Rawan centre سەنتەری ڕەوان

Rawan centre سەنتەری ڕەوان It Feels good when you're the best once you are born �

19/08/2026

هەفتەی هەشتەم.
فێرخوازانی ئاستی دووەم

بەشی دووەمی وێنەکانی چالاکیی سەنتەری ڕەوان 💚🌟🤍❤️ئەم وێنانە تەنها جوانیی جل و بەرگی کوردی و دڵخۆشی قوتابیانمان نیشان نادە...
13/08/2026

بەشی دووەمی وێنەکانی چالاکیی سەنتەری ڕەوان 💚🌟🤍❤️
ئەم وێنانە تەنها جوانیی جل و بەرگی کوردی و دڵخۆشی قوتابیانمان نیشان نادەن؛ بەڵکو وێنەی ناسنامە، ڕەگ و ڕیشە و خۆشەویستیی نیشتمانن.
لە سەنتەری ڕەوان، شان بە شانی فێرکردن و پەروەردە، کوردایەتی و کوردبوونیشمان لەبیر نەکردووە؛ چونکە ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی قوتابیانمان ڕەگ و ڕیشی و شوناسی خۆیان بناسن و شانازی پێوە بکەن. 💚🤍🌟❤️

ڕەوان؛ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، پشت بە شوناسی خۆمان دەبەستین. 🌿

13/08/2026

To bring light into the world, you first have to outshine the people trying to dim your sparkle.!

🎯 منداڵان حەز بە یاری دەکەن، ئێمەش بۆیان دابین دەکەین!لە سەنتەری ڕەوان، یاری و چالاکی  جۆراوجۆر بۆ منداڵان ئامادە دەکەین...
12/08/2026

🎯 منداڵان حەز بە یاری دەکەن، ئێمەش بۆیان دابین دەکەین!
لە سەنتەری ڕەوان، یاری و چالاکی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ئامادە دەکەین، تاکو کاتێکی خۆش و پڕ لە شادی بەیەکەوە بەسەر ببەن، لە بێزاری دوور بن و پەیوەندییان لەگەڵ یەکتر بەهێزتر بێت.
سەنتەری ڕەوان، شوێنی یاری و فێربوون بەیەکەوە 💙

لەمیانی کارو چالاکیە یەک لەدوای یەکەکانی سەنتەری ڕەوان. شانبەشانی بەردەوامیی خولە ناوازەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە ...
11/08/2026

لەمیانی کارو چالاکیە یەک لەدوای یەکەکانی سەنتەری ڕەوان. شانبەشانی بەردەوامیی خولە ناوازەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکەمان، هەستاین بە سازدانی چالاکیێکی هونەری بە هەماهەنگیی لەگەڵ ( گرووپی میوزیکیی و گرووپی شێوەکاری سۆران).

شایەنی باسە لە چالاکیەکەدا چەندین بڕگەی ناوازە پێشکەش بە فێرخونزانمان کرا بە پێشکەش کردنی چەندین پارچە میوزیکی نیشتیمانیی و هاوکاری کردنی فێرخوازانمان بۆ بەرەوپێشبردنی توانا هونەرەکانیان.

ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە فێرخوازان بەجۆش و خرۆشەوە بەشداریان کردو توانیان ئێوارەیێکی جوان لە لاپەڕەی یادگاریەکانی ژیانیان بنوسنەوە..

11/08/2026

سەنتەری ڕەوان و سەنتەری هونەری سۆران چالاکییەکی هونەریان بۆ قوتابیان ڕێکخست

کاروان محمود

چۆمان، باڵەکایەتی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەنتەری ڕەوان بە هەماهەنگی و لەگەڵ سەنتەری هونەری سۆران، چالاکییەکی هونەری و کلتوریی پڕ لە جۆشوخرۆشی بۆ قوتابیانی بەشداربووی خولەکانیان ڕێکخست، کە تێیدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری نەتەوەیی و کلتوری پێشکەش کران.

چالاکییەکە بە گوتنی چەندین گۆرانی و حەماسەی نەتەوەیی دەستی پێکرد، کە ڕۆحێکی بەرزی نیشتمانپەروەری لەناو ئامادەبوواندا بڵاوکردەوە. هەروەها لە چالاکییەکی سەرنجڕاکێشدا، تاتۆ و نیشانە کلتوری و نەتەوەییەکانی کورد لەسەر ڕوخساری قوتابیە بەشداربووەکان نەخشێنران، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەیەکی جوانی لەسەر دەموچاوی قوتابیەکانیان دروست کرد و دەوڵەمەندیی کلتوری کوردی نیشاندا.

بەشداربووان و قوتابیانی خولەکان پێشوازییەکی گەرمیان لەو چالاکییە کرد و ئاماژەیان بەوە دا کە کاتێکی خۆش و پڕ لە چێژیان بەسەر بردووە. ئەم جۆرە چالاکییانە جگە لەوەی دەبنە هۆی ڕەخساندنی ژینگەیەکی دڵخۆشکەر بۆ فێربوون، هاوکات ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستن و زیندووهێشتنەوەی کلتور و هونەری نەتەوەیی لە نێو قوتابیان و نەوەی داهاتوودا.

ڕێکخەرانی چالاکییەکە جەختیان لەوە کردەوە کە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکیی هەمەچەشن بۆ خزمەتکردنی زیاتری بواری هونەری و پەروەردەیی لە چۆمان و باڵەکایەیی

فێرخوازانی خۆشەویستی سەنتەری ڕەوان. دەوامی دوای نیوەڕۆیان..
11/08/2026

فێرخوازانی خۆشەویستی سەنتەری ڕەوان. دەوامی دوای نیوەڕۆیان..

10/08/2026

هەفتەی حەوتەم
فێرخوازانی ئاستی دووەم.

08/08/2026

هەفتەی حەوتەم
فێرخوازانی ئاستی سێیەم.
#کوردستان

📸 بەشی دووەم لە وێنەکانی چالاکی زمانی دایک لە سەنتەری ڕەوان.یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازە و جیاوازەکانی سەنتەری ڕەوان ئە...
06/08/2026

📸 بەشی دووەم لە وێنەکانی چالاکی زمانی دایک لە سەنتەری ڕەوان.

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازە و جیاوازەکانی سەنتەری ڕەوان ئەوەیە کە قوتابیانمان بە باشترین شێوە و بەرزترین ئاست فێری زمانی ئینگلیزی دەکەین، بەبێ ئەوەی ئەمە لە بەرامبەر زمانی دایکیانەوە بێت. ئێمە بڕوامان وایە قوتابی دەتوانێت لە هەمان کاتدا زمانێکی نوێ فێربێت و بە هۆشیاریشەوە کوردیبوونی خۆی بپارێزێت — چونکە زمانی کوردی بەشێکە لە بوونمان.
بۆیە بەردەوام گرنگی بە هۆشیارکردنەوەی قوتابیانمان دەدەین دەربارەی بایەخی زمانی دایک وەک بنەمای ناسنامە و کەلتوور.
زمانی دایکمان، شانازیمانە. 🌱🌹

Address

Choman
Choman

Telephone

+9647756278993

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rawan centre سەنتەری ڕەوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share