا.
_______________________
بۆ پرسیار نەرێ won't دێنینە سەرەتای رستەکە.
Won't I be a teacher?
ئایا من نابمە مامۆستا؟
Won't you be a teacher?
ئایا تۆ نابیتە مامۆستا؟
Won't he be a teacher?
ئایا ئەو نابێتە مامۆستا؟
Won't she be a teacher?
ئایا ئەو نابێتە مامۆستا؟
Won't it be hard? Won't the exam be hard?
ئایا تاقیکردنەوەکە گران نابێ؟ئایا گران نابێ؟
Won't we be teachers?
ئایا ئێمە نابینە مامۆستا؟
Won't you be teachers?
ئایا ئێوە نابنە مامۆستا؟
Won't they be teachers?
ئایا ئەوان نابنە مامۆستا؟
__________________________
بەهیوای سود
25/08/2016
ماڵپەڕی ژمێریاری
[ژمێریاری زانکۆی سلێمانی]