14/07/2026
ئاگاداری دایکان و باوکانی سنوری قوتابخانەکەمان دەکەین، کە چوار شەممە ١٥ / ٧ / ٢٠٢٦ تۆمارکردنی قوتابیان لە پۆلی یەکەم دەست پێدەکات
بۆ ئەو منداڵانە کە لە دایکبووی(١ / ١ /٢٠٢٠ تـا ٣١/ ١٢ /٢٠٢٠ )ن
دەتوانن لە هەر هەفتەیەكدا ڕۆژانی (یەک شەممە و چوار شەممە) کاتژمێر 8:30 بۆ 11:30 سەردانی قوتابخانە بکەن.
تکایە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆتاندا بهێنن:
١. دوو (٢) وێنەی تازەی ڕەنگا و ڕەنگی منداڵەکە.
٢. کارتی نیشتمانی منداڵەکە ( ئەصڵی)و (کۆپی).
٣. کارتی نیشتمانی (دایک و باوک)ی منداڵەکە.
٤. کارتی زانیاری.
٥.پێویستە منداڵەکە خۆشی ئامادەبێت لە کاتی ناو نوسینی.
* تێبینی:
١. پێویستە هەموو کۆپیەکان لەسەر یەک پەڕەی A4 بکرێت.
٢. هەموو ئەم پێداویستیانە بخرێتە ناو فایلێک.
٣. دوا کات بۆ تۆمارکردن ( ١٩ / ٨ / ٢٠٢٦ )ـە
کارگێڕی قوتابخانەی باهۆزی بنەڕەتی