Hunar Nasih هونەر ناصح

Hunar Nasih هونەر ناصح Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hunar Nasih هونەر ناصح, Tutor/Teacher, Xelan Street, Darbandikhan.

13/01/2021

قەزاتان بکەوێت لە هەرچی دزو جەردەیە.

مامۆستایەکی بیرکاری هاوکاری خوێندکارێک ئەکات لە سەردەمی کۆرۆنادا.  دوای ئەوەی خوێندکارەکە پەیوەندی پێوە ئەکات.
20/09/2020

مامۆستایەکی بیرکاری هاوکاری خوێندکارێک ئەکات لە سەردەمی کۆرۆنادا. دوای ئەوەی خوێندکارەکە پەیوەندی پێوە ئەکات.

29/07/2020

چەند تێبینیەک لەسەر تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پۆلی دە و یانزەن. وەئەگەر بەڕێزیشت پێشنیارێکت هەیە بۆ پۆلی دوانزە و پۆلی دوانزەت بڕیوە، تکایە لە کۆمێنت بینوسە.

تاقیکردنەوەی ئینگلیزی پۆلی دوانزە لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا، زیاتر ئەوە دەرئەخات کە پێویستە خوێندکار توانایەکی باشی هەبێت لە تێگەشتن لە زمانی ئینگلیزی و دواتر زانستی ناو مەنهەجەکەی، ئەگەر بیەویت نمرەی تەواو بهێنیت.

خوێندکار ئەتوانێت بە خوێندنی کتێب و مەلزەمەیەک توانای دەرچوونی هەبێت و دەرەجەیەک بێنێت. بەڵام ئەو خوێندکارەی بەنیازی دەرەجەی تەواوە، بە مەنهەج خوێندن ئەمەی بۆ ناکرێت، پێویستە ئیش لەسەر مانا و زمانی ئینگلیزی بکات و بتوانێت پێکهاتەی ڕستەی زمانی ئینگلیزی باش بناسێت و بەشەکانی جیا بکاتەوە.

خوێندکار ناتوانێت تەنها بە ڕێساو یاسا نوسراوەکان ئامانجەکە بپێکێ. ئەو خوێندکارەی سەدی هێناوە لە ئینگلیزی دڵنیابە توانای زمانی باشە و دواتر بەیارمەتی مامۆستاکەی زانستی مەنهەجی کۆنترۆڵ کردووە. مامۆستا ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە خوێندنی مەنهەج بەڵام کە تۆ زمانەکەت خراپ بێت و بتەوێت نمرەی تەواو بێنیت ، ئەوە ئیشی مامۆستا زۆر قورس ئەکات.

لەبەر ئەم سێ هۆی خوارەوە ئامادەبوون بۆ تاقیکردنەوەی ئینگلیزی جیاوازە لە بابەتەکانی تر.

یەکەم: زمان زانستێکی ئاڵۆزە و ئاسان نیە بۆ کۆنترۆڵ کردن و یەک بەش نیە. مەنهەجەکەش بابەتی جیاوازی لە خۆ گرتوە وەک ڕێزمان، دەنگ ، چیرۆک، خوێندنەوەی وتار و چۆنێتی نوسین. ئەگەر ئەگەر خوێندکار لە یەکێک لەم بەشانە لاوازبێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەشەکانی تر هەیە و لاوازی ئەکات. بۆ نمونە ئەگەر ڕێزمان خراپ بیت ئەوە کاریگەری هەیە لەسەر تێگەشتن لە خوێندنەوەی چیرۆک و دەنگەکان.

دووەم: لە تاقیکردنەوەی ئینگلیزی دوو ئەرکت لەسەرە.
جگە لەوەی تۆ لە ئاستی زانستیت تاقی ئەکرێتەوە تا چەنێک مەنهەجەکەت کۆنترۆڵ کردووە، پێویستە توانای تێگەشتنی زمانیشت هەبێت. واتە تەنها بە زانست یان تەنها تێگەشتن ئەرکەکەت تەواو نابێت. هەردووکیان پێکەوە ئامانجەکە ئەپێکن بۆ نمرەیەکی بەرز.

سێیەم: باشکردنی زمان دێوەکەی عەلادین نیە و یەکسەر باشی بکەیت. پێویستە پلانی یەک ساڵی و دووساڵی و زیاترت هەبێت بۆ خوێندنی زمان. بەردەوام بوون لەسەر خوێندنی زمان ئەگەر ڕۆژی پانزە خ*لەک بخوێنیت و بۆ ساڵیک بەردەوامبیت باشترە لەوەی سێ مانگ بەتەواوی خەریک بیت و نۆ مانگەکەی تر ئیهمالی بکەیت.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا کەمێک گۆڕانکاری ڕوویداوە لە شێوازی داڕشتنی پرسیارەکان و هێنانەوەی پرسیارەکان. بەشێکیان ئاساین و ئەکرێت لە هەروانەیەکی تردا بکرێت بەڵام بەشێکیان شپرزەیی و نا بەرپرسیارەتی ئەوانە دەرئەخات کە پرسیارەکانیان نوسیوە. وەزارەت خۆی زۆر باش ئەوە ئەزانێت کە خوێندکار زانکۆش تەواو ئەکات ئاستی زمانی ئینگلیزی خراپە.

چەند هەڵەیەک کە خوێندکار ئەنجامی ئەدات.
یەکەم: سەعی کردن لە کتێب و چەند مەلزەمەیەکی جیاواز.
ئەمە کاریگەری خراپی هەیەو خوێندکار تووشی دڵەڕاوکێ ئەکات بە بۆنەی تێبینی و شەرحی جیاوازەوە. تەنها کتێب و یەک مەلزەمە بەکاربێنە. ئەگەر مەلزەمەیکی تر بەکار ئەهێنیت ئەوە سود لە پرسیارەکانی ببینە و شیکاری بکە، یان بۆ بابەتێک کە لای مامۆستاکەت نەتخوێندووە بەکاری بهێنە. بەم جۆرە ئەکرێت مەلزەمەیکی تر سوودی هەبێت، نەک چواردەوری خۆت بە بە مەلزەمەی جیاواز بڕازێنیتەوە. جاران مەلزەمەکان بۆ کورت کردنەوە بوون ئێستا لە کتێبەکە گەورەترن.

دووەم: خوێندکار زۆر متمانەی بەتوانای خۆی نەماوە و زۆر پشت بەخ*ل ئەبەستێت. ئەگەر خ*ل نەکاتەوە وا ئەزانێت ناتوانێت باش بێت. یەک شت بزانە ئەو مامۆستای دەورە ئەکاتەوە خۆی دەورەی نەبینیوە کە خوێندکار بووە.
وە تۆ کە گوێ ئەگریت لە مامۆستای مەکتەبەکەت ئیتر بۆ بەشداری دەورەی من ئەکەیت!
خوێندکار هەبووە لە کاتی مەکتەب وتویەتی سەرم لێتێکچوە، لە دەورەکە شێوازێک و لێرەش شێوازێکی ترە. چونکە مامۆستای خ*لەکە وای تێگەیاندووە کە بە بێ ئەو ناتوانێت نمرەی بەرز بێنیت. خ*ل کردنەوە ئەکرێت سوودی هەبێت بەڵام مونافەسەی خراپ ماڵی خوێندکار وێران ئەکات و مامۆستا گوناهبار ئەبێت ئەگەر وریا نەبێت.

ئەو خوێندکارانەی بەشداری خ*ل ئەکەن ، حەق وایە مامۆستای خ*لەکان مەکتەب و مامۆستاکەیان لا شیرین بکەن، نەک پێیان بڵێن مادەم تۆ لای فڵانە مامۆستا و مەکتەبی ئیتر قوڕبەسەرت. کە نمونەی زیندووم لایە بۆ ئەمەو خوێندکارەکان شاهیدن و کاریگەری زۆر خراپی هەبووە لەسەر خوێندکار.

لە هەر حاڵێکدا متمانەت بەخۆت هەبێت و هەوڵ بدە. ئەکرێت زۆر لەوانە باشتر بیت کە دەورە ئەبینن.

ئێمەی مامۆستاش پێویستە زیاتر خۆمان ماندوو بکەین بە خوێندکارەکانەوە بۆ ئەوەی وابیرنەکەوە پێویستیان بە خ*ل کردنەوە هەیە. وە خوێندکار تێبگەیەنین کە خۆیان توانای ئەوەیان هەیە نمرەی تەواو بێنن. وە ئەگەر خ*لیش کرایەوە پێویستە بەشێوەیەک بێت زانستەکە بە بەرێکی باشی دەرونی وەربگرێت و نەبێتە کێشڵ بۆی دواتر. هەرچەندە خوێندکاران وا تێگەشتون تا پارەیان زۆر لێ وەرگیرێت ئەوە خ*لەکە باشترە و ئێستا زیاتر لەمامۆستاکان تامەزرۆی خ*لن.

سێیەم:زۆرێک لە خوێندکار کە نمرەی لە ئینگلیزی ئەڕوات هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە کاتی ڕۆژانە حەقی سەعیکردنی بە ئینگلیزی نەداوە و زۆربەی کات خەریکی سەعی کردنی دەرسەکانی تر بووە و لە چل ڕۆژی پێش تاقیکردنەوەکان بۆی کۆنترۆڵ ناکرێتەوە، لە هەر وانەیەک ئەوە بکەیت دواتر لە ئیمتیحانی کۆتایی باجەکەی ئەدەیت.

خوێندکاری بەڕێز، لەم سەردەمە هۆکارەکانی فێربوونی زمان زۆر ئاسان دەست ئەکەوێت، لە تیڤی، موبایلەکەت، کتێب، ئینتەرنێت و زۆر شوێنی تر هەوڵی فێربوونی زمان بدە. لە پۆلی دوانزە با ئەمەت بیر نەکەوێتەوە و لەئێستاوە هەوڵی باشکردنی ئینگلیزیەکەت بدە.

چەند هۆکارێکی تر هەن انشاللە لە کاتێکی تردا باسی ئەکەین.
خوێندکارێکی پۆلی دە یان یانزە مێنشن بکە یان ئەم بابەتە شێر بکە.

02/07/2020

بابەتێکی کەمێک درێژە بەڵام تکایە بیخوێننەوە . کۆرۆنا ئەو مەترسیەش نیە ئەگەر بە ئاگا بین.
................................................................
لە ئەکاونتی دانا ئەحمەد وەرگیراوە.
په‌یامێكی گرنگ بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و كوردستان به‌ گشتی
چه‌ند كه‌سێكی نزیكم تووشی كۆرۆنا بوون و له‌ ئه‌زموونی خۆمه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌م، كه‌ پرس و راوێژیشمان به‌ چه‌ند پزیشكێك كردوه‌.
له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خه‌ڵكی وا تێگه‌یه‌نرا كه‌ كۆرۆنا كۆكه‌و پژ‌مه‌ی له‌گه‌ڵه‌، به‌لام له‌ راستیا ئه‌مه‌ زۆر به‌ كه‌می رووده‌دات، به‌ڵكو نیشانه‌كان شتی ترن.
ئێستا ده‌و‌ترێت په‌تایه‌ك هاتوه‌ گوایه‌ نیشانه‌كان هاوشێوه‌ی كۆرۆنان و ده‌وترێت كۆرۆنا نین، به‌لام ئه‌و په‌تایه‌ كۆرۆنایه‌، بۆیه‌ ده‌وترێت ئه‌و په‌تایه‌ كۆرۆنا نیه‌ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌ترسێت، ئه‌م قسه‌یه‌ش به‌رپرسانی ته‌ندروستی خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌ترسن و فشاریش نه‌خه‌سه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان، له‌ راستیدا ٩٠% ئه‌وه‌ خودی كۆرۆنایه‌.
كه‌ ئه‌و نیشانانه‌ت هه‌بوو ئیتر مه‌چۆ بۆ خه‌سته‌خانه‌ ئه‌گه‌ر گه‌نجیت، له‌ ماڵه‌وه‌ خێرا خۆت جیابكه‌ره‌وه‌ له‌ ساغه‌كان و خۆت چاره‌سه‌ر بكه به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك‌ كه‌ له‌خواره‌وه‌ باسی ده‌كه‌م.
دڵنیاشبن زۆر كه‌س كۆرۆنای گرتووه‌و ترسی ناوێ، ته‌نها به‌ ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه‌كان پبارێزن و با خواردن و شوێنی خه‌وتن و ده‌ست شۆردن و نوێژكردنیان جیابێ ئه‌گه‌ر كرا، ئه‌گه‌ر نه‌شكرا با‌ دوو مه‌تر شوێنتان لێیانه‌وه‌ دوربێیت و به‌رده‌وام په‌نجه‌ره‌كانتان با كراوه‌ بن، تا ده‌توانن موبه‌ریده‌ داگیرسێنن بۆ ئالوگۆڕی هه‌وا، چونكه‌ باشتره‌ له‌ سبلیت كه‌ هه‌وا قه‌تیش ده‌كات.
به‌رێزان ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ رۆژانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌چن بۆ پشكنینی كۆرۆنا و دوای دوو رۆژ چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌یان نایات، وه‌كو له‌م وێنه‌یدا ده‌یبینن، له‌كاتی ریزبه‌ستندا ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌به‌ر هه‌تاو زیاتر خۆتان ماندوو ده‌كه‌ن.
تكایه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند نیشیانه‌یه‌ك له‌م نیشانانه‌ت هه‌بوو دڵنیابه‌ كۆرۆناته‌و مه‌رۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و خۆت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانی خۆت له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی به‌ته‌مه‌ن و درێژخایه‌نتان هه‌بوو وا باشتره‌ چاره‌سه‌ری له‌ژێر چاودێری پزیشك بێ.
نیشانه‌كان بریتین له‌:
- له‌رزو تا به‌ جیا، یان هه‌ردكیان پێكه‌وه‌.
- سه‌رئێشه‌و گیان ئێشه‌یه‌كی زۆر.
- وا هه‌ست ده‌كه‌یت گیانت كوتراوه‌ یان له‌ شوێنی ره‌ق خه‌وتوویت.
گیان ئێشه‌و بێتاقه‌تی نیشانه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ لای زۆربه‌ی تووشبوه‌كان، تانه‌نت ئه‌گه‌ر گیان ئێشه‌كه‌یش كه‌م بێ هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت نامۆیه‌، هه‌ندێ جار گیان ئێشه‌كه‌ تاو تاوه‌.
- بێتاقه‌تی، هه‌ندێك كه‌س جومگه‌كانیان ئێشده‌كا هه‌ندێ ئێسقانه‌كانیان، هه‌شه‌ هه‌ردوكی پێكه‌وه‌ ئێش ده‌كات.
- به‌زۆری تامی خواردن ناكه‌یت هه‌ستی بۆنكردن له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت‌.
- هه‌ندێك كه‌س توانای قسه‌كردنیان نامێنێ، هه‌ندێ به‌ ئاسانی ناتوانن بجولێن و رێبكه‌ن، هه‌ندێكیش توانای بیستن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌ده‌ستده‌ده‌ن واته‌ چه‌ن كاتژمێرێك و ناوبه‌ناو باش ده‌بێیته‌وه‌، ئه‌مانه‌ شتی ئاسایین و خۆتان نیگه‌ران مه‌كه‌ن، به‌لام هه‌مووی تووشی ئه‌مه‌یان نابێ.
- له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خه‌ڵكی وا تێگه‌یه‌نرا كه‌ كۆرۆنا كۆكه‌و پژ‌مه‌ی له‌گه‌ڵه‌، به‌لام له‌ راستیا ئه‌مه‌ زۆر به‌ كه‌می رووده‌دات زۆرێك له‌وانه‌ی گرتویانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆكه‌و پژمه‌یان نیه‌ وا هه‌ست ناكه‌ن گرتوویانه‌، بۆیه‌ به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه‌ خه‌ڵكی توش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر گوناحه‌.
هه‌موو تووشبوه‌یه‌كی كۆرۆنا توشی كۆكه‌و پمه‌ نابێ، ئه‌گه‌ر هه‌شبێ كۆكه‌یه‌كی وشكه‌ به‌ڵغه‌می له‌گه‌ڵ نیه.
- گرنگترین نیشانه‌كان ئازاری جه‌سته‌و بێ هێزی و گیان داهێزرانه‌، هه‌یه‌ تای هه‌یه‌ هه‌شه‌ له‌رز، هه‌شه‌ هه‌ردوكی پێكه‌وه‌، هه‌یه‌ هه‌ر گیان داهێزرانه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌جسمت وه‌كو جاران چالاك نیه، گێژ و بێهێز دیاریت.
- لای هه‌ندێكیش سكچون و رشانه‌وه‌، یان هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌ یا یه‌كێكیان، هه‌شه‌ ئیڵنج ده‌دا به‌بێ رشانه‌وه‌.
-هه‌ندێك جار ئازار سه‌ر سنگ ناو به‌ناوه‌، یان ئزادی ئێسقانی ده‌ست وقاچ، به‌زۆر ئازاره‌كانی جه‌سته‌و ئێسقانه‌كان تاوتاون.
- ره‌نگه‌ دوای چه‌ند رۆژێك له‌ تووشبون به‌ په‌تاكه،‌ به‌تایبه‌تی له‌ دوای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌مێك تووشی هه‌ناسه‌سواری بیت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی توشی نابێ، به‌شێكی زۆر كه‌می خه‌ڵكی تووشی ئه‌مه‌ ده‌بن، ئه‌گه‌ر زانیت هه‌ناسه‌ تونده‌یه‌كه‌ ناڕه‌حه‌تت ده‌كا و به‌رده‌وامه‌ خێرا په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ خه‌سته‌خانه‌وه‌. ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ ١٢٢ پاشان ژماره‌ ٢ لێ ده‌ده‌یت و دواتر زمانی كوردی هه‌ڵده‌بژێریت و كارمه‌ندێك قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كا.
كارمه‌نده‌كه‌ كۆمه‌لێ پرسیار ده‌كا، باشتر وایه‌ تۆ راسته‌خۆ پێی بلێیت كه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوویت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی پێ نه‌ڵێیت سودی نیه‌ و ته‌نها‌ هه‌ندێك رێنمایی ئاساییت ده‌كات كه‌ من لێره‌ به‌زیاده‌وه‌ نوسیومه‌.
خۆشه‌ویستان ئه‌مانه‌ هیچ ترسی ناوێ زۆر كه‌س ده‌ناسم به‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یك چاك بۆته‌وه‌، هه‌شه‌ ده‌گاته‌ دوو هه‌فته‌، یان زیاتر.
ته‌نها له‌كاتی بوونی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌كی زۆر ده‌توانن پچنه‌ خه‌سته‌خانه‌، دوو جۆر ته‌نگه‌ نه‌فه‌فه‌سیش هه‌یه‌، یه‌كێكیان هی ترس و قه‌له‌قیه‌ كه‌ ده‌بێیته‌ هۆی زیادكردنی لێدانه‌كانی دڵ، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆناوه‌ نیه‌، دوای نه‌مانی قه‌له‌قیه‌كه‌ باش ده‌بیت، بۆیه‌ هیچ مه‌ترسن. باشتره‌ زۆر ئاسایی وه‌ری بگری و هه‌ست بكه‌یت په‌تایه‌كی ئاساییت گرتوه‌، ته‌نها له‌وه‌ جدی به‌ تێكه‌ڵی كه‌س مه‌به‌ تا چاك ده‌بیته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی كه‌ پێوسته‌ بكرێت:
هه‌ركه‌سێك چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌م نیشانانه‌ی تێدابێ گومانی تێدا نیه‌ كۆرۆنایه‌تی با خۆی به‌ توشبوو بژمێرێ و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكات.
- خۆتان جیابكه‌نه‌وه‌ و خۆتان تێكه‌ڵكی خه‌ڵكه‌ سه‌لامه‌ته‌كه‌ی نزیكتان مه‌كه‌ن، ئاو له‌ یه‌ك ته‌رمۆزه‌ مه‌خۆنه‌وه‌ با یه‌كێكی جیاتان هه‌بێ.
ئه‌گه‌ر ئازارو له‌رزو تا نیگه‌رانی كردی ده‌توانی حه‌پی پاراسیتامۆڵ به‌كار بێنێ بۆ ئازارشكێن ئه‌گه‌ر زۆریش ناڕه‌حه‌ت نه‌بووی ئه‌و حه‌به‌ش پێویست ناكا، چونكه‌ پاراسیتامۆڵ چاره‌سه‌ر نیه‌ ته‌نها ئازازشكێنه‌. هه‌یه‌ گرتویه‌تی ئازار و تاكه‌ی قورس نه‌بوه‌ بۆیه‌ پاراستیتۆڵیشی نه‌خواردوه‌.
بۆ ئه‌وانه‌و ئازارو له‌رزوتایان زۆره‌ ده‌توانرێت رۆژانه‌ ٢- ٣ حه‌پی پاراسیتامۆڵ ٥٠٠ ملگرامی بخوات. تێبینی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه‌ نابێ رۆژانه‌ ٢ حه‌پی پاراسیتۆل زیاتر بخۆن.
خواردنی حه‌بی زینك ٤٠ - ٥٠ ملگم بۆ گه‌وره‌، بۆ منالی خوار ١٩ ساڵ ئه‌بێ له‌ ٢٥ ملم زیاتر نه‌بێ، مندالی یه‌ك سال بۆ ١٠ ساڵ و اباشتره‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ ١٠ملگرم نه‌خوات بۆ خوار یه‌ك سالیش ٣-٥ ملگم به‌لام مناڵی بچوك عاده‌ن نیشانه‌ی كۆرۆنای لێ ده‌رناكه‌وێ ره‌نگه‌ زۆر پێویست نه‌كا. ئه‌گه‌رچی زینك كانزایه‌كی زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ی مێشكی منال له‌كاتی ئاساییشدا، ئه‌گه‌ر پێتدا با له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكدا بێ و وا باشتره‌ بۆ مناڵ به‌ شروپ پێی بدرێ و له‌ ده‌رمانخانه‌كان هه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر دایك كۆرۆنای گرت و نه‌تیوانی مندال له‌ خۆی جیابكاته‌وه‌، با ده‌مامك ببه‌ستێت و منداله‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌به‌ر ده‌م پژمه‌ی لوتی نه‌بێ چونكه‌ ئه‌وكات مناله‌كه‌ ڤایرۆسی زۆر وه‌رده‌گرێت و ره‌نگه‌ نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وێ.
زینك له‌ گۆشتی سور هه‌یه‌ (به‌لام ئه‌م ماوه‌یه‌ نابێ گۆشتی سور بخورێت چونكه‌ به‌رگری لاواز ده‌كات) زینك له‌ پاقله‌مه‌نیه‌كان وه‌كو نۆك و نیسك و فاسۆلیا، هه‌روه‌ها له‌ هێلكه‌ و په‌تاته‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌كه‌وت له‌ رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌ستت ده‌كه‌وێت. به‌ڵام زینك له‌ ده‌رمانخانه‌كان هه‌یه‌.
ڤیتامین سی و دی بۆ به‌رگری له‌ش به‌هێز و باشه‌، رۆژانه‌ ده‌بێ بخورێن، ئه‌گه‌ر ڤیتامین دی ده‌ستنه‌كه‌وت رۆژانه‌ ١٠ بۆ ١٥ خ*له‌ك خۆت بده‌ به‌ر خۆر چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڤیتامین دی پێویستت ده‌ستده‌كه‌وێ.
وا باشتره‌ دژه‌ خۆر به‌كاربێنتی كه‌ چویته‌ به‌ر خۆر بۆ سه‌لامه‌تی پێستت، ئه‌گینا به‌بێ دژه‌ خۆریش ڤیتامین دیت هه‌ر ده‌ستده‌كه‌وێت،
پاشان ئاو زۆر بخۆره‌وه‌، خه‌وی باشی لێبكه‌ با رۆژانه‌ له‌ سه‌رو ٨ سه‌عات كه‌متر نه‌خه‌وی، وا باشتره‌ ١٠ سه‌عات بخه‌وی چونكه ‌به‌رگری له‌شت به‌هێز ده‌بێت.
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوربكه‌وه‌ له‌ خواردنی شه‌كر، چا به‌ تاڵت بخۆره‌وه‌، دوركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و كێك و بسكیت و شه‌ربه‌ت و كۆلا، چونكه‌ ئه‌مانه‌ به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ بری نانی سپی نانی جۆ به‌كاربێنی باشتره‌، چونكه‌ شه‌كری كه‌متره‌، هه‌روه‌ها خواردنی برنج كه‌م بكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ش شه‌كری زۆری تێدایه‌.
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كریان هه‌یه‌ ده‌بێ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و خواردنه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ بكرێ و رۆژانه‌ حه‌پی ئه‌نسۆلین به‌كاربێنینن، ئه‌وه‌ش شه‌كره‌ی زۆر به‌رزه‌ ده‌توانێ ده‌رزی ئه‌نسوۆلین به‌كاربێنێ، به‌لام كه‌ نانت پێ نه‌خورا شه‌كره‌شت به‌رز نابێیته‌وه‌ ئه‌وكات پێوسیت به‌ ده‌رزی ئه‌نسۆلین ناكا چونكه‌ ده‌رزی رێژی شه‌كر زۆر داده‌به‌زێنێیت، ده‌رزی بۆ ئه‌و كاتانه‌یه‌ نانی زۆر ده‌خۆیت،
هه‌روه‌ها خواردنی زینك بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره‌ باشه‌ ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌شیش به‌هێز ده‌كات.

هه‌وڵبده‌ رۆژانه‌ ئه‌و سه‌وزه‌و میوانه‌ بخۆ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كانزاو و ڤیتامین به‌تایبه‌تی مزره‌مه‌نیه‌كان كه‌ ڤیتامین سی زۆر تێدایه‌، ئه‌وه‌نده‌ش زۆر مه‌خۆ بۆ نموونه‌ نابێ رۆژی كیلۆیه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆ بخۆیت، رۆژانه‌ سه‌وزه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ك میوه‌ی مزر بخۆیت وه‌كو پرته‌قال لیمۆ قۆخ، ئه‌مانه‌ گرنگن. واباشتره‌ ڤیتامین سی له‌ ده‌رمانخانه‌یه‌ك ورگری له‌ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زینك پێكه‌وه‌ بخورێت.
زه‌نجه‌فیل دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ و به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌كات دژی ڤایرۆسه‌كان، وا باشتره‌ زه‌نجه‌فیك تازه‌ بێ، تازه‌ت ده‌ستنه‌كه‌وت وشكه‌كه‌ی بخۆ، ده‌توانیت رۆژانه‌ بیكۆلێیت و ئاوه‌كه‌ی بخۆیته‌وه‌ یان به‌ بیكه‌یته‌ عه‌ساره‌ له‌گه‌ل پرته‌قال یان لیمۆ بیخۆویته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌عناشی تێبكه‌یت تامه‌كه‌ی خۆشتر ده‌بێت و سودیشی زۆره‌.
سیر، ده‌توانی به‌یانیان به‌ سكی به‌تاڵ سه‌لكێك سیر مه‌به‌ستم سه‌لكه‌ بچوكه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌لكه‌ گه‌وره‌كه‌ لێده‌كرێته‌وه‌، رۆژانه‌ دانه‌یه‌ك یان دوو دانه‌ بخۆ به‌ سكی به‌تاڵ، چونكه‌ سیر ماده‌ی ''ئه‌لیسین''ی تێدایه‌ كه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی ڤایرۆس.
پیاز به‌تایبه‌تی پیازی سور باشتره‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌كه‌وت با سپیه‌كه‌ بێ.
ئه‌و خۆراكانه‌ی باسم كردون جگه‌ له‌وه‌ی به‌رگری له‌ش به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، دژه‌ ئۆكسانن و هه‌روه‌ها به‌پێی به‌دواداچونه‌كانم راسته‌وخۆ ڤایرۆس ناكوژن به‌لام به‌رگری جه‌سته‌ته‌ به‌هێز ده‌كه‌ن و رێگه‌ له‌ ته‌شه‌نكردنی ده‌گرن و به‌ ئاسانی ناتوانن زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌لامه‌تی تۆ زیاتر ده‌كات. تۆ ده‌توانی به‌م كارانه‌ رێگه‌ بگریت له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی خێرای ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌تاوه‌كه‌ خرۆكه‌ سپیه‌كان دژه‌ ته‌ن له‌ناو پلازمای خوێن دروست ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ كوشتنی ڤایرۆسه‌كه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی جێبه‌جێبكه‌یت پشتیوان به‌ خوا به‌ زوو ڤایرۆسه‌كه‌ تێده‌په‌ڕنێنیت و چاك ده‌بیته‌وه‌.
تێبینی:
- ئێستا ئه‌توانین بلێین ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌كو پردی سیراتی لێ هاتوه‌ تاراده‌یه‌ك هه‌موو كه‌س ده‌بێ خۆی بۆ حازربكا و لێی بپه‌رێته‌وه‌، (پردی سیرات له‌ قورئاندا نه‌هاتوه‌و به‌شێكیش له‌ زانایانی ئاینی ئیسلام بڕوایان پێی نیه‌و پێیان وایه‌ له‌ بردی ''چینڤات''ی ئاینی زه‌رده‌شتیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. به‌لام زۆرێك له‌ مه‌لاكانی كوردستان وه‌كو راستی باسیان كردوه، بۆیه‌‌ خه‌ڵكی كوردستان وه‌سفی ئه‌م پرده‌ ده‌زانن، واته‌ بیهێنه‌ پێش چاوی خۆت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بپه‌ریته‌وه‌ له‌ پردی كۆڤید ١٩ ئه‌بێ هۆشیاریت هه‌بێ.
- تكایه‌ با گه‌نجه‌كان نه‌چنه‌ خه‌سته‌خانه‌ بۆ پشكنینی كۆرۆنا، چونكه‌ وه‌زعه‌كه‌ زۆر شڕه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌كان، رێگه‌ بده‌ن به‌ ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ برۆنه‌ نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ نه‌خۆشی تریان له‌گه‌ڵه‌.
-مه‌رج نیه‌ هه‌موو كه‌سێك بیگرێ به‌لام به‌ قه‌ناعه‌تی خۆم له‌ كوردستان له‌ ٣ كه‌سدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ٢ كه‌سی تووشی ده‌بێت. ئه‌و یه‌ك ‌كه‌سه‌ش ئه‌وانه‌ن كه‌ زۆر خۆیان ده‌پارێزن.
-ئه‌گه‌ر گه‌نجیت و كه‌سی به‌ ته‌مه‌ن و نه‌خۆش له‌ ماڵه‌كه‌ت نیه‌ و خۆت ناپارێزی، به‌لام له‌ ده‌ره‌وه‌ تێكه‌ڵی ئه‌وانه‌ مه‌به‌به‌ كه‌ به‌ ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیان هه‌یه‌. ده‌مامك و ده‌ستكیش بكه‌ كاتێك شتێك لای كاسبێك ده‌كڕیت، ره‌نگه‌ ئه‌و كاسبكاره‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی خێزانێكی بهیوابێ ئاگر مه‌خه‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌.
- ئه‌م زانیاریانه‌ به‌رهه‌می سه‌دان كاتژمێر به‌دواداچوون و چاودێریكردن و گه‌رانی خۆمه‌ له‌ رێگه‌ی به‌ ده‌ستهێنانی زنیاریه‌كان له‌م سه‌رچاوانه‌وه‌:
- ماڵپه‌ڕی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO
- راوێژكردنم له‌گه‌ڵ چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕ
-هه‌روه‌ها پرسیاركردنم له‌گه‌ڵ تووشبوانی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌ هه‌یانه‌ چاك بۆته‌وه‌ و نه‌چۆته‌ نه‌خۆشخانه‌، هه‌شیانه‌ هێشتا له‌گه‌ڵ په‌تاكه‌دا ده‌ژین.
- هه‌روه‌ها سودم وه‌رگرتوه‌ له‌ ناوه‌نده‌ زانسته‌كانی بواری خۆراك و سوده‌ زانسته‌كانی ڤیتامین و كانزاكان.
به‌هیوای ته‌ندروسته‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌ك، ئه‌توانی كه‌سه‌ نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌یته‌وه‌ له‌م زانیاریانه‌.
- وێنه‌كه‌ كاك سۆران شێخ عەلی گرتویه‌تی
له‌گه‌ڵ رێزی بێ پایانم - براتان دانا ئه‌حمه‌د
Dana Ahmad

25/06/2020

ئەم دکتۆرە ئیتالیە
ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆی کردۆتەوە و ڕێنمای ئەدا بە ئەوانەی پرسیاریان لەسەر کۆرۆنا هەیە.
ئەم ئینگلیزەش تەلەفون ئەکات و ئیتر دکتۆرەکە بەناو بانگ بوو😁.

Address

Xelan Street
Darbandikhan

Telephone

+9647701910167

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hunar Nasih هونەر ناصح posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Hunar Nasih هونەر ناصح:

Shortcuts

Share

Category