ئامادەیی هەڵگوردی تێکەڵ

ئامادەیی هەڵگوردی تێکەڵ barewbary page:qutabxanay halgurdy tekal.

07/05/2026

چەند دیمەنێکی یاریی خولی بالەی خوێندکارانمان

لیستی ناوی خوێندکارانی بەشداربوو لە ئەزموونەگشتییەکانی ساڵی خوێندنی 2025ـ 2026به هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکارانی ئاز...
05/05/2026

لیستی ناوی خوێندکارانی بەشداربوو لە ئەزموونەگشتییەکانی ساڵی خوێندنی
2025ـ 2026
به هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکارانی ئازیزمان

خشتەی تاقیکردنەوە گشتیەکان بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئەزیز
04/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوە گشتیەکان
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئەزیز

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمتاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (1) دەستپێدەکەن.بە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارە ئازیزەک...
30/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم

تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (1) دەستپێدەکەن.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارە ئازیزەکانمان

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم  .          ساڵی خوێندنی  ( ۲٠۲٥. -  ۲٠۲٦ )     .           پۆلی دوانزەیەمی زان...
18/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم
. ساڵی خوێندنی ( ۲٠۲٥. - ۲٠۲٦ ) . پۆلی دوانزەیەمی زانستی
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی خۆشەویست

بەپەلە …ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە)  بڕیارماندا بە...
10/04/2026

بەپەلە …

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) بڕیارماندا بە:

​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕۆژی یەکشەمە دەوام دەستپێدەکاتەوە.یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو و...
27/03/2026

ڕۆژی یەکشەمە دەوام دەستپێدەکاتەوە.

یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوی هاوبەش: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران  ، لە یەکشەممە ٨ ی ...
06/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم: لە رۆژی یەکشەممەوە تا چوارشەممە پشووە
28/02/2026

هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم: لە رۆژی یەکشەممەوە تا چوارشەممە پشووە

زمانی کوردی ناسنامە و شانازیمانە؛ پاراستنی زمان، پاراستنی ڕیشە و مێژووی نەتەوەکەمانە، و کلیلی گەنجینەی کەلتووری ئەم گەلە...
23/02/2026

زمانی کوردی ناسنامە و شانازیمانە؛
پاراستنی زمان، پاراستنی ڕیشە و مێژووی نەتەوەکەمانە، و کلیلی گەنجینەی کەلتووری ئەم گەلەیە، بۆیە پێویستە ئەم شانازییە نەوە بەنەوە بگوازرێتەوە و بەردەوام بپارێزرێت.

بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی زمانی دایک،
سێمینارێکی تایبەت لەلایەن مامۆستا ئاڤان عەلی لە ئامادەییەکەمان پێشکەش کرا، کە تیایدا گرنگی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی خستە ڕوو.

Address

Darbandikhan

Telephone

+9647731601818

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی هەڵگوردی تێکەڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category