پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ

پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ لاپەرەى فەرمى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ

پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ لە ساڵى ٢٠١٣ کرایەوە
خوێنکار لە دواى پۆلى ٩ بنەرەتیەوە وەر ئەگیرێ
ماوەى خوێندن لە پەیمانگە ٥ ساڵە وە خوێنکار لە کۆتایدا بروانامەى دبلۆمى پێدەبەخشرێ

*******************************************
بابەتەکانى خوێندن لە قۆناغەکاندا بەم شێوەیە دابەش دەێ
*******************************************
قۆناغى یەکەم
+++++++++
ئاين
عربى
كوردى
E
بيركارى
فيزيا
وةرزش
ماف
Word pro

cessing - MS word
Communication & information
Basic Concepts of IT
File Management - MS Win7
*************************************
قۆناغى دووەم
=========
ئاين
عربى
كوردى
E
بيركارى
فيزيا
وەرزش

Databases - MS Access
Presentation - MS PowerPoint
Spreadsheet - MS Excel
Adobe Photoshop + Adobe Primer
********************************
قۆناغى سێ یەم
============
ئاین
عربى
کوردى
E
بیرکارى
فیزیا
وەرزش

Databases - MS Access
Presentation - MS PowerPoint
Spreadsheet - MS Excel
Adobe Photoshop + Adobe Primer
***********************************

کۆبونەوەی بەرفراوانی سەرجەم بەڕێوەبەری پەیمانگەکان کە بە ئامادەبونی بەڕێز مامۆستا محمد خۆشناو  بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەک...
25/08/2026

کۆبونەوەی بەرفراوانی سەرجەم بەڕێوەبەری پەیمانگەکان کە بە ئامادەبونی بەڕێز مامۆستا محمد خۆشناو بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەکان سازدرا لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ئالان وەزیری پەروەردە بە یاوەری مامۆستا ڕەگەز بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و مامۆستا ئەحمەد گەل بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی، سەبارەت بە خوێندنی پاراڵێل و خوێندنی ئێواران لەپەیمانگە حکومیەکاندا.
هەولێر
۲۰۲٦/٨/٢٤

ئاگاداری بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ هەر خوێندکارێک ئارەزوی درێژەدان ...
21/07/2026

ئاگاداری
بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ هەر خوێندکارێک ئارەزوی درێژەدان بە خوێندنی هەیە لە پەیمانگەکەمان با لە کاتی دیاریکراودا سەردانی پەیمانگە بکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەکەمان

مەرج و رێنماییەکان :-

١- دەرچووى پۆلى (٩)ى بنەڕتى بێت (قوتابخانەى لوكالى و نيّودەوڵەتى).
٢- خوێندکار له دايك بووى (١-١-٢٠٠٦)بەرو ژوور بێت واتا تەمەنى له (٢٠) ساڵ زياتر نه بێت.
٣- وەرگرتن به گوێرەی سنوورى جوگرافى پەيمانگه ده بێت واتا (قوتابخانەكەى ده بێته پيێوەر).
٤- خوێندكار به ڵێنامەى ليێوه رده گيرێت له لايەن پەيمانگه وه كه وا پابەند دەبێت به يسا و رێنماييه كانى وەزاره تى يه روه رده و كارگێڕى.
٥- کەس و کاری شەهید (باوک - دایک - خوشک - برا ) لە کێبڕکێی نمرە ئەبەخشرێن .
٦- وەرگرتن لە پەیمانگە لەسەر کێبڕکێی کۆ نمرەی بابەتەکانی ( ئینگلیزی و بیرکاری و زانست) دەبێت
٧- خاوەن پێداویستی تایبەت مافی پێدانی فۆرمی دەبێت لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن لەگەڵ لیژنەیەکی تایبەتی پەیمانگە بۆ هەڵسەنگاندی توانای قوتابییەکە،

- دابەشکردنى فۆرمى وەرگرتن لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى ٢٦-٧-٢٠٢٦ دەسپێدەکات بەردەوام ئەبێت هەتا رۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى ٣١-٨-٢٠٢٦.
- هەر خوێندکارێک خاوەن شەهیدى بوو ( باوک , دایک ، خوشک ، برا ) پێویستە پشگیرى لە وەزارەتى شەهیدان ئەنفالکراوان بهێنێت.
- مەرجە خوێندکار خۆی ئامادە بێت و ئەم پێداویستیانەی پێبێت ( کارتی نشتیمانی رەسەنی خوێندکار و باوکی خوێندکار - کارتی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نشتیمانی پۆلی نۆیەم ).

رۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٢:٠٠ فۆڕم دابەش ئەکرێت.

خوێندکارانی پەیمانگە ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەی رۆژی (سێ شەممە  ) ڕێکەوتی (٣٠-٦-٢٠٢٦)  کاتژمێر (٩:٣٠) ی سەر لە بەیانی لە ...
29/06/2026

خوێندکارانی پەیمانگە ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەی رۆژی (سێ شەممە ) ڕێکەوتی (٣٠-٦-٢٠٢٦) کاتژمێر (٩:٣٠) ی سەر لە بەیانی لە پەیمانگە ئامادەبن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم
تکایە خوێندکار خۆی ئامادەبێت و کتێبەکانی لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە بە پێچەوانەوە ئەنجامی پێ نادرێت
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ خولی دووەم                  بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)ئەو بابەتانەی تیۆری و پراکتیکیان...
07/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ خولی دووەم
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
ئەو بابەتانەی تیۆری و پراکتیکیان هەیە لە هەمان ڕۆژ هەردوو تاقیکردنەوەکە ئەنجام ئەدرێن

ئاهەنگی دەرچوانی قۆناغی پێنجەم/ بەشی پرۆگرامینگساڵی خوێندنی ۲۰۲٥-۲۰۲٦
03/06/2026

ئاهەنگی دەرچوانی قۆناغی پێنجەم/ بەشی پرۆگرامینگ
ساڵی خوێندنی ۲۰۲٥-۲۰۲٦

خوێندکارانی پەیمانگە ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەی رۆژی (شەممە ) ڕێکەوتی (٢٣-٥-٢٠٢٦)  کاتژمێر (٩:٠٠) ی سەر لە بەیانی لە پەیم...
22/05/2026

خوێندکارانی پەیمانگە ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەی رۆژی (شەممە ) ڕێکەوتی (٢٣-٥-٢٠٢٦) کاتژمێر (٩:٠٠) ی سەر لە بەیانی لە پەیمانگە ئامادەبن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم
تکایە خوێندکار خۆی ئامادەبێت و کتێبەکانی لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە بە پێچەوانەوە ئەنجامی پێ نادرێت
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پەیمانگەکەمان دەکەین کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۰۲٦/٣/٢٩ دەوام دەست پێدەکاتەوە.
28/03/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پەیمانگەکەمان دەکەین کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۰۲٦/٣/٢٩ دەوام دەست پێدەکاتەوە.

ڕاگەیەندراوی هاوبەش​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، ک...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش
​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

06/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

Chamchamal
46023

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Friday 08:30 - 14:00
Saturday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00

Telephone

+964538970052

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to پەیمانگەى کۆمپیوتەرى چەمچەماڵ:

Shortcuts

Share

Category