Choman technical institute پەیمانگای تەكنیكی چۆمان

  • Home
  • Iraq
  • Choman
  • Choman technical institute پەیمانگای تەكنیكی چۆمان

Choman technical institute پەیمانگای تەكنیكی چۆمان the Official page 07503216181

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢-٨-٢٠٢٦  پ.ی.د عماد عزیز راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان  پێشوازی لە  ئاری زبێر بەرپرسی لقی چۆمانی ...
02/08/2026

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢-٨-٢٠٢٦ پ.ی.د عماد عزیز راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان پێشوازی لە ئاری زبێر بەرپرسی لقی چۆمانی یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی لق کرد . لە دیدارەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی قوتابیان .

17/07/2026

An article from Erbil Polytechnic University.

17/07/2026

An article from Erbil Polytechnic University.

16/07/2026

پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند؛ پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات.

بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى ڕێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆ و پەیمانگەکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى:

1/ ئەگەر قوتابی(یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.

2/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابییەک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

3/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://regayzanko.com/

بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://drive.google.co

به‌ناوی راگرایه‌تی په‌یمانگەی ته‌کنیکی چۆمان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی “محمد عزيز” فەرمانبەر لە پەیمانگەکەمان د...
15/07/2026

به‌ناوی راگرایه‌تی په‌یمانگەی ته‌کنیکی چۆمان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی “محمد عزيز” فەرمانبەر لە پەیمانگەکەمان دەکەین به‌هۆی کۆچی دوایی خوشکی به‌رێزیان ، به‌هیواین دوایین خه‌م و ناخۆشیان بێت خودای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات .

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢-٧-٢٠٢٦ ، پ.ی.د عماد عزیز راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بە ئامادەبوونی  یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک ...
12/07/2026

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢-٧-٢٠٢٦ ، پ.ی.د عماد عزیز راگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و بەرپرسی دڵنیایی جۆریی پەیمانگە، پێشوازی کرد لە لیژنەی تایبەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە “ پ.د. خلیل حسن ، م. کەمال محمد “ کە بۆ پڕۆسەی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ هەگبەی زانستیی مامۆستایانی پەیمانگەکەمان و بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پێوەرە زانستییەکان سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمانیان کردبوو .
پڕۆسەی هەڵسەنگاندنەکە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و بە وردی بەڕێوەچوو ، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و دڵنیابوونەوەیە لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دڵنیایی جۆری لە پەیمانگەکەمان، بۆ دڵنیابوونەوە لە بەرز ڕاگرتنی ئاستی زانستی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری، بە شێوازێک کە خزمەت بە گەشەپێدانی پرۆسەی خوێندن و توێژینەوەی زانستی لە دامەزراوەکەدا بکات.

12/07/2026
02/07/2026

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کردنەوەی خ*لی چڕ و کورت خایەنی ڕاهێنانی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، خ*لی چڕ و کورت خایەنی ڕاهێنانی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستە، ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای خاوەن نازناوە زانستییەکانی (مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پرۆفیسۆر) دەکاتەوە کەوا خوازیاری بەشداری کردنن فۆڕمی بەشداری کردن پڕ بکەنەوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

مەرجەکانی پێشکەشکردن:

١- پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای ئەکادیمی بێت.

٢- پێشکەشکار پێشووتر خ*لی (ڕێگاکانی وانە ووتنەوەی) تەواو کردبێت و خاوەنی یەکێک لە نازناوە زانستییە هەمیشەییەکانی (مامۆستای یاریدەدەر، مامۆستا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پرۆفیسۆر) بێت.

٣- پێشکەشکار میلاکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یان یەکێک لە دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت.

ماف و ئیمتیازەکانی بەشداریکردن لە خ*لەکە:

بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١٥٦٢٠) لە ڕێکەوتی (٢٤/٨/٢٠٢٥)
بەشداربووانی خ*لەکە ئەو ماف و ئیمتیازانەی خوارەوەیان پێدەدرێت:

١- پێدانی بڕوانامەی بەشداریکردن لە خ*ل.
٢- پێدانی سوپاس و پێزانین بە واژووی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
٣- لێخۆشبوون لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ماوەی (١) یەک ساڵی ئەکادیمی.

زانیارییەکانی پەیوەست بە خ*لەکە:

١- ماوەی خ*لەکە (٦) شەش هەفتەیە، هەفتەی (٣) سێ ڕۆژ، هەر ڕۆژێک (٤) چوار کاتژمێر بەشێوەی تیۆری (contact hours-face to face class) دەبێت.
٢- خ*لەکە لە کاتی بەیانیان بەڕێوەدەچێت و لە ڕێکەوتی (١٦/٨/٢٠٢٦) دەست پێدەکات.
٣- ئامادەبوونی بەشداربووان لە خ*لەکە تۆمار دەکرێت، و هەر بەشداربوویەک ڕێژەی زیاتر لە (١٠%) لە کۆی خ*لەکە ئامادە نەبێت، بڕوانامەی پێنابەخشرێت.
٤- ژمارەی کورسییەکانی بەشداریکردن سنووردارە و پێشینە بۆ میلاکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە.
٥- کرێی بەشداریکردن لە خ*ل (٥٠.٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری عێراقیە.

هەنگاوەکانی پێشکەشکردن:

١- بۆ پێشکەشکردن پێویست ناکات خوازیار سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی بکات، بەڵکو داواکاری پێشکەشکردن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت:
https://forms.gle/qwMCPVHNiGRLAKZDA

٢- ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی ١/٧/٢٠٢٦ تاکو ١٥/٧/٢٠٢٦ دەبێت.
٣- ئەو پێشکەشکارانەی پەڕاوەکانیان ڕاست و دروستە، دوای کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردن لەلایەن سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی پەیوەندییان پێوە دەکرێت بۆ بڕینی پسوولە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری دووەم و چوارەم - هەوڵی دووەم راگەیێندرا‎ئاگاداری قوتابیانی پەیمانگەکەمان لە دەوام...
17/06/2026

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری دووەم و چوارەم - هەوڵی دووەم راگەیێندرا
‎ئاگاداری قوتابیانی پەیمانگەکەمان لە دەوامی بەیانیان و ئێواران دەکەینەوە کە ئێستا دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
سمستەری دووەم و چوارەم - هەوڵی دووەم وەربگرنەوە.

* هەر قوتابیەک گازاندە(پەڵپ) ی هەیە دەتوانێت ڕۆژانی “شەممە و یەکشەممە “ سەردانی هۆبەی دارایی پەیمانگە بکات بە مەبەستی پر کردنەوەی فۆرمی گازاندە .

‎قوتابیان لە ئەکاونتی خۆیان لە سیستەمی بۆلۆنا دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکە ئەنجامەکانیان ببینن :

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری دووەم و چوارەم - هەوڵی دووەم - بەیانیان و ئێواران
31/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری دووەم و چوارەم - هەوڵی دووەم - بەیانیان و ئێواران

Address

Choman Technical Institute
Choman
44010

Telephone

+9647503216181

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Choman technical institute پەیمانگای تەكنیكی چۆمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share