خود ئاگای تاک

خود ئاگای تاک ئامانجمان خزمەت کردنەبەتاکی کۆمەڵگە

پادشایەك وەزیرو كاربەدەستەكانی دەعوەت كردو بە خزمەتكارەكانی وت: لەجیاتی تووتن تەرسی ئەسپیان بۆ بخەنەسەر قلیانەكانیان (نێ...
07/12/2025

پادشایەك وەزیرو كاربەدەستەكانی دەعوەت كردو بە خزمەتكارەكانی وت: لەجیاتی تووتن تەرسی ئەسپیان بۆ بخەنەسەر قلیانەكانیان (نێرگەلەكانييان). میوانەكان دەستیان كرد بەقلیان كێشان!
بۆنی تەرس دیوەخانی پڕكردبوو، بەڵام میوانەكان لە ترسی پادشا نەیاندەوێرا بڵێن قلیانەكەیان ناخۆشە و قومی بەهێزیان لێدەدا.

پادشا ڕوویكردە میوانەكان و وتی: باشترین تووتنم بۆ خستوونەتە سەر قلیانەكانتان، لەلایەن حاكمی هەمەدانەوە بەدیاریی بۆم هاتووە.

میوانەكان دەستیان كرد بەپیاهەڵدان بەتووتنی قلیانەكان و وتیان: لەهەموو تەمەنماندا تووتنی وا باشمان نەكێشاوە.
پادشا ڕوویکردە دارۆغا كە بەهەموو تینی قومی لێدەداو وتی: تووتنێكی چۆنە؟
دارۆغا وتی: بەسەری پادشا پەنجا ساڵە قلیان دەكێشم، بەڵام تووتنی واخۆشم نەكێشاوە.

پادشا بەچاوێكی سووكەوە ڕوویكردە میوانەكان و وتی: ڕووتان ڕەش بێت كە بەخاتری پۆست و پلەوپایەتان حازرن تەرسی ئەسپ لەجیاتی تووتن بكێشن و ئەشەدوبیللاشی بۆبكێشن و بڵێن لەو تووتنە باشترمان نەکێشاوە.

پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر (ئاتین دۆلابۆتی) لەکتێبی (خۆ بەکۆیلەکردندا) دەڵێت: دەسەڵات هیچ نییە جگە لەوەی خەڵک پێیی دەدات، خەڵک دەست و قاچی داوەتە دەسەڵات. واتا دەسەڵات ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەیە، ئەمەش حەقیقەتێکی سۆسیۆلۆجییە.
(محەمد ماغوتی) شاعیری سووری دەڵێت: ئەوەی هەڕەشەیە بۆسەر کۆمەڵگە؛ تەنیا دەسەڵات نییە، بەڵکو موادی حافیزەی دەسەڵاتە. واتا ئەوانەی لەدەوری دەسەڵاتن و دەیپارێزن.
کەواتە پێش ئەوەی دەسەڵات بگۆڕین دەبێت هۆشیاری گشتییمان بگۆڕین، ئەگینا دەسەڵاتی دواتریش هەمان ستەمکار دەبێت. بینیمان زۆربەی شۆڕشەکانی دونیا بەخوێن هاتن و دواتریش شۆڕشگێڕەکانیش بوونە ستەمکار و بەخوێن لادران.

ڕۆمانی (مەزرای ئاژەڵانی) جۆرج ئۆروێل لەم بوارەدا خوێندنەوەی زۆر گرنگە.

وەک مارکس وتی: کۆمەڵگە دەتوانێ هۆشیاریمان دیاریی بکات. واتا کۆمەڵگە منداڵدانی سیستەمەکانی ترە، کاتێک کۆمەڵگەیەکی تەندرووستمان دەبێت، تەواوی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانیش باش دەبن.

کەواتە ڕەخنەکردنی ئەقڵییەتی کۆمەڵگە لە ڕەخنەکردنی دەسەڵات گرنگترە، دەسەڵات پێدراوێکی کۆمەڵگەیە و هۆشیاری کۆمەڵگە شێوازی دەسەڵات دیاری دەکات. تەمەنی ستەمکارەکانیش پەیوەستە بە ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە.
بێگومان تەرسکێشەکان مەترسیدارترن لە پادشا.

نوسینی ئارام قادر حەمەسور

تۆی بەڕێز
وەک هاوکاریەک بۆ گرووپەکەمان زەحمەت نەبێت چەند کۆمێنتێک بنوسن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس پۆستەکانمان ببینێت ......
#هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک لەکۆمەڵگە......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....

مام ئیشایا چۆن  بە پەنجەیەك ڕەحەتی كردین؟!کە باوکم  بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، هێشتا نەخرابوومە بەرخوێندن.دایکم هە...
16/11/2025

مام ئیشایا چۆن بە پەنجەیەك ڕەحەتی كردین؟!

کە باوکم بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، هێشتا نەخرابوومە بەرخوێندن.
دایکم هەمو ڕۆژانێکی هەینی ئەیناردم بۆ دوکانەکەی باوام بۆئەوەی ئاگام لە دوکانەکەبێت هەتا باوام نوێژەکەی تەواوئەکرد.

نەسرەدینی میمكە فەیەم جگە لە دراوسێتی بەخوێی چێشتیش وەک خزمایەتی نەئەگەشتەوە بەمن، بەڵام لەو کاتانەدا کە ئەیبینی خەڵكی هەتیوانەم ئەدەنێ خۆیئەکرد بە ئامۆزای حەق وداوم، هەرکاتێکیش کە ئەکەوتمە ناو کەمینی مناڵە هارەکانی گەڕەکی سەرا، لچی خۆی شۆڕئەکرد و قوڕگی پڕ ئەکرد لە گریان و لە ژێر لێوەوە ئەیگوت: زۆری لێ مەدەن توخوا گوناحە باوکی نییە!

دوکانەکەی باوام ڕێک لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاردابوو، ڕۆژانی هەینی سواڵکەرەکان بەڕیز لەبەردەم دوکانەکەی باوامدا دائەنیشتن و نوێژخوێنەکانیش پارەیان ئەدا پێیان.
بەوپێیەی کەس من و نەسرەدین و سواڵکەرەکانی لەیەک جیانەئەکردەوە، زۆرێک لە سواڵکەرەکان لە ئێمە پۆشتەتر و تێرتریش دیاربون، زۆرجار خەڵکەکە ئێمەشیان بە سواڵکەر ئەزانی و وردەشیان فڕێئەدایە بەردەممان، با زمان درۆزن نەبم بیرۆکەی وەستان لە ڕیزی سواڵکەرەکاندا بیرۆکەی نەسرەدین بوو.
زۆرجار پارەکانمان ئەدا بە نوقڵی مینۆ و کورسی نەعنا، بەڵام جارێک نەسرەدین بیرۆکەی ساردی خواردنی کەوتە مێشک و منیشی هاندا کە ساردی بسێنین.

بەوپێیەی کە قەت ساردیم نەخواردبویەوە بە دوو دڵییەوە لە بیرۆکەکەی نەسرەدینم ئەڕوانی، بەڵام ئەو گوتی: جارێکی تر خواردومە و تا ئیساکانێیش تامەکەی وا لە بێخی دانما!

دوو ساردیمان کڕی و وەک نەدیوبدی نیامان وە سەرمانۆ تا كەفی بنەكەیشیمان نەخوارد دەممان هەڵنەگرت، درۆی نەبێت سەری بتڵەكەمان تا لای مەعیدەمان بردبو!

دوای تۆزێک هەستم کرد ناوسکم ئاوساوە و نەمئەتوانی ڕێبکەم، سەیرێکی نەسرەدینم کرد بینیم ئەو لە من خراپترە و لچی ئەوەنەی تر شۆڕبوەتەوە لیک لە دەمی ئەهاتە خوارەوە و چاوی زاق کردبویەوە.

لەبن دار توەکەی مەحموی یادگاردا دانیشتین و نەمانئەتوانی بجوڵێین کە باوام بینینی یەکسەر هات و گوتی چیتان وەسەرهاتوە؟
ئێمە کە نەمانئەتوانی قسەیەک بکەین، مەحمو شامی یەکسەر وتی: بەخوا دیارە بایان کردوە بینیم ساردیان خوارد، بدەنە پشتیانا بەڵكو بەریاندا!
باوام و کا مەحمو و ئینزیباتێکی بێ ئیشیش کەوتە لێدانی پشتمان ، بەڵام سودی نەبوو.
عەلی مام قادر لەولاوە هاواریکرد: با سەرمەوقولانبدەن بەریان ئەدا.

دوو پیاو قاچیان بەرەو سەر بەرزکردبوینەوە و دانەیەکیش پاڵی پێوە ئەناین، بەڵام لە جیاتی هەواکە لەسەرەوە دەرچێت، نەسرەدین یەک زرمی گەورە لە دوایەوە دەرچو.

خوا بەوە ڕەحمیکرد مام ئیشایە لەوێدا پەیدابوو یەکسەر بە باوامی گوت:

لازم پەنجە بیكەن لە ناو قونگیان هەتا غازات بێتە دەر!
هەر لەگەڵ وایگوت، كەریمی عەزەی پیرە قەپێكی گرت لە سمێڵی و پەنجەی شایەتومانی قیتكردەوە و گوتی: دەرپێكانیان داكەنن!

خەیری حەمە گەرمیانی بنوسرێت نەیهێشت كۆڵەوارمان بكا و كلكەمان پیاكا، گوتی: باوە ئەو ویشد پەنجە لە حەڵقیان گیر بكەن خۆ ناویشید لە ژیرەو بكەن پێیانا!
ئیتر هەرلەگەڵ مام ئیشایا پەنجەی کرد بە قوڕگی نەسرەدیندا، یەک بۆعی گەورەی کرد و هاواریکرد: باواگیان ڕەحەتبووم، منیش بەدوای ئەودا پەنجەکەیان پیاكردم و یەکسەر ڕەحەتبووم.
دڵمانخۆشبوو کە لەوێدا نەجاتمان بوە، بەڵام مەجیدی مامە حسە هەر لەخۆیەوە بە باوامی گوت: ئەم مناڵانە کرمیان هەیە بۆیە ئاوا سکیان با ئەکا!
ئیتر باواشم بێ یەک و دوو بردینیەوە بۆ لای دایکم و بتڵێ شروبی کرمیشی دا بە دایکم و گوتی: بەیانی زوو لە خەو هەڵسیان وە سکی خاڵی بیاندەرێ و مەیەڵە هیچ بخۆن هەتا ئێوارە، ئێوارەش بەس شۆربابرنجێکیان بدەنێ.
ئێمە چیرۆکی کرمی ناو سکمان زۆر بیستبوو، بۆیە هەمومان حەزمان نەئەکرد کە کرمەکانمان بمرن.
ئێمەی منداڵی ئەو سەردەمە کە چۆلەکەی سولەقەتەمان لە پاسارەکان دەرئەهێنا و کلکی سەگمان ئەبڕی و هەرچی بجوڵیاتەوەیەوە ئەمانکوشت، کەچی حەزمان نەئەكرد كرمەكانی ناو سكمان بمرن، هۆکارەکەش ئەوەبوو بیستبومان کە فەریقی مامە عەلە دوای خواردنی شروبی کرمەکە، یەک کرمی نیومەتری لە قونیەوە هاتۆتە دەرەوە و دوایئەوەی گیریکردوە و ڕایانکێشاوە نیوەی لە قونیدا جێماوە.
دوای ئەو ڕوداوە ئیتر هەمومان لە قونی خۆمان ئەترساین بەدوای ئەو زانیارییانەدا ئەگەڕاین کە مەفعولی شروبی کردم بەتاڵ ئەکاتەوە.
بۆ بەیانییەکەی دایکم یەک بتڵ شروبی کرمی کرد بە قوڕگی من و نەسرەدینا، هەڕەشەشی لێکردین کە هیچ نەخۆین، بەڵام نەسرەدین چارەسەری بۆ هەموشتێک پێبوو، نیوەڕۆی هەمانڕۆژ منی بردە بۆ دوکانەکەی حاجی مەجید و گوتی: تۆ مەشغوڵی کە و حەقو نەوێ.
دوای تەنها دوو خولەک ، یەک کیسە تەمرهندی دزی و بردمان لە کادینەکەی ماڵ مامە عەزەدا وە لیمۆدۆزییەوە خواردمان، چونکە ئەمانزانی ترشی بۆ کرم باشە و نایەڵێ بمرن!

ئیتر دوای خواردنی تەمرهندییەكە توانیمان كرمەكان لە مردن ڕزگاربكەین!

ناحەقم مەگرن كە بە خواردنەوەی كۆلایەك واملێهات، سوێند بەخوا من یەکەم جار لە ماڵ نادیەی مەجیدی قارزاوی محەلەبیم بینی، یەکسەر گوتم ئەی نان کوا؟
وامزانی ماستە!

حسێن علی شەریف....
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک.....
گرووپی پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک لە کۆمەڵگە.....

٣٠ چرکە یەکسانە بە ٣٠ ساڵ   جارێکیان وێنەکێشی ناوداری جیھانی بابلۆ پیکاسۆ بە یەکێک لە شەقامەکان تێدەپەڕی . ئافرەتێک ھاتە...
01/11/2025

٣٠ چرکە یەکسانە بە ٣٠ ساڵ

جارێکیان وێنەکێشی ناوداری جیھانی بابلۆ پیکاسۆ بە یەکێک لە شەقامەکان تێدەپەڕی .
ئافرەتێک ھاتە لای و پێی گووت : بەڕێز پیکاسۆ من زۆر سەرسامم بە بەڕێزتان دەکرێت لەسەر ئەم پارچە کاغەزە وێنەیەکم بۆ بکێشیت .
پیکاسۆ بە خۆشحاڵیەوە داواکارییەکەی جێ بەجێ کرد .
پیکاسۆ بە زەردەخەنەیەکەوە گووتی : رۆژێک دادێت ئەم وێنەیە بە یەک ملیۆن دۆلار دەفرۆشی .
ئافرەتەکە سەری سوڕما لە قسەکەی پیکاسۆ .
ئینجا گووتی : بەڵام تۆ تەنھا ٣٠ چرکەت تەرخان کرد بۆ کێشانی ئەم وێنە نایابە ..!!
پیکاسۆ بە پێکەنینەوە گووتی: خانمەکەم من پێویستیم بە ٣٠ ساڵ شارەزایی ھەبوو تا بتوانم ئەم وێنە دەگمەنە بە ٣٠ چرکە تەواو بکەم . ..!!
پەند، ھەندێک جار دەگوترێت ئەزموون و شارەزایی گرنگ نیە ، بەڵام لە راستیدا ئەزموون و شارەزایی لە ژیانی مرۆڤ گرنگە چونکە بەرھەمی بیرکردنەوە و ماندووبوونێکی زۆرە تا مرۆڤە گەیشتووتە ئەو ئاستە زیرەکییە ، لەبەر ئەمە ئەم کارەی لەلای ھەندێکمان قورس و سەختە لە لای کەسانی شارەزا ئاسانە چونکە ئەوان شارەزاییان لەم جۆرە کارانە ھەیە ..

تۆی بەڕێز
وەک هاوکاریەک بۆ گرووپەکەمان زەحمەت نەبێت چەند کۆمێنتێک بنوسن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس پۆستەکانمان ببینێت ......
#هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک لەکۆمەڵگە......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....

27/10/2025

چینییەکان داستانێکی سەیریان هەیە :-

دەڵێن وەختێک پاشا بەرەو نابیستی دەڕۆشت ،دەستی کرد بەگریان لەبەردەم وەزیر و ڕاوێژکارەکانیدا ، وتیان قوربان مەگری خودا کەسێک نابیست بکات عومرێکی زۆر دەیژییەنێت.

پاشا وتی :- بۆ ئەوە دەگریم ئەترسم کەسێک ستەمی لێبکرێت و نەتوانم دادی ستەمەکەی ببیستم، راوێژکارو وەزیرەکانی چواردەوری وتیان قوربان ئێمە خۆمان ئاگادارت دەکەین .

پاشا وتی چاوەرێی ئێوەبوومایە کەس دادی نەدەگەیشتە لای من ، بۆیە فەرمانی کرد هەرکات بەتەواویی نابیست بووم فەرمان بکەن ئەوانەی لە مەملەکەتدا ستەمیان لێکرا ، با بەکراسی سوورەوە بگەڕێن...........................
هەر فەرمانڕەوایەک تەنها گوێی لە چیرۆک و هەواڵی کاسەلێسەکانی چواردەوری بێت مەملەکەتەکەی پڕ دەبێت لە نادادی

ئەگەر گوێش نابیست بوو ، بۆ ئینسانی دادگەر ،دەتوانێت دادگەری بە چاو و رۆح و هەستەکانی تریشی بکات

هێمن عبدالقادر..........

گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک.....

حەجی ڕیاکارانەی، سیاسیەکان و سەرمایەدارەکان.خوا خۆی دەزانێت لەسەردەمێکداین، پوچ و داڕزاو، دوڕوویی و نیفاق. ڕیابازیی و عی...
25/10/2025

حەجی ڕیاکارانەی، سیاسیەکان و سەرمایەدارەکان.

خوا خۆی دەزانێت لەسەردەمێکداین، پوچ و داڕزاو، دوڕوویی و نیفاق. ڕیابازیی و عیصیان و عوریان و فسوق، جەهالەت و حەماقەتی مرۆڤ گەشتۆتە ئاستێکی خەتەرناک بەرامبەر ئاین و خالیق، خوایە خۆت بەندە باشەکان جیابکەرەوە لە بەندە مونافیق و ناچیزو موجریمەکان، موئمین لە مونافیقەکان، موستەقیم لە مونحەریف، موتتەقی لە موفتی ئەفەندی، باتین لە زاهیر.

چەندە ڕووقایمانە بازرگانی بە مەراسیم و مەناسیک و مزگەوت و قوببەو میحراب و ڕەمزو شەعیرە دینیەکانەوە دەکرێت و شێواندویانە، دوای زنجیرەیەک گەندەڵی، دێتە پێشی پێشەوەی سەفی مزگەوت و یەک تەن خورمات بۆدەکات بەخێرو دوایی حەجێکی ماڵی خوا دەکات تەنها بۆئەوەی وەک حاجی و کوڕی چاک دەربکەوێت لەناو ئاپۆرای خەڵک و بازاڕدا بۆ داپۆشینی فەزاحەت و گەندەڵیەکانی.

هەندێکی تر دوای فەریزەی حەج كە دێنەوە، دەچنەوە سەر عاداتی قەدیمی خۆیان و هەم گەندەڵی دەکەن و هەم وەبەرهێنانی ساختەو دروستکردنی تەلاری بێکوالیتی بۆ خەڵکی کەمدەست و هێنانی خواردنی بەسەرچوو خراپتر لەجاران، برسیترو تەماحبازتر خەریکی مۆنۆپۆڵی بازاڕو چەوسانەوەی خەڵک و ڕووتانەوەی گیرفانی هەژارانن، دەی خوابپەرستن و عاداتی بەدکارانەی قەدیمی تەرک بکەن، ئەوە دینداریی نییە کاسبیە، باخوای گەورە بە غەزەبی ئێوە ئوممەتێک نەسوتێنێ.

ئەگێڕنەوە ژنێکی شوانکارە، سێ شووی کردبوو، لەچوارەم شوویداو کاتی زەماوەند کە سواری ئەسپەکەی ئەکەن و ئەیبەن بۆ ژووری زاوا، هەر ئەگریەو مەکروناز دەکاو ژیرنابێتەوە، پێخەسوو پێی ئەڵێ خاتوون، خۆ تۆ کچی چواردە نیت و دوسێ شووی ترت کردوە گریانی بۆچەس، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێ بەڵام ئەوە عادەتی قەدیمیەو تەرکی ناکەم ئەم تەجروبەیە ئەگینا چ حەوجەم بەگریانە.

بەڕاست ئەمانە بەپارەی حەرام و گوماناویی، فەریزەی حەج و زیارەتی حەرەم و ڕەوزەو مەناسیکەکان بەچی تێگەشتوون، نیەت و ئیحرام و میقات و خۆشۆردن و تەواف و ئاوی زەمزەم و سەفاومەڕواو میناو عەرەفەو موزدەلیفەو دیسان میناو ڕەجمی شەیتان و حەلقکردن و قوربانی کە ئەرک و نەریتەکانی حەجەو بۆ ڕازاندنەوە نیەو بۆ پەندو عیبرەتە بەچی تێگەشتوون؟ یانی نازانن حەج تەدریبی ڕۆحی و فەلسەفەی ئیسڵاحخوازی و خۆگۆڕین و تەوبەیە ئەی نەوەکانی ئیبن سەلول و ئیبنولمەلجەم و ئەبوجەهل.

کام مەلا فەتوای ئەم جۆرە حەجەی بۆداون و تەفرەی داون کە ئەبەخشرێن؟ لەکاتێکدا دوای ئەو هەموو ئەرک و نەریتە ئیمانی و شەرعیانە دەگەڕێنەوە بۆ کاری خراپ و رەفەث و فسوق و جیدال، وەڵڵاهی هەندێک بیچم و بۆدی قەبیح و فاسق و قۆڵبڕ ئەبێ دوای دوسێ حەج ئینجا تەوبەی نەسوح بکەن و دنیا تەڵاق بدەن ئەوەندە غەرقی تاوانی خۆیانن، میرزا غەفوری ڕەحمەتی وتەنی غەریقی مەوجی عوسیان بوون؛
غەریقی مەوجی عوسیانم، سیا ڕووی ڕۆژی دیوانم
بە ئومێدی عەتای ڕەحمم، خەجاڵەتمەندی قاپی تۆم.

یەکێک لە فەلسەفەکانی حەج خۆڕاهێنانە لەسەر بەردەوامی چاکەخوازیی و سلوکی جوان و پاکبوونەوەی دوای ئیحرام، وأنتم حرم، ئیتر لەوە بەدواوە نابێ زیانت هەبێت بۆ خەڵک و سروشت و گیاندار، بەڵام سیاسی و بازرگان و وەبەرهێن و پەڕلەمانتارو وەزیرەکان و داعی ئەفەندی و مەللاک و ملوکەکانی دینارو دۆلار ئەمەشیان شێواندو ئێستا حەج دەکڕن و دەفرۆشن و کاسبی پێوەدەکەن و سەرە بۆ ئەم و ئەو دادەنێن و وێری خەڵکی پێدەکەن بۆ پۆزو پۆڕ.

مەناسیک و فەریزەو ئەرکانەکانی ئیسلام لەساڵێکدا یەک جارو یەک وەرزە بۆ موسوڵمانان، عیبرەتێکی تێدایە ئەم یەک جارەو دەبێ بەئەمانەت و تەقواوە ئەنجامی بدەیت، ئیتر تۆ وەک ڕێگای کانیت لێکردوەو پارەی کۆکراوەی ناشەرعیت زۆرەو دەچیتە حەج و دواتریش حەجی زیادە دەکڕیت بۆ باب و ژن و خوشک و ئەولادت. ئینجا گەشتە قەدیمیەکانت تەرک ناکەیت بۆ عەیش و نۆش و شەوانی سوری پایتەختە شۆخ و شیکەکانی ئەوروپا، ئەوە پێی ناوترێ حەج برای مونحەریف ئەوە حەزە.

هێزو بەرەکەتی ئەم مەناسیکی حەجە ئەوەندە گەورەیە، بۆ تەواوی عومری ئادەمیەک، تەنها یەک جارە، ڕوکنێکی ڕەکیزەیی و ئیمانیە بۆ مرۆڤێکی ژیرو عاقڵ و خاوەن لەشێکی ساغ و بەتوانا لەڕووی داراییەوە، وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا، نەک بە زەخت و فشارو بۆ تیجارەت و خۆسپیکردنەوە بیکەیتە نەریتی ساڵانەت.

ئەم کردەی یەک جارە، ڕەهەندی عەقیدەیی و حیکمەتی ئاینی قوڵی خۆی هەیە، تا ئادەمی بزانێت لەو ژیانەدا بەجێهێنانی حەج هەلێکی ئاڵتونی و دەرویەکی خێرە بۆ بەندەی سەرکەش و گوناهبار، بەرەو تەوبەو گەڕانەوە بۆ قاپی پەروەردگارو وازهێنان لەو فیعل و فەسادەت و ڕەزالەت و قەباحەتانەی کردویەتی، لەکردەی کوشتن و قەتل و زیناو دزی و گەندەڵی و لاری و چەوتی و تاوان و فسق و فجورو قۆڵبڕینەکانی، کەواتە دوای بەجێهێنانی مەناسیکی حەج، تۆی حاجی موزەوەر، بەحسابی بەردەوامی سیتی و گەندەخۆریەکەت و وەرگرتنی ئەرزە بەلاشەکانت، ڕەشوەو بەرتیل و سوخۆریەکانت، دەتەوێ خوا وەک حاجیەکی ساغ سەیری دڵ و دەرونت بکا، کە بەقەرزو قۆڵەو لە شارەزورەوە تا مەککە بە ڕێگای وشکانی و پارەی حەڵاڵ، ڕۆحی دەرچوەو حەجی کردوە؟

ئینجا دوای حەجیش بگەڕێیتەوە بۆ بەزمی قەتل و زیناو دزی و گەندەڵی و لاری و چەوتی و تاوان و فسق و فجورو ئازاردان و قۆڵبڕینەکان، دواتر بە ڕەتڵ بتەوێت حەجیتر بکەیتەوە بۆ ڕیابازیی و نمایش و وەک حاجیەکی بەئیمان و خاوەن تەقواش دەربکەوی، دەی مەحاڵە خوای گەورە ئەو هەلەی یەکەمجارت بۆ دروست بکاتەوەو قاپی ڕەحمەت و پاکبوونەوەت بۆ بخاتە سەرپشت و نسیبت و سیمایەکی نورانیت بداتێ.

بۆیە عادەتی قەدیمی تەرک بکە، با سەروەت و سامانی زۆریشت هەبێ دادی نیە، مَنْ حَجَّ فَلَمْ يَرْفُثْ وَلَمْ يَفْسُقْ رَجَعَ كَمَا وَلَدَتْهُ أُمُّهُ. ئەو بەڵێنەی خوای گەورە گەلێک شیرینە ڕەنگە تۆ شایەنی ئەو شیرینی و چێژە ئیمانیە نەبیت، پاکبوونەوە وەک کاتی لەدایک بوون لەدوای حەج، چەند بەرزو دڵنەوازە بۆ تۆ نیە، خۆت هیلاک مەکە.

ئاسۆ عبدالطیف مولود.....

ئامانجم گۆڕين و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت ؛ ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ كۆمێنت يا شه‌يركردنى ئه‌م پۆسته‌ له‌ گۆڕينى كۆمه‌ڵگادا پشكى ئێوه‌شيتێدا بێت و به‌شداربن.

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•
https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

هەندێک دۆڕاو،  براوە خۆیان نمایش دەکەن  حاڵی بەعزێک لە کچە مۆدێرنەکان دەبینی واخۆیان نیشان دەدەن بەحساب دونیا بەهەشتە بۆ...
21/10/2025

هەندێک دۆڕاو، براوە خۆیان نمایش دەکەن
حاڵی بەعزێک لە کچە مۆدێرنەکان دەبینی واخۆیان نیشان دەدەن بەحساب دونیا بەهەشتە بۆیان لە کاتێکا کەس وەک ئەوان لە دۆزەخدا نین هێندە ناشرینن لە بەرچاوی کەسوکارو دەوروبەریان ،

ئەبەد فریوو مەخۆن و بڕوایان پێ مەکەن دڵنیابن لە پشتی پێکەنینی صەناعی و سیناریۆی عەلاساس پڕ بەختەوەریان دونیاک #ئاهــ و #حەسرەت و #پەشیمانی شاراوە هەیە لە ناخیاندا بەڵام تازە لەدەستیان چووە و قاچیان خزاوە

ئەو کچە مۆدێرنانەی دەڵێن شوو ناکەم و پیاوم بۆ چیە درۆزنترین مەخلوقی سەر ئەرزە چونکە فیلەی لێو و بۆتۆکس و برۆی تاتۆ و زل کردنی سمتی هەمووی بە خاتری ڕاکێشانی سەرنجی پیاوە،
بەڵام بەخەویش نایبینێ پیاوێک پیاوانە مێردی بێت جگە مەنجەڵێک بە قیاسی سەرقاپی خۆی،

هەرگیز پیاوێکی پیاوانەی دەست ناکەوێ بۆ ئەبەد لەگەڵی بژی و هاوسەری ژیانی بێت و خەمی سومعەی بخوات،
بەڵکو هەر ڕۆژەی سەرسەرییەکی پاتاڵی شەللاتی ئێخەی پێ دەگرێ و دەچێتەسەر ڕێگەی یاخود بە زەبری پارە ڕیکلامی پێ دەکات و جەستەو لەش و لاری بەکار دەهێنێ بۆ ڕاکێشانی موشتەری مەڵحەمێ یا کرێمێک،

ئەی ئەو کچەی ژیانی هاوسەرگیرت ئەنجام نەداوە و جارێ قەڵەمی نسیبت نۆبەی نەهاتووە لە چارەی پیاوێ بتنوسێ،
بە ئەدەب و حورمەتەوە دانیشە و هەرگیز ئاوات بە ژیانی کچانی مۆدێرن مەخوازە و جل و بەرگ و پۆز و فیزی ئۆتۆمبێل و شوقە و سەفەر و سەیران و وێنە گرتیان بەهەڵەت نەبات وا تێبگەی زۆر خۆشـــبەختن،

دڵنیابە ئەوان لە حاڵەتێکی دەروونی زۆر شکست خواردووی خەمباریدا ژیان بەڕێ دەکەن و ئاوات دەخوازن بە ڕۆژێک کە وەک تۆ دەرنەکەوتبوون و نەکەوتبوونە بەر تانە و تەشەری خەڵکی.

"نەبەز ســابونچی".....

خوێنەرانی خۆشەویست! سوپاس بۆ ئێوەوبایەخ و دڵسۆزی بەردەوامتان، جۆش و خرۆش و پەسەندکردنی ئێوە هێزی بەردەوامیم پێ دەبەخشێت٫ سو‌پاس بۆ یەکە بەیەکەتان هەربمێنن..

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•

https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

بانگخوازی و سواڵکردن( کاتێک وڵات هەرەس دێنێ، سواڵکەر و ئەستێرەناس و مرۆی دوڕو و گۆرانیبێژی نەشاز و ماستاوچی و تەپڵ لێدەر...
10/10/2025

بانگخوازی و سواڵکردن
( کاتێک وڵات هەرەس دێنێ، سواڵکەر و ئەستێرەناس و مرۆی دوڕو و گۆرانیبێژی نەشاز و ماستاوچی و تەپڵ لێدەر و هەرچی و پەرچی و شاعیری بێکەڵک و مەلای نەزان و سیاسەتمەداری درۆزن و مرۆی هەلپەرست زۆر دەبن ..
ترس بڵاودەبێتەوە و دەنگی ناحەق بەرز و دەنگی حەق نزم دەبێتەوە و خەون و خولیا نامێنن و ئاواتەکان دەمرن، مرۆڤە ژیرەکان هەست بە غەریبی دەکەن و ئینتیما بۆ هۆز و عەشیرەت زیاتر دەبێت لەجیاتی نیشتیمان و میللەت و دەنگی داناکان لە نێو هاتوهاواری وتاربێژان ون دەبێت ..
ئەندامانی هەمان خێزان یەکتری بە خیانەت و نۆکەرێتی تاوانبار دەکەن و دەسیسە و پیلانگێڕی زۆر دەبێت و خەڵک دەکەوێتە حاڵەتی چاوەڕوانی و ئامادەباشی، نیشتمان دەبێتە وێستگەیەکی سەفەر، ماڵەکان دەبن بە جانتای سەفەر و یادەوەری، یادەوەرییەکانیش دەبن بە چیرۆک ) ١
چاوێک بە دەوروبەرەکەتدا بگێڕە و سەرنجێکی ماڵ و شەقام و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بدە، دەبینی ئەو قسانەی سەرەوە ٪١٠٠ ڕاستن بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر لە زۆریی سواڵکەر و ئەستێرەناس و تاکی دوڕو و شاعیری بێکەڵک و مەلا و بانگخوازی نەخوێندەوار .... هتد.
من مەبەستمە تەنها باسی مەلا و بانگخوازی نەخوێندەوار بکەم چونکە بەڕاستی بەشێکی زۆری سەرلێشێواوی و مەینەتییەکانی خەڵک دەکەوێتە ئەستۆی مەلا و بانگخوازی نەخوێندەوار. ڕەنگە بپرسی بۆچی؟ ئەی ئەوانیتر ؟
من لەگەڵ ئەوەدام هەمومان پشکمان هەیە لەم بارودۆخە نالەبارە، بەڵام مەلا و بانگخوازان پشکی شێریان بەردەکەوێ چونکە ئەوان (بە تێڕوانینی خۆیان و بەشێک لە خەڵک)جێنشینی پەیامبەرانن و لەسەر مینبەری پەیامبەر د.خ دەوەستن و قسەدەکەن و خەڵکی قسەی ئەوان بەبێ دودڵی و گومان وەردەگرێت بەڵام بەشێکی کەم لە خەڵکی باوەڕ بە قسەی بیرمەند و نوسەر و سیاسەتمەدارەکان دەکەن.
پیاوانی ئاینی هالەیەکی قودسییەتیان بەدەوری خۆیاندا کێشاوە و لە جیهانێکی تردا دەژین، بۆیە خەڵکی بە بێتاوان و ڕزگارکەریان دەزانێ بە تایبەتی لە ڕۆژگارێکی سەخت و نالەباری وەک ئەمڕۆمان کە هیچ شتێک لە جێگەی خۆیدا نییە و ئومێدی خۆشبەختی بەدی ناکرێ . بەڵام ئایا پیاوانی ئاینی لە ئاست ئەو پەیامە پیرۆزەی کە هەڵیان گرتوە کەمتەرخەم نین ؟
وتار و ئامۆژگاریی زۆربەی پیاوانی ئاینی و بانگخوازان بریتین لە ئامۆژگاری، چاکیش دەزانین ئامۆژگاری هیچ لە مرۆڤدا ناگۆڕێ !! وتاری هەندێکیان پڕە لە هەڕەشە و جنێو و مژدەدان بە سزای دوای مەرگ ، کە ئەوەشیان هیچ کاریگەریی نییە چونکە ستەمکارەکان هەرگیز گوێ لە وتار ناگرن و ستەملێکراوەکانیش هەزاران جار ئەو قسانەیان بیستوە و لێیان بێزارن .
هەندێک پیاوی ئاینی و بانگخوازیش هەن هەمو کارەکانیان بە دوعا سپاردوە، کە ئەوانە لەڕاستیدا لە سواڵکەرێکی ترسنۆک زیاتر نین، چونکە ئەگەر سەرنجیان بدەی هەمو ڕۆژەکەیان بە دوعاکردن و بەنجکردنی خەڵک بەسەردەبەن، دوعای نوێژی بەیانی، هی نیوەڕۆ ... هتد ، وەرن سوپاسی خودا بکەین کە دەستمان هەیە، کە پێمان هەیە، کە هەناسە دەدەین، کە ئەمڕۆش زیندوین !! ئاخر نازانم زیندویی بەبێ نان و ماف و کەرامەت و موچە و کارەبا و ئاو و کار چ زیندوبونێکە ؟ ئایا خودا ئەوەی لێمان دەوێت؟ ئەگەر هەر مانەوە و هەناسەدان گرنگ بێت لە ژیان ئەوا مەڕ و بزن و باڵندەکان زۆر لە ئێمە خۆشحاڵترن چونکە ئەوان هەمو ئەو شتانەیان هەیە و تەنانەت زۆربەیان لە ئێمەش ئازادترن !
سەیر لەوەدایە هەیانە دکتۆرای هەیە ! نازانم لە چ زانکۆیەک دکتۆرا لە سواڵکردن و ترسنۆکی دەبەخشرێتەوە ؟ نەخوێندەواری بەڕاستی ئەوانەن کە بڕوانامەیان هەیە بەڵام هیچیان پێ نییە.
ئایا دەزانن ئەو وەسفانەی سەرەوە زۆربەی بانگخوازان دەگرێتەوە ؟ وەک ئیمامی عەلی فەرمویەتی " کاتێک ئەهلی حەق بێدەنگ دەبن ئەهلی ناحەق دڵنیادەبن لەوەی کە خۆیان لەسەر حەقن، لەو نێوانەش حەق ون دەبێت و ناحەق سەردەکەوێ"
ئێوە بە نەزانی بێ یا بە پلان تەواو کاری شەیتان جێبەجێدەکەن، ئێوە لە شەیتانیش خراپترن بە دەقی فەرمودە هەروەک پەیامبەر د.خ فەرمویەتی " ئەوەی بێدەنگ بێ لەسەر حەق شەیتانێکی کەڕە"
تۆ بڵێی ئەو سواڵکەرە ترسنۆکانە ژیاننامەی پەیامبەر نەزانن د.خ ؟ ئاخر پەیامبەری مەزن هەمو ژیانی بریتی بوە لە کردار و پلان و هەڵوێستی ئازایانە و پەروەردەکردنی نەوەیەکی ئازا و شۆڕشگێڕ و نەبەرد، لە کاتێکدا خودای گەورەش ١٠٠٪ لەگەڵی بوە بەڵام داوای لە خودا نەکردوە کارێکی بۆ بکات و خۆشی لێی پاڵداتەوە.
باشە ئەگەر پەیامبەر د.خ وەک ئێوەی ترسنۆک هەر خەریکی دوعاکردن بوایە بۆچی دوژمنایەتییان دەکرد و هەوڵی تیرۆرکردنیان دەدا و شاربەدەریان دەکرد و دەیان جار جەنگیان لە دژی بەرپا دەکرد ؟ ئەی پێیان نەگوت هەرچیی دەتەوێ لە ماڵ و پۆست و پایە پێت دەدەین تەنها واز لە دوژمنداریی خوداکانمان بهێنە ؟ بەڕای ئێوە ئەمڕۆ خودا درۆینەکان کێن ؟
ئەمڕۆ پارە و پۆست و حیزبی سیاسی خودا درۆینەکانن و خودای ڕاستەقینەش داوای دادپەروەری و چەسپاندنی یاسا و خۆشبەختیی خەڵکی دەکات.
کاتێک ئێوەی سواڵکەری ترسنۆک ڕۆژ تا ئێوارە لە مینبەرەکان و میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی بە دوعا سەرقاڵ دەکەن ئەی کێ خەم لە ئایندەی ئەم میللەتە بەستەزمانە بخوات کە سەدان ساڵە وەک مێگەلێکی سەرلێشێواو بە کەوتۆتە دەست چەند قەساب و شوانێکی بێویژدان و نەشارەزا کە هەڵدێر و تیشەشاخ نەما پێی تاقی نەکەنەوە، ڕەوەگورگ نەما تێی بەرنەدەن، ئێوەش هەر خەریکی دوعان و بەو هیوایەن خودا خۆی ستەمکارەکان لەناوببات !!
دوعاکردن بۆ دایک و باوکان باشە، بە تایبەت ئەوانەی پیر و نەخوێندەوارن چونکە ئەوان وەک ئێوە خاوەنی دکتۆرا و مینبەر نین و ناتوانن هیچ شتێک بگۆڕن و چەکی دەستیان تەنها داواکردنە لە خودای میهرەبان، جگەلەوەی ئەوان پاکترن لە ئێوەی ترسنۆک و پارەپەرست کە دنیایەک تواناتان لەبەردەستە لە خوێندەواری و بڕوانامە و مینبەر کەچی خەریکی کڕوزانەوە و بەنجکردنی خەڵکن لە خزمەتی گەندەڵ و دیکتاتۆران .
ئەگەر خودا بڕیاربێ خۆی ستەمکاران لەناوببات ئەوا نە پەیامبەر دەنێرێت و نە پەیامی ئاسمانیش، خودای گەورە یاسای بۆ گەردون داناوە، ئەوەی خۆت تێکی دەدەیت هەرخۆت دەبێ چاکی بکەیتەوە. ئەو ستەمکارەی خۆت بە چەپڵەڕێزان هێنات هەرخۆت دەبێ بیگۆڕی کاتێک ستەمی کرد، خودا لە قورئانی پیرۆز زۆر بە ڕونی فەرمویەتی :
"خودا بارودۆخی هیچ میللەتێک ناگۆڕێ تە خۆیان چاک نەکەن "، بەڵام ڕونە کە سواڵکەرە ترسنۆکەکان نوێنەری خودا نین بەڵکو نوێنەری پاروی چەور و پۆستی باش و ناوبانگی خۆیانن. ئەوان تا ئەو شوێنە لەگەڵ خودان کە زیان بە گیرفانیان ناگات، تا ئەو شوێنەش مسوڵمانی چاکن کە پۆست و ناوبانگیان سەلامەتە، لەوە بترازێ دەڵێن، ئەوەتا قورئان دەفەرموێ "خودا داوای شتێک ناکات کە لە توانای مرۆڤ زیاتر بێت" وەک ئەوەی تواناکانی مرۆڤ تەنها لە دوعاکردن کورت کرابێتەوە !!
ڕەنگە زۆر کەس وابزانێ بتپەرستی بەسەرچوە بەڵام لەڕاستیدا بتپەرستیی ئەمڕۆ زۆر لە هی سەدەکانی ناوەڕاست قوڵتر و ناشرینترە ، ئێستا زۆرێک لە خەڵکی خەریکی پەرستنی کۆمەڵێک بتن کە لە ناخیاندا هەڵیان گرتون وەک بتی واعیز و شێخ و ئیمام، بتی مێژو ، بتی پارە ، بتی ئارەزوەکان، بتی سەرکردە و هۆز و حیزب ... هتد. داخی گەورەش ئەوەیە زۆرێک لە بتپەرستەکان خاوەنی ماستەر و دکتۆران !!
بتپەرستی هەر کڕنۆش بردن نییە، کاتێک تۆ لەجیاتی خودا خەریکی مێژو دەپەرستی، کاتێک هەمو هەوڵێکت بۆ دەرکەوتن و دەوڵەمەند بونە، کاتێک شەو و ڕۆژت خستۆتەسەر یەک بۆ پشتگیریکردنی ستەمکار، کاتێک خاوەن مینبەریت و قسەی حەق ناکەیت لە ترسی برسی بون یا لەدەستدانی پۆستێک ، ئەوا تۆ زۆر شت دەپەرستی بەڵام دڵنیابە خودا ناپەرستی !
پێدەچی ئێوەی سوالکەری ترسنۆک هەرگیز ئەو فەرمودە جوانەی پەیامبەرتان د.خ نەبیستبێ کە فەرمویەتی:
" گەورەترین جیهاد لە پێناوی خودا گوتنی قسەی حەقە بەرامبەر ستەمکاران "
ئەگەر خاوەن مینبەریت و قسەی حەق ناکەیت هەم شەیتانێکی کەڕیت و هەم لە خودا و پەیامەکەشی نەگەیشتوی، واچاکە مینبەرەکەت بۆ شتێکی تر بەکاربهێنیت و وازبێنی لە خەڵەتاندنی خۆت و خەڵکی.
---------------------------------
١. ئیبن خەلدون (مقدمة ابن خلدون)

شەماڵی هۆشیاری.....
گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک.....
گرووپی پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک...

بەعزێک کەس شایەنی وەڵام نیەبێ دەنگی بەرامبەریان هەم لووتکەی عاقڵیە هەم پڕە لە کەرامەت ،نەکەی وەڵامی ئەو جۆرانە بدەیتەوە ...
09/10/2025

بەعزێک کەس شایەنی وەڵام نیە
بێ دەنگی بەرامبەریان هەم لووتکەی عاقڵیە هەم پڕە لە کەرامەت ،نەکەی وەڵامی ئەو جۆرانە بدەیتەوە چونکە ئەو دەیەوێت دەماقاڵێیەک لە گەڵتا دروست بکات تا خەڵکی دەوروبەر ناوی ئەو لەگەڵ ناوی تۆدا بهێنن،

هەندێک کات ترسنۆکبە تا بیبەیتەوە
نەکەی غیرەت بتگرێت بەرامبەر کەسانی بێ قیەم،
ململانێ لەگەڵیان زۆر شت لەدەست دەدەی، لەکاتێکا ئەوان خاڵین لەهەموو شتێ بەهەموو جۆرێک براوەن

هەندێک جار دەرفەت بدە بە بەرامبەرت بزانە تاکوێ شوڵی لێ هەڵدەکێشێ ،لێ گەڕێ بەشکم لەکۆڵ تۆ بێبێتەوە و تووشی کەسێکی هەمان ئاست کەمی خۆی بێ ، وەلێ ئەگەر هەر زیا قاچی ڕاکێشا هەر دەڵێم سەبرت بێ چونکە 🐕سەگی هار چل ڕۆژ عومرێتی !
با لەسەر دەستی تۆ نەطۆپێ

نەبەز #سابونچی......

گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک.....
گرووپی پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....

لەپڕ ئازارترین ئەو دێڕانەی کەخوێندوومەتەوە!!!1⚀◾- پزیشکەکە ووتی: ئەبێ ئەو دەستەی تریشت بببڕینەوەچونکە بەهۆی نەخۆشی شەکرە...
07/10/2025

لەپڕ ئازارترین ئەو دێڕانەی کەخوێندوومەتەوە!!!

1⚀◾- پزیشکەکە ووتی: ئەبێ ئەو دەستەی تریشت بببڕینەوەچونکە بەهۆی نەخۆشی شەکرەکەتەوە زیانی پێگەیشتووە.
لەوەڵامدا ووتی : جارێ مەیبڕنەوە تاهەفتەی داهاتوو، ئاخر ئەمەوێ ماڵئاوایی پێ بکەم لەکوڕەکەم کاتێ بەفڕۆکە دەڕوات!!!💔

2⚀◾- ویلسۆن ووتی: کاتژمێر دووی بەیانی لەو نوسینە بوومەوە کە نەبوونی خودام تێدا باس کردبوو، بەڵام کاتێ ویستم بخەوم نەمتوانی گڵۆپەکە بکوژێنمەوە، دەترسام خوا تۆڵەم لێ بکاتەوە!!!

3⚀◾- کاتێ کفنم کردە بەری دایکم و میسکم پێوەکرد پێویستم بەپارچەیەک لۆکەیەک بوو بۆئەوە، بەهەمووهێزی خۆم هاوارم کرد دایە کوا لۆکەم بۆ بێنە!!! "💔

4⚀◾-ئەو ئەڵێ: هاوسەرەکەم هەمیشە گلەیی ئەوەی لێدەکردم کە قژم دەورێتە ناو خواردنەکان، چۆن پێی بڵێم من تووشی شێرپەنجە بووم؟😢 !!

5⚀◾-مناڵێک ئاستی خوێندنی لاواز بوو، لەسەر گۆڕی دایکی وەستابوو دەیوت: دایکە لەگەڵم وەرە بۆ قوتابخانە ئاخر مامۆستاکەم هەمووجار پێم دەڵێت: دایکت بایەخت پێنادات و تۆی پشت گوێ خستووە.!!!😭

وەرگێڕان( ئاوارە)

کامە خاڵ لای تۆ کاریگەر بوو؟

کاتێڪ مناڵی دایکت  #قژت بۆ چاک ئەکا بە مەقەست ئەیەوێت دەست بە پارەوە بگرێت و مەسرەف نەکا،لەپڕا  #باوکت یەت ئەڵێ لاچۆ سەق...
01/10/2025

کاتێڪ مناڵی دایکت #قژت بۆ چاک ئەکا بە مەقەست ئەیەوێت دەست بە پارەوە بگرێت و مەسرەف نەکا،
لەپڕا #باوکت یەت ئەڵێ لاچۆ سەقەتی مەکە ژنەکە ،
ئەچێت مەکینەیی ڕشتاشینەکەی ئەهێنێ و حەفرت بۆ دەکا

لە هەموو ناخۆشتر ئەوەیە ئەچیتە دەرەوە هەرچی ڕەفیقتە گاڵتەت پێ ئەکا ،، یەکێ پێت ئەڵێ قالە یەکێ بێت ئەڵێ سەر شووتی ئیتر تا حەفتەیەک ئەبی بە مەزە

کەچی ئێوارە #نەنکت دێ بۆ ماڵتان ئەڵێ زۆر جوانە دەموچاوی خڕ بۆتەوە زۆر لێ دێ ،،
وەڵا هەر خۆتان بۆی چاک بکەن گوناحە هەموو مانگێک کۆڵێ پارە بدەیت بە سەرتاش ئەویش لەم باشتر چاکی ناکا ،،،

جا #شەو پێش خەوتن دایک و باوکەکە ،،کە ئەم کەتنەیان ناوەتەوە ئەچنە سەر جێگای منداڵەکایان کە خەوی لێکەوتووە کە قژی ئەبینن پەنجا تــاسەو بەرز و نزمی تێدایە بەزەییان پیا دێتەوە،

جا کەبایەنی منداڵەکە هەڵئەستێ لە خەو لە سەر سفرە کە سەیری ئەکەی لە #شێت و مەغۆل ئەچێ جا عەیب و عاری دەرئەکەوێت،،،

ئیتر دوو حەلی هەیە یا ئەیبەن بۆلای سەرتاشێک و ئیجباری پارەکە سەرف ئەکەن،،

یا باوکەکە مەکینەکە دێنێتەوە بۆی سفر دەکا ،،
ئەڵێ با قژی بەقووەت بێ ناڵێ سەقەتم کردووە ،،،

جا کەسەری سفر ئەکات دایکەکە دێت ئەڵێ دەستی شکاوم چیمان لێ کرد ،،،

نەبەز سابونچی

هیچ ترسێک ناتوانێ مرۆڤ بوەستێنی لەوەی دەیەوێ کاتێک مرۆڤ لەنێو دوو ڕیانەکانی بیرکردنەوەیداتوانی ڕێگا ڕاست و گونجاوەکە بدۆ...
30/09/2025

هیچ ترسێک ناتوانێ مرۆڤ بوەستێنی لەوەی دەیەوێ

کاتێک مرۆڤ لەنێو دوو ڕیانەکانی بیرکردنەوەیدا
توانی ڕێگا ڕاست و گونجاوەکە بدۆزێتەوە و بڕیارێ لەسەربدات
کاتێک بڕیاردانەکەی خۆی لەم سێ هەڵبژاردە دەبینیتەوە
(گەیشتن-گەیشتن-گەیشتن)
ئەوکات هیچ ترس و قورسیەکی ڕێگاکە ناتوانی بیوەستێنێ
ترسێنەرترینەکانیش ناتوانن کاربکەنە سەر بیری تا بیوەستێنن
خاوبوونەوەیەکی کاتی لەهەوڵدان ئەمە بوونێکە بۆ دوبارە هەستانەوەی و ڕۆشتنێکی خێراتر و باشتر
پشوودانێکە پشوویەکی ساردکەرەوە و وەستانێکی ئەبەدی نیە
هەموو ئەو ڕیگایانەی مرۆڤ دەگەیەنن بە ئامانجە گەورەکانیان
قورسن
بەڵام مرۆڤ توانای بڕینی هەر یەکێک لەو قورسیانەی
هەیە کە دێنە پێشی
مڕۆڤی خاوەن بڕیاری نەگۆڕ
هەرگیز بڕیارێک نادات تا دڵنیانەبێت لە بڕیارەکەی لە ئامانجەکەی
دەزانێت کە قورسە بەڵام گەیشتن تاکە هەڵبژادەیەتی
بۆیە هیچ قورسی و زەحمەتیەک ناتوانێت کاری لێبکات و ئاڵای سپی خۆ بەدەستەوەدانی پێ بەرزبکاتەوە🏳

تب-
مرۆڤی خاوەن بڕیاری نەگۆڕ
هیچ بڕیارێک نادات پێش دڵنیابوون لە هەموو توانا و هێز و خۆڕاگری و ئارامی خۆی
جڵەوەی بیری خۆی دەکات تا هیچ شتێک نەتوانی ڕێگای خۆبەدەستەوەدانی پێ نیشانبدات
چاوی تەنیا یەک هەڵبژاردە دەبینی و بەسەدان ڕیگای جیاواز
وەک دەرگایەکی قفڵ کراو لەگەڵ سەدان کلیل بۆ کردنەوەی
ڕەنگە دواین کلیل کلیلە ڕاستیەکەی قفڵی دەرگاکەبێت

گەر لەنیوەی ڕیگای و ماندوو بوویت و خۆت بەدەستەوەدا
ئەوەبزانە لەسەرەتاوە ئەم ئامانجە تاکە هەڵبژاردەت نەبوە
چونکە تاکە هەڵبژاردە هەرگیز ناگۆڕێ
ڕەنگە دەیان ئامانجت هەبووبێت
هەرجارەو بیر و فکر و هەنگاوت بۆ یەکێکیان بووە
بۆیە هیچ ئەنجامێکی باش بەدەست ناهێنی و
لەکۆتاییدا تەنیا ماندوو بوونت بۆ دەمێنیتەوە

ئەمیر ئەحمەد.....

ئامانجم گۆڕين و خزمه‌ت كردنه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر يه‌ك كه‌سيش بێت ؛ ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ كۆمێنت يا شه‌يركردنى ئه‌م پۆسته‌ له‌ گۆڕينى كۆمه‌ڵگادا پشكى ئێوه‌شيتێدا بێت و به‌شداربن.

‏ ‏بۆبابەتی زیاتری خێزانی وهۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە دەتوانن سەردانی ئەم دووگرووپەی لای خوارەوەبکەن ....... •┈┈•◈◉✹❒❒✹◉◈•┈┈•
https://www.facebook.com/groups/413614903157498/?ref=share

https://www.facebook.com/groups/571640233958872/?ref=share

چەند وتەیەکی گرنگی ستیڤ جۆبز لە ژیان بەرەو سەرکەوتنت دەبات   لە ٢٤ فەبرایەری ساڵی ١٩٥٥ یەکێک لە مەزنترین کەسایەتیەکانی ب...
30/09/2025

چەند وتەیەکی گرنگی ستیڤ جۆبز لە ژیان بەرەو سەرکەوتنت دەبات

لە ٢٤ فەبرایەری ساڵی ١٩٥٥ یەکێک لە مەزنترین کەسایەتیەکانی بواری تەکنەلۆژیا لە دایک بوو ئەویش (ستیڤ جۆبز) بوو، جۆبز لەساڵی ١٩٧٦ کۆمپانیای ئەپلی بۆ یەرھەمە ئەلیکترۆنیەکان دامەزراند، لەرێگەی ئەم کۆمپانیایەش بووە سەرکردەی شۆڕشی تەکەنەلۆژیای نوێ، ئەمەش لە رێگەی بەرھەم ھێنانی چەند ئامێرێکی نایابی وەک ئایفۆن و ئایپاد و ماک بوک، ھەروەھا چەندین ئامێری دیکەی تەکنەلۆژی.

جگە لە بواری تەکنەلۆژیا کەسایەتی ستیڤ جۆبز زۆر سەرنج راکێش بوو بەھۆی کارەکانی بێت یا بەھۆی وتە ناودارەکانی، لێرەشدا چەند وتەیەکی ئەو پیاوە بلیمەتەتان بۆ دەخەینە روو کە یارمەتیدەرن بۆ بەرزرکردنەوەی ورە و توانای مرۆڤ لە ژیان ...

ھەموو کات ھەوڵ بۆ چۆنیەتی بدە، نەک بۆ چەندایەتی، چونکە زۆرینەی خەڵک لەرێگەی کارەکانتەوە حوکمت لەسەر دەدەن، لەبەر ئەمە ھەموو کات ھەوڵبدە باشترینەکان پێشکەش بکەیت و با کوالێت بەرزی پێوانەی کارەکانت بێت.

کارێکی دەبەنگانەیە گەر پرسیار لە کڕیار بکەیت چیت پێویستە بۆ ئەوەی بۆت دابین بکەم، چونکە دوای دابین کردنی پێداویستیەکەی پێویستی بە شتێکی دیکە دەبێت جیاوازتر لەوەی پێشکەشت کردووە.

لای من زۆرباشترە چەتەی دەریا بیت، نەک پەیوەندی بەھێزە دەریاییەکان بکەیت.

ئەگەر شتێکت خۆش ویست گرنگی بە پارە مەدە، چونکە من کاتێک تەمەنم ٢٣ ساڵ بوو یەک ملیۆن دۆلارم ھەبوو،کاتێکیش تەمەنم گەیشتە ٢٤ ساڵ ١٠ ملیۆن دۆلارم ھەبوو، کاتێکیش تەمەنم بووە ٢٥ ساڵ سامانەکەم گەیشتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام من گرنگیم بەم بابەتە نەدا چونکە من کارانەم بۆ دەستخستنی پارە نەدەکرد .

ھەموو کات ھەوڵبدە سادەیی بنەمای سەرەکی کارەکانت بێت .

ھەموو کات لەبیرت بێت گەر دەتەوێ کارێکی مەزن ئەنجام بدەیت، پێویستە ئەو کارەت خۆش بوێت کە دەیکەیت، لەبەر ئەمە ھەموو کات ئەو کارانە بکە کەخۆشت دەوێن و بەدوای ئارەزوو راستەقینەکانت بکەوە و ھەوڵبدە داھێنەر و تایبەتمەند بیت .

ھەرچەند پێشکەوتی و گەیشتیە ئاستی پیشەگەرانە، ئەوا پارێزگاری لە ھزر و بیرکردنەوەی کەسی تازە پێگەیشتوو بکە.

لەلام گرنگ نییە دەوڵەمەندترین پیاوی سەر گۆی زەوی بم، بەڵکو ئەوەی لەلام گرنگە شەوانە کە چوومە سەر جێگەی نووستن دەستکەوتێکی مەزنم تۆمار کردبێت .

ھەندێک کەس وای دەبینن دوور خستنەوەم لەکۆمپانیای ئەپل کۆتایی بە کاروانەکەم ھێنابێت، بەڵام لەراستیدا ئەم باشترین شت بوو گە لەژیانم روویدا، چونکە ئەمە یارمەتی دام بۆ دەستیپێکردنی ژیانێکی نوێ و یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی باشترین بەرھەمەکانی ژیانم بەرھەم بھێنم .

#هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک لەکۆمەڵگە......
#پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک....
#گەشەپێدانی هزری تاک....
#خود ئاگای تاک .....
#گەشەپێدانی کۆمەڵگە.....

Address

Darbandikhan

Telephone

+9647701458871

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خود ئاگای تاک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category