پەروەردەی چۆمان

پەروەردەی چۆمان پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان، یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای هەولێر، سەر بە وەزارەتی پەروەدە.
ئەم لاپەڕەیە، لەپاڵ بڵاوکردنەوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی، گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی بابەت و مەسەلە پەروەردەییەکان.

23/08/2026

ئاگادارییەک بۆ ئەو بەڵێندەرانەی ئارەزومەندن بۆ بەکرێگرتنی فرۆشگای قوتابخانەکانی سنوری ناحیەکانی سمیلان و گەڵاڵە و گوندەکانی دەوروبەریان
بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 3 / 9 / 2026 کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن

19/08/2026

ئاگادارییەک بۆ ئەو بەڵێندەرانەی ئارەزومەندن بۆ بەکرێگرتنی فرۆشگای قوتابخانەکانی سنوری ناحیەی قەسرێ و گوندەکانی دەوروبەری
بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ڕۆژی چوارشەممە 2 / 9 / 2026 کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن

18/08/2026

ئاگادارییەک بۆ ئەو بەڵێندەرانەی ئارەزومەندن بۆ بەکرێگرتنی فرۆشگای قوتابخانەکانی سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەکانی دەوروبەری
بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ڕۆژی سێشەممە 1 / 9 / 2026 کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن

17/08/2026

ئاگادارییەک بۆ ئەو بەڵێندەرانەی ئارەزومەندن بۆ بەکرێگرتنی فرۆشگای قوتابخانەکانی:
١/باسانی بنەرەتی+سەردێری بنەڕەتی
٢/سێکێلی بنەڕەتی+وێزەی بنەڕەتی
٣/مەمیخەلانی بنەرەتی+بێخۆڵانی بنەرەتی
٤/ئا چۆمانی زانستی+جەلادەت بەدرخانی بنەرەتی
٥/ناوپردانی بنەرەتی+بەردەبوکی بنەرەتی
٦/ چاوانی بنەرەتی+بێکۆدیانی بنەرەتی
شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ڕۆژی دووشەممە ٣١/8/2026 کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن

16/08/2026

ئاگادارییەک بۆ ئەو بەڵێندەرانەی ئارەزومەندن بۆ بەکرێگرتنی فرۆشگای قوتابخانەکانی:
١/پڕژەی بنەڕەتی کچان+ئامادەیی فیڕاڵی کچان
٢/چۆمانی بنەڕەتی+گەردینی بنەڕەتی کوڕان
٣/بارزینی بنەرەتی+دێمانی بنەرەتی
٤/کۆڕۆژی بنەڕەتی
٥/سیاکۆی بنەرەتی+کێوسانی بنەرەتی
٦/باڵەکی هاوڕێی بنەرەتی+ئا باڵەکایەتی وێژەیی
شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ڕۆژی یەک شەممە 30/8/2026 کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن

ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ٧ ی ٢٠٢٦ بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان بەرێز (م.احمد محمد علی ) بە یاوەری سەرپەرشتیاری یەکەم (م...
19/07/2026

ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ١٩ی ٧ ی ٢٠٢٦ بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان بەرێز (م.احمد محمد علی ) بە یاوەری سەرپەرشتیاری یەکەم (م. محمد قادر) و بەرپرسی هۆبەی پلان دانانی پەروەردە( م.هادی کاک حمد ) بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی خولی شیاندنی مامۆستایان سەردانی هەردوو هۆڵەکانی قوتابخانەی ئامادەیی فیدرالی کچان لە سەنتەری قەزا و ئامادەیی سمیلانی تێکەڵاو لە ناحیەی سمیلان کرد کە کۆمەڵێک مامۆستای سنوری پەروەردەی چۆمان بەشداربوون.
کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی سۆران بەڕێوە دەچێت.
مەبەست لەم سەردانە بەدواداچوون و چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی خولەکە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی .
وە دەربرینی پشتیوانی پەروەردەی چۆمان بۆ خولەکە .
و ە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمانی ئاراستەی راهێنەران و مامۆستایانی خولی شیاندن کرا.
شایانی باسە بۆ ئەمساڵ رەزامەندی بۆ 120 مامۆستای سنووری پەروەردەکەمان دراوە ، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون دابەشی سەر هۆڵەکان کراون.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان.

ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦)...
09/07/2026

ئاگاداری خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakancom
🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦

پەیامی پیرۆزبایی ب،پ،چۆمان بەرێز مامۆستا (احمد محمد علی ) *بەناوی خوای گەورە و میهرەبان *پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەمو...
05/07/2026

پەیامی پیرۆزبایی
ب،پ،چۆمان بەرێز مامۆستا (احمد محمد علی )
*بەناوی خوای گەورە و میهرەبان *
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەموو ئەوقوتابیانە دەکەم کە ئەمڕۆ کۆتاییان بە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدە هێنا. ماندووبوون و شەونخونیتان جێگەی دەستخۆشییە، هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و داهاتوویەکی درەوشاوەتان بۆ دەخوازم. هیوادارم هەمووتان بە ئاواتەکانتان بگەن.
لێرەشەوە بەناوی خۆمان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان، سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز "د. ئالان حەمە سەعید" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان و ئەندامانی لێژنەی لقی دەکەین، کە بە ڕێنمایی و پاڵپشتی بەردەوامیان هاوکارمان بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتوویی، هەروەها سوپاسی لێژنەی تاقیکردنەوەی سنوری پەروەردەکەم دەکەم کە بە شێوازێکی ئەکادییمانە و خۆنەویستانە کاریان کرد بۆ ئامادەکردنی هەموو ئامادەکاریەکانی پەیوەست بەم پرۆسە گرنگە.، لە هەمان کاتدا پێزانینی زۆرمان بۆ (سەرپەرشتیارانی بەشداربوو، بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان و سەرجەم مامۆستایانی چاودێر و خزمەتگوزارانی دڵسۆز) هەیە.

بە دەرفەتیشی دەزانین، کە سوپاسێکی تایبەت ئاڕاستەی (قائیمقامەیەتی قەزای چۆمان ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی چۆمان ، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی چۆمان ، بەرێوەبەرایەتی کارەبای ،هەر چوار بەرێوەبەرانی ناحیەکانی(سمیلان، قەسرێ،گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران) کە هەماهەنگ و هاوکاربوون بە بەردەوام لە سەر هێڵ بوون بۆ پاراستنی هۆڵەکان و دابینکردنی کەشێکی لەباری خوێندن بۆ قوتابیانی خۆشەویست.
٥ ی حوزەیران ٢٠٢٦
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان.

fans

ئەمرۆ   بەرێز ب،پ،گشتی سۆران بەرێز مامۆستا ( ایڤان جانی کوربیل ) سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمانی کرد لە لایەن ب....
21/06/2026

ئەمرۆ بەرێز ب،پ،گشتی سۆران بەرێز مامۆستا ( ایڤان جانی کوربیل ) سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمانی کرد لە لایەن ب.پ،چۆمان بەرێز مامۆستا ( احمد محمد علی ) ستافی دیوانی پەروەردە بە گەرمی پێشوازی لێکرا . دواتر بە هاوبەشی لیژنەی تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوش و پرۆسەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بوون.
هەروەها کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان لەگەڵ ستافی دیوانی پەروەردە ئەنجامدا، کە تێیدا باس لە گرنگترین بابەتە پەروەردەیی و کارگێڕییەکان کرا و جەخت لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەشە جیاوازەکان کرایەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان
۲۱ی حوزەیرانی ۲۰۲٦

بۆ قوتابیانی ئازیز و خۆشەویستی دەڤەرەکەمان :ب،پ، چۆمان بەڕێز مامۆستا ( احمد محمد علی ) بە ناوی ستافی دیوانی پەروەردەی چۆ...
13/06/2026

بۆ قوتابیانی ئازیز و خۆشەویستی دەڤەرەکەمان :
ب،پ، چۆمان بەڕێز مامۆستا ( احمد محمد علی )
بە ناوی ستافی دیوانی پەروەردەی چۆمان و سەرپەرشتیاران، هیوای سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ هەموو قوتابیانی ئازیز دەخوازین. هیوادارین ماندووبوونیان بە ئەنجامی باش و داهاتوویەکی گەش بێت .

Address

Choman

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەروەردەی چۆمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category