Amadaiy Ramany Kuran

سڵاو هاورێیان
13/10/2021

سڵاو هاورێیان

22/01/2014

سلاوی پەروەردەو زانست
داوا له قوتابیانی ئامادەیی ڕامانی کوڕان پۆلەکانی دەیەم و یازدەم و دوازدەمی زانستی و وێژەیی دەکەین ئەمرۆ کاتژمێر ۱ سەردانی قوتابخانه بکەن بۆ وەرگرتنەوەی نمرەی وەزی يەکەم
بەهیوای سەرکەوتن و نمرەی باش بۆ هەموو لايەک لەگەل رێزا
ماموستا سەرباز صالح

عەشقی ڕاستــەقینەی :: بیلالی حەبەشی:: بۆ پێغەمبەری خودا (ص)بیلال دەفەرمێت:دوای وەفاتی پێغەمبەر (ص) نەمتوانی لەشاری مەدین...
14/01/2014

عەشقی ڕاستــەقینەی ::

بیلالی حەبەشی:: بۆ پێغەمبەری خودا (ص)
بیلال دەفەرمێت:دوای وەفاتی پێغەمبەر (ص) نەمتوانی لەشاری مەدینە بمێنمەوە. ھەرکاتێک بیلال کەدەیویست بانگ بدات‌و دەگەشتە اشھدان محمدارسول الله، دەنگی دەگۆراو دەستی بەگریان دەکردو خۆی پێ رانەدەگیرا، ئیتر چوو بۆ شام‌و لەغەزادا بوو لەگەڵ موجاھیداندا. پاش چەندین ساڵ بیلال خەونی بینی لەخەونەکەیدا پێغەمبەری بینی علیەالصلاە السلام بە بیلالی فەرموو: ئەی بیلال ئەم دابڕانە چییە؟ بۆ سەرمان لێ نادەی، بیلال ھەستی بەنیگەرانی‌و دڵتەنگی کردو یەکسەر کەوتەڕێ بۆ مەدینەو چووەسەر گۆڕی پیغەمبەر (ص) دەستی کرد بەگریان بەسەریدا لەوکاتەدا حەسەن‌و حسەین ھاتن رەزای خوایان لی بیت بیلال باوەشی پیدا کردن‌و توند بەخۆیەوەدەگرتن ئەوانیش ووتیان ئەی بیلال حەز دەکەین بانگمان بۆ بدەی. ئەویش چووەسەر مزگەوتەکەو کاتێک ووتی الله اکبر الله اکبر شاری مەدینەی ھەژاندو ھەموو گەڕانەوە بۆ ئەو ساتەی پێغەمبەریان لەناودا بووو برینیان کولایەوە. کاتێک فەرمووی: اشھدان لا الەالا الله زیاتر دڵیان خرۆشا کاتیک فەرمووی اشھدان محمدارسول اللە ئافرەتان ھەموو لەژوورەکانیان ھاتنەدەرو ھیچ رۆژیک نەبووە ھێندەی ئەو رۆژە خەڵکی چاو بەگریەو پەژارە وەک ئەو رۆژە. کاتێک سەردانی شامی کرد، ئیمامی عومەر رەزای خوای لی بیت موسلمانان داوایان لێ کرد بەبیلال بڵێت بانگمان بۆ بدات بۆ نوێژێک. ئەویش بیلالی بانگ کردو کاتێ بانگی بەیانی بووو تکای لێ کرد بانگ بفەرموێت.، بیلال چووەسەر بلندگۆو بانگی فەرموو، ھاوەلان ھەموو دەستیان بەگریان کرد. کەخۆشەویستیان بیرکەوتەوە سەلامی خوای لێ بێت، بەجۆریک ھەرگیز وا گریانیان نەکردبوو. ئیمامی عومەر لەھەموویان زۆرتر گریاو فرمیسکی رشت‌و کاتی بیلال لەسەرەمەرگدا بوو ھاوسەرەکەی بۆی دەگریا، فەرمووی: مەگری بەیانی دەگەیم بەپیغەمبەرو خۆشەویستانم

28/12/2013

الله اکبر
الحمدلله

12/12/2013
11/09/2013

رۆژی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ نمره‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ دووهه‌می‌ پۆلی‌ 9 و 12 ئاشكرا كرا

وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان كاتی بڵاوكردنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئاشكراكرد.
لە بارەی كاتی بڵاوكردنەوەی ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوانەوە دكتۆر عیسمەت محەممەد ، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە ته‌له‌فزێۆنی‌ (رووداو)ی راگەیاند "ئەگەر كێشەی تەكنیكی نەبێت ئەنجامی پۆلی 9ی بنەڕەتی رۆژی پێنجشەممە 12-9-2013 رادەگەیەنرێت".

سەبارەت بە پۆلی 12ی ئامادەییش گوتی "هەفتەی داهاتوو بڵاو دەكرێتەوە".

07/09/2013

سلاوى زانست و پەروەردە
سلاو لە هەموو قوتابیان و مامۆستایانى ئامادەیى ڕمانى کوڕان و ئەندامانى پەیج.
ئاگادارى قوتابیانى پۆلى دوازدەمى (زانستى و وێژەیى) دەکەینەوە ئەوانەى بە خولى یەکەم دەرچوون بە ززترین کات سەردانى قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنى ناوى بەکارهێنەر و ووشەى تێپەرى زانکۆ لاین بۆ پرکردنەوەى فۆرمى زانکۆ لاین. وە ئەو قوتابیانەى کەوتونەتە خولى دووەم تا ئەنجامى ئەزموونى رادەگەیەنرێ لە خولى دووەم دەرچوون ئەو کات سەردانى قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنى ناوى بەکارهێنەر و ووشەى تێپەرى زانکۆ لاین بۆ پرکردنەوەى فۆرمى زانکۆ لاین. بەهیواى سەرکەوتن و نمرەى باش بۆ قوتابیانى قوتابخانەکەمان و قوتابیان کوردستان هەر سەرکەوتوبن.
م. سەرباز صالح

03/09/2013

قوتابیان و خوێندکارانی به‌ڕێز:
تکایه‌ هیچ خوێندکارێک با سبه‌ی سه‌ردانی خوێندنگه‌ نه‌کات بۆ وه‌رگرتنی کۆد چوونکه‌ هه‌ندێک له‌ په‌روه‌رده‌کان کۆده‌کانیان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن به‌ هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی هونه‌ریه‌وه‌. ته‌نها په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر نه‌بێت که‌ کۆده‌کانیان وه‌رگرتووه‌.له‌ زانیاری زیاتر ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌....
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...

30/08/2013

هەواڵێکی خۆش !!! تکایە بیخوێننەوە
لە هەفتەی داهاتوودا کتێبی ڕێبەری چاپ دەکرێت لە لایەن وەزارەتەوە و پاشان دەچێت بۆ هەموو خوێندنگە ئامادەییەکان و

لە دوای ١٥ی مانگی ٩ سیستەمی زانکۆلاین دەکرێتەوە و ئەوکاتە دەتوانن فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە و بە دوو قۆناغدا دەڕوات سەرەتا

دەرچوانی خوولی یەکەیم فۆڕم پڕ دەکەنەوە ماوەیەکیان بۆ دیاری دەکرێت
پاش ئەو ماوەیە دەرچوانی خوولی دووەم دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە!

ئەمە هیچ جیاوازیەکی تێدا نیە تەنها کار ئاسانیە بۆ ئەوەی کێشە کەمتر دروست بێت و بەزووترین کات فۆڕم پڕ بکرێتەوە و ناوەکان ڕابگەیەنرێنرێت

ئێستا ئەزانم دەرچوانی خوولی دووەم نیگەرانن لەوەی کە جیاوازی بکرێت
بەڵام ئەوە بزانن جیاوازی ناکرێت بەهیچ شێوەیەک تەنها لەبەر ئەوەیە کە کاتی ئەوێت تا ئەنجامی نمرەکانی ئێوە ڕائەگەینن و پاشان هەموو زانیاریەکانتان دەچێتە سیستەمی زانکۆلاینەوە
بۆیە دڵنیا بن هەموو شتێک بە نمرەیە لەگەڵ چۆنیەتی جوان پڕ کردنەوەی فۆڕمەکە

ئێمە هەموو ڕێنمونیەکتان بۆ بڵاو ئەکەینەوە
تکایە چاوەڕوان بن

30/08/2013

ئه‌مڕۆ ڕه‌شنووسی كۆتایی ڕێبه‌ر داده‌به‌زێنین
له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چاپ ده‌كرێت .

دواتر دەگاتە خوێندنگەکان و دەتوانن وەریبگرن
چاوەڕوان بن لە هەموو هەواڵێک ئاگادارتان ئەکەینەوە
Zanko Line Online زانکۆ لاین چات

30/08/2013

زۆر پرسیارمان بۆدێت لەسەرئەوەی کەی فۆرمی زانکۆلاین دێت؟
کەی ڕێبەری دێت بۆ خوێندنگەکان ؟
کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دێتەوە؟
کەی ناوی بەکارهێنەرو ووشەی تێپەڕ وەرئەگرین ؟؟
کەی و کەی و کەی!!!!
بۆ وەڵامی ئەمانە تا ئێستا هیچ هەواڵیک لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە نی یە .
بۆ پڕ کردنەوەی فۆڕم بەشێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی زانکۆلاین دەبێت
لە ڕێگەی ئیتەرنێتەوە فۆڕم پڕ دەکەنەوە

بۆ ڕێبەریش لە بڕوای من لە ١٠ بۆ ١٥ ی مانگی ٩ چاوەڕوان بن ئەگەر
وە لەگەڵ ڕێبەریشدا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ وەردەگرن
بۆیە چاوەڕوان بن خۆمان هەموو زانیاریەکتان بۆ بڵاو ئەکەینەوە

تەنها سەردانی پەیجەکەمان بکەن و ئاگاداری هەواڵەکانمان بن ڕۆژانە

ئارام جمال
Zanko Line Online زانکۆ لاین چات

Address

Daratu
077A

Telephone

+9647504770610

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Amadaiy Ramany Kuran posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Amadaiy Ramany Kuran:

Shortcuts

Share

Category