حاجى ابراهيم بردرشى

حاجى ابراهيم بردرشى په‌یجی فه‌رمی مامۆستا ابراهیم احمد

11/04/2023

ﺍﻟﻘﺮﺁﻥ ﻟﺎ ﻳﺤﺘﺎﺝ ﺇﻟﻰ ﻭﻛﻴﻞ ﺑﻞ ﺇﻟﻰ ﻣﺮﺁﺓ‌

ﺇﻥّ ﻣﺎ ﻓﻲ ﺍﻟﻤﺼﺪﺭ ﻣﻦ ﻗﺪﺳﻴﺔ ﻫﻲ ﺍﻟﺘﻲ ﺗﺤﺾ ﺟﻤﻬﻮﺭ ﺍﻟﺄﻣﺔ ﻭﺍﻟﻌﻮﺍﻡ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﻄﺎﻋﺔ ﻭﺗﺴﻮﻗﻬﻢ ﺇﻟﻰ ﺍﻣﺘﺜﺎﻝ ﺍﻟﺄﻭﺍﻣﺮ ﺃﻛﺜﺮ ﻣﻦ ﻗﻮﺓ ﺍﻟﺒﺮﻫﺎﻥ.

ﺇﻥ ﺗﺴﻌﻴﻦ ﺑﺎﻟﻤﺌﺔ ﻣﻦ ﺃﺣﻜﺎﻡ ﺍﻟﺸﺮﻳﻌﺔ ﻣﺴﻠَّﻤﺎﺕ ﻭﺿﺮﻭﺭﻳﺎﺕ ﺩﻳﻨﻴﺔ، ﺷﺒﻴﻬﺔ ﺑﺄﻋﻤﺪﺓ ﻣﻦ ﺍﻟﺄﻟﻤﺎﺱ، ﺃﻣﺎ ﺍﻟﻤﺴﺎﺋﻞ ﺍﻟﺎﺟﺘﻬﺎﺩﻳﺔ ﺍﻟﺨﻠﺎﻓﻴﺔ ﺍﻟﻔﺮﻋﻴﺔ، ﻓﻠﺎ ﺗﺒﻠﻎ ﺇﻟّﺎ ﻋﺸﺮﺓ ﺑﺎﻟﻤﺌﺔ. ﻓﻠﺎ ﻳﻨﺒﻐﻲ ﺃﻥ ﻳﻜﻮﻥ ﺗﺴﻌﻮﻥ ﻋﻤﻮﺩﺍ ﻣﻦ ﺍﻟﺄﻟﻤﺎﺱ ﺗﺤﺖ ﺣﻤﺎﻳﺔ ﻋﺸﺮﺓ ﻣﻨﻬﺎ ﻣﻦ ﺫﻫﺐ، ﻭﻟﺎ ﺗﺎﺑﻌﺔ ﻟﻬﺎ.

ﺇﻥّ ﻣﻌﺪﻥ ﺃﻋﻤﺪﺓ ﺍﻟﺄﻟﻤﺎﺱ ﻭﻛﻨـﺰﻫﺎ ﺍﻟﻜﺘﺎﺏ ﻭﺍﻟﺴﻨﺔ. ﻓﻬﻲ ﻣُﻠﻜﻬﻤﺎ ﻭﻟﺎ ﺗُﻄﻠﺐ ﺇﻟّﺎ ﻣﻨﻬﻤﺎ. ﺃﻣﺎ ﺍﻟﻜﺘﺐ ﺍﻟﺄﺧﺮﻯ ﻭﺍﻟﺎﺟﺘﻬﺎﺩﺍﺕ ﻓﻴﻨﺒﻐﻲ ﺃﻥ ﺗﻜﻮﻥ ﻣﺮﺍﻳﺎ ﻋﺎﻛﺴﺔ ﻟﻠﻘﺮﺁﻥ ﺃﻭ ﻣﻨﺎﻇﻴﺮ ﺇﻟﻴﻪ ﻟﻴﺲ ﺇﻟّﺎ. ﺇﺫ ﺇﻥ ﺗﻠﻚ ﺍﻟﺸﻤﺲ ﺍﻟﻤﻨﻴﺮﺓ ﺍﻟﻤﻌﺠﺰﺓ ﻟﺎ ﺗﺮﺿﻰ ﻟﻬﺎ ﻇﻠًّﺎ ﻭﻟﺎ ﻭﻛﻴﻠﺎ.

الكلمات - 830

12/02/2022
20/01/2022

نزیکترین ڕێ بۆ لای خوای گەورە
چەندین ڕێی زۆر ھەن کە مرۆڤ بە خوای گەورە دەگەیەنن، سەرچاوەی ھەموو ئەو ڕێ ڕاستانەش "قورئانی پیرۆز"ە. بەڵام ئەوەندە ھەیە ھەندێ لەم ڕێیانە لەچاو ئەوانی تردا گشتی تر و سەلامەت تر و نزیکترە.
من، وێڕای تێگەیشتنی کۆتا و ناتەواوی خۆم، ڕێگایەکی تەخت و کورت و ئاسانم لە ڕێژنەی قورئانی پیرۆزەوە دۆزیوەتەوە، لە ڕێی:
"کۆڵەواری، ھەژاری، شەفەقەت، بیرکردنەوە".
بەڵێ، "کۆڵەواری" وەک عیشق وایە، ڕێیەکە مرۆڤ بە خوای گەورە دەگەیەنێت، بەڵکو ڕێگایەکە لە عیشق سەلامەتتر و نزیکترە، چونکە لە ڕێی "بەندایەتی"یەوە مرۆڤ دەگەیەنێتە "مەحبووبییەت".
"ھەژاری"ش وەھایە، مرۆڤ بە ناوی پیرۆزی "الرحمن"ی خوای گەورە دەگەیەنێت.
"شەفەقەت"یش بە ھەمان جۆر وەک عیشق وایە، مرۆڤ بە خوای گەورە دەگەیەنێت، بەڵکو لە عیشق تیژڕەوترە و مەوداکەشی لەو فراوانترە، چونکە مرۆڤ دەگەیەنێتە ناوی پیرۆزی "الرحیم"ی خوای گەورە.
"بیرکردنەوە"ش وەک عیشق وایە، تەنانەت لەویش بەپێزترە و ڕووناکییەکەشی درەوشاوەترە و ڕێیەکی گەلێ بەرینترە. چونکە ڕێبواری ئەو ڕێیە دەگەیەنێتە ناوی پیرۆزی "الحکیم"ی خوای گەورە.
ئەم ڕێیە جیایە لەوەی کە لە "دە" ھەنگاو پێکھاتووە و ڕێبوارانی ڕێی "نھێنی" گرتوویانەتەبەر.. ھەروەھا جیایشە لەوەی کە لە ڕێی "ئاشکرا"دا دەیگرنەبەر و بریتییە لە "حەوت" ھەنگاو، بەپێی ژمارەی حەوت دەروونەکان..
ئەم ڕێیە بریتییە لە تەنھا "چوار" ھەنگاو. ڕاستییەکی شەرعیشە تا زیاتر تا ئەوەی تەریقەتێکی سۆفی بێت.
با بە ھەڵەدا نەچن، مەبەست لە: قسوور و کۆڵەواری و ھەژاری ئەوەیە کە ھەموو ئەمانە تەنھا لە بەردەم خواوەندی مەزندا دەرببڕێن، نەک لە بەردەم خەڵکیدا.
ویرد و زیکرەکانی ئەم ڕێیەش ئەمانەی خوارەوەن:
* شوێن پێ ھەڵگرتنی سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەر ﷺ.
* ئەنجامدانی فەرزەکان، بە تایبەتی بەجێھێنانی نوێژ بە ڕێکوپێکی و، خوێندنی زیکرەکانی دوایان.
* دەست ھەڵگرتن لە گوناھە گەورەکان.
سەرچاوەکانی ئەم ھەنگاوانەش لە قورئانی پیرۆزدا، ئەمانەن:
( فَلَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ ۖ ) (النجم: ٣٢) ئاماژە بۆ ھەنگاوی یەکەم دەکات..
( وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنْسَاهُمْ أَنْفُسَهُمْ ۚ) (الحشر: ١٩) ئاماژە بۆ ھەنگاوی دووەم دەکات..
( مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ۖ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ ۚ) (النساء: ٧٩)ئاماژە بۆ ھەنگاوی سێھەم دەکات..
( کلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ ۚ ) ( القصص: ٨٨)ئاماژە بۆ ھەنگاوی چوارەم دەکات..
#ژیاننامە: ٣٤١-٣٤٢
#بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی

20/01/2022

دەستوورێك لە قورئانەوە...

20/01/2022

#مەسنەويى
سەرجەمى پەیامەکانى نوور - Sercemî Peyamekanî Nûr

20/01/2022

بەختەوەريى مرۆڤ لەوەدايە كە كەموكوڕى خۆى بزانێت و خۆى بە بێ هەڵە نەبينێت...

سەرجەمى پەیامەکانى نوور - Sercemî Peyamekanî Nûr

20/01/2022

#بەديهێنان...
سەرجەمى پەیامەکانى نوور - Sercemî Peyamekanî Nûr

19/12/2021

بزانە كە:
ئاسەوارەكانى حەزرەتى محەمەد ﷺ، هەروەها ژيانى پيرۆزى و، مێژووى ژيانى، شايەتى دەدەن –تەنانەت بە سەلماندنى دوژمنانيشى- لەسەر ئەوەى كە خاوەنى ڕەوشت و خوويەكى گەورەيە و، سەرجەم ڕەوشتە بەرزەكانى تێدا كۆيە.
خۆ ئاشكرايە كە تێكەڵبوونى ئەو ڕەوشتانەش دەبێتە هۆى بەرهەمهێنانى دەروون بەرزى و پلەيەكى كۆمەڵايەتى و شەرەف و ويقارێك كە ڕێ نادەن بە دابەزين بەرەو كاروبارە نزمەكان. جا هەروەك بەرز و خاوێنيى فريشتەكان ڕێ بەوە نادەن كە شەيتانەكان تێكەڵيان ببن، كۆى ڕەوشتە بەرزەكانيش بە هەمان جۆرن، هەرگيز بوار بە تێكهەڵكێش بوونى فێڵ و درۆ لە نێوان خۆياندا نادەن..
ئايا نابينى ئەو كەسەى كە تەنها بە "ئازايەتى" ناوبانگى دەركردووە، چۆن خۆى بەرز و بڵند ڕادەگرێت لە "درۆ"، مەگەر بە زۆر زەحمەت؟ ئەى ئەگەر هەموو ڕەوشتە بەرزەكان لە كەسێكدا كۆببنەوە دەبێ چۆن بێت؟
بەمەش سەلما كە زاتى پيرۆزى ئەو ﷺ بە وێنەى خۆر وايە، بەڵگەيە لەسەر خۆى!

بەديعوززەمان سەعيدى #نوورسى

Address

Bardarash
Duhok

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when حاجى ابراهيم بردرشى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category