Faculty of Engineering - Soran University

Faculty of Engineering - Soran University This is the official page of the Faculty of Engineering - Soran University.
ماڵپەڕی

This is the official page of the Faculty of Engineering - Soran University.
ئەمە ماڵپەڕی فەرمی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی سۆرانە.

شوێن:
دێلزیان، سۆران، هەولێر

26/07/2026
ئاگاداری...ئەندازیاری نەوت وزەی زەوی (Petroleum and Geo-energy Engineering) لە پێناو برەودان و پێشوەچوونی بواری نەوت لە ...
05/07/2026

ئاگاداری...
ئەندازیاری نەوت وزەی زەوی (Petroleum and Geo-energy Engineering)
لە پێناو برەودان و پێشوەچوونی بواری نەوت لە جیهان دا و بۆ ئەوەی دەرچووان هەڵی کاری باشتر لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەولەتی بەدەست بهێنن و بەردەوام هاوتەریب بن لەگەل رەوتی زانستی نوێ بەپێی ستانداردە جیهانیەکان، قوتابیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ پرۆگرامی خوێندن لە بەشی ئەندازیاری نەوت و کانزاکان (Petroleum and Mining Engineering) دەگۆردرێت بۆ پرۆگرامی ئەندازیاری نەوت و وزەی زەوی (Petroleum and Geo-energy Engineering). هەروەک دیارە کە وزە پێکهاتەیەکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکانە و لەسەر ئاستی جیهان خواست لەسەر وزە لە زیادبووندایە، شارەزایان هاوڕان لەسەر ئەوەی نەوت و گاز و سەرچاوەکانی تری سروشتی بەردەوام دەبن لە ڕۆڵی گرنگ لە دابینکردنی وزە و بەرەوپێشچوونی ئابووری و پیشەسازی لە جیهاندا. بۆیە لەگەڵ پەرەسەندنی خواستی جیهانی بۆ وزە، ئەندازیاری نەوت و وزەی زەوی وەک بوارێکی گرنگ دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی کارا و پایار لە سووتەمەنی بەردینی و سەرچاوەی وزەی بەدیل.
ئەندازیارانی نەوت و وزەی زەوی توانای ئاراستە کردن و چارەسەرکردنی ئاستەنگە گرنگەکانی تەکنەلۆژیایان هەیە کە دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی وزە و باشکردنی تەکنیکەکانی گەراندنەوە نەوت و گاز و کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە و یەکخستنی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ گواستنەوەی وزە و بەکار‌هێنانی ژیری دەستکرد لە بواری نەوت و وزەی زەوی. بۆیە ئەو پیشەیە بەردەوام خواستی لەسەر ئەم پیشە لە جیهاندا بەردەوامە.
ئەندازیاری نەوت و وزەی زەوی، هەموو ئەو کردارانە دەگرێتەوە کە بەشدارن لە گەڕان، هەڵسەنگاندن و دەرهێنانی نەوت و سووتەمەنی بەردینی لە زەویدا. و لە هەمان کاتدا ئەندازیاری نەوت قوتابیان فێری چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی خەزانەکانی نەوتی خاو و گاز و ڕێگەی گونجاو بۆ لێدانی بیر و دەرهێنانی نەوتی خاو دەکا و بابەتی وزەی زەوی پەیوەندیدار دەبێت بە بەکارهێنانی وزەی گەرمی زەوی و هەڵگرتنی غازی ژێر زەوی و رێگاکانی راکێشانی و گرتنی کاربۆن.
پرۆگرامی ئەندازیاری نەوت و وزەی زەوی بە شێوەیەک داڕێژراوە کە پێداویستی پیشەسازی نەوت و وزە لەخۆدەگرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەرچووانی ئەم بەشە هەلی دۆزینەوەی کاری باشیان لەم پیشەسازیانەدا هەیە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. قوتابیان لەم بەشە فێری هەموو قۆناغەکانی دەرهێنان دەبن، لە دۆزینەوە، لێکۆڵینەوە لە تواناکان، باشکردنی دەرهێنان، دروستکردن و چاککردنەوەی کان و بیرەکان، تا سەلامەتی تیمەکان و هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ژینگەییەکان. هەروەها پسپۆڕان و دەرچووانی بواری نەوت و سەرچاوەی وزەی زەوی بڕیار دەدەن کەی کان یان بیرەکان دابخرێن بەهۆی نیگەرانی لە سەلامەتی یان کەمبوونەوە بەرهەم.
بەشی ئەندازیاری نەوت و وزەی زەوی یەک پرۆگرامی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری نەوت و وزەی زەوی پێشکەش بە دەرچووان دەکەن، و قوتابیانی سالانی پێشوو لە سەر هەمان پرۆگرامی پێشوو بەردەوام دەبن لە خوێندن و بەکالۆریۆسی ئەندازیاری نەوتیان پێشکەش دەکرێت.

17/06/2026
NEWS/162گفتوگۆی ماستەرنامەڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/٦/١١، لە هۆڵی GIS، گفتوگۆی ماستەرنامەی "دیلان ظاهر عولا" لە بەشی ئەندازیار...
14/06/2026

NEWS/162

گفتوگۆی ماستەرنامە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/٦/١١، لە هۆڵی GIS، گفتوگۆی ماستەرنامەی "دیلان ظاهر عولا" لە بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیی لە فاکەڵتییەکەمان بە ناونیشانی: Engineering Properties of Slag-Based Low-Carbon Fiber-Reinforced Concrete Utilizing Processed Recycled Aggregate ئەنجامدرا.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە:
https://eng.soran.edu.iq/events/news/news162

NEWS/161بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیلە نوێترین کاری زانستی خوێدا" د. ئاکو دارایی" ماموستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی ...
06/05/2026

NEWS/161

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی
لە نوێترین کاری زانستی خوێدا" د. ئاکو دارایی" ماموستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژینگەیی توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤاری ئاست بەرزی Geotechnical and Geological Engineering (Springer) کە خاوەن فاکتەری کاریگەری (٢)ە بڵاوکردەوە.

بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە:
https://eng.soran.edu.iq/events/news/news161

30/04/2026

١٢مین کۆنفڕانسی قوتابیی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

بۆ زانیاری زیاتر لینکی خوارەوە دابگرە:

https://main.soran.edu.iq/general-news/165

29/04/2026

١٢مین کۆنفڕانسی قوتابیی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

بۆ زانیاری زیاتر لینکی خوارەوە دابگرە:

https://main.soran.edu.iq/general-news/164

Address

Delizhiyan
440018

Opening Hours

Monday 08:30 - 16:30
Tuesday 08:30 - 16:30
Wednesday 08:30 - 16:30
Thursday 08:30 - 16:30
Friday 08:30 - 16:30
Saturday 08:30 - 16:30
Sunday 08:30 - 16:30

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Faculty of Engineering - Soran University posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Faculty of Engineering - Soran University:

Shortcuts

Share