Physics of every day life

Physics of every day life Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Physics of every day life, School, Chamchamal.

30/06/2017

ئه‌گه‌ر .............. ببوايه‌ ئه‌واقه‌باره‌ي مادده‌ زۆر زۆر بچوك ده‌بووو, له‌ شي مرۆڤێك ئه‌گه‌ر 90 كيلۆگراميش بيت كه‌مترله‌ قه‌باره‌ي گويزێك ده‌بوو وووووووو
چۆن ؟
له به‌ر ئه‌وه‌ي له‌ %99.9999 قه‌باره‌ي گه‌رديله‌ بريتي يه‌ له‌ بۆشاييي ,هه‌ر بۆيه‌ %99.9999هه‌موو جۆره‌ ماده‌يه‌ك له‌ بۆشاي پيێك هاتووه‌ , وه‌ خانه‌كاني له‌شي مرۆڤيش به‌ شيوه‌ زۆربه‌ي بۆشاييه‌.
ئه‌گه‌ر به‌ هۆكاريك ئه‌و بۆ شاييانه‌ي ناو ماده‌ لاببريێت, ئه‌وا له‌ شي مرۆڤيك له‌ كه‌متر له‌ قه‌باره‌ي گويزيك داگير ده‌كات.
reference / marcus chown the quantum zoo

18/05/2017

توخمه‌كاني زه‌وي كاربۆن ئۆكسجين ئاسن و هتد له‌ كۆي وه‌ هاتوون؟
به‌گويره‌ي فيزياي ناوكي و بيردۆزي big bang , ماده‌ي كه‌ون سه‌ه‌رتا له‌ ته‌نۆلكه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانه‌وه‌ ئه‌ليكترون و كواركه‌كانه‌وه‌ , له‌يه‌ككگرتني كواركه‌كانه‌وه‌ پرۆتو نو نيوترۆنه‌كان دروست بوون پاشان له‌ يه‌كگرتني ئه‌ليكترۆن و پرۆتۆنه‌كانه‌وه‌, ساده‌ترين توخم هايدرۆجين دروست ده‌بيت, له‌ هايدرۆجينه‌وه‌ ئه‌ستيره‌كان پيك هاتتون , له‌ ئه‌ستيره‌كاندا له‌ ئه‌نجامي كارليكي nuclear fusion هايدرۆجين ده‌گۆريت بۆ هيليۆم, به‌ڵام له‌ ئه‌ستيره‌ زۆر زه‌به‌لاحه‌كان كه‌ بارستاييه‌كانيان زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ خۆر , توخمه‌كاني كاربون و ئۆكسجين دروست ده‌بن.
به‌ڵام له‌ خۆردا به‌ پيي بارستايي و پله‌ي گه‌رمي خۆر ته‌نها هايدرۆجين گوريت بۆ هيليۆم . ئايا توخمه‌كاني سه‌ر زه‌وي له‌ كۆي وه‌دروس بوو؟
توخمةكاني زةوي لة سوبر نوفاي تةقينةوةكاني ئةستيرةكاني تره‌وه‌, پيك هاتتون.
واتة ئةو كاربون و ئاسن كة لة زةوي و لة ثيكهاتةي لة شي مرؤف داية, سةرچاوه‌كه‌ي ته‌قينه‌وه‌ي ئه‌ستيره‌كاني تره‌ كه‌ ملياره‌ها سال پيش خۆر دروست بوون و ته‌قينه‌ته‌وه‌.
واته‌ توخمه‌كاني زه‌وي و زينده‌وه‌راني له‌ پاشماوه‌ي ئه‌ستيره‌كاني تره‌وه‌ په‌يدابوون.

16/08/2015

هه‌موو ئه‌و زانیارانه‌ی له‌ DNAی خانه‌یه‌كدایه‌ هێنده‌ی ئه‌و زانیاریا نه‌یه‌ كه‌ له‌ 30 كتێب دا هه‌یه‌.
* هه‌موو ئه‌و ورده‌كاری و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ كۆمپیوته‌رێكدا هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت هیێنده‌ی ئالۆزی مێشكی كرمێكی زه‌وی نابێت كه‌ میشكی كرمی زه‌وی زۆر زۆر ساده‌ له‌ چاو مرۆڤ و زینده‌وه‌ری هۆشمه‌نددا: Stephen Hawking

زه‌وی به‌ چی خێــــــــــــــــــــرایه‌ك به‌ده‌وری خۆردا ده‌سۆرێته‌وه‌؟ ?At what speed does the earth move around the s...
21/07/2015

زه‌وی به‌ چی خێــــــــــــــــــــرایه‌ك به‌ده‌وری خۆردا ده‌سۆرێته‌وه‌؟
?At what speed does the earth move around the sun
خیرای سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی =107000كیلۆمه‌تر / سه‌عات (سه‌د و حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمیرێكدا ). واته‌ 1000 ئه‌وه‌نده‌ی خیرای ئاسای ئۆتۆمبیلیك

چۆنێتی كاركردنی Global positioning system  GPS   :-كاركردني gps  به‌هۆی سیسته‌میكه‌وه‌ كه‌ پیێكهاتووه‌ له‌ نزیكه‌ی 30 ما...
20/07/2015

چۆنێتی كاركردنی Global positioning system GPS :
-كاركردني gps به‌هۆی سیسته‌میكه‌وه‌ كه‌ پیێكهاتووه‌ له‌ نزیكه‌ی 30 مانگی ده‌ستكرد له‌ به‌رزای نزیكه‌ 20،000كم له‌ روی زه‌ویه‌وه‌. هه‌ریه‌كه‌یان دوو سور ته‌واو ده‌كات به‌ده‌وری زه‌ویدا له‌ 24 كاتژمیردا
هه‌ریه‌كه‌ له‌م مانگه‌ ده‌ستكردانه‌ به‌ به‌رده‌وامی نیشانه‌ DATA ده‌نیرن به‌ره‌و ڕوی زه‌وی
- كاتیك به‌هۆی هه‌ر ئامیریكی GPS يان مۆبایل شوینی خۆمان دیای بكه‌ین ئه‌ وا ئامیره‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك DATA SIGNAL وه‌رده‌گریت لانی كه‌م له‌ 3 یان 4 مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ ،ئامیره‌كه‌مان كاتی خایه‌نراوه‌ی نیوان هه‌ر نیشانه‌یه‌ك و نیشانه‌یه‌كی تر ده‌پێویت وه‌ به‌زانینی خیرای نیشانه‌كان كه‌ خیرای ڕوناكییه‌ 300000كم/س ئامیره‌كه‌ دووری هه‌ر مانگیكی ده‌ست كرد دیاری ده‌كات به‌ یاسای دووری = خیرای * كاتی خایه‌نراو . به‌م شیوه‌دووری هه‌ر مانگیكی ده‌ست كرد دیاری ده‌كات . پاشان به‌ یاسایه‌كی بیركاری كه‌ پیێ ده‌لین trilateration له‌ شوینی یه‌كتر بڕینی دووری هه‌ر 3 یان 4 مانگه‌كه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی ده‌بیته‌ شوینی ئامیره‌كه‌.
واته‌ به‌ كورتی بنه‌ی ئیشكردنی GPS پیوانی دووری 3 یان 4 مانگی ده‌ستكرده‌ له‌ شوینی ئیمه‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌

توانای ئه‌سپ horse power 746 watts  كێ دای هیێنا چۆن ؟
02/07/2015

توانای ئه‌سپ horse power 746 watts كێ دای هیێنا چۆن ؟

شاشه ی Full HD      high-definition    * واته‌ زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و پێكسڵانه‌ی(PIXEL) تێدایه‌ كه‌ وێنه‌ دروست ده‌كه ن.* ...
01/07/2015

شاشه ی Full HD high-definition
* واته‌ زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و پێكسڵانه‌ی(PIXEL) تێدایه‌ كه‌ وێنه‌ دروست ده‌كه ن.
* پێكسڵ (Pixel) بچوكترین خاڵی سه‌ر شاشه‌یه‌ كه‌ وینه‌ پێك دێنێت، هه‌روینه‌یه‌ك له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر پێكسڵ پێك دێت. هه‌تا پیكسل زۆر بیت دیقه‌ی وینه‌كه‌ زۆر تر ده‌بیت.
* شاشه‌ی HD پێكهاتوه‌له‌ 1920پێكسڵ له‌باری پانی وه‌ 1280 پیكسڵ به‌رزی به‌مه‌ش پیێده‌وتریت HD 1920*1280 fm دیقه‌ی وینه‌كه‌ی به‌رزه‌.
* به‌ڵام شاشه‌ی ئاسای كه‌ HDنية پێكهاتوه‌ له‌ 720 پێكسل پانی 576 پانی به‌مه‌ش دیقه‌ی وینه‌كه‌ی كه‌متره‌, پێ ده‌ڵێن standard definition. *ئه‌م وینه‌ چۆنیتیدروست بونی وینه‌ به‌ پیكسڵ نیشان ده‌دات

30/06/2015

بــــــــۆچی فرۆكـــــــــه‌ له‌ به‌رزایی زۆره‌وه‌ ده‌فڕێت ؟

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ فرۆكه تاڕاده‌یه‌ك له‌ به‌رزییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ڕووی زه‌وی ده‌فرڕێت له‌ به‌رزای 7كم بۆ 10كم:
* چری هه‌وا كه‌متره‌ له‌و به‌رزایه‌دا كه‌ فرۆكه‌ ده‌فڕێت له‌ چاو چڕی هه‌وای نزیك روی زه‌وی به‌مه‌ش به‌رگری هه‌وا له‌ سه‌ر جوڵه‌ی فڕۆكه‌كه‌ كه‌متره‌ و جوڵه‌كه‌ی ئاسانتره‌ .
* فرۆكه‌ كه‌ هیێــزی كه‌متر پێویسته‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌رگری هه‌وا .
* وه‌ سوته‌مه‌نی كه‌متر به‌كاردیێنی .
*فڕۆكه‌وان زانیاری كه‌ش و هه‌وا وه‌رده‌گریت له‌ لایه‌ن ترافیكی فرینه‌وه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی.

پیتاندنی یۆرانیۆم U چی یه‌؟  - یۆرانیۆمی  خاو له‌سروشتدا دوو جۆره‌ یۆرانیۆمی 235 U و یۆرانیۆمی 238 U.-یۆرانیۆمی خاو له‌س...
29/06/2015

پیتاندنی یۆرانیۆم U چی یه‌؟
- یۆرانیۆمی خاو له‌سروشتدا دوو جۆره‌ یۆرانیۆمی 235 U و یۆرانیۆمی 238 U.
-یۆرانیۆمی خاو له‌سروشتدا رێژه‌ی 99%ی بریتی یه‌ له‌ 238 U. وه‌ %1 ی U 235 ه
- یۆرانیۆمی U 235 به‌كاردیت بۆ ده‌ست كه‌وتنی ووزه‌ی ناوه‌كی هه‌روه‌ها بۆ قومبه‌له‌ی ناوكی یان كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی.
- بۆ دروست كردنی چه‌كی ناوكی پیویسته‌ 80%ی یۆرانیۆمی 235 بێت به‌ڵام بو ئیش پیكردنی ویستگه‌ی كاره‌بای پیویسته‌ 5% ی U 235 بيت.
- پیتاندنی یۆرانیۆم واته‌ جیاكردنه‌وه‌ی U235 له‌ یۆرانیۆمی 238 زیادركدنی بڕه‌كه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر 100كگم له‌ یۆرانیۆمی سروشتی ته‌نها 1كگم U 235 ی تێدایه‌ كه‌ به‌كاردیت بۆ ده‌ست كه‌وتنی ووزه‌ی ناوه‌كی.
- چۆنیتی جیاكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی U235 له‌ U238 به‌ به‌كارهێنانی لوله‌كی سه‌نته‌ر فیوچ یۆرانیۆمی خاو ده‌كریت به‌ هه‌ڵم و له‌و لوله‌كانه‌دا به‌ خێراییه‌كی زۆر تر له‌ خیرای ده‌نگ ده‌خولیته‌وه‌ز. له‌ سه‌ر بنه‌مای چه‌قه‌ هیز هه‌ردوو جۆره‌كه‌ جیاده‌كریته‌وه‌ ، به‌ دووباره‌ بونه‌وه‌یه‌كی زۆر.
- بۆ ده‌ست كه‌وتنی 20كگم یۆرانیۆمی 235 كه‌ به‌ كاردیت بۆ یه‌ك كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی پێویستی به‌ 1500 لوله‌كه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 1 مانگ به‌ خیرای سه‌روی ده‌نگ بیێوه‌ستان بخولیته‌وه‌.

باوه‌ڕی ئه‌نشتاین  به‌ هێزی كیش كردنه‌كه‌ی نیوتن چۆن بوو ؟هیزی كێش كردني نيوتن  ئه‌و هیزه‌یه‌ كه‌ لة هةموو دوو بارستايية...
13/06/2015

باوه‌ڕی ئه‌نشتاین به‌ هێزی كیش كردنه‌كه‌ی نیوتن چۆن بوو ؟
هیزی كێش كردني نيوتن ئه‌و هیزه‌یه‌ كه‌ لة هةموو دوو بارستاييةك دا هةية بة هۆی بارستاییه‌كه‌یانه‌وه‌ Fg=G m1*m2/ r2 لای ئه‌نشتاین ئه‌م یاسایه‌ی نیوتن راسته‌ هه‌تا سنوریكی دیاری كراو:
هیزی كیش كردن لای ئه‌نشتاین:
لای ئه‌نشتاین هیزی كیش كردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌وی یان هه‌ر ته‌نیكی گه‌وره‌ به‌ هۆی بارستاییه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ردوو دووری فه‌زا-كات ده‌چه‌مینیته‌وه‌ به‌ ده‌وری خۆیدات ئه‌م چه‌مانه‌وه‌یه‌ ده‌بیته‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ته‌نه‌كان بۆ ناوی یان كیش كردنی ته‌نه‌كان ،ئه‌مه‌ش بیێ ده‌وترین نه‌زه‌ری نسبی گشتی ، كه‌واته‌ لای نیوتن هێزی كێشكردن شتێكه‌ و لای ئه‌نشتاین شتێكی جیاواز تره‌ :

Address

Chamchamal
0964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Physics of every day life posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category