Bardarash Technical Institute

Call Directions Website

Bardarash Technical Institute لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی به‌رده‌ڕه‌ش

24/09/2026
سەنتەری ڕاوێژكاری و زانکۆلاینی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش پێشوازی لە دەرچووانی پۆلی دوازده‌ دەکاتدووشه‌ممه‌ : 21ی ئه‌یلو...
21/09/2026

سەنتەری ڕاوێژكاری و زانکۆلاینی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش پێشوازی لە دەرچووانی پۆلی دوازده‌ دەکات

دووشه‌ممه‌ : 21ی ئه‌یلولی 2026
لە چوارچێوەی پشتگیریکردن و ڕێنماییکردنی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، سەنتەری ڕاوێژکاری و زانکۆلاین لە پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان / لقی بەردەڕەش، دەستی بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕێنمایی بە دەرچووانی پۆلی دوازدە کرد.
سەنتەرەکە تایبەتە بە ڕێنماییکردنی دەرچووان لە پرۆسەی پڕکردنەوە و پێشکەشکردنی فۆرمی زانکۆلاین، لەگەڵ دابینکردنی زانیاری و ڕێنماییی پێویست بۆ یارمەتیدانیان لە هەڵبژاردنی بەشی خوێندنی گونجاو، و پرۆسەکە لەلایەن ستافێکی شارەزا و خاوەن ئەزموونەوە بەڕێوەدەچێت.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

 #پرسەنامەبۆ (م. فائق احمد محمد) مامۆستای پەیمانگاکەمانبە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایكی بەرێزتان پێمان گەیشت لە...
20/09/2026

#پرسەنامە
بۆ (م. فائق احمد محمد) مامۆستای پەیمانگاکەمان
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایكی بەرێزتان پێمان گەیشت لەناخەوە دڵگران و خەمباربووین بە بیستنی ئەم هەواڵە ناخۆشە، بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین، داوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەکەین گیانی خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

#ڕاگەیاندنی #په‌یمانگه‌ی #تەکنیکی #به‌رده‌ڕه‌ش

یه‌كه‌م کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەیمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 به‌رێوه‌چووپێنجشه‌ممه‌ : 17ی ...
18/09/2026

یه‌كه‌م کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەیمانگەی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 به‌رێوه‌چوو

پێنجشه‌ممه‌ : 17ی ئه‌یلولی 2026
بە سەرپەرشتی (پ.ی.د. سمیر محۆ جمیل)، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی بەردەڕەش، و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە، یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ڕاگری پەیمانگە بەخێرهاتنی ئەندامانی ئەنجومەنی کرد و پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لێکردن، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێ بە پلاندانانی ورد، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەشەکان و یەکە کارگێڕییەکان، و بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و کارگێڕی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پەیوەندیدار بە کاروباری کارگێڕی، دارایی، زانستی و قوتابیان تاوتوێ کران، و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستپێکردنێکی ڕێکخراو و سەرکەوتووی ساڵی خوێندنی نوێ دیاریکرا.
هەروەها، جەخت لەسەر پێگیری و ئامادەبوونی قوتابیان بۆ کاتی دەوامی فەرمی، بەردەوامبوونی چاودێری پرۆسەی خوێندن و ڕێکخستنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی مامۆستایان کرا، بەمەبەستی دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی باش و بەردەوامی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن.
لە هەمان چوارچێوەدا، لیژنه‌ی راوێژكاری بۆ زانكۆلاین، پرۆسەی تۆمارکردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم و ئامادەکارییەکانی بەشەکان بۆ پێشوازی و ڕێنماییکردنی وەرگیراوانی نوێ، بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو و ڕێکخراو بۆ دەستپێکردنی خوێندنیان، تاوتوێ کرا.
لە کۆتاییدا، ئەندامانی ئەنجومەن جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکارییەکان، پابەندبوون بە پلانی کار و پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و کارگێڕی، و هەوڵدان بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمیی گونجاو بۆ قوتابیان و مامۆستایان، بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ساڵی خوێندنی 2026-2027، دووپات کردەوە.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له‌ ساڵی خوێندنی 2025-2026 له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش #ڕاگەیاندنی  #په‌یمانگه‌ی  #ت...
17/09/2026

كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له‌ ساڵی خوێندنی 2025-2026 له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش

#ڕاگەیاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

 #زانکۆڵاین | سه‌نته‌ری زانكۆلاین له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرایه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی‌ پركردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ ده‌رچ...
17/09/2026

#زانکۆڵاین | سه‌نته‌ری زانكۆلاین له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش كرایه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ پركردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ ده‌رچووانی پۆلی دوازده‌ سه‌نته‌ری زانكۆڵاین له‌ په‌یمانگاكه‌مان كرایه‌وه‌. و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 20ی ئه‌یلولی 2026 به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی به‌رده‌ره‌ش ده‌ست به‌ پركردنه‌وه‌ی فۆرم ده‌كرێت.
ستافی سه‌نته‌ر پێكهاتوون له‌ مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا له‌ پركردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین.

تێبینی :
1- له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی تاكو 1ی نیوه‌ڕۆ فۆرم پڕده‌كرێته‌وه‌.
2- پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بێ به‌رامبه‌ره‌.

په‌یمانگاكه‌مان هه‌موو ساڵێك هه‌لده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان و به‌خۆڕایی فۆرمه‌كه‌یان بۆ پڕده‌كرێته‌وه‌.

#ڕاگه‌یاندنی #په‌یمانگه‌ی #ته‌كنیكی #به‌رده‌ڕه‌ش

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی کارا کرالە ئێستادا بۆ ماوەى هەشت رۆژ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی دەتوانن لەڕێگەى و...
17/09/2026

زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی کارا کرا

لە ئێستادا بۆ ماوەى هەشت رۆژ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بە بەکارهێنانى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password)، بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین و داواکارى بۆ وەرگرتنیان پێشکەش بکەن.

https://regayzanko.com/

02/09/2026

رۆژا چارشەمبی، رێکەفتی ٢/٩/٢٠٢٦، دێ دەست ب دابەشکرنا بەشێن ناڤخۆیی بۆ قوتابیان (کچ و کور) ل زانکۆیا ئاکرێ هێتە کرن، ل دووڤ ڤی خشتەیێ ل خوارێ:

​کولیژا پەروەردە - ئاکرێ: رۆژا چارشەمبی بۆ قوتابیێن (کچ) و رۆژا پێنجشەمبی بۆ قوتابیێن (کور).

​پەیمانگەها تەکنیکی - ئاکرێ و کولیژا تەکنیکی یا ئینفۆرماتیک: رۆژا چارشەمبی بۆ قوتابیێن (کچ و کور).

​پەیمانگەها تەکنیکی - بەردەرەش: رۆژا چارشەمبی بۆ قوتابیێن (کچ و کور).

​کولیژا تەکنیکی - ئاکرێ: رۆژا چارشەمبی بۆ قوتابیێن (کچ و کور).

​بەشێن ئەندازیاریا بیناکاری و پەرستاری: پێدڤیە سەردانا رێڤەبەریا بەشێن ناڤخۆیی ل سەرۆکاتیا زانکۆیا ئاکرێ بکەن.

​پێدڤیە ل سەر قوتابیان بۆ وەرگرتنا بەشێن ناڤخۆیی، ئەڤ بەلگەنامەیێن ل خوارێ دیارکری دگەل دا بن:

1- ​دو وێنەیێن رەنگاورەنگ.

2- ​کۆپیەکا رەنگاورەنگ ژ کارتا نیشتمانی.

3- ​کۆپیەکا رەنگاورەنگ ژ کارتا زانیاریان.

4- ​پسوولەیا ژمێریاری.

5- باجا رەسەن یا قوتابى

​تێبینی:
هەر قوتابیەک پێزانینان یان جهێ ئاکنجیبوونا خۆ ب نەدروستی تۆمار بکەت، دێ مافێ وەرگرتنا بەشێ ناڤخۆیی ژێ هێتە وەرگرتن و پسوولەیا تەئمیناتان بۆ ناهێتە زڤراندن.
​راگەهاندنا سەرۆکاتیا زانکۆیا ئاکرێ بۆ زانستێن کرداری
Akre University for Applied Sciences

01/09/2026

پەیاما سەرۆکێ زانکۆیا ئاکرێ بۆ زانستێن ڪرداری ب هەلڪەفتا دەستپێکرنا ساڵا نۆ یا خواندنا 2026 _ 2027

ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلوڤان

ماموستایێن هێژا، فەرمانبەرێن خوشتڤی، قوتابیێن هەلگرێن زانستێ ب هەلڪەفتا دەستپێڪرنا ساڵا نۆ یا خواندنا (2026_2027) جوانترین پیرۆزباهیان ئاراستەیی هەوەیێن هێژا دڪەین، هیڤیدارین ئەف سالە ببیتە ساڵەڪا پری زانست و دەستڪەفتێن مەزنێن زانستی ژ بۆ زانڪۆیامە

ل ساڵا نۆیا خواندنێ دێ هەمی هەڵ و پێنگاڤێن باشتر هێنە هاڤێتن ژ بۆ پێشڪەفتنا زانکۆیا ئاڪرێ ژ روویێ زانستی و ڪارگیری و دارایی و پێشڤەبرنا ڪوڵیژ و پەیمانگەهێن سەر ب زانکۆیامە و ڤەڪرنا بەشێن زانستی یێن پێشڪەفتی و مودێرن

ل دیماهیێ زۆر سۆپاس بۆ ماموستا و فەرمانبەرێن زانڪۆیامە ڪو ل ساڵێن دەربازبوویی ب شەڤ و رۆژان ڪارکرینە ژ بۆ پێشڪەفتنا زانکۆیامە و زۆر سوپاسیا مالباتێن قوتابیێن مە دڪەین ڪو هارۆڪارێن قوتابیێن مە بونە ژ بو دەستەبەرڪرنا پاشە رۆژێن وانا

دووبارە ساڵا نۆ یا خواندنێ ل هەموویان پیرۆز بیت

پ.د.منهل الهام عبدال
سەرۆڪێ زانڪۆیا ئاڪرێ بۆ زانستێن ڪرداری

Address

Bardarash
Duhok
42006

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Saturday 08:00 - 15:00
Sunday 08:00 - 15:00

Telephone

+9647504114011

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bardarash Technical Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share